دو بەڕێز ئەم پرسیارەیان کردوە و، سەرنجی خۆم له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا سه‌باره‌ت به پرسیارهكهیان، دەخەمەڕو:
1- ھەرچی سەرژمێری ھەیە لە بارەی ژمارەی کوردانی خۆرھەلاتی کوردستانەوە، دەقیق نیە و، ھەڵەیە! بۆچی!؟ چونکە تا ئێستا بە ئازادانە سەرژمێرییەک نەکراوە لە بارەی ڕێژەی ژمارەی نەتەوەی کورد لە خۆرھەلاتی کوردستان دا و، ڕێژەی ژمارەی نەتەوەکانی تری ناو دەولەتی دروستکراوی ئێران! بەھۆی ئەوەی لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی فارسی فاشیستەوە حوکمی نەتەوەکانی ئێران کراوە و، ھەمو سەرژمێرییەکیش کە داگیرکاریی بەسەری دا زاڵ بێ و بیریی فاشیستیی پێوانی کردبێ، لە ڕوی زانستییەوە به سەرژمێرییەکی دروست و دەقیق دانانرێت.
بۆ نمونە: ھەمو ئەو ڕێژانەی کە لە کتێب و نووسینی سەرکردەکانی کورد (قاسملو، ئۆجەلان، مام جەلال، مەسعود بەرزانی، نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی تری کورد) و، ھەمو ئەو ڕێژانەی کە لە کتێبەکانی ئەکادیمیستە ناودارەکانی کورد (پڕۆفیسۆر جمال نەبەز، پڕۆفیسۆر کمال مەزھەر، پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ و… ھتد) و، ھەمو ئەو ڕێژانەی کە لە بەڵگەنامەکانی (بەریتانیا، سی ئای ئەی ئەمریکا، ڕوسیا و… ھتد) و، هه‌مو كتێبه‌كانی کوردناسەکان، لە بارەی ڕێژەی ژمارەی کورد لە خۆراوای کوردستان، ھەر ھەمووی ھەڵە دەرچوون، بۆچی!؟
چونکە ھەمو ئەو ڕێژانە (به نزیكه‌یی: كه‌مێك زیاد و كه‌م كردن) له ڕێژه‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی دەسەلاتە فاشیستیەکانی (حافیز ئەسەد و، بەشار ئەسەدی کوڕی) وه‌رگیرابوون، كه‌چی ده‌ركه‌وت ئه‌و داتایانه‌ی پێشتری ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی سوریا، زۆر دوربون لە ڕاستیی و حه‌قیقه‌ته‌وه.
ئەمەش چ کاتێک دەرکەوت!؟ ئەو کاتەی ھەندێ ناوچەی سوریا ئازادکران، بۆ نمونە هه‌ر یه‌كه له (تەواوی سەرکردە و ئەکادیمیستانی کورد، داتای بەڵگەنامەکان و کوردناسەکان) ژمارەی کوردانی خۆراوایان له 1980 ه‌وه ھەتا ساڵی 2003 بە (200) ھەزار تا (500) ھەزار خەمڵاندووە.
بەڵام دوای ئازادبونی به‌شێك له سوریا به هه‌ندێ ناوچه‌ی خۆراوای كوردستانیشه‌وه، دەرکەوت ڕێژەی ژمارەی کورد لە سوریا لە (2) ملیۆن زیاترە و، ھەروەھا ڕێژەی ژمارەی عەلەوییەکانی سوریا زۆر لەوە کەمترە کە پێشتر لە سەرژمێرییە ساخته‌كانی (حافز ئەسەد و، بەشاری کوڕی) دا، خرابووهڕو.
ئاوھاش، ڕۆژگارێک دەیبینن کە دەسەلمێت ڕێژەی نەتەوەکانی ناو دەولەتی ئێرانی دروستکراو، به‌و شێوانه نیە کە تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه. نە ڕێژەی فارس ھێندە زۆرە، نە ڕێژەی شیعەش ھێندە زۆرە، نە ڕێژەی په‌یڕه‌وانی ئاینەکانی مەسیحی و یارسان ھێندە کەمن و، نە ڕێژەی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( لوڕ!) و عەرەب و ئازەری و بلوچ، ئاوھان! ئه‌م شیكاریه‌ی خاڵی یه‌كه‌م، ده‌یسه‌لمێنێت، تا ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆرییه نه‌ڕوخێت، زانست ناتوانێ داتای ده‌قیقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، بسه‌لمێنێت!
