ئەوانەی لە واتای ریفراندۆم و ئامانجەكەی تێنەگەیشتوون لەگەڵ ئێش و ئازاری كورد وكوردستان دوورن و تەنیا بیر لە خۆیان و بەرژوەندییەكانی خۆیان و نەیارانی كورد كردۆتەوە. بۆیە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لە نێو جەرگەی داگیركەران و رۆژهەڵاتێكی ناوین پر لە كێشە وئاڵۆزی گەورە، رووبەرووبوونەوەی گەورەترین هەرٍەشە و مەترسییە كە لە مێژوودا بێ وێنە بووە.ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ كورد، به پشتبه‌ستن به مێژووی 100 ساڵ سایكس – پیكۆ كه بریتییه له داگیركاری و دابه‌شكردنی خاكی كورد، چه‌ندان جار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی بووه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شی ئه‌نفال و كیمیاباران، وێرانكردنی زیاتر له پێنج هه‌زار گوند، پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل. هه‌روه‌ها ویستی ئه‌و شوناسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری مۆدێرنه، چونكه كاریگه‌رترین گوتار و به‌رچاوترین لایه‌نی مۆدێرنه بیری نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزمه، هه‌رچه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مك و تێڕوانینه، كوردستانیش له شه‌پۆله‌كانی مۆدێرنه و هاوچه‌رخیبوون وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی دنیا، بێبه‌ری نه‌بووه.شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییه له‌سه‌ری، شوناسێكی لاواز نییه، به‌ڵام ئه‌و شوناسه په‌ره‌ی پێ نه‌دراوه له ستاتویهكی سیاسی‌دا، ئه‌و ستاتۆیهش ده‌وڵه‌ته، بۆیه ده‌نگی “به‌ڵێ” ده‌نگی مۆدێرنه و ڕه‌خنه‌گرانه، ئه‌و ده‌نگانه ئه‌و هێز و توانایه‌یه كه ده‌یه‌وێت له فۆرمێكی تر له “ده‌وڵه‌ت”دا خۆی كۆ بكاته‌وه، خۆی ڕێك بخاته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه، نوێ و مۆدێرن.دوای زیاتر لە سەد ساڵ، دابەشكردنی خاك و گەلی كوردستان، وێڕای هەزاران شەهید و برینداربوونی هەزارانی دیكە، ئەنفال و كیمیاباران و جینۆساید و كاوڵكردنی هەزاران گوند و ناوچەی كوردستان، هەروەها چەندان كردەوەی پیلانگێڕیی و دژایەتیكردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
گەر ئێوە خۆتان بە كورد و ئینجا رۆشنبیر بزانن و خەڵكتان پێی گەوج نەبێ و چەواشەكار نەبن ، كە دڵنییام هەر واشن ، كارتان تەنیا تابووری پێنجەم ، چاندنی دووبەرەكی ، دروستكردنی بێ هیوایی و رٍق و كینەیە . باش دەزانن كە بۆ چی میللەتی كورد “ریفراندۆمی سەربەخۆیی”ئەنجامدا.
بۆچی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە “بەڵی ” سەركەوتنی بەدەستهێنا .
وەڵامەكەی روونە ، دیكتاتۆری ، خۆسەپاندن و خۆ دزینەوە لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بوون .
كە تا ئەم ساتەش بە هەڵواستراویی ماوەتەوە ، ئەركی دەسەڵاتدارانی بەغدایە ، دەستوور ر جێبەجێی بكەن ، ئیتر لە بەشە بودجە بگرە تا ماددەی 140 ی دەستوور و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان . كێشەی ئێمە كورد خاكە نە مووچە ، سەد ساڵە 500 هەزار قوربانیمان بۆ بەخشییووە . لەلایەن رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقەوە میللەتی كورد سزا دەدرێت.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی جگە لەوەی مافی هەر گەلێكە لە هەمانكاتیشدا ، پەیامێكی ئاشكرا و روون بوو بۆ هەموو دونیا تا دونیا لە نەهامەتییەكان و كێشە چارەسەرنەكراوەكانی كورد بە ئاگا بێتەوە .
بینیمان زیاتر لە 92 لە سەدای خەڵكی كوردستان دەنگیان دا و سەركەوتنی بەدەستهێنا . ئەگەر چی بەغدا ماوەی 4 مانگە ئابڵوقەی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری كوردستانیی دا ،بەڵام خۆراگریمان و سیاسەتی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك بارزانیی و توانیی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی بێنێتەوە سەر خەت و بەغدا ناچار بكات ، جارێكی تر لە رێگەی دەستوورە وە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات و ئەمەش وایكرد هەم ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك خۆی بمێنێتەوە و هەمیش ئابڵوقەدانی كوردستان تێكبشكێت ..
بەڵام عەدنان و عوسمان و گردەكە و گروپی 16ی ئۆكتۆبەری 10 ساڵە پیلانی رووخاندن حكومەتی كوردستان و رادەستكردن و فرۆشتنی خاكی كوردستان دەكێشن بێ ئەوەی تمەنێك وەربگرن وەك خەڵات جگە لە ریسوایی و رووەشیتان هیچتان نەماوە تەنیا فێل لە خۆتانیش دەكەن ،ئیتر قسەكانتان خۆشتان باوەرتان پێنەماوە ،چونكە كەسێك كە خاك ونیشتیمان بفرۆشی لایی دوژمنیش بایەخی نامێنێ ..
بەڵێ دوای ئەو هەموو رووداو و كارەساتە مرۆیی و ستەمكارییەی دژ بە كورد وەك پڕۆژەیەك ئەنجامدران، بەڵام هێشتا كورد وەكخۆی، واتە وەك نەتەوە، شوناسی خۆی پاراست، بەو مانایەی كە هیچ نەتەوەیەك لە ژێر گوشاردا كۆتایی نایەت، بەڵێ كورد كۆتایی نەهات، ئەزموونی خۆپارێزی و مانەوەی شوناسی نەتەوەیی كورد، بە دونیای گوت، دەكرێ نەتەوەكان لە قۆناغێكدا بێدەنگ بن و نەتوانن مافەكانیان بەدەستبهێنن، بەڵام هیچ كات بە مانای كۆتایی شوناسی ئەو نەتەوەیە نایەت، نموونەی ئێستای گەلی كوردستان، لە دونیایەكی ئاڵۆزیی ناوچەیی و جیهانیدا، وێنایەكی گەورەیە كە كورد بەوپەڕی جورئەتەوە داوای بەدەستهێنانەوەی مافە زەوتكراوەكانی كرد ، هەروەها پەیامێك بوو بۆ داگیركەران و دوژمنانی كورد كە ئیدی ئەو زەمەنە بەسەرچوو، كورد بچەوسێندرێتەوە، هەموو وڵاتانی ناوچەكە لەو راستییە گەیشتن، لەم قۆناغەدا كوردیش ئەو هێزە مرۆیی و چەكدارییەیە، ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئاڵۆزیی گەورە لە ناوچەكە دروستبكات، بەڵام كە نایكات، مانای ترس نییە، بەڵكو لە تەك هەبوونی چەكدا، رێگەی یاسایی و ئاشتییانەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی مافەكانی بەدەستبهێنێتەوە، بۆیە دەبێ ئێستا جیهان و داگیركەران لەو رٍاستییە گەیشتبن كە گەر مافەكانی كورد بە دەستوور جێبەجێی نەكرێ ئەوا بە دەنگی بەڵی بۆ ریفراندۆم یەكڵا دەكرێتەوە .
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024
- نامە تاریخی شیخ محمود حفید - 12/28/2024