ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا دژی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كابینه‌كه‌ی ترامپ دا ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتو و یه‌ك بۆچون له دژی ئێران هاتۆته‌بوون (ترامپ- پۆمیۆ- بۆڵتن- جینیا هاسپێڵ- ئایه‌توڵا میك) كه پۆسته گرنگه‌كانی (سه‌رۆكی ئه‌مریكا- وه‌زیری ده‌ره‌وه- ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی- لێپرسراوی سی ئای ئه‌ی- لێپرسراوی مه‌له‌فی ئێرانی سی ئای ئه‌ی)یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ر هه‌مویان (جگه له ترامپ) ئه‌زمونێكی زۆریان له ناسینی گروپه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانی ئێران له گروپه تیرۆریستیه‌كان و، خودی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئێران له جیهان دا، هه‌یه!
هه‌میشه نوسیومه و وتومه: ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران ماده‌م هێزی (ئایدۆلۆژی) هه‌یه، كه‌وابو (سه‌د له سه‌د) ده‌بێت هه‌ر شه‌ڕی تێدا ڕووبدات، ئینجا بڕوخێت!
لێره‌دا ده‌بێت ته‌ركیز بخه‌ینه سه‌ر دو دێڕ كه پۆمپیۆ ڕايگه‌یاند:
1- (ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆچونی هاوبه‌شیان دژی ئێران هه‌یه).
ئه‌م وته‌یه ئه‌كرێ ئه‌و شرۆڤه‌یه‌ش هه‌ڵ بگرێ، كه: (ئه‌وروپا، ئه‌مریكا ناگۆڕێته‌وه به ئێران)، یاخود: ( تا سنورێك، ئه‌مریكا ڕێزی بۆچونی ئه‌وروپا ئه‌گرێت، ئه‌گینا تاك لایه‌نه خۆی ده‌كه‌وێته‌كار، وه‌ك چۆن فه‌ره‌نسا دژی لێدانی سه‌دام بو، به‌لام ئه‌مریكا لێی دا و، دواتر فه‌ره‌نساش ناچار بوو كه پابه‌ند بێت!).
2- پۆمپیۆ ڕاشیگه‌یاند: (ئه‌مریكا قورسترین سزای ئابوری ئێران ده‌دات!)، هه‌ر پۆمیۆ وتیشی (هه‌میشه پشتیوانی خه‌لكی ئێران ده‌بین).
قورسترین سزا واته چی، واته: (ههولهدهین زه‌مینه‌یه‌ك بخولقێنین كه خه‌ڵك دژی برسێتی و نه‌داری، ڕاپه‌ڕین و ڕاماڵین بهێننه‌كایه‌وه)، ئه‌ی (هه‌میشه پشتیوانی خه‌لكی ئێران ده‌بین) مانای چیه، به مانای: گه‌ر ئێوه ڕاپه‌ڕین، ئێمه‌تان له پشته و ڕاسته‌وخۆ ته‌داخول ده‌كه‌ین!
كه‌وابو بۆچونه ههمیشهیهكهم هاوته‌ریب دێته‌وه، ماده‌م ئێران هێزی ئایدۆلۆژی هه‌یه، كه‌وابو گه‌ر ئه‌و ڕژێمه بڕوخێت، هه‌ر ئه‌بێت شه‌ڕی تێدا ڕوبدات! بێ گومان، قورسترین سزای ئابوری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپی و ڕوسی و چینیانه‌ی كه مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی تیرۆریستیی ئێران دا، هه‌یه!