2- ڕێژەی کورد بە لوڕە کوردەکانیشەوە (بە نزیکەیی) لە ٪18 ی دەولەتی ئێرانی دروستکراوە! تەنانەت دواین ڕێژەی کورد و لوڕ بەپێی مەزەندەی دەزگای (سی، ئای، ئەی) کە زیاتر لە سەرژمێرییە ساختەکانی ڕژێمی ئێران وەرگیراوه، (کورد و لوڕی) بە له (٪16)ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئێران داناوە. کوردی بە ٪10 داناوە.
بە جۆرێ ڕێژەی کورد له سه‌رژمێرییه‌كانی ڕژێمی ئێران لە (تاران، لوڕستان، ئیلام، كه‌ره‌ج و… هتد)یش له بەرچاو ناگیردرێت. ئیدی با كوردانی خۆراسانیش بوه‌ستێت كه هه‌ر له (مه‌سعودی مێژونوس)ه‌وه تا سه‌رده‌می شا عه‌باسی سه‌فه‌وه‌ی، ته‌واوی داتاكانی مێژوونوسان ڕێژه‌ی كوردی خۆراسان به كاریگه‌ر ناوده‌به‌ن!
كه‌وابو، ته‌ركیزی زیاتری سه‌رژمێرییه ساخته‌كانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر (سنه، كرماشان، ورمێ و موكریان و …) بووه، کە بەپێی خەمڵاندنە نافەرمیەکان، ڕێژەی کورد تەنیا لە شاری تاران ملیۆنێکی تێ په‌ڕاندووه!
3- هه‌میشه پرسیارێك له‌م ڕووه‌وه، ئه‌وه‌یه: خۆ بەشێکی زۆری لوڕەکان خۆیان بە کورد نازانن، ئەی ئێمە بۆ بە کوردیان بزانین!؟
بەڕێزان ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی: (ئێمه بۆ به كوردیان بزانین!؟)، بۆچونێکی زۆر ناسیاسییانەیە! وردبنه‌وه له بەڵگەنامەکانی دەولەتی فاشیستی سەددام، بزانن ناڵێن بەشێکی زۆری خانەقین و جەلەولا خۆیان بە کورد نازانن! به‌ڵام دواتر سەلما ئەو ئایدیا لە خۆسەپاندنی فاشیستانەی دەولەتی داگیرکا‌ر و ترسی کشتوبڕ لای ھەندێ لە کوردانی خانەقینهوه سەرچاوەی گرتبووه. كه‌چی دوای پرۆسه‌ی ئازادی، ھەمویان بە کوردبوون شادبوونەوە! ھەروەھا ئەرکی ھەمو بزافێکی ناسیۆنالیستی، ئەوەیە: ڕەگەزە دابڕاوەکان بە بزافە نەتەوەییەکە ئاشنا بکاتەوەو، بیانگێڕێتەوە. نەک (ناسیاسییانە) دەستیان لێ ھەڵگرێ. چونکە ھەمیشە ڕژێمی داگیرکا‌ر وا دەکات ھەندێ لە ڕەگەزی ناو نەتەوەی داگیرکراو بشواتەوەو، لە ڕێی چەندان ئاڕاستەی مەزھەبیی و ئاینیی و ھەڕەشەکردن و زیندوکردنەوەی گیانی ناوچەگەریی و عەشایەرییەوە، لێکیان بترازێنێ.
بۆیە لە حەقیقەت دا، بزاڤی نەتەوەیی بۆ ئەوە دێتەبوون له‌م ڕووه‌وه، كه: شوناس بۆ ئەو پەرتکراوانەی ڕیزی نەتەوە بگێڕێتەوە، نەک دەستیان لێ ھەڵگرێ! چونکە مەبەستی داگیرکەرانیش ھەر ئەوەیە کە نەتەوەی داگیرکراو دەست لە ھەندێ لە پێکھاتەکانی ھەڵگرێ و، بچوکیان بکاتەوە!
