سیمۆن واتکینز
چۆن ڕووسیا ئاڵۆزیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەورە دەکات ؟
چەندین چاودێری نەوتی ئێراق تایبەتمەندی ئەو هەنگاوە بێ وەستانەیان کردووە وا ئێراق بەرەو یاسایەکی یەکگرتووی نەوت کە لە سەرانسەری ئێراق دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەڕوات. هەرچەندە ڕەنگە بابەتەکە بێ کێشە بێت، بەڵام پێدەچێت ئەو پڕۆژە لە کۆتاییدا واقیعێکی نوێ دروست بکات کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئێراق دووربخاتەوە.
بابەتکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بۆ خەڵکی هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردستان لە باکووری عێراق دەستی پێکرد. لە بەرامبەر دابینکردنی پێشمەرگە بۆ شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی، کوردەکانی ئێراق بە هێمنی لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانییەوە دڵنیاکرابوونەوە کە دواجار سەربەخۆیی تەواویان لە بەغدا پێدەدرێت.
بەریتانیا لە ساڵی ١٩٢٠ لە ‘پەیماننامەی سێور’دا هەمان بەڵێنی بە کوردەکان دابوو. لە ۲۰۱۷، کەمێک کەمتر لە سەدا ٩٣ی دەنگدەرانی ناوچەی نیمچە سەربەخۆ لە دەنگدانەکەی ئەیلولی ٢٠١٧دا دەنگیان بە سەربەخۆیی تەواو لە ئێراق دا، دواتر ئێران و تورکیا، بە داگیرکردنی پێگەی جۆراوجۆری گرینگی ستراتیژی لە سەرانسەری ناوچەکەدا، دڵنیابوون لەوەی کە سەربەخۆیی بەدەست ناهێنن. هۆکاری سەرەکی کە ئەم دوو وڵاتە نەیانویستووە کوردەکانی ئێراق سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەوە بوو کە پێکهاتە کوردی زۆر و قەبارەی تایبەت بە خۆیان هەیە، هەروەها نەیاندەویست بیرۆکەی سەربەخۆیی بۆ کوردەکانی ئەوان بەدەست بێت.
سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەردەمی دامەزراندنی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٢ەوە، ئەوە بووە کە چارەسەرەکانی خۆی لە ناوچەکانی ئاژاوەدا پەرە بدات و – ئەگەر ئەو ئاژاوەگێڕییە پێشتر بوونی نەبووبێت – دروستی بکات. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆک ڤلادیمێر پوتین کە زۆرجار ئاماژەی پێدەکرا کە داڕمانی دواتر یەکێتی سۆڤیەت ‘گەورەترین کارەساتی جیۆپۆلەتیکی سەدە بوو’، سەیر نییە کە ئامانجی ناوەکی سیاسەتی دەرەوەی خۆی داڕشتووێت. لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا ئەوەی ڕووسیا دەیویست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا – بۆ زیادکردنی ئەو دەستدرێژییە گەورەیەی کە پێشتر لە ئێرانی دراوسێدا کردبووی – ئەوە بوو کە کاریگەرییەکانی زیاتر بۆ ناوخۆی ئێراق درێژ بکاتەوە، بەڵام لە باشووردا نەیتوانی ئەوە بکات، وەک ئەوەی ئەمریکا هێشتا ئامادەبوونێکی سەرەکی لەوێ هەبوو. باشترین کاری دواتر ئەوە بوو کە بوونی خۆی لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردستاندا جێگیر بکات، تا ئەو کاتەی کە بتوانێت کاریگەری خۆی لەوێ بەکاربهێنێت بۆ درێژکردنەوەی پانتایی خۆی بۆ باشووری ئێراق و دواتر سەرۆکایەتی یەکخستنی ئەو دوو هەرێمە ئێراقییە بکات بۆ یەک وڵات کە دەیتوانی کۆنترۆڵی بەسەردا بکات.
بەدیهێنانی یەکەمی ئەمە ئەوەندە ئاسان بوو، چونکە کوردەکانی باکووری ئێراق متمانەیان بە ئەمریکا و ڕۆژئاوا نەما دوای ئەوەی دەنگدانیان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ بۆ سەربەخۆیی پشتگوێ خرا. هەروەها کورد پێویستی بە پارە بوو، بەو پێیەی ناکۆکی سیاسی لەگەڵ باشووری ئێراق بەو مانایە بوو کە هیچ پارەیەک لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکوور نەڕوات، هەروەک لە ‘خەرجکردنی بودجە بۆ فرۆشتنی نەوت’ ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو ‘.
