لە سۆئیدییەوە: حامید مائیلی
ناسیۆنالیزم
ناسیونالیزم یانی نه‌ته‌وه‌یی بوون (ئه‌و وشه‌یه له زمانی فه‌ڕانسه‌یی nasionalisme و له وشه‌ی nation” ”که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له وشه‌ی لاتینی nascor واته (من هه‌م )(له‌دایک بووم )(هاتوومه دونیا ) وه هاتووه . ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به‌و باوه‌ڕه‌ن به ناسیونالیست واته نه‌ته‌وه‌یی ناسراون . ناسیونالیزم جیهان بینی یه‌که که له‌یه‌کگرتوویی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌ک نه‌ته‌وه ده جوغڕافیایه‌کی دیاریکراودا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ . ناسیونالیزم حورمه‌تی فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێ و خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکئ نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه .
ناسیونالیزم له ده‌ستپێکی سه‌ده‌کانی 17 ی زایینی له ئوروپا سه‌ری هه‌ڵدا و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده درێژه‌ی بوو و ده‌و ماوه‌یه‌دا دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لێکه‌وه‌ته‌وه که ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یانبینین و ده‌یانناسین . دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی هاوته‌ریبی ناسیونالیزم و مارکسیزم بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆڵۆنیالیسته‌کان (ئیستیعمار) دا بوون .
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێز لێگرتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ,ناسیونالیزم ده جه‌غزی گێرۆده‌یییه‌کی ئه‌ویندارانه دا خۆده‌نوێنێ، ده‌کرێ ناسیونالیزم به مه‌نتیقێک بۆ گه‌لانی ئازار چێشتوو و پێڕێخراو و پێشێلکراو دابنرێ . ئامانجی ناسیونالیزم ده مه‌به‌ستی هاووڵاتی ویستن و خه‌ڵکی خۆ پاراستن دایه ، هه‌ر بۆیه‌شه ناسیونالیسته‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌بته هۆی یهکگرتوویهکی زیاتر و که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ره‌کی ده کۆمه‌ڵگای یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا که سه‌رکه‌وتوویی وڕزگاری و به‌خته‌وه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه .
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی ناسیونالیزم ده‌لێن که ئه‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری نهتهوهیییه ده‌بته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆوینیسم که ناسه‌قامگیری ئاشته‌وایی هه‌رێمه‌که‌ی لێده‌که‌وێته‌وه .
تاقمێک ناسیونالیست ده‌درێنه پاڵ چه‌مکی وه‌ک خه‌ڵک و گه‌ل . ده‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ناسیونالیزم ده‌گه‌ڵ وشه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی به یه‌ک مانا دێنه گۆڕێ . به‌یه‌ک واتا هه‌ڵسه‌نگاندنی ناسیونالیزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی به‌یه‌که‌وه ده‌گه‌ڵ لیبڕالیزم وده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی که تێیدا یاسا حاکمه به هه‌ڵه ده‌گه‌ڵ ئه‌وتاقمه که به‌نێوی خه‌ڵکێک ڕێگایه‌کی چه‌واشه‌کارییان به دوورله نه‌ریتی وه‌ک ئه‌رک و ماف بۆ گه‌ڵێک گرتبێته به‌ر بۆ وه‌یکه خه‌ڵکێک به گشتی پێی تاوانبار بکرێ له قه‌ڵه‌م بدرێن ،لێره‌دایه که ده‌بێ ئه‌و تاقمه که هه‌موو نه‌ریتی مافخوازی ڕه‌وای گه‌لێک به هۆی توند و تیژی چه‌واشه ده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ گه‌لێک به گشتی که داوای ڕزگاری خۆی له ژێر ده‌ستی ده‌کا جیا بکرێنه‌وه .
ڕاهێنان و په‌ره پێدانی فوڵکلۆر وه‌ک به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی و نه‌ته‌وایه‌یی ڕه‌وتێکی پاش سه‌ده‌کانی 17 و 18 زایینی یه. ئه‌و دونیا خۆشه‌ویسته خه‌یاڵاوییه له چاوپێداخشانێک به ڕابردوویه‌کی دوور وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ سه‌لماندنی ڕاسته‌قینه بوون و ده‌ستکرد نه‌بوونی ئه‌و مێژوویه دا ده‌بیندرێته‌وه. له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا که ئه‌و هه‌سته توانراوه ئاوێته‌ی ناسیونالیزم بکرێ ،ڕاهێنان وناساندنی فۆلکلۆر بۆته له‌نگه‌رێک بۆ به هێز کردنی کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاتانه . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که بوونیان وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له نێوان ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی 18دا وه‌ک ئاڵمان ، فینڵاند ، نۆڕوێژ نه‌ناسرابوون. له‌و جێیانه فۆلکلۆر وه‌ک کۆڵه‌که‌یه‌ک بۆ بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ که‌سایه‌تێکی به‌رچاوی بوو. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی 19 دا فۆلکلۆر هه‌ر نه‌خشی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی گێڕاوه و بۆته هۆی ئه‌وه که به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بکرێته میراتێکی مێژوویی بۆ پاراوکردنی زمان له کۆماری ئیرله‌ند و هه‌ر وه‌ها له زۆر وڵاتانی ئه‌فریقایی دا.
به‌ڵام له سۆئێد فۆلکلۆر ده ڕه‌وتی ناسیونالیزمدا به‌و ڕاده‌یه که‌لکی لێوه‌رنه‌گیراوه . تا ئه‌و جێگایه هێمای ویکینگه‌کان و گوستاو واسا _ گوستاو ئادۆڵف و کارڵی دوازده ئه‌و خه‌یاڵانه‌یان وه‌ک هێمایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌ڕیم و مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌ت وه‌دیهێنا . و تا ئه‌و جێگایه که ئه‌و هێما هه‌رێمییانه توانیان نوێنه‌رایه‌تی تا پله‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وه ستۆبگرن ، بۆ وێنه سازکردنی ڕه‌واڵه‌تێک له دیمه‌نی مه‌ڵبه‌ندی دالارنا وه‌ک شوێنێکی که زۆرتر سۆئێدی بوونیان پێوه‌دیاره.
ناسیونالیزم له‌و وڵاتانه‌ی که دووڕگه‌ن زۆرتر له ده‌وری لاوژه وه‌ک فۆلکلۆر هاتۆته گۆڕێ ، له ئیسلاند به پێچه‌وانه، ناسیونالیزم له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ده‌بییاتی چیرۆکی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست وه‌ک فۆلکلۆر هاتۆته گۆڕێ ، چونکوو فۆلکلۆری باوی سه‌رزاران به هێند نه‌گیرابوو و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌یت و باوانه کراونه بنه‌مایه‌کی نزمی پله‌ی فه‌رهه‌نگی .
مێژووی ناسیونالیزم
ئه‌و ڕستانه باسی کاتی ڕسکانی ناسیونالیزم ده‌که‌ن . هێندێک ده‌ڵێن که ناسیونالیزم درێژه‌ی نیشتیمانپه‌روریی و هاوته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی یه ،هێندیکیش ده‌ڵێن که ده‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی مۆدێڕنی سه‌ده‌ی 16 و هێندێکیش له‌وه ده‌دوێن که وێڕای ڕۆشنگه‌ری و شۆڕشی فه‌ڕانسه وه‌دیهاتووه . ناسیونالیزم بوو به چه‌کێک له‌ده‌ست لیبڕاڵه‌کاندا به مه‌به‌ستی ڕووخانی سیستیمی ئیمپریالیستی کۆنی پادشایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات بۆ لێهاتووه‌کانی ناوخۆ یان خه‌ڵکی خۆ له ئوروپا. به داخه‌وه هه‌ر زوو ناسیونالیزمێکی دواکه‌وتوانه هاته گۆڕی به پێچه‌وانه‌ی شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتوانه و به پێواری عه‌قڵی.
ئاسته‌نگێ له ناسیونالیزمدا به‌دیده‌کرێ که ئه‌گه‌ری دژایه‌تی کردنی تاقمێک وه‌ک کۆ ده‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه له ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بکرێ . ناسیونالیزم حه‌ولی خۆڕاگرتنی له سنووره‌کانی خۆیدا ده‌دا ته‌نانه‌ت که‌مایه‌تییه‌کانیش هه‌ر لە‌وسنووره دا ڕاده‌گرێ . وه‌ک فڕانکۆ له ئیسپانیا که له‌وێ دیمان چۆن باسکه‌کانی وه‌ک خه‌ڵکێکی جێواز نابووه ژێر گوشار . بۆوه‌یکه خه‌ڵکی باسک ده‌و سنووره به‌رته‌سکه‌دا ئاسمیله بکا فه‌رهه‌نگ ، نه‌ریت ، زمان ، وئاڵای ئه‌وانی نایاسایی له قه‌ڵه‌م دا و قه‌ده‌غه‌ی کردن.
پره‌نسیپی نه‌ته‌وایه‌تی
پره‌نسیپی نه‌ته‌وایه‌تی پێوارێکه که ده دابه‌شکردنی خه‌ڵک ده کۆمه‌لگادا به پێی کۆلتور و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێ . ئه‌گه‌رچی قه‌ت به ته‌واوی نامۆیی سیاسیشی پێوه‌دیار نه‌بووبێ ،لانیکه‌م بۆته فاکتۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی ئاگاهانه ،هه‌ووه‌ڵ ده دنه‌دانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا که به جیهانبینی گشتی ناپلئۆن ناسراوه . و به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌شدا حه‌ول بۆ به‌کرده‌وه تاقیکردنه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی بۆ ده‌ستاوێژی بۆ سه‌ر مێژووی ئوروپادا بووه .