بزافی ناسیۆنالیستی دەبێت کار لەسەر ئەو پەرتکراوانە بکات، تا لاچونی ڕژێمە داگیرکەرەکەو پرۆسێسە داگیرکارییەکهی. ئەوکات (به سیاسه‌تكردنی ته‌ندروست و پرۆسه‌ی هێز-كۆنترۆڵكردنی خێرا!) بە زوویی ڕەگەزە پەرتکراوەکان دەگەڕێنەوە باوەشی نەتەوە. تەنانەت گەر نەشگەڕێنرانەوە ئەوا بزافی ناسیۆنالیستی له كه‌شی ئازاد و دیموكراسیی دا ده‌بێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵ نه‌گرێ و به جهزبكارانه كلتوری پێكه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی به‌رو ڕوویان ئاراسته بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌ناو بزافه ناسیۆنالیستهكه و شوێنكه‌وته‌كانی) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به گرتنه‌به‌ری (بۆچی ئێمه لوڕه‌كان به كورد بزانین؟)، پیلانه نهێنییه‌كه‌ی داگیركهرهكه، به‌دی بهێنین!
ته‌نانه‌ت بزافی ناسیۆنالیستی گه‌ر بۆ ململانێی داگیركه‌ره فاشیستهكهشی بێت، ده‌بێت هه‌ر سیاسه‌تی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی هه‌بێت كه به پیلانی داگیركارهكهی لێی ترازاون، یاخود: ده‌بێت تا نه‌مانی ده‌سه‌لاتی داگیركاریی كار بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی نه‌ته‌وه بكات! ته‌نانه‌ت گه‌ر له پرۆسه‌ی دیموكراسیش دا به‌شێكی بچوكیشیان بهێنرینهوه ڕیزی نه‌ته‌وه، ئه‌وا بزافه ناسیۆنالیستییهكه هه‌ر به‌رهه‌می هه‌بووه، با كه‌میش بێت!
خانه‌قینیه‌كان زۆرینه‌یان شیعه‌ن، ئێران ویستی له ڕێی شیعه‌گه‌راییه‌وه، كوردبوونیان بشواته‌وه، نه‌یتوانی. كورده فه‌یلییه‌كان شیعه‌ن، سه‌دام ته‌فروتونای كردن و، ئێران ده‌مێكه به‌هۆی سیاسه‌تی شیعه‌گه‌راییه‌وه ده‌یه‌وێت له كوردبوونیان دابماڵێت! نه‌بوونی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر كورده فه‌یلییه‌كان لای هێزه‌كانی باشور وایكرد تا ئاستێك له كورد داببڕێن! به‌ڵام ئێستاش هه‌ر (وه‌ك خێزانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه) خۆیان به كوردی ڕه‌سه‌ن ده‌زانن. بۆ لوڕهكانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
له ڕوی مێژووییه‌وه (دوو توێژینه‌وه‌م له به‌رده‌سته)، نزیكایه‌تیی و لێكچوونی زۆر له نێوان (كورده لوڕه‌كان و كورده فه‌یلییه‌كان و كورده له‌كه‌كان) دا هه‌یه، به‌جۆرێ توێژینه‌وه مۆدێرنه‌كانی كوردناسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه: (كوردی فه‌یلی و، له‌كه‌كان) یه‌كێكن و جیاوازیان نییه! كورده لهكهكانیش (هه‌رچه‌نده چه‌ند پێكهاته‌یه‌كن!) به‌لام ڕه‌گه‌زیان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كوردی گۆران و كوردی لوڕ! هه‌مو ئه‌مانه به ستراتیژی سه‌ركرده‌ی خوێنه‌واری ورد، ئه‌بێت به قووڵی ئیشیان له‌سه‌ر بكرێ! (كام سه‌ركرده‌یه بیكات و توانای تێفكرینی هه‌یه!؟).
