فریبرز آبدانان
گەر لە شرۆڤەکارەکانێ پاساوخانەی پەکەکە بپرسی بۆ پەکەکە و شاخ و شەقامێ باکور لە بەرامبەر ئەم هێرش و هۆڤیەتی دوڵەتێ فاشیزمی تورکە لە سەر گەلێ کورد لە عەفرین بێ دەنگن؟ وێ دەچێ پاساوێ بێدەنگی پەکەکە لە ئاست ئەو هێرشەی تورک بۆ سەر عەفرین بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە پەکەکە بەم کارە هەوڵێ ڕاکێشانی سۆزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست پرسی کورد لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەدات ..
کە گویا پەکەکە ئێستا پێچەوانەی هەموو قۆناغەکانی مێژووی خەباتی چەکداری و گەریلایی خوێ تەڤدەگەڕێ کە بەو بێدەنگیە دەیەوی پەیامی ئەوە بەگوێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکاندا دا بدات کە ئەوە ئێمە نین شەڕ دەفرۆشین بە تورکیای عوسمانلی و ئەردۆغان،ئێمە نین ئاسایش ناوخۆیی و سنوورەکانی تورکیامان خستۆتە مەترسی تیرۆر و شەڕەوە..هەتا بەڵکوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەم هەنگاوە پۆزەتیڤەی پەکەکە تێبگەن و چیتر ناوی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەخەنە ناو بازار گەرمی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەتەک وڵاتی تورکیادا.. یان پەکەک دیهەوێ خۆی لەناو لیستی تیرۆری وڵاتانی ئەوروپا دا رزگار بکات و بێتەوە ناو ڕای گشتی رۆژئاواییەکان و ئەمریکییەکان!
وێ دەچێ ئەم چەشنە پاساوانە بە گرنگترین و ئەرێنی ترین هەنگاوێ سیاسی پەکەکە دابنن!!
وهوکارێ بێ دەنگی پەکەکە بۆ ئەمانە ی سەرەوە کە باسمان کرد بگەڕنێنەو؟!
بڵام ڕاستیەکان زور جیاوازن لەمانەی سەرەوە،
پاش پەنجاو چوار رۆژ بێ دەنگی پەکەکە چالاکیکی کرد ئەویش نەک لە ئەنکەرا وگەورەشارە تورکەکان بەڵکو لە دورو بەرێ ئامد چەند ژندرمەی تورکی کوشتووە!ئەمە ئەو پەڕێ هێزێ پەکەکە بوو!ئیتر هێزەکانی تاک بۆ چالاکی ناکەن باسێکی جودایەو ڕاستی ئەو چالاکیانەش کە پێشتر دەکران دەبێ شرۆڤێکی ئەمنیان بۆ بکرێ کە لە داهاتوو دا ئەوانەش دەردەکەون کە ئایا دەستێ خودی میتی تیا بووە یان نا ،چوون لەشەڕێ خەندەق دا میت بەباشی کەڵکێ لە چەن محوەرێکی یەکینەکانێ پاراستنی سڤیل وەرگرت بۆ ئەوی بەتەواوەتی ئەو دەڤەرانە بخەسێنن کە پێگەی جەماوەری پەکەکە بوون و سەرچاوەی بەشداری و تەڤریبوونی گەریلا بوون بۆ پەکەکە..
پەکەکە هەم لە باکور و هەمیش روژئاوا چ لە رووی سیاسی ،سەربازی ئیدئولوژی و… شکەستی گەورەی هێناوە.بەگشتی دوراندوویەتی …
شکەستی جماوەری گەورەتەرین شکەستە بۆ پەکەک کە ئێستا بە ئاشکرا لە باکور ورۆژهەڵات و ئەرۆپا و…. دیارە کە کەس پێشوازی نەکرد لە بانگەوازی بە کۆمەڵێ کەجەکە، پەیەدە، یەپەگە، تەڤدەم، کەنەکە، کەجەدەکە و پژاک و یەژەرەک ،تەڤکەڕێ ئازادی و کۆمەڵێک دیکە لە لەقەکانێ..
ئەوەی لە ئەفرین ڕوودەدات بەشی هەرە زوری دەکەویتەوە ئەستووی پەکەکە زور حەل بۆ کورد ڕەخسا لە رۆژ ئاوا پەکەکە لە بارێ بردن ،سیاسەتی نادروست ودیکتاتوری و تاکەحزبی و ڕێگەنەدان بە بەشداری کردنی لایەنیکی سەرەکی دیکەی رۆژئاوا هوکارێ سەرەکی هێنانە گوڕێ ئەم دۆخەن کە عەفرینی تێدایە. وڵات بەشێوەی ڕەمەکی و بەبیرو هەزرێ ئیستالینی بەڕێوەناچێ..
بێ باکی پەکە کە و بیر نەکردنەوە لە گرنگی دراوسێە دڕندەکەی رۆژئاوا “تورکیایە “کە لەهەر حاڵەتێک دا تاکە ڕێگای پیوەندی رۆژئاوایە بە دونیای دەرەوە قووڵایی کارساتە و زوریش گوماناویە!
بڕیار بوو چی روو بدات کە رۆژئای کوردستان وا لە تورکیا بێ منەت بێت و بەم شێوازە بێ باکانە معاملە بکەن و باندووری پەکەکە بەسەر رۆژ ئاوا وا لە پێش چاوی تورکیا بەم شێواە زەق کەنەوە کە بێ خەم بن لە هێرشێ تورکیا؟!