ئاکامی ئه‌و ئاسه‌وارانه هێندێکیان بوونه هۆی یه‌کگرتوویی و هێندێکیشیان بوونه هۆی لێک‌دابڕان .ئه‌وه‌ی پێشوو وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و به‌شه له یه‌ک خه‌ڵک که له نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تاندا دابه‌شکراون،خۆ ده‌نوێنێ وه‌ک ئاڵمان و ئیتالیا . ئه‌وه‌ی دوایی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه ده‌کا که چه‌ند خه‌ڵکی جێوازن و له یه‌ک ده‌وڵه‌تدا کۆکراونه‌وه ، وه‌ک ئوتریش ، مجارستان ،ڕژیمی شایه‌تی له دانماڕک و تورکییه . کاتێک ئاسته‌نگ بۆ هه‌ووه‌ڵی یان دووهه‌می به‌نێوی لێک کۆکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی یان یه‌کده‌ستکردنیان ، که‌سایه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارله‌و وڵاته ده‌بته لاولاوه‌ی یه‌کگرتوویی وه‌ک پرنسیپی نه‌ته‌وایه‌تی ، دیاره که ئه‌وه هێزێکه بۆ دنه‌دانی بزاوی شۆڕشگێڕی دژ به‌و لێک کۆکردنه‌وه‌یه .
له ده‌رفه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌و بیره نه‌ته‌وایه‌تییه‌دا زۆر سیاسه‌توانانی سه‌ده‌ی 18 له‌وانه ئوتوو ڤون بیسماڕک له ئاڵمان و کامیللا له ئیتالیا توانیان له هه‌لومه‌رجێکی وه‌ک ده‌نگدانی گشتی که یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی ناپلیونی بوو ،وه‌ک شه‌رتێک بۆ دیاریکردنی جوغڕافیای نه‌ته‌وایه‌تی که‌ڵک وه‌رگرن وتێدا سه‌رکه‌وتووش بوون .
ده‌سته‌واژه بۆ ئه‌و شه‌رته ڕه‌وایه له ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاست دا ، پرنسیپه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌وشهه‌ڵگرتره که یان له لایه‌ن خه‌ڵکی سه‌رده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدار تاڕاده‌یه‌کی زۆر له ژێر نێوی چه‌مکی هاونیشتیمانی به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بچووکتر و که‌مایه‌تییه‌کان ده نێو خۆیاندا ،که کراوه و وێستراویشه بۆ پێکهێنانی هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێکردنی له ژێر نێوی panslaviska rörelsen (بزاوی به دیلکردن ) بۆ نموونه به درێژایی ده‌سته‌ڵاتداری رووسه‌کان ، یان له سه‌رکوتی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا یان بێ هه‌ڵوێست کردنی ئه‌و هه‌سته به مه‌به‌ستی که‌لکوه‌رگرتنی سیاسی له پێکه‌و ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه جێوازانه .
جار وبار پرنسیپه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک که‌لکیان لێوه‌رگیراوه ، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستێک بووه که‌م یان زۆرعادڵانه به‌ڕێوه چووه ،به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک یش ئاوێته‌ی بێعه‌داڵه‌تی بووه جا نه‌ک هه‌ر ده‌گه‌ڵ ئاڵمان بگره ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که هی دانماڕکییه‌کان بووه له schleswig-holstien وله دانیماڕک جوێکراونه‌وه .
لیبڕاڵ ناسیۆنالیزم
لیبڕاڵ ناسیونالیزم چه‌شنێک له ناسیونالیزمه که لەو دوایانه‌دا له لایه‌ن فیلسوفه‌کانی سیاسه‌توان پشتیوانی لێکراوه و سه‌لماندوویانه که وه‌ک ده‌ڵێن دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌ی پێوه دیار نییه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ نه‌ریتی لیبڕاڵه‌کان وه‌ک ئازادی ، ته‌حه‌ممول ،یه‌کسانی ، و مافی تاک ئاوێته بکرێ. ernest Renan (1882) و john stuart Mill(1861) که خۆیان وادیاربوو پێشووله ناسیونالیسته‌کان بوون . لیبڕاڵ ناسیونالیسته‌کان ئه‌غڵه‌ب له بایخه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی دیفاع ده‌که‌ن و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ببێ تا بتوانێ وه‌ک مرۆڤێک که خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی بژی . ژیانێکی سه‌ربه‌خۆ که لیبڕال دیموکڕاته‌کان داوای ده‌که‌ن بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕ که‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ تیکهه‌ڵچوون و ته‌نگژه به پێویست ده‌زانن.
تێبینی وه‌رگێڕ1:با بزانین وشه “شۆوینیسم”له کوێوه هاتووه . له زەمانی ناپلئۆن دا فه‌رمه‌نده‌یێکی نیزامی لێهاتوو بووه به نێوی nicola chauvoni که له شه‌ڕه‌کان دا نیشتیمان په‌روه‌رێکی یه‌کجار زۆری بۆ فه‌ڕانسه له‌خۆی نیشانداوه و له‌وده‌مه‌وه ئه‌و وشه‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دا له لایه‌ن ستالینیسته‌کانی ئوروپای سەر بەسۆویەت بۆ پاسیڤ کردنی هەر بزاوێكی دژبە داگیرکارانەی سۆویەت لە ئوروپای ڕۆژهەلات کرا بە تاوان ،لە دوای ئەوەش لەلایەن ئەحزابی برادەر لە تەواوی جیهان لە وانە لە ئێران لە لایەن حیزبی توودە و تەنانەت لەلایەن کۆمۆنیستە کوردەکانیشەوە کرا بە جورمێک لەژێر نێوی جیاییخوازی بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی بە تایبەت گەلی کورد ،که داوای سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگارییان لە چەند داگیرکاران ده‌کرد ،
ئێرنیست ڕێنا ( 28/2/1823__12/10/1892)یه‌کێکە له فیلسوفه به ناوبانگه‌کانی
فه‌ڕانسه، کتیبێکی به نێوی(ژیانی مه‌سیح) له ساڵی 1863 دا نووسیویێ ،ئه‌و کتێبه بوو به هۆی دمه‌قڕه‌یه‌کی زۆر له‌مه‌ڕ وه‌یکه ده‌و کتێبه‌دا مه‌سیحی وه‌ک ئینسانێکی مێژوویی نه‌ک وه‌ک کوڕی خودای و کتێبی ئینجیل یشی به کتێبێکی هاسایی وه‌ک هه‌موو کتێبه‌کانی دیکه که سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ مێژوو، ناساندبوو که ڕه‌خنه‌گرتنی لێیان به ڕه‌وا ده‌زانی ،که هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته بوو به هۆی تووڕه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیسای کاتولیکه‌کان .به‌ڵام به‌ناوبانگ بوونی Renan زۆرتر ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر تاریفی ئه‌و له nation واته نه‌ته‌وه که ئه‌و له کتێبێکی خۆیدا به‌نێوی ”Ques-ce quune nation ”له ساڵی 1882 دا دژ به تاریفی ئاڵمانی له nation که له سه‌ر بنه‌مای وه‌ک ڕه‌واڵه‌ت ، زمان ، نووسراوه ، له جیاتی بایخدان به ویستی ژیانی هاوبه‌شی وه‌ک شه‌رتی پێویست و پێوار .بابه‌ته‌که له پێداویستییه‌کان سه‌رده‌م بوو چون ئه‌و له جێگایه‌کی به نێویAlsace Lorraine ده‌ژیا که له‌و شوێنه کێشه‌یه‌ک هاته پێش و دوابه‌دوای ئه‌وکێشه‌یه ئه‌و هه‌ستی به بوونی چه‌مکێک به نێوی نه‌ته‌وه کرد که دوایه‌ش سه‌لمێندرا.
ئه‌و کێشه‌یه له سه‌رهه‌رێمێک بوو که له‌نێوان شه‌ڕی ئاڵمان و فه‌ڕانسه دا له‌ساڵی 1870-1871که فه‌ڕانسه له‌په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی فڕانکفۆڕت دا دابووی به ئاڵمان به‌ڵام له په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی وێرسادا له ساڵی 1919 سەر لە نوێ دراوه به فه‌ڕانسه .
نه‌ته‌وه بریتییه له کۆی ئینسانگه‌لێک که هۆی یه‌کگرتوویی و هاوبه‌شییان فاکتۆرگه‌لێکن وه‌ک زمان ، دین ،نیژاد، مێژوو ،فه‌رهه‌نگ، نه‌ریت و دابی کۆمه‌ڵایه‌تی . نواندنی ڕاشکاوانه‌ی نه‌ته‌وه ،ناسیونالیزم یانی نه‌ته‌وه‌یی بوونه . له قسه‌ی سه‌رزارانی ڕۆژانه‌دا وشه‌ی نه‌ته‌وه مانا ومه‌به‌ستی وشه‌ی شتێکی له گوێن ژئۆپۆلیتیک واته( وڵات به مانای سیاسی وشه‌که یان ده‌وڵه‌ت به مانای جوغڕافیایی وشه‌که ) که خه‌ڵکێک خۆیانی پێ پێناسه ده‌که‌ن .ده‌وڵه‌تێکی له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه پێکهاتبێ به ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێ .
شێوه‌کانی جۆراوجۆر له ناسیونالیزم
ده‌کرێ ئاماژه به‌جێوازی ئه‌و دوو پرنسیپه‌ی که ناسیونالیزمی به‌ڕێوه ده‌بەن بکه‌ین .یه‌کیان ius sanguinis واته ناسیونالیزمی (خوێنی) که باسی نه‌ته‌وه وه‌ک یه‌ک فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو که له ڕه‌وتێکی دوور و درێژی مێژوویی یان خزمایه‌تی یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ده‌کا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بۆچوونه ناسیونالیزمی ته‌خه‌ییولی ئاڵمانی یه ، و له به‌رابه‌ر ئه‌و پرنسیپه نه‌ته‌وایه‌تییه داده‌نرێ که ناسیونالیزمی (خاک و هه‌رێم )ius solis که ده‌ڵێ :نه‌ته‌وه بریتییه له دانیشتوانێک به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕابردوویه‌کی وه‌ک نیژاد ،وابه‌سه‌ته‌گی . ئه‌و پرنسیپه ڕیشه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی چاخی ڕۆشه‌نگه‌ری فه‌ڕانسه‌دایه که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوون و مافی شارۆمه‌ندی وێڕای هه‌ڕێم به بنه‌ما ده‌زانێ . هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا هه‌ڵگری هێندیک له‌و دوو پرنسیپانه ده‌بن و له نێوان ئه‌و دوو پرنسیپانه‌دا ده‌هاتوچۆدان جا بۆیه ده‌بێ له هه‌ر وڵاتێک به پێی هه‌لومه‌رجی خۆی له دانانی یاسای شارۆمه‌ندیدا ئه‌وانه به وردی و سرنجه‌وه‌له به‌رچاو بگیرێن .
ئه‌و پرنسیپه سه‌ره‌کییانه ده‌کرێ ببنه ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر . ناسیونالیزم ده‌توانێ خۆی وه‌ک به‌شێک له بیر وباوه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی بنوێنێ ،و ده‌توانی جه‌خت له سه‌ر شارۆمه‌ندی ، نیژاد، فه‌رهه‌نگ ، مه‌زهه‌ب یان مه‌سله‌کی خۆی بکاته‌وه. ئه‌و بۆچوونه خۆماڵییانه له چه‌مکی نه‌ته‌وه مه‌به‌ستی کلاسه‌کردنی ناسیونالیزمی جۆراوجۆری پێوه‌دیاره . بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و چین و توێژانه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان بزووتنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه ئاوێته‌ی چه‌ند یان هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن به‌ڵام له پله‌ی جێواز دا. بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی یش ده‌توانرێ به پێی بنه‌مای دیکه کلاسه بکرێ ،بۆ وێنه به پێی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و شوێنی بزووتنه‌وه‌که .
تاریفی جۆراوجۆر له ناسیونالیزم وه‌به‌رچاوده‌که‌ون ،به تایبه‌ت کاتێکی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ناسیونالیزم دا به مه‌به‌ستی به‌رز نه‌رخاندن یان له به‌ر چاو خستن و به دزێو ناساندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دێته گۆڕێ.
هێندێک له تێئۆریسیه‌نه‌کان ده‌ڵێن که جێوازییه‌کانی نێوان هه‌موو جۆره ناسیونالیزمێک قه‌ڵبن . پێیانوایه له هه‌موو شێوه‌کانی ناسیونالیزمدا دانیشتوان هه‌ڵگری جۆرێک له فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شن و ئه‌و فهرههنگهش قه‌ت ناکرێ له نیژاد جوێ بکرێته‌وه. له‌ئه‌مریکا بۆ نموونه ”چاکه” (کاری باش )که له به‌یته‌کاندا وه‌به‌رچاودێن که وه‌ک فه‌رهه‌نگێکی دادوه‌رانه‌ی باشوور لێی ده‌دوێن ،.ئه‌مریکا جۆرێک تێئۆری له مه‌ڕ ئەمریکایی بوون هه‌یه که به nativism واته (دوای وەیکە له دایک بووی ده‌گه‌ڵته ئەگەر کۆچبەریش بی) ناسراوه ،و له ماوه‌یه‌کی کورت له ساڵه‌کانی 1900 دا لێژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر چالاکی غه‌یره ئهمریکایییهکان به پێی ئه‌و تێئۆرییه پێکهات .
ناسیۆنالیزمی شارۆمه‌ندانه
ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندی یان ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندانه خۆی یه‌ک چه‌شنه ئاڵترناتیوه بۆده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی که لەو ناسیونالیزمه‌دا ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی سیاسی خۆی له به‌شداری چالاکانه‌ی شارۆمه‌ندان وه‌رده‌گرێ ، تا ئه‌و جێگایه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی” ویستی خه‌ڵک ” بکا . ئه‌ندامی ئه‌وتۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده پرنسیپی”ius solis ”واته ناسیونالیزمی(خاک و هه‌رێم) دا خۆی ده‌بینێته‌وه .ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندانه ئاوای بۆ ده‌چن که ئه‌غڵه‌ب بنه‌ماکه‌ی له ژان ژاک ڕۆسۆبه تایبه‌ت له تێئوری گرێبەستی کۆمه‌ڵایەتی کە کتێبه‌که‌شیی هەر بەو نێوە واتە( له‌مه‌ڕ گرێبەستی کۆمەڵایەتی )وه کردووە . ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندانه ئاوێته‌ی نه‌ریتی لیبڕالیزم و عه‌قڵگه‌رایی یه ئه‌و چه‌شنه ناسیونالیزمه ده‌گه‌ڵ ناسیونالیزمێکی که بنه‌مای نیژادی ببێ جێوازیان هه‌یه . له نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا که به بنه‌ما ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندانه‌ن ، بوونی ئینسانگه‌لێک به نیژادی جێواز و فه‌رهه‌نگی جێواز که له نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا له دایکیان بوون یان دانیشتوانی نێو ئه‌و سنووره‌ن وه‌به‌رچاو ده‌که‌ون ، شارۆمه‌ندی لەو وڵاته‌دا شتێکه ئاره‌زومه‌ندانه .بیر وباوه‌ڕی ناسیونالیزمی شارۆمه‌ندانه ئاسه‌واری به سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی دیموکڕاسی و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌لگای وه‌ک ئه‌مریکا ، فه‌ڕانسه وه دیاره .
Jakobiner تاقمێک به نێوی یه‌عقوبییه‌کان که له سه‌رده‌می شؤڕشی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی یه‌کده‌ست و به‌ناوه‌ندێکی به هێز بۆ فه‌ڕانسه بێته کایه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیزمی ده‌وڵه‌تی ، هه‌ر ئه‌و بیر وبۆچوونه‌ی که له تورکییه‌ی سه‌رده‌می ئاتاتورک به نێوی ناسیونالیزمی تورکه‌که‌مالیسته‌کان هاته کایه‌وه .
ناسیۆنالیزمی ڕەگەزی
ناسیونالیزمی ڕەگەزی یان ناسیونالیزمی ڕەگەزییانە، له ده‌وڵه‌تێک که له سه‌ربنه‌مای نیژاد دامه‌زرابێ ده‌دوێ ، له‌ودا، نیژاد هه‌میشه به شتێک لێکده‌درێته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ی له جیلی پێشووی خۆی واته باب وباپیران ده‌ستپێده‌کا. (ius sanguinis) واته ناسیونالیزمی خوێنی .ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵگری ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌شه وه‌ک فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی خۆی ده‌گه‌ڵ باب وکاڵ وپێشینیانیان ،وهه‌روه‌ها زمانی هاوبه‌ش . ئه‌ندام بوون لەو نه‌ته‌وه‌یه‌دا وادیاره وه‌ک میراته . ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی سیاسی خۆی له نوێنه‌رایه‌تی وه‌ڵاتیک بۆ ئه‌و نیژاده،وه‌رده‌گرێ . وله شێوه‌ی کاری خۆی وه‌ک مه‌به‌ستێک بۆپاراستنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پشتیوانی له فه‌رهه‌نگ و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سته و تاقمه که‌لک وه‌رده‌گرێ .بیر و بۆچوون له سه‌ر نیژاد زۆر کۆنه .
ڕه‌وتی ناسیونالیزمی نیژادی ئێستا باوه و زۆر به ئاسایی به ناسیونالیزم ده‌ناسرێ . ناسیونالیزمی ئاڵمانی سه‌ده‌کانی 18و تادوایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ناسیونالیزمێکی نیژادی ته‌خه‌ییولی بوو . ده سه‌ده‌ی 30 و 40 نازیسته‌کانی ئاڵمان ناسیونالیزمێکی نیژادپه‌ره‌ستانه‌یان په‌ره‌پێدا . له ژێر درووشمی ”یه‌ک وڵات ” ”یه‌ک نه‌ته‌وه ” ”یه‌ک ڕێبه‌ر ” تێکه‌ڵاوی نازیسم و نه‌ته‌وه و نیژاد و سیاسه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی لێکه‌وته‌وه .ناسیونالیزمی نازیستانه له سه‌ر بنه‌مای سوسیال داروینیزم و بیرۆکه‌ی بێزاری له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دامه‌زراوه.