4- ده‌بێت هه‌مو كوردێك ئه‌وه بزانێت، كه: داگیركاریی (به‌ریتانیا و ڕوسیا و فه‌ره‌نسا) له‌گه‌ڵ داگیركاریی (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) به‌سه‌ر خاكی كوردستانه‌وه، جیاوازی زۆر و بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه!
(ئینگلیز و ڕوس و فه‌ره‌نسی) بۆ ئه‌وه كوردستانیان داگیرنه‌كردووه كه تاهه‌تایه ڕه‌گه‌زی كورد له ژێر ده‌سه‌لاتیان دا بشۆنه‌وه و به به‌شێ له نه‌ته‌وه‌ی خۆیانی بزانن. به‌ڵكو په‌رتیان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان به‌شێكی به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵپه تهماعكارییهكانیان چنگ بخه‌ن! به‌لام داگیركاری (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) به ته‌واوی جیایه و ته‌واو ترسناكه!
هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌كه باسی (ئومه‌ی ئیسلامی) له به‌رانبه‌ر داخوازیه‌كانی كورد دا ده‌كه‌ن (خومه‌ینی و ئه‌ردۆگان وه‌ك نمونه)، كه‌چی تورك و فارس (به زمانی قورئان: ناخوێنن) و، به زمانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خوێنن و، ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی و، سوپای نه‌ته‌وه‌یی و، ئالای نه‌ته‌وه‌یی و، ئابوری نه‌ته‌وه‌یی و، سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و، دبلۆماسیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و، شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و، دروستكردنی شكۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان سازاندووه‌و، كوردیان تێیدا كۆیله كردووه! هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌كه‌ش (به‌تایبه‌ت تورك و فارس) و، (به‌تایبه‌تر: فارس)، به چه‌ندین پیلانی مێژووییه‌وه تا ئه‌مڕۆ و داهاتو، وا پیلانی فریوده‌رانه و پراكتیككارانه داده‌نێن، كه: كورد به‌شێكه له خۆیان.
فارسه‌كان به‌گشتیی، پیلانیان ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك قه‌ومێك له نه‌ته‌وه‌ی فارس بتوێننه‌وه. كنسوڵی ئێران له سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆری (به پله) سه‌ركرده و (به ناو) ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و جنێوده‌ری كڕیوه و بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه كاریان پێ ده‌كات.
له‌كاتێكدا، تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی پرۆفیسۆره‌كانی زانكۆ هه‌ره- پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان به (دی، ئێن، ئه‌ی) سه‌لماندوویانه (كه ئیتر هیچ دودڵییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نامێنێته‌وه)، كه له ڕوی ڕه‌گه‌زه‌وه به هیچ جۆرێك (كورد) و (فارس) هیچ نزیكایهتیهكیان نییه و، یه‌ك ڕه‌گه‌ز نه‌بوون و، به‌هیچ جۆرێك كورد له ڕه‌گه‌زی ئاریایی نیه و، ته‌نیا فارس له ڕه‌گه‌زی ئاریاییه. به‌لكو كورد له ڕه‌گه‌زی ڕه‌سه‌نی دانیشتوانی هه‌زاران ساڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن. ئه‌ویش له ڕێی سه‌لماندنی تاقیكاری له‌سه‌ر مۆخی ناو ئێسكه‌كانی كوردانی ئێستا و ئێسكه‌كانی شوێنه‌واره‌كانی ئێستای كوردستان كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش زایین، به (دی، ئێن ئه‌ی). بۆیه، گرنگه تاكی كورد، هوشیاربێتهوه، له تایبه‌تمه‌ندی و پۆلێنبه‌ندی (جۆره‌كانی داگیركاریی).
داگیركاری فارس شتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده له پیلانی (قه‌ومی كورد) له ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس دا.