ئەوەی ڕووسیا بە فەرمی دوای دەنگدان لە ساڵی 2017 کردی، کەواتە، ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی کاریگەر دەست بەسەر هەرێمی نیمچە سەربەخۆی نەوتی کوردستاندا بگرێت بە تەواوی – بە واتای، قوفڵ، ستۆک، و بەرمیل. ئەمەش لە ڕێگەی سێ میکانیزمەوە ئەنجامدرا، هەروەک چۆن لە کتێبە نوێیەکەمدا بە تەواوی شیکرایەوە.
یەکەم: یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتی پێشوەختە کە لە سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا دەدرێت، بۆ کوردەکان دابینکرد.
دووەم: لەسەدا ٨٠ی بەرژەوەندی لە پێنج بلۆکی نەوتی گەورەی هەرێمدا وەرگرت لەگەڵ وەبەرهێنانی و هاوکاری تەکنیکی و ئامێرەکان.
سێیەم: بە وەبەرهێنانی یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ زیادکردنی تواناکانی دەرهێنان بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، خۆی کردە خاوەن ٦۰ لەسەدای بۆری نەوت.
قۆناغی دووەمی پلانی ڕووسیا ئەو کاتە ئەوە بوو کە ئەوەندە گێژاوی لە نێوان هەرێمی کوردستان و باشووری ئێراقدا دروست بکات تا باشوور چیتر بەرگەی ئەو ناوچەیە نیمچە سەربەخۆیە ناگرێت و بە هیچ شێوەیەک هیچ ئۆتۆنۆمییەکی هەبێت، هەروەها بە تەواوی لە کتێبەکەدا شیکراوەتەوە. دیسانەوە ئەمە زۆر قورس نەبوو و بەدەستی هات کە ڕووسەکان وەک ‘شەیتانی ناو گوێ’ی تیمەکانی حکومەتی هەرێم مامەڵەیان کرد کە هەوڵیان داوە دانوستان لەسەر گرێبەستی دواتر ‘خەرجکردنی بودجە بۆ فرۆشتنی نەوت’ بکەن بەو گرێبەستەی کە لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە. تاکتیکی ڕووسیا وا بوو کورد هان بدات کە داوای پارەی زیاتر لە بەغدا بکات و قازانج لە سەر فرۆشتنی بەشێک لە نەوتەکەی سەربەخۆ لە بەغدا – بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی تورکیاوە، کە ڕووسیا لە مێژە پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵدا هەیە، ببات.
ڕووسیا لە دوو شوێن خۆی داخل بابەت کردووە. یەکەم، کورد چەند لە بودجە وەربگرێت و دووەم: ئەگەر لە ڕووی یاساییەوە مافی فرۆشتنی نەوتی خۆی هەبێت، کەلە بنەڕەتدا کێشەی چارەسەرنەکراو بوون. ئەمەش بەو مانایە بوو کە ڕوسیا خۆی دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لەگەڵ هەردووی کورد و لە باکوور و حکومەتی فەرمی عێراق لە باشوور زیاتر بەرز بکاتەوە بە مامەڵەکردن وەک ‘ناوبژیوانی بێلایەن’ لە نێوان هەردوولادا.