تێئۆریسیه‌ن Anthony D. Smithچه‌مکی ”ناسیونالیزمی نیژادی ” بۆ ئه‌وانه‌ی وا له ڕوانگه‌ی ڕۆژاواییه‌کانه‌وه ناڕواننه ناسیونالیزم، لەکاری ده‌کرد . به پێچه‌وانه‌ی ڕوانینی ڕۆژاواییه‌کان که ناسیونالیزم وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمی جوغڕافیایی خۆیان تاریف ده‌که‌ن . ده‌سته‌واژه‌ی”etnonationalism”هه‌ر بۆ ئه‌و ناسیونالیستانه‌ی ده‌کار ده‌کرد که هه‌ڵگری باوه‌ڕی ناسیونالیزمی نیژادین ”etnisk nasionalis ” ،و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و هێڵه به‌رینه‌ن که وه‌ک باوه‌ڕێکی نافه‌رمی شاراوه و غه‌ریزەیی یه وپێیوابوو ئه‌و شێوه ناماقووڵە هه‌م ناسیونالیزمی نیژادی و هه‌م ناسیونالیزمی قه‌ومی ده‌گرێته‌وه ، سه‌ره‌ڕای وه‌یکه ناسیونالیزمی قه‌ومی هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی زۆر ماقووڵانه‌یە ،وه‌ک پرسی ئه‌فریقاییه‌کان ، ئه‌مریکایییه‌کانی به ڕه‌گه‌زئوروپایی ، یان ناسیونالیسته‌کانی دیکه که زۆر ڕاشکاوانه بۆ دابینکردنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان چالاکن .
ناسیونالیزمی ڕومانتیک
ناسیونالیزمی ته‌خه‌ییولی یان ڕومانتیک ( ناسیونالیزمی پێناسه یان ناسیونالیزمی ئورگانیک ) ئه‌و چه‌شنه له ناسیونالیزمی نیژادی یه که، ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی خۆی له ئاکامی ڕه‌وتی سروشتی نه‌ته‌وه‌یی یان نیژادی وه‌رده‌گرێ .ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕی خه‌یاڵی یه که به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و مه‌نتیقی چاخی ڕۆشنگه‌ری‌ئوروپایه یه .
ناسیونالیزمی خه‌یاڵی مێژوویه‌کی فه‌رهه‌نگی نیژادی که دابینکه‌ره‌وه‌ی باوه‌ڕگه‌ڵی ئه‌ویندارانه بوو،به‌ده‌سته‌وه دا.
Bröderna Grimm به ئیلهام له نووسراوه‌کانی Herder ده‌ستیان دایه هێندێک نووسراوه‌ی ڕومانتیکی که جه‌ختیان له سه‌رنیژادی ئاڵمانی ده‌کردەوه . مێژوونووس Jules Michelet نموونه‌یه‌کی به‌رچاوی مێژووی ناسیونالیزمی ڕومانتیکی فه‌ڕانسه‌یه .
ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی
له ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی دا، نه‌ته‌وه به ئه‌وانه ده‌گوترێ که خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شن . به ئه‌ندامبوونی ئه‌وتۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه به ته‌واوی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه وه‌ک (وه‌رگرتن و وه‌لانانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه ) و نه ئیرسی یه ( منداڵی ئه‌ندامان ده‌کرێ به بێگانه دابنرێن ئه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگێکی دیکه‌دا گه‌وره بووبن)
ناسیونالیزمی چینی نموونه‌یه‌که بۆ ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی ،به‌شێکی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر بوونی ئه‌و جێوازییه فه‌رهه‌نگییانه له مه‌ڕ که‌مایه‌تییه‌کانی جۆراوجۆر له چین ، هه‌ر وه‌ها ئه‌و تاقمه زۆره له‌و چینی یانه که لانه‌واز و هه‌ڵوێدان ( نیزیکه‌ی 60 میلیۆن تا ساڵی 2005 ) .ناسیونالیزمی چینی ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی تایوان یش که خۆی دووڕگه‌یه‌که به چینی داده‌نێ .
ئه‌وه‌یکه زۆر سرنجڕاکێشه له ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی چینی دا ئه‌وه‌یه که زۆر هه‌ڵپێچراو وئاڵۆزه. له باری مێژوویییه‌وه ته‌نانه‌ت شوێنه‌کانی نیزیک به جوغڕافیای چین یش ده‌گرێته‌وه وه‌ک مه‌غولستان ، نیو دووڕگه‌ی کوره ، وییه‌تنام ، مییانمار( بورمه‌ی پێشوو ). له مه‌فهومی چینی دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به په‌یوه‌ندی خوێنی ده‌چنه‌وه سه‌ر چینییه‌کان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له وڵاتانی دیکه‌شدا ده‌ژین به‌ڵام به نیژاد چینین وه‌ک سه‌نگاپوورییه‌کان ، ئه‌و چینی یانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌فریقا ،ئه‌مریکا ، ئاسیا ، ئوستڕالیا و ئوروپا دا ده‌ژین ،ده‌گرێته‌وه . وادیاره ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تاقمێکیان وه‌ک که‌مایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی چینی یه‌کان ده‌که‌ن ،هه‌ر به چنییان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . هه‌ر له‌به‌ر وه‌شه که مه‌غوله‌کان به که‌مایه‌تێکی چینی داده‌نرێن ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه خۆی کۆماری مه‌غولستان یش هه‌یه .
سه‌رده‌می ئیمپڕاتوری مه‌غوله‌کان له سه‌ده‌ی 12 زایینی‌دا به‌شێکی زۆر له ئاسیا و ئوروپایان داگیرکرد و هێنایانه ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان . له نێو وانه‌دا له مێژووی نووسراوی چینییه‌کاندا ئه‌وه‌ش هاتووه که که‌مایه‌تیێکی چینی ده‌سته‌ڵاتی له چین به‌ده‌سته‌وه گرت ، وپاشان په‌ره به‌و ئیمپڕاتورییه‌ی چینی درا . بۆیه‌شه سه‌رده‌می ئیمپڕاتوری مه‌غوله‌کان له چین به ماوه‌یه‌ک داده‌نرێ که جێی شانازی و مه‌زنایه‌تی چینییه‌کانی پێوه دیاره ، ئه‌و ده‌م که ده‌سته‌ڵاتی چین له ئاسیاوه تا ئوروپایه‌ی له ژێر ڕکێفی خۆیدا ده‌دی ، هه‌ڵبه‌ت بێجگه له‌و ماوه‌یه‌ی که چینییه‌کان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی مه‌غوله‌کاندا بوون .
ناسیونالیزمی دینی
ناسیونالیزمی دینی به ڕه‌وتێک ده‌گوترێ که له سه‌ر بنه‌مای دینێکی هاوبه‌شی یه‌کگرتوو دامه‌زرابێ ،ئه‌غه‌ڵه‌ب فاکتۆڕی دیکه‌شی ده‌گه‌ڵ ئاوێته‌یه وه‌ک فه‌رهه‌نگ ، نیژاد و زمان . ئه‌گه‌ر ئه‌وتۆ ده‌وڵه‌تێک پێناسه‌ی خۆی که زۆرتر له ئوسولی دینی یه‌وه وه‌رده‌گرێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته زیاترده‌وڵه‌تێکی تێئۆکڕاسی یه تا ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی . زۆربه‌ی ئەو ده‌وڵه‌تانه‌ی که نیژادی و فه‌رهه‌نگین، ڕوانگه‌یه‌کی دینیشیان پێوه‌دیاره ، به‌ڵام زیاتر وه‌ک یه‌ک ڕه‌گاژۆیی بۆ تاقمێک، نه‌ک وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ مه‌به‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ڕاست ویستی نه‌ته‌وایه‌تی .
ناسیونالیزمی ئیرله‌ندی کاتۆلیکی یه ، وزۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ناسیونالیستی ئیرله‌ندیی یه‌کان لەو سه‌ت ساڵانه‌ی دواییدا کاتۆلیک بوون ، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌وناسیونالیستانه‌ی پێشووشیان لە سه‌ده‌کانی 18شدا پڕۆتستان بوون . ناسیونالیزمی ئیرله‌ندی له تێئۆری یه‌کی کاتولیکانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ،ته‌نانه‌ت هێندێک پڕۆتستان له ئیرله‌ندی باکوور مه‌ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که ئه‌وتۆ تێئۆرییه‌ک به سه‌روه‌ڵاته یه‌کگرتووه‌که‌یاندا داسه‌پێندرێ . هه‌ر به شێوه‌یه‌کی وێچوو به‌ڵام لەفۆڕمی سیوونیزم دا که له سه‌ر بنه‌مایه‌کی فه‌رهه‌نگی یه‌هوودی و نیژادی یه‌هوودی ، ئه‌گه‌ر دینداری سیوونیزم یش هه‌بێ و ئاسه‌واری به زۆرانه‌وه دیبیندرێ .
لە دونیای ئیسلامدا باسی سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی پان ئیسلامیزم لە گۆڕیدایه .به‌دوای دابه‌شکردنی هیندوستانی سەردەمی بریتانیایی یه‌کان ،ناسیونالیزمی هیندی ئه‌غڵه‌ب لە په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هیندوئیسمدا ، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌شنێکی جیهانییانه‌ی دژ به کۆمۆنیزم هاتووه . لە هیندوستانی مۆدێڕنی ئه‌وڕۆییدا چه‌شنێ هیندوناسیونالیزم( Hindutva) بووه‌ته باو که ئه‌غڵه‌ب لایه‌نگری له حیزبی Bharativa Janata وRashtrya Swayamsevak Sangh ده‌که‌ن . ناسیونالیسمی دینی وه‌ک پرنسیپێکی به یه‌که‌وه گرێدراوی باوه‌رێکی ئۆرتۆدۆکسی هاوبه‌ش و نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به‌کلیساکانی ئۆرتۆدۆکس له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات و ده ڕووسییه‌ی فیدڕالی دایه .