به‌و مانایه‌ی كورد وه‌كو چه‌ند عه‌شیره‌تێك (له شوناسی قه‌ومێكی كلتوری) ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس دا ته‌ماشا ده‌كه‌ن و، فارسه فاشیسته‌كان نه‌یان شاردۆته‌وه و، هه‌موشیان ئاماژه‌یان پێ داوه‌و، سه‌دان (جاش قه‌ڵه‌م و، جاشبیر و، جاشبێژ)ی كوردیان بۆی به‌كرێ گرتووه‌و، ئێستا ده‌یان نمونه‌مان له باشوری كوردستان هه‌یه. كه‌چی هه‌ر فارسه‌كان، له‌ولاوه نه‌ك هه‌ر لوڕه كورده‌كان، بگره ده‌یانه‌وێت له‌كه‌كان و ئیلامی و كرماشانی و یارسانهكانیش له ژێر جه‌زبی به (شیعه‌كردن و شیعه‌گه‌رای)ی دا، له كوردبوون، داببڕن. هه‌ر خودی ئه‌م كاره‌ی فارسه‌كان، ده‌یسه‌لمێنێت كه فارس چ پیلانێكی ترسناك دژی (شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بوون)ی كورد، به‌ڕێوه ده‌بات!
چۆن ئینگلیز هه‌ستا به‌شێكی ئیرلهندییهكانی وه‌رگێڕا بۆ مه‌زهه‌بی (پرۆتیستانت: Protestant)ی مه‌سیحی و, لة ئاكامیش دا، ئايرلهندییهكانی باكور به‌هۆی سۆزی (پرۆتیستانتی)یه‌وه ڕۆشتنه سه‌ر به‌ریتانیا و، به‌وه‌ش: نیشتیمانی ئیرله‌ندا، له‌ت كرا.
به‌هه‌مان شێوه‌ش، فارسه‌كانیش ده‌یانه‌وێت كورده‌كان له‌ت بكه‌ن، به‌وه‌ی: باشوری خۆرهه‌لاتی كوردستان، كه له‌كه‌كان و لوڕه‌كان و كورده بهختیارییهكانی لێیه له (كوردبوون) دابماڵن، له ڕێی جه‌زبی (به شیعهككردن و شیعه‌گه‌رای)یه‌وه! ئیدی با ئیلام و هتدیش بووه‌ستێت!
هه‌روه‌ك چۆن هه‌ر فارس هه‌ستا به‌هۆی سۆزی (شیعه‌گه‌رای)یه‌وه كورده فه‌یلییه‌كانی له كوردبوون دابڕی و، حیزبه‌كانی باشوریش سیاسه‌تیان وه‌ك پێویست نه‌بو (چونكه سه‌ركرده‌ی ژیریی نه‌ته‌وه‌یی و، سه‌ركرده‌ی موفه‌كیری نه‌ته‌وه‌ییان نه‌بو)، ئێستاش هه‌ر فارس دهشیهویت عه‌ره‌بیش وا لێ بكات، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سعودیه لێی ڕاست بووه‌ته‌وه و، له عێراقیش وه‌خته موقته‌دا لێی ڕاست ئه‌بێته‌وه، به‌لام كرد ده‌بێت زۆر وریای ئه‌و پیلانه ترسناكه بێت، چونكه (له پاش ڕه‌هێڵه: فه‌ره‌نجی سودی نابێت!؟).
خشتهكه: خستنه‌ڕوی داتای ڕێژه‌ی ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی دروستكراوه، كه ده‌زگای (سی، ئای، ئه‌ی)یش له سه‌رژمێرییه ساخته‌كانی ڕژێمی داگیركاری ئێران سود وه‌رده‌گرێت، به‌لام تا له ژێر یاسای سیستمی دیموكراسی دا سه‌رژمێری نه‌كرێت، هیچ ڕێژه‌یه‌ك ده‌قیق و ته‌ندروست نیه! هه‌روه‌ها خودی گێله‌ك و مازندهرانیهكان (نزیكه‌ی) له %10 ی ڕێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئێرانن و و فارسه‌كانیش ئه‌وه‌نده نین، كه له‌م سه‌رژمێرییه‌دا به تێكه‌ڵیی پێكه‌وه له‌گه‌ل فارسه‌كان دا، ئاوێزان كراون!
- نامە تاریخی شیخ محمود حفید - 12/28/2024
- مێژووی کورد و ئارامییەکان و سریان و ئەرمەن لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و کوردستان - 12/25/2024
- سقوط پول شوروی و تکرار در ایران امروز - 12/21/2024