لێكدانه‌وه‌ی ستراتیژی بۆ ئه‌م ڕژێمه چۆن ده‌ڕوخێ (ده‌ڕوخێنن!)؟
پێموابوه و پێموایه: سه‌ره‌تا ئه‌مریكا ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی ڕژێمی ئێران له (سوریا، یه‌مه‌ن و لیبیا و عێراق) تێك ده‌شكێنن، شه‌ڕی ئه‌و ناوچانه سه‌رمایه و ده‌سكه‌وتی (ئابوری- هه‌نارده‌ی نه‌وتی) ڕژێمی ئێران، دائهڕوخێنێت، له ڕوی هێزیشه‌وه فشۆڵی ئه‌كات. ئێستا له سوریا و یه‌مه‌ن، ئێران گورزی ترسناك ده‌خوات. شیڕه- شیڕهكانی دژ به ئیسرائیل و سعودیه فش بووه‌ته‌وه. چونكه كه‌م ڕۆژ هه‌یه ئیسرائیل هێزه تیرۆریستیه‌كانی ئێران له سوریادا نه‌كاته ئامانج و، هێزه‌كانی سعودیه‌ش له یه‌مه‌ن، حوسیه‌كانی ئێران ته‌فروتونا نه‌كه‌ن! له عێراقیش، هه‌ر ئه‌مریكا، موقته‌دا سه‌دری دژی ئێران، قوت كردۆته‌وه! له لوبنانیش، هه‌ر ئه‌مریكا و هاوكاره عهرهبكانی، ڕهشۆیان بۆ سه‌ركرده‌كانی حیزبوڵای تیرۆریستی ڕژێمی ئێران كردووه و، هاتوچۆ و جموجۆڵیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و، لیستی تیرۆر شوێنیانه!
لێدانی ڕۆژانه‌ی ئیسرائیل له پاسدارانی ئێران له سوریا و به پایته‌ختكردنی قودس، هه‌مو نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن (دا‌و) بۆ ئێران دانراوه و، ئێران بچكۆله‌ترین عیرهتی نیه، كه له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌كانی چل ساڵی ڕابردوی دا، یه‌ك بگرێته‌وه! نه‌بونی كاردانه‌وه‌ی كرداریی ئێران دژی ئیسرائیل و سعودیه و، له به‌رانبه‌ریش دا، كوشتنی پاسداران له سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیل و حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن سعودیه‌وه، ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی ڕژێمی ئێران له پاشه‌كشه دایه، ته‌نانه‌ت له عێراقیش وای لێهاتوه كه موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئێران و قاسمی سلێمانی بكات! ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی ڕژێمی ئێران، ڕووه‌و كوێیه!؟ ئه‌م پاشه‌كشێیه: ڕووه‌و ناوخۆی ئێرانه! ئه‌ی ناوخۆی ئێران دۆخیان چۆنه!؟ ناوخۆی ئێرانیش ڕۆژ نیه به زنجیره‌یی خۆپیشاندان له ناوچه‌یه‌ك دا نه‌كرێ و، جاریش نیه كه هێزه ئایدۆلۆژییه توندوتیژه‌كانی ئێران لێیان نه‌كوژرێ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، كه گوتاری جه‌ماوه‌ر: بڕوخێ ڕژێمی كۆماری ئیسلامیه!
ته‌ركیزه جدییه‌كه ئه‌مه‌یه: به كشانه‌وه‌ی ڕژێمی لاساری ئێران بۆ ناو سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی (دروستكراو)، به‌رگه‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی ناگرێ، بۆچی!؟ چونكه: هه‌م ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی له پڕوكاندایه و، خاوه‌نی گوتارێكی تری فریوده‌رانه نیه بۆ ناوخۆی، هه‌م چل ساڵه جه‌ماوه‌ری ناوخۆی زه‌جر ده‌بینن. به‌ومانایه‌ی: پڕوكانی ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كانی ڕژێمی ئێران و پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌و ڕژێمه یه‌كسانه به: لێدانی ڕژێمی سه‌دام له كوه‌یت و پاشه‌كشه بۆ ناوخۆی خۆی! بۆیه ئه‌و جۆره پاشهكشهیانه، هه‌میشه خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی لێ به‌رهه‌م دێ، چونكه ئه‌و ده‌سه‌لاتانه لای خودی هێزه‌كانی خۆشیان سیقه‌یان، نامینێت!
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت قورسترین سزای ئابوری ئێران بدا و ئه‌جێندا دهرهكیهكانیشی بپڕوكێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی: ئه‌م ڕژێمه لاساره پاشه‌كشه بكات بۆ ناوخۆی خۆی و، له ناوخۆش به‌هۆی گرانیی و برسێتییه‌وه، جه‌ماوه‌ر ڕای بماڵن! هه‌ركاتێ، خۆپیشاندان له ئێران چووه قۆناغی ڕاماڵینهوه، شه‌ڕ له نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه ئایدۆلۆژییه توندوتیژه‌كانی ئه‌م ڕژێمه دێته‌كایه‌وه و، ئه‌م ڕژێمه كوشتوبڕی جه‌ماوه‌ر ده‌كا، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش ئه‌مریكا ته‌داخول ده‌كات!
ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژێمه تا چ كاتێكه!؟
كاتێك ئه‌مریكا ستراتیژێك داده‌نێت (به وردبونه‌وه له ستراتیژه‌كانی پێشوی) ئه‌گونجێ هه‌ندێكیان به كاتی كه‌متر ئامانجه‌كه بپێكن و، هه‌ندێكیشیان كاتی زیاتریان بوێ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه هه‌ر كار ده‌كه‌ن!
به‌و مانایه‌ی: گه‌ر ئه‌م كابینه‌یه ئه‌م ستراتیژه نهێنییه دابڕێژێ، ده‌گونجێت هه‌ر له‌م كابینه‌یه، یان له كابینه‌ی تر دا، به‌رهه‌می ستراتیژه‌كه به‌ته‌واوی بێته‌دی!
به‌ڵام گرنگ خودی ستراتیژهكهیه، كه (وه‌ك: شه‌ریف هه‌ژاری) سه‌د له سه‌د تێفكرینم وایه: له ستراتیژدا ئه‌م ڕژێمه ئهپڕوكێ! ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕژێمی ئێران، وه‌ك جارانی تر، كاتێك زانی فشاره‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ری زیاتروتوندتر ده‌بێ، ئینجا پاشه‌كشه‌ی كرد و به مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا ڕازی بو و (خامنه‌یی جامی ژه‌هری نۆشی)، ئه‌وا هه‌ر سه‌د له سه‌د له ستراتیژدا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێت، چونكه (كات) هه‌م له میژو و، هه‌م له سیاسه‌تیش دا گرنگه، ئه‌و (كاتانه‌ی) جامه ژه‌هره‌كانی پێش‌و تازه تێ پهڕبون و، هیچ فاكتیك ناتوانێ ئه‌م ڕژێمه له ستراتیژ دا، بهێڵێته‌وه!
ده‌بێ كورد چی بكا!؟
كورد ده‌بێ له ئێستاوه یه‌كڕیز و یه‌كگرتو و یه‌ك ئه‌جێندا، بێت! ئه‌گه‌ر یه‌كگرتو و یه‌كڕیز نه‌بو، چی!؟ به‌و حاڵه‌ش نابێ ده‌سته‌پاچه ببێ، چه‌ندین نه‌ته‌وه یه‌كڕیزیش نه‌بوون، به‌لام كاریزمایه‌كی گورزوهشێنیان هه‌بووه و، به پاكتاوكردن و وه‌لانانی ویژدان: ڕزگاریی هه‌میشه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خولقاندووه! ساتی هه‌ستیار: ویژدان نابێ بخه‌یته‌كار بۆ پاراستنی (تورك و فارس و عه‌ره‌ب)!
گه‌ر هێزه كوردییه‌كانی خۆرهه‌ڵات یه‌كگرتو نه‌بون: ده‌بێت هیزه گه‌وره‌كه‌یان خاوه‌ن دو ستراتیژ بێت:
1- ستراتیژی ئاشكرا، بریتی بێت له بوژانه‌وه‌ی (سیاسیی- جه‌ماوه‌ریی) و په‌ره‌پێدانی دبلۆماسیه‌تی جهزبكار، هه‌م له‌گه‌ل ئه‌مریكا-ئه‌وروپا- سعودیه و توركیا و، هه‌م له‌گه‌ڵ هێزه نا-كوردییه‌كانی ئێران دا!
ده‌بێت خۆی به ته‌واوی ئاماده بكات، له هه‌ر زه‌مینه‌یه‌ك دا، ناوچه‌كان ڕزگار بكا و، خۆی بسه‌لمێنێ!
ده‌بێت له ستراتیژی ئاشكرا، گوتاری: (مافی چاره‌نوس بێت به شێوه‌ی فیدراڵی).