لەسەر پرسی ئەو بڕە پارەیەی کە کورد لە حکومەت لە بەغدا وەریدەگرێت،دوای خەرجییە سەروەرییەکان کە گریمانەی بەردی بناغەی ڕێککەوتنی ساڵی ۲۰۱٤ بوو، کورد پێیوابوو دەبێت زۆر زیاتر بێت لە ۱۷%ی بودجەی فیدراڵی مافیانە . جێگای سەرسوڕمان نییە، ڕووسیا لەگەڵ ئەوەدا نەبوون، و پێیانوابوو پشکی دانیشتوانی کوردستان لە کۆی دانیشتوانی ئێراقدا بگونجێت. ئەمەش بەپێی ئامارەکانی بەغدا، لەسەدا ۱۳ بووە. بە گوتەی کورد، لە سەدا ٢٦ بەشی کوردستان بووەوە (کاتێک هەموو داتاکانی دانیشتووان و دەرهێنان، پێویست کرا و لە هەر حاڵەتێکدا ئەو چەمکە دیمۆگرافییەیان ڕەتکردەووە کە لە دڵی حیساباتەکەدا بوو). لەم نێوەندەدا، بنەمای یاسایی بۆ ئەوەی کورد بتوانێت نەوتی هەرێمەکەی بفرۆشێت ڕوون نەبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی حکومەتی هەرێم، بەپێی مادەکانی 112 و 115ی دەستووری ئێراق دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی نەوت و غازی لە هەرێمی کوردستان هەیە کە لەو کێڵگانە دەرهێنراون کە لە ساڵی 2005دا بەرهەمیان نەبووە – ئەو ساڵەی دەستوور بە ڕیفراندۆم پەسەندکرا. حکوومەتی فیدراڵی ئێراق باس لەوە دەکات کە بەپێی مادەی 111ی دەستوور،خاوەندارێتی نەوت و گاز بۆ هەموو خەڵکی ئێراقدایە لەهەموو ناوچەکان و پارێزگارەکاندا و دەبێت لەڕێگەی حکومەتی ناوەندییەوە لەبەغدا بەڕێوەدەبرێت.
بەو پێیەی ئاژاوە و دوژمنایەتی بە ڕادەیەکی پێویست هێڵدرایەوە، پشوویەکی گەورەی ڕووسیا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پلانەکەی لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕی سەربازی ئەمریکا لە ئێراق لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بوو. لەوەش باشتر بۆ مۆسکۆ ئەوە بوو کە ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بوونی خۆی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە، هەروەها بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە (‘ڕێککەوتنی ئەتۆمی’) لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ و لە سوریا لە ساڵی ٢٠١٩ کشاوەتەوە.
لە ناوخۆی کۆشکی سپی سەبارەت بە کارەساتی دەرچوون لەناوچەی ئەلتەنف کە لە ڕووی ستراتیژییەوە خاڵی یەکگرتنی سێ سنووری سوریا، ئوردن و ئێراق بوو – و ئەفغانستانیش لە ساڵی ٢٠٢١دا. لەم ماوەیەدا، باس زۆر بووە.
هاوپەیمانی ڕووسیا و چین بە دژایەتی کردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، توانیویانە لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕێگای هەورێشم دەست بەسەر چەندین وڵاتی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرن.
هەموو ئەمانە بەو مانایە بوو کە باشووری ئێراق دەبێت بە ناوچەی ژێر کاریگەرییەکانی ڕووسیا و چین، لە کاتێکدا کورد لە باکووری ئێراق تادێت بە تەواوی گۆشەگیر بووه.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، نابێت تووشی سەرسوڕمان بکات کە لە ٣ی ئابی ئەمساڵدا، سەرۆکوەزیرانی نوێی ئێراق، محەمەد ئەلسودانی، بە ڕوونی ڕایگەیاند کە یاسای نوێی یەکگرتووی نەوت – بەڕێوەدەچێت، بە هەموو شێوەیەک کە گرنگە، لە بەغداوە دەردەچێت هەموو بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانەکانی نەوت و گاز لە هەردوو ئێراق و هەرێمە کوردستانی بەڕێوەدەبەن و “فاکتەرێکی بەهێز بۆ یەکڕیزی ئێراق” پێکدەهێنن. هەروەها نابێت کەس سەرسام بکات کە بەرپرسێکی زۆر باڵای کرێملین لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی حکومەت لە ئێرانەوە وتی: “بە دوورخستنەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێککەوتنەکانی وزە لە ئێراق – و دروستکردنی میحوەرە نوێیەکەی ئێران و سعودیە – کۆتایی هاتنی هەژموونی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە بابەتی یەکلاکەرەوە”، به سەرچاوەیەکی باڵا ئەم بابەتە دزەی کردووه.
سیمۆن واتکینز
وەک ئەوەی بە تەواوی شیکاریم لە کتێبە نوێیەکەمدا سەبارەت بە نێزامی نوێی بازاڕی نەوتی جیهانی بۆ کردووه.
سەرچاوه
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024
- نامە تاریخی شیخ محمود حفید - 12/28/2024