سەرکردەکانی پەکەکە خوێان باش دەزانێ کە هەتا هاوکێشەکانێ ناوچەکە بەگشتی یەکلایی نەبنەوە ئەوان هەر تەشریفیان لە لیستی تیرۆری وڵاتانی رۆژ ئاوایە.
بۆیە ئەم چەشنە پاساوانە بۆ ئەوەنابن خەڵکێ پێ بگەوجێنن ،داننان بەهەڵە دا باشترین ڕێگاچارەیە…
ئەم تیئوریسیەنانەی پەکەکە کاتێ دەئاخفن دەڵن” ئەم وەک هەر کەسان دیبلوماسیان ناکین ،سیاسەت و دیبلوماسیامە جودایەژهەر ئالیان” قەت بیریان لەوە نەکردەوە کە ئەوان لە لیستی تیرورن و لە هەر شوینێک ببن تورکیا بۆ هێرش کردن و مەشروعیەت دان بە سیاسەتی هەژموون خوازی خۆی کەڵک لە هەبوونی وان وەردەگرێت و دونیاش لە بەر ئەوە بێ دەنگ دەبێ،؟
یەکێک لەو هوکارە سەرەکیانەی بێ دەنگی کۆمەڵگاێ نێو دوڵەتی لە بەرامبەر ئەوکوشتارێ تورکیا لە عەڤرین دیکات بوونی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆر.!
یان کامە سیستمی دموکراتیکی بەڕیوەبردنتان لە ڕۆژ ئاوا دروست کرد هێندە دموکراتیک بێت وڵاتانی جیهانی بۆ پاراستنی ئەزموونەکەتان لە کاتێ هێرشێ تورکیا یان هەر لایەنێک بێنەسەر خەت و ئەزموونەکە بیپارێزن؟
هەموو وڵاتانی رۆژ ئاوایی باش لەوە گیشتوون کە ئەوەی وەک ئێوە بیر نەکاتەوە و لەگەڵتان نەبێ یان دەبێ لە رۆژئاوا دەرچێ یان دەبێ لە گرتووخانەکانتان بێت یان دەبێ بمرێ !
هاوکاری چڕوپڕێ پەکەکە لە گەڵ هێزە میلیشیاکانی سەربە ئێران و ئەسەد و ڕاستەوخۆ جی گرتنی لە جەمسەرێ ئێران و لە لاێ دیکەش هاوکاری کردنی لەگەڵ ئەمریکا بەتەواوەتی لاێ هەردوو لا متەمانەی نەما یانێ گەر سرنجێ هاوکێشەکانی سوریاتان دابێ بە ئاشکرا دەردەکەوێ کە پەکەکە و ئەو هێزەی کە لە بەردەستی بوون هەرجارە و لە ڕاستای سیاسەتی وڵاتێک بکار هێنراون لە کووتاییش دا کە کارێان پێ نەما هەموو پشتی کوردیان چۆڵ کرد . ئەم پشت چۆڵکردنە بەهیچ شێوە بۆسەرکردایەتی پەکەکە گرنگ نییە چوون ئەوان لەدەستپێکی هاوکێشەکانی ناوچەکە لە گەڵ هەموو ڕێک کەوتوون و ئەرکێان بۆ دیاری کرابوو کە چی و چوون بکەن.
.پەکەکە دۆڕاندوویەتی و سەرکردەکانێ ئەوڕێکخراوە باش دەزانن چ پەنێکیان داوە لەم چەن ساڵە لە کۆێ هەموو هاوکێشەکانێ ناوچەکە بە گشتی،ئێستاش دێان هەوێ بە پاساوی بێ بنەما خوێان لە دۆخەکە قوتار کەن !
(ئێستاش هەموو هیواکان بەنەورۆزی ئامدە)
ئایا نورۆزی ئامد دەتوانێ هاوکێشەکە بگوڕێ؟گەر بێت و شەڕڤانان بەرگری کەن تا ئەو کاتە،؟ جۆڵەی شەقامێ باکور گەر بکرێ کارگەری زورێ دەبێ لە لاێک بە ئاڵۆز بوونی ناوخۆی تورکیا پەکەکەش بتوانێ شەڕ بباتە ناو گەورە شارەکانی تورکیا ؟!
بەڵام کێشەکە لەوەدایە شەڕێ خەندەق کە لەو ناوچانەی کرا کەپێگەی بەهێزێ جەماوەری پەکەکە بوون ، وەک گەڤەر ،شڕناخ ،جزیرە ،ماردین ،سووری ئامد ،لیجە ،قوڵپ و گوند و ناحیەکانێ دورو بەرێان.
کە لە ئاکامی شەڕە کە دا بەتەواوەتی خاپور کران،بە دەێان گوند خاپۆر کران ،بە هەزاران شەهید بوون و بە هەزاران کەوتنە گرتوو خانە زێادتر لە نیو میلیون کوردی ئەو دەڤەرانە بەراو شارە تورکەکان کۆچیان کرد!
ئەوەش ئاکامی شەڕی خەندەق یان بە قەوڵێ خوێان شەڕێ گەلی شۆڕشگێڕی . ئەو هە ڵە گەورانەی سەرکردایەتی پەکەکە دۆخی باکوری گەڕاندووەتە بۆ هەفتاکان ، وێ ناچێ گەل لە باکور هەڵوێستێان هەبێ مەگەرموعجیزەیک روو بدات.
پەکەکە قوڕێ بۆ کورد شێلاوە لە قوڕیش تەپوو تۆز هەڵناستێ.
- سقوط پول شوروی و تکرار در ایران امروز - 12/21/2024
- دۆزەخ دەروازەی کرانەوەی کوردستان - 12/18/2024
- نقشه جهنمی - 12/13/2024