ده‌بێت له ئێستاوه، ده‌ست بكات به په‌ره‌پێدانی دبلۆماسیه‌تێكی جهزبكاری كاریگهردانهر، به‌تایبه‌ت سه‌دان به‌ڵگه له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ڕژێمی ئێران، پێشكه‌ش به كنسوڵ و باڵوێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه و ولاتانی ئه‌وروپا بكات!
ده‌بێت له‌و گوزه‌رانه‌وه بكه‌وێته‌كار، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی ناو ئه‌م كابینه‌یه‌ی كۆشكی سپی لێ دێته‌كایه‌وه. ئه‌م ستراتیژه ده‌بێت گوتارێكی ته‌واو نه‌رم و قانعكارانه بگرێته‌به‌ر، به وردیش كار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر بكات و، چه‌ندان لیژنه بۆ بواره جۆراوجۆره‌كانی: (سیاسیی، سه‌ربازیی، ئاسایش، دبلۆماسیه‌ت، به‌ڵگه كۆكردنه‌وه‌ی ههمهجۆر، دیاری كردنی سنوری خۆرهه‌لات و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌بێت زۆر ته‌ركیزیان له‌سه‌ر بكرێ، ڕاگه‌یاندن و… هتد)، دروست بكات.
2- ستراتیژی نهێنیی، ده‌بێت ئه‌م ستراتیژه له قۆناغی ڕوخانی ڕژێمی ئێران دا، به‌خێرایی، كرده‌یی بكات. ئه‌م ستراتیژه ده‌بێت به نهێنی كاری له‌سه‌ر بكات، چونكه: له ستراتیژی نهێنیی خۆی دا، به ته‌واوی خۆی ئاماده ده‌كات بۆی، بۆ ئه‌وه‌ی له ساتی ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌دا، به‌خێرایی تا لوڕستان و كوردهبهختیاریهكان و تا سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب (كه‌نداوی فارس) ڕزگاریی، بخولقێنێ و، له ئێستاوه به وردی و زۆر نهێنیانه كاری له‌سه‌ر بكات!
ئه‌م ستراتیژه به‌تایبه‌ت ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به: (ورمێ، كرماشان، ئیلام، لوڕستان و كورده به‌ختیاریه‌كان) و چه‌ندان لیژنه‌ی كرداریی بۆ دابنێ و، لیژنه‌كانیش ئاگاداری كاری یه‌كتر نه‌بن و، ته‌نیا نه‌فه‌ری یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، به‌م ستراتیژه، بزانن!
له‌م ستراتیژه‌دا، ده‌بێت ئیش به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و (زیاتر له) ملیۆن كورده بكرێت كه له تاران دان و، رێكخستنی (دو دو) و (سێ سێ)ی چه‌كداریان لێ دروست بكرێ و، بۆ كاتی خۆپیشاندان به‌و ئه‌ركانه هه‌ستن كه ده‌بێته هۆی ناكۆكی قوڵ نانه‌وه له نێوان (جه‌ماوه‌ر) له لایه‌ك و، (ڕژێمی ئێران) له لایه‌كی تره‌وه، كه هه‌م جه‌ماوه‌ر زیاتر هان ده‌دا و، هه‌م ڕژێم توند‌وتیژتر ده‌كات، له‌وێدا هه‌ركه‌سه و بۆخۆی دێته‌كایه‌وه و، وڵاتان ته‌داخول ده‌كه‌ن!
ساویلهكهییه گه‌ر پێت وابێت: به‌بێ خوێن ڕشتن، ڕژێمی ئێران ده‌ڕوخێت، چونكه هێزی ئایدۆلۆژی هه‌یه. كورد ده‌بێت ئاوات به‌وه بخوازێ كه له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك تاران، خوێن هه‌ستێ (كه واش ده‌بێ)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خاپوربونهدا كورد به زوویی (نه‌ك وه‌ك باشور) دۆخه‌كه به‌ته‌واوی بقۆزێته‌وه.
ده‌بێت كورد گورزوه‌شێن و … بێ! و له ساتی خۆیدا، ویژدان ژێرپێ بنێ، سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وا نه‌بێ، ناكرێ و، قۆناغی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی دواده‌خا و له كیسی ده‌دا! خۆ گه‌ر ئامادەسازی ته‌واو نه‌كه‌ن، ئیدی خه‌تاكه له خودی كورده‌وه‌یه!
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024