ناسیونالیزمی ( دیاسپۆڕا ) هه‌نده‌ران
مه‌به‌ست له ناسیونالیزمی هه‌نده‌ران که( Benedict Anderson )پێی ده‌ڵێ : ناسیونالیزم له ڕێی دووره‌وه. ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئه‌غڵه‌ب هه‌ستی ناسیونالیستی له هه‌نده‌ران یان غوربه‌ت ده‌بزوێ بۆ نموونه ئیرله‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ، لوبنانییه‌کانی سکاندیناوی و ئه‌مریکای باشوورییه‌کان و ئه‌فریقاییه‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا . ئانده‌رسۆن به‌و شێوه ناسیونالیزمه ده‌ڵێ : بناخه‌ی کێوێکە کە به‌دیاره‌وه نییه ، چونکوو ئه‌و ئینسانانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌ست به داشداری ئه‌و نهتهوهیییه بکه‌ن به‌ڵام ده‌ڕاستیدا نایانه‌وێ کۆمه‌ڵگای خۆیان به داپلۆسین بده‌ن . جێوازی بنه‌ڕه‌تی لەنێوان پان ناسیونالیزم ودیاسپۆڕا ناسیونالیزم لەوه‌دایه که ئه‌ندامانی ناسیونالیزمی دیاسپۆڕا ئیدی لە نێو نیژاد و وڵاتی خۆیاندا ناژین . لە فۆڕمی تایبه‌تی سیوونیزم دا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له غوربه‌ت نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌کا که ده‌یه‌ویست جارێک بۆ هه‌میشه دوایی به ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه له هه‌نده‌ران بێنێ .
بەشی چوارەم لە بابەتی ناسیونالیسم
وەرگێڕ لە سۆئێدییەوە:حامید مائیلی
ناسیونالیزم و ئیمپریالیزم
ناسیونالیزم وه‌ک ئیدئۆلۆژییه‌کی خاوه‌ن پرنسیپ ، هه‌ڵگری بیری داگیرکاری و په‌ره‌پێدان به داگیرکاری نییه . هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی خاوه‌ن وڵاتێکه ئه‌گه‌ر مانه‌وه و ئه‌منییه‌تی وڵاته‌که‌ی نه‌که‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه ،چاوی ته‌ماحی له خاکی هیچ وڵاتێک نابێ به مه‌به‌ستی به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆی.ناسیونالیسته‌کان لە سه‌ده‌ی 18 دا دژ به سیستیمی ئیستیعماری ده‌ستیان به به‌ربه‌ره‌کانی کرد.ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا که پییده‌گوترا ”مه‌ڵبه‌ندی ناشاره‌ستانییه‌تی ” وێڕای تووند وتیژیش ببووە تایبه‌ت بە ئه‌فریقا. ئیستیعمارچییەکان پێداگریان له سه‌ر ئه‌وه بوو کە ئه‌و چاره‌نووسه‌ی که‌له ناو خۆوه به تووشیان هاتووه، هۆی کڵۆنیالیست بوون و داگیرکارییەکانەیانە . ده‌ست له کڵۆنیالیستی کێشانه‌وه‌یان که ئاکامئ شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی،ئەو ڕاستییەی قه‌بڵاند کە وه‌ک پرنسیپێک هه‌رێمه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی دیاریکراون وتایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن . دیسان ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی به‌ر به هێرشی چه‌کدارانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان بگرێ .به‌ڵام به دوای ئه‌و ئیعترازانه‌دا ،ئێستا وەک قانوونه، که هیچ پاساوێک بۆ داگیرکاری وڵاتان نەتەوەی دیکە نییه .
ناسیونالیزم له ڕه‌وانگه‌ی مێژوویی یه‌وه
ئه‌گه‌ر چی تا ڕاده‌یه‌ک زۆرایه‌تی له سه‌ر ئه‌وه کۆکن له ناسیونالیزم ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسی یه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌ویکه نه‌له چاخی ڕۆشه‌نگه‌ری ئوروپا و نه له شۆڕشی فه‌رانسه کۆنتر نییه ، بۆچوونی وه‌ک ته‌مه‌نی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، پێداویستییه‌کان ،مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی لێده‌که‌وێته‌وه.sverker Sörlin لە کتێبی ( nationens Röst ) واته “ده‌نگی گه‌ل” سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی لە لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزمدا ده‌خاته به‌رچاو وه‌ک (تێئۆری عه‌مه‌لگرایی funktionalism ،تێئۆری مێژوویی, historism ،تێئۆری ڕه‌سه‌نایه‌تی نیژادی وزمانی , primordialism) ده‌توانرێ ئه‌و سێ ته‌وه‌ره‌یه بخرێنه چوارچێوه‌یه‌کی مۆدێرنی ئه‌وڕۆیییه‌وه .
تێئۆری داڕێژه‌رانه / مۆدێڕنانه
تێئۆری داڕێژه‌رانه یان مۆدێرنانه ”پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ” وه‌ک شتێکی داڕێژراو ، ڕاهاتوو و به به‌ره‌و‌پێشوه‌به‌ری ڕه‌وتێک ده‌زانێ . ئه‌وه به‌و واتایه نییه به پێی هه‌ر تاریفێک قه‌ڵبه، یان به دوور له ڕاستییه، به‌ڵکوو له لایه‌ن Benedict Anderson و Eric Hobosboawm ئەو تێئۆرییە گەڵاڵە کراوە.
لەو سه‌دانه‌ی دواییدا ئه‌و تێئۆرییه مۆدێڕنانه به‌ته‌واوی بوونه باوی حاکم ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی ئه‌و دوایییانه له مه‌ڕ مێژوویی و ئه‌زموونی ، لانیکه‌م له سۆئێد یارمه‌تیده‌رێکی پڕبایخ بوون بۆئه‌و ڕوانگه و بۆچوونانه له سه‌ر نیژاد .ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه لێک نیزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕوانه‌گه‌ی بدواوه بووه ، به‌ڵام هێشتا تێڕوانینه‌کان هه‌ر به‌جێوازی ماونه‌وه تا ئه‌و جێگایه باسه‌که دێته‌وه سه‌ر”خه‌ڵکی هاسایی” و” پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ”یان هی نیژادی لە ڕابردووی کۆندا .
له سۆئێد لە ساڵه‌کانی 2000 دا تاقمێک مێژووزان وه‌ک Harald Gustafsson , Jonas Nordin , Jens Lerbomو هێندێک که‌سی تریش تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو و سرنجڕاکیشانه هێندێک له‌و خاڵانه‌یان دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێتر که ئه‌و تێئۆرییه نوێیانه‌ی له مه‌ڕ نه‌ته‌وه ده‌کرێ وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی مۆدێڕن سه‌یر بکرێن . هێندیکیشیان توانیان نیشانی بده‌ن که ئاسه‌واری ڕیشه‌ی پێناسەی مۆدێڕنی سۆئیدی لە سه‌قامگیر کردنی ڕه‌وتی به ده‌وڵه‌تبوونی لە سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا بدۆزرێته‌وه ،هێندیکیشیان زۆر ڕاشکاوانە به‌رینی و به‌ربڵاوی ئه‌و پێناسه نهتهوهیییه لە سه‌ده‌کانی 15 دا ده‌بینرێنه‌وه .
لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزم
گێلنر (Gellner ) که یه‌کێک له‌لێکۆڵه‌رەوه‌کانی چه‌مکی ناسیونالیزم وداهێنه‌ری تێئۆری چه‌مکی ( پێناسه‌ی مۆدێڕن mordernistisk identitets و تێئۆری ناسیونالیزم nationalitetsteorin ) بووه . نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ڕازی بوونێکی دڵخوازانه وته‌وژمێکی ڕه‌خنه‌گرانه له ڕاست ناوه‌رۆکی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌دا ده‌کا. ئه‌و کاکڵی تێزێک که‌له سه‌رده‌می تێئۆری ڕیشه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی نیژادی و زمانی له لایه‌ن قوتابییه‌کی خۆی به نێوی Anthony D.Smith خولقێنرابوو ، شیده‌کاته‌وه .ڕوانگه‌کان له سه‌ربایخی نیژاد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناسیونالیزم ته‌نیا بێ هێزی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی ده‌نگۆ سازکردنی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه که پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هاوبه‌شی نیژادی یان مێژوویی یه‌وه بێ . لێکۆڵینه‌وه‌ی Gellner به پێچه‌وانه زۆرمۆدێڕنانه‌یه .کاتێکی ئینسان چاخی کشتوکاڵی به‌جێهێشت و ڕوویانکرده ژیانی شاره‌ستانی ، فه‌رهه‌نگی جوتیاریش خۆی لەگه‌ڵ ئه‌و بار ودۆخه گونجاند که له پێداویستییه‌کانی ناسیونالیزم بوون. ناسیونالیزم هونه‌رێکی سه‌رده‌مییانەی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی سه‌نعه‌تییه . لێکۆڵینه‌وه نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییە یه که کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی ده‌بته هۆی له‌ت وکوتکردنی ورده‌کۆمه‌ڵگاکانی کشتوکاڵی که لە کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌تری کڕین وفرۆشتن و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه . به جێگۆڕکێ کردنی زیاتری هێزی کار و که‌لوپه‌ل و پێکهاته و ڕێکخراوه بۆ کڕین و فرۆشتن ، خوێنده‌واری و زانیاری سه‌ریانهه‌ڵدا .
ناسیونالیزم بوو به ته‌نیا ئیدۆئۆلۆژی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌لگایانه کە به درێژایئ مێژوو لێکترازابوون . که‌سێک لە توێژی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگادا وه‌ک، کارمه‌ند ، موهه‌ندیس ، ڕووناکبیر به هۆی هه‌ڵاواردنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه به‌وه گه‌یشتن که نوێنه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وه‌ستۆبگرن . له ڕێگای زانسته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌ک ئارکۆلۆژی (کەونارا ناسی) ،فیلۆلۆژی (زمان‌ناسی )، ئانتڕۆپۆلۆژی (مرۆڤناسی ) ،ئێتنۆلۆژی ( نیژادناسی ) ، ژێئۆگڕافی ( جوغڕافیایی ) و ..هتد ،نه‌ک هه‌ر پاساوی زانستی بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌یی بگره بۆ میرات، وه‌ک که‌سایه‌تێکی فه‌رهه‌نگی کۆنی نه‌ته‌وه‌یی که‌وتنه ده‌ستان . له‌مه‌ودواوه ده‌بێ وه‌ک نه‌ته‌وه به‌و ئه‌رکه بزانین ، که ناسیونالیزم وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی نیژادی ،به‌سه‌رچوو ، هه‌ڵقوڵاو سه‌یر نه‌که‌ین . ناسیونالیزم له سه‌ر بنه‌مایه‌کی قووڵی زانستی و پێویست به خوێندوارێکی به‌رزی فه‌رهه‌نگی وه‌ک پارێزهرو نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی داڕێژڕاوه . به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی نه‌ته‌وایه‌تی له جێ دانراوی به سێکولارکردنی بۆچوون وداب ونه‌ریتی مه‌زهه‌بی سه‌رده‌می کشتوکاڵی ، بۆیه‌شه نابێ له ده‌ستپێکه‌وه بپرسین که ئه‌رێ ده‌وڵه‌ت چۆن پێکهات به‌ڵکوو ده‌بێ بپرسین بۆ پێکهات ؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره له لایه‌ن گلنڕ (gellner) به بنه‌مایه‌کی ماتریالیستی ده‌درێته‌وه وده‌ڵێ :وێڕای گه‌شه‌ی جوغڕافی و هه‌ره‌وه‌زی کۆمه‌ڵایەتی، هه‌ستی پێویست بۆ یه‌کگرتوویی فه‌رهه‌نگی و چۆنیه‌تی ژیان سه‌رهه‌ڵده‌دا . نه‌ناسراوی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی لە په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ مه‌رجی ڕێکخراوه‌یی بۆ فه‌رهه‌نگی یه‌کده‌ست ،هه‌ڵخڕێنه‌ری پێداویستییه‌کانی ئه‌و یه‌کگرتوویی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی یه. لێره بۆوه‌یکه دیکتاتۆرێکی کاتی دابمه‌زرێ ،سیستیمێکی ئابووری ده‌وڵه‌تی و پێکهاته ئابوورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی وخولقاندنی فۆڕمۆڵێکی زۆر کارا وبه هێز له پێش چه‌مکی نه‌ته‌وه دێته‌ئاراوه، نه به پێچه‌وانه‌که‌ی که ئه‌و ناسیونالیزمه که نوێنه‌رایه‌تی ئێعتیبارێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا .جاده‌وڵه‌ت بۆیه داده‌مه‌زرێن، چون پێویسته نه‌ک چونکوو سروشتین .
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تێکه که له سه‌ر بنه‌مای مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاتۆته دی . ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن چون نوێنه‌رایه‌تی شارۆمه‌دانێک ده‌که‌ن که له‌باری نیژادییه‌وه یه‌کن . لێکسیکۆنی بۆنیه‌رز (bonniers lexikon ) ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاوا تاریف ده‌کا وده‌ڵێ : جوغڕافیایه‌کی سنووردار که زۆربه‌ی دانیشتوانی خاوه‌ن یه‌ک زمان،یه‌ک فه‌رهه‌نگ و یەک ڕابردووی هاوبه‌شن .
نۆڕوێژ سه‌ربه‌خۆیی خۆی لە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که لەگه‌ڵ سۆئید بووی لەساڵی 1905 دا ده‌دی ،ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ تێگه‌ییشتن له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێهێنینه‌وه . لە ماوه‌ی ساڵه‌کانی 1900 که سه‌رده‌می وه‌لانانی کۆلۆنیالیسته‌کان بوون زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ژێرده‌ستی ئه‌و کۆلؤنیالیستانه بوون ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به گوێره‌ی ویستی خۆیان دامه‌زراند له‌وانه،وه‌ک وییه‌تنام 1954 و بنگلادش 1971 .
بنیاتنانی نه‌ته‌وه و سیاسه‌تێکی فره چه‌شنی
گرینگرترین که‌ره‌سه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خوێنده‌واری لانیکه‌م 3تا 9 ساڵ به زمانی نه‌ته‌وه‌یی(زگماکی ) ، هێنانه‌گۆڕێی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ، و هیمای نه‌ته‌وه‌یی(ئاڵا وسروودی نه‌ته‌وه‌یی ) وهه‌ر شتێکی دیکه‌ی که باس له نه‌هێشتنی ئاسمیله‌کردنی نیژادێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک لە چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که تێیدا ده‌ژین بکا . ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێهه‌وێ سه‌ربکه‌وێ ،ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ پێناسه‌کردنی لە ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا بناسێنێ ،نه‌ک تەنیا هەرئه‌و شته سه‌رتاییانه‌ی که خۆیان وه‌ک نیژاد لە په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دا دبیننه‌وه . له‌و جێگایه‌ی کۆچی بە ڕەو دێمۆگرافی ده‌گۆڕێ، ده‌توانێ خولقێنه‌ری گیر وگرفت بن لەدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک له لایه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه‌وه،بۆ نموونه چلۆن ”سۆئێدی” بوون خۆی لەگه‌ڵ شارۆمه‌ندبوون له سۆئێد و هه‌روه‌ها لەگه‌ڵ ئه‌و ڕیشه نیژادییه‌ی که ئه‌و ده‌گرێته‌وه گرێبدا .
لێکدانه‌وه‌ی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنه‌مایه‌که لە په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ ناوه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران وه‌ک شارۆمه‌ندی سۆئێدی . به‌دوای ساڵه‌کانی 1990 دا ئه‌و بۆچوونه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی که‌م تا زۆر جێی خۆی دا به بۆچوونی گلوبالیزه‌کردن ، فره فه‌رهه‌نگی ،یان فره نیژادی و فره مه‌زهه‌بی . ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌وێوه نه‌خشی خۆی وه‌ک خانه‌خوێیه‌کی دڵفراوان وبه ته‌حه‌ممول لە چوارچێوه‌ی هه‌ڕیمی خۆیدا وه‌ستۆ ده‌گرێ .
ناسیونالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕوانگه‌ی چه‌ند پسپۆڕی ئه‌و بواره‌وه
بنه‌دیکت ڕیچارد ئۆگورمان ئاندرسۆن 1936/8/26 له شاری کونمینگی چین له دایکبووه . زمانناسێکی ئیرله‌ندی ئه‌مریکایییه و پرۆفسۆری ده‌وڵه‌تناسی لە لێکۆڵینه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له زانستگای کۆرنێل له ئه‌مریکا و برای مێژووناسی ناسراو پێرری ئانده‌رسۆن یشه.
توێژینه‌وه له مهڕناسیۆنالیزم
به‌رهه‌می بێنه‌دیکت ئانده‌رسۆن لە پێگەی نووسه‌رێکی سیاسی‌دا ،نه‌ته‌وه به پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش که‌زۆر زوو بوو به قسه‌ی سه‌ر زاران ده‌ناسێنێ . بۆچوون و تێڕوانینی ئانده‌رسۆن له مه‌ڕ پێکهاته‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی مۆدێڕن و عه‌مه‌لی بوو. مه‌به‌ست له نه‌ته‌وه وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی ڕووحی ڕه‌وانی ، و وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ببووه بنه‌مای سه‌ره‌کی توێژینه‌وه‌که‌ی .
به‌رهه‌می ئێرنێست گێلنێر یش هه‌ر لەوساڵەدا که هی ئانده‌رسۆن بڵاوکرابووه، که‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران . لێره‌ش تێڕوانینه‌که هه‌ر شاره‌ستانییانه بوو ،به‌ڵام گێلنێر بناخه‌یه‌کی بۆ بیری نه‌ته‌وه‌یی له به‌رچاو گرتبوو لەئاڵوگۆڕی چوارچیوه‌ی به سه‌نعه‌تیکردن و مۆدێڕنیزه‌کردنی ،و ئاماژه‌ی به خۆگونجاندنی زمان‌ناسی لەگه‌ڵ ئه‌و مۆدێڕنیزمه ده‌کرد . ئه‌رێ له پشت بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه چ فاکتۆڕی گه‌لێکی ڕووحی ڕه‌وانی بوون ؟ ئه‌رێ ئه‌و فاکتۆڕه ڕووحی ڕه‌وانییانه به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی چلۆن وه‌دیهاتوون ؟
هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوبه‌ش لە نێوان جیلی ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا .ئه‌و هاوبه‌شییه ناتوانێ شتێک بێ بێجگه له‌و تایبه‌تمه‌ندیه ناسێندراو یان ناسێندراوەکان که ده‌بێ له سه‌ربنه‌مایه‌ک به ڕابردوویه‌کی دوور ودرێژ وه‌ک ڕه‌وتی سروشتی مرۆڤ بۆ پێناسه‌ی خۆی وه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی بنیات نرابێ .
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی ترە ،لەهه‌ڵسه‌نگاندن لەگه‌ڵ ئه‌وداب ونه‌ریته‌ی کۆمه‌ڵگا ،که زۆرتر فیزیکی ، سه‌رلێشێواوێکی که تا ڕاده‌یه‌کیش تایبه‌تین . هه‌موو چه‌شنه هاوبه‌شێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌له‌سه‌ر ئه‌و هاوبه‌شییه بێ بنه‌مایانه‌ی نێوان مرۆڤه‌کان پێکدێ، ده‌بێ به دڵنییاییه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێن . هه‌ر وه‌ک چۆن لە فۆڕمی کۆنی ئه‌و هاوبه‌شییانه‌ی که به‌وردی لە پێکهاته‌کانی یه‌کگرتووی مه‌زهه‌بی یان که‌وناراییەکاندا تاقیکراونه‌ته‌وه . سه‌ره‌ڕای وه‌رچه‌رخانێکی کارا به‌دوای وه‌دیهاتنی ته‌کنیکی نوێی چاپه‌مه‌نی و بڵاوبوونه‌وه له‌ئوروپادا . تێکه‌ڵاوی به سێکولاریزه کردن وپێشکه‌وتوویی لە کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵی به‌ره‌و کاپیتالیزمدا فۆڕمێکی دیکه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی چامه‌نی که وه‌ک ئانده‌رسۆن مه‌به‌ستێتی ، ده‌بێ بووبێ به بناخه‌یه‌ک بۆ ئه‌و بنه‌ما به‌رینانه له دامه‌زراوه‌کانی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی . له لایه‌ن ده‌ستکه‌وتی چامه‌نی کاپیتالیزم هه‌لومه‌رجی خوێنده‌واری بۆ جه‌ماوه‌ر ڕه‌خسا که هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به بنه‌ما بۆ گه‌شه‌کردنی بواری زمان وزمانه‌وانی خه‌ڵکان که خۆی یه‌کێک له هه‌سته پێداویستییه‌کانی هه‌ره گرینگی ناسیونالیزمه بۆهه‌ست به زمان و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش کردن . به وته‌ی ئانده‌رسۆن بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌توانرێ بگوێزرێته‌وه یان به‌گونجێندرێ بۆ نێو هه‌موو کۆمه‌ڵه‌یه‌ک، به‌و مه‌رجه ئه‌و پێناسانه بسه‌لمێندرێن بۆنموونه ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رینه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه هابه‌شییانه و جه‌مارییه که تا ئێستا وه‌دیهاتوون .بۆ ئه‌و پێناسانه‌ی که لەو دواییانه‌دا ئانده‌رسۆن بۆ به‌رینبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باسیان ده‌کا، ئه‌و سێ تکنیکه‌ن واته ،سه‌رژمێری خه‌ڵک،خه‌ریته ، مووزه(که‌له‌پوری مێژوویی ) . ئه‌وه‌یکه زۆر به ڕادیکاڵ لە لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئانده‌رسۆن وه‌به‌رچاو دێن ،ئه‌وه‌یەکه ئه‌و، به به‌شی هاسایی و کرده‌وه‌یی له سه‌رساغبووه‌که‌ی دامه‌زراندنی ئامرازێک بۆ به یه‌کده‌ست کردنی بواری جوغڕافیایی ،ئه‌ژماری خه‌ڵک ،مێژوو نووسراوه‌کان ،ناوه‌ستێ و هه‌نگاوێک زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌نێ و له خۆی ده‌پرسێ ، ئه‌و ئامرازانه بۆ پێکهێنانی یاسایه‌ک بۆ کۆمه‌لگای ئێمه چن . چن ئه‌وانه‌ی که وا پێی ده‌وترێ سه‌رئه‌ژمێری خه‌ڵک ، خه‌ریته ، که‌له‌پووری مێژوویی و کەونارایی که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ، سنووری به‌ڕیوه‌به‌راتی و مێژووی پێشکه‌وتووی یه‌کده‌ست وهاوبه‌ش ده‌که‌ن ؟
ئانده‌رسۆن نموونه‌یه‌ک بۆ نه‌خشی وه‌دوا خستن یان ڕه‌ددی ئه‌وڕوانگه‌یه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ : به‌شێکی لێکدانه‌وه‌ی ساکار له مه‌ڕ وێنه‌ی مه‌حاسه‌باتی ناسه‌رکه‌وتووانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕوونه و واقیعییه‌تێکی دڵته‌زێن که به‌فۆڕمی سه‌رلێشێواوییه‌که‌یه‌وه دیاره .ئانده‌رسۆن ئه‌و دیوی شته‌که‌ش
هه‌ڵده‌داته‌وه وئاماژه به ڕاده‌یه‌ک له سه‌رلێشێواوی ده‌کا که بوونه واقیعییه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری وه‌ک وه‌ستان و چوخسان لە دیاریکردنی وێنه‌یه‌ک له چۆنیه‌تی سنوور لە بواری نه‌ته‌وه‌یی دا .به‌رهه‌می ئانده‌رسۆن Sectres of Comparision :natinalism , Southead Asia and the World(1998)و باسه‌که‌ش درێژه‌یImagined Commuities له ڕێگای به فره‌پرنسیپانه وتاریفێکی هه‌ڵسه‌نگاندنانه له‌چۆنیه‌تی هێندێک له‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دا دامه‌زراون ،بووه .
کاڕڵ دابلیوو دۆچ
کاڕڵ دابلیوو دۆچ له 21/06/1912 له پڕاگ له دایک بووه و له1/10/1992 له کامبریج ماساچووسێتی ئه‌مریکا کۆچی دوایی کردووه و یه‌کێک له ده‌وڵه‌تناسه‌کان و پڕۆفسۆره به ناوبانگه‌کانی زانستگای yale university له نێوان ساڵه‌کانی 1958-1967 وله‌دوایه‌ش چالاکی خۆی له زانستگای Harvard University درێژه پێداوه . دۆچ له ڕێگای به تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌کانی یارمه‌تیده‌رێکی به‌رچاوی سه‌رده‌می مۆدێڕن له مێتۆدی ئه‌زموونی لە بواری توێژینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی بووه . لەنێوان نووسراوه‌کانیدا ده‌کرێ لهPolitical Community and the north atlantic Area 1957 که باکوور وه‌ک ”säkerhetsgemenskap”(هاوبه‌شی ئه‌منییه‌تی ) و :The Analysis of Internatonal Relations 1968 واته (توێژینه‌وه له مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ) دا بدوێین .
به‌رهه‌می کاڕڵ دابلیوو دۆچ Nationalism and Social Communication( 1953) ده‌توانین بێ شک بڵێین چه‌که‌ره‌یه‌ک بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له مه‌ڕ چه‌مکێکی وه‌ک ناسیونالیزم و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی . ئه‌و نووسراوه‌یه ئه‌ژمارێکی به‌رچاوی لەساڵی 1966دا لێ چاپ‌کرا و وه‌ک زانایه‌کی جێکه‌وتوو و ئاشنا به توێژینه‌وه‌ی چه‌مکی ناسیونالیزم دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ بوو . گرینگی ده‌وه‌دا بوو که له‌و ڕه‌وته پێشوویییه‌ی نه‌زمی ڕووحی ڕه‌وانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له لایه‌ن Gustave Le Bons, Massans psykologi 1895 نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا گوێزرایه‌وه بۆ پێداگری له سه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی ته‌کنیکی به ده‌ستانه‌وه بۆ ته‌ئسیری هه‌رچی زیاتر و فه‌رهه‌نگێکی یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش . سرنجێکی زیاتر به ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌درا و ده‌گونجێندرا _ ولە دڕیژه‌پێدانه‌که‌ش، نه‌خشی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی وه‌ک یه‌کده‌ست کردنی که‌ره‌سه‌کان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به کارساز ده‌زانی . ئه‌و ڕه‌وته مۆدێڕنه پێشکه‌وتوویه به روانگه‌یه‌کی نوێی توێژینه‌وه پێی نایه مه‌یدان ، به‌رله هه‌موو شتێک ڕووناکایی خستنه سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌نعه‌تی وگرینگیی شێوه‌ی ئه‌وپێکهاتانه له سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان . وه‌ک هه‌لومه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌نعه‌تی ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ری و په‌ره‌پێدان به که‌ره‌سه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگا دا ده‌کا .ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی به‌یه‌که‌وه ده‌لکێندرێن و وێکڕاش وه‌ک مۆدێلێک دێنه به‌ر لێکۆڵینه‌وه . تاریفێکی که دۆچ له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد به‌پێی ئه‌و بناخه دانراوانه بوو .ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ بوو که خه‌ڵک له ڕێگای کاناڵگه‌لی ته‌واو و بێ که‌موکوڕی په‌یوه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌رییه‌وه ده‌کرێ ڕیکبخرێن . وه‌ک دۆچ خۆی به عیعتیباری ئه‌و مێتوده مۆدێڕنه‌ی توێژینه‌وه که زۆرتر ئاماژه به باسی به‌کرده‌وه‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی _ نه‌خشی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کانی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی چن _ به بێ له به‌رچاوگرتنی چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و چوارچێوه‌که‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی .
به قسه‌یه‌کی دیکه، لە ته‌کنیکی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێڕنه نه‌ته‌وه‌یی یه‌دا ،که خۆی خاوه‌ن نێوێکی ناسیونالیزمی یه ، بدۆزرێته‌وه. له ڕێگای ئه‌وتۆ ته‌کنیکێکه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌توانرێ ڕواڵه‌تی ئه‌و یه‌کده‌ست وهاوبه‌شی کردنانه‌ی له مه‌ڕ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێ ، بسه‌لمێندرێ ، و هه‌ر هه‌مووشی به پێی پێویست نوێ بکرێنه‌وه .
لە Nasionalism and Social Communication دا دۆچ چاوی به توێژینه‌وه‌یه‌کی پێشوو له مه‌ڕ ئه‌و چه‌مکه ده‌که‌وێ و ژێرنووسی ده‌کا وه‌ک وێکچووی ده‌گه‌ڵ بیر وبۆچوونه‌کانی خۆی و له باری کۆمه‌ڵناسییه‌وه له سه‌ر هێندێکیان ،ده‌بینێ که ده‌کرێ وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌و تێئۆرییه‌ی که خۆی هێناوێته‌گۆڕێ هه‌ڵسوکه‌وتی لەگه‌ڵ بکرێ ، جا ئه‌وه‌یه که دۆچ پێشنیاره‌کانی خۆی دێنێته گؤڕێ ، ده‌یانناسێنێ، له‌وانه تێئۆری بنه‌ما بۆ ئه‌وپه‌یوه‌ندی به‌که‌لکانه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی .جێوازی نێوان کۆمه‌ڵگا و کۆڕ(ده‌سته ) دیاری ده‌کا، که له مانای پرده‌بازی حه‌یاتی نێوان ئه‌و جووته تێبگه‌ین .
زۆرجاران دۆچ ئه‌و دوو‌بۆچوونه‌ی Ferdinand Tönnies واتە :”ژیانی کۆمەڵگای سەرەتایی و کۆمەڵگای مۆدێڕن”که له سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌ڵگا و کۆمه‌ڵناسی بوون ،وه‌بیر دێنایه‌وه و ده‌یگووت :ئه‌و فۆڕمه کۆنه‌ی کۆمه‌ڵگای سەرەتایی لەگه‌ڵ بۆچوونی کۆمەڵگای هاوبەش وئه‌و ده‌سته وکۆڕه فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شییانه‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن که به پێی هێزی ته‌کنیکی پێکهاتوون زۆر وێکچووییان هه‌یه . جێوازییه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که، به پێی لێکدانه‌وه‌ی Tönnies لەساڵی 1887 دا ،هێشتا له ده‌رفه‌تێکدا که ده‌وڵه‌تی‌نه‌ته‌وه‌یی نه‌ببووە ئه‌و چه‌مکه که بکه‌وێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه . حه‌ولی Tönniesئه‌وه بوو که له سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ڕیکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شتێک بنووسێ هاوکات که دۆچ یش ده‌یه‌ویست شتێک بنووسێ ، که ئه‌رێ ئه‌ساسه‌ن ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ئیمکانی دامه‌زراندنی هه‌یه .
ناسیونالیزم و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی پاشان سرنجی Ernest Gellner وBenedict Anderson یان ڕاکێشا و بوونه هۆی گه‌شه‌کردنی نه‌خشی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی لە پێکهێنان و وه‌ڕێخستنی فه‌رهه‌نگێکی نه‌ته‌وه‌ییدا.
هووگ ستێن واتسۆن
جۆرج هووگ نیکۆلاس سێتۆن واتسۆن له‌ساڵی 1916 له بریتانیا له دایک بووه و له ساڵێ 1984 کۆچی دوایی کردووه ، پرۆفسۆری مێژووی ڕووس و سه‌رۆکی مه‌دره‌سه‌ی سلاوۆنیک و ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا له زانستگای له‌نده‌نێ بووه لەنێوان ساڵه‌کانی 1951 تا 1983 دا .
به‌رهه‌می سێتۆن واتسۆن Nation and states لە ساڵێ 1977 دا له باری تێئۆرێکییه‌وه ده‌گه‌ڵ به‌رهه‌می Karl W. deutsch وێچوویه‌کی زۆریان بووه . لە پێشوتاری کتێبه‌که‌یدا سپاسی Anthony D. Smith وDeutsch ده‌کا ،به‌ڵام ئه‌و حه‌ولی نه‌داوه تا شوێنی ئه‌وان هه‌ڵبگرێته‌وه .ناشکرێ هه‌ر وا به هاسانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و تێکه‌ڵ به لێکۆڵینه‌وه‌کانی تر بکرێن ، به‌ڵام یه‌ک دوو بۆچوونی هه‌ن لە نووسراوه‌ی ”ده‌وڵه‌تان زۆربه‌رله بوونی نه‌ته‌وه‌کان هه‌بوون ” دا ئاماژه به لاپه‌ڕه‌ی هه‌ووه‌ڵ ده‌کا و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاتەوە که شەرتی نەتەوە مێژووی هاوبه‌شه ، که زیاتر له گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش ده‌دوێ تا حقووقی ده‌وڵه‌تی و بواری سیاسی .ئه‌و ده‌ڵێی: ”یه‌ک نه‌ته‌وه له یه‌کگرتوویی مرۆڤه‌کان که ئه‌ندامانیان لە په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هه‌ستی هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر، فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ”دا خۆی ده‌نوێنێ .
ئه‌و خۆ به لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزم وه‌ک تێئۆرییه‌ک خه‌ریک ناکا یان حه‌ولی وه‌کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ باسی نه‌ته‌وایه‌تی نادا . تێئۆری به‌رزه‌فڕانه‌ی ئه‌و زیاتر له‌وانه له شه‌قه‌ی باڵی ده‌دا .حه‌ولی ئه‌وه ده‌دا که سه‌یوانێک به سه‌ر تێگه‌ییشتنی فه‌رهه‌نگی ئوروپایی دا هه‌ڵبدا . که به‌شێکی گه‌وره‌تری ڕه‌وتی مێژوویی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییییه‌کان له ئاسیا و ئه‌فریقاش بگرێته‌وه .
لێره به زمانێکی دیکه‌ی له مه‌ڕ ئه‌و بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆییه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاسه‌واری ئه‌و له سه‌ر چۆنیه‌تی چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ده‌دوێ . لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌و به‌شه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسه‌واری ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان لە نێو نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆرکانیشدا ده‌گرێته‌وه . سێتۆن واتسۆن ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو ده‌گرێ که ئه‌و بزووتنه‌وه ناسیونالیستانه‌ی ڕۆژاوای ئوروپا ئه‌غڵه‌ب شوێندانه‌ربوون له سه‌ر بزووتنه‌وه‌سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا ،تا بیری ناسیونالیستی کۆپی بکه‌ن بۆ داوای به هه‌رێمی کردن و حه‌ول به مه‌به‌ستی بۆ به یه‌کده‌ست کردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌و بزاوانه .
نه‌ته‌وه و وده‌وڵه‌ت وه‌پێش ئه‌و ئاڵؤگۆڕانه‌ی که هۆی خولقاندنی گه‌رای تێئۆری لە ساڵه‌کانی 1980 دا بوو، که‌وت ، که هه‌ر ئه‌وه‌ش ئیزنی به سه‌رقاڵی ئه‌و بۆ ئه‌و ڕوانگه مێژوویی یه‌ی خۆی ده‌دا . ئه‌و توانی پاشان چه‌که‌ره‌ی تێئۆری لێکۆڵینه‌وه‌ی له مه‌ڕ ناسیونالیزم بخولقێنێ . به‌و مانایه که ئه‌و ده‌یدیت که‌بیری نه‌ته‌وایه‌تی هێزی هانده‌ره لە قووڵایی ناخی هه‌موو ئینسانێکدا ، که ڕیشه‌ی لە سروشتی مرۆڤایه‌تی و میراتی کۆمه‌ڵایه‌تی و له مێژووی کشتوکاڵی هه‌زاران ساڵ له‌مەو‌به‌ری ئێمه‌دا هه‌یه.ئه‌و پێیوایه که ئه‌گه‌ر نکۆڵی له‌و میراته ڕه‌وا نییه ئه‌وه‌یه که،هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ستێنی بۆ ناسه‌رکه‌وتوانه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ساز ده‌کا بۆ تاکه‌کانیش ساز ده‌کا. زانیاری نه‌ته‌وه‌یی به پێی تێڕوانینی ئه‌و بوونی باشه بۆیه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ پاراستنی هێندێک شتی فه‌ناتیکی لە قالبی نازیسم و دیکتاتۆری که‌له سۆویه‌تدا هه‌یه ده‌کا . نکۆڵی له زانیاری نه‌ته‌وایه‌تی و میراتی نه‌ته‌وه‌یی نه تەنیا له ناسڵامه‌تی سیاسی بگره، له ناسڵامه‌تی ڕه‌وانیش ده‌دوێ ، هه‌روه‌ها خۆی له خۆیدا دژایه‌تی یه‌کە ده‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت .
لەکۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می باسی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت دا باسه‌که لە هه‌رێمێکی به‌ربه‌رینی لێکۆڵینه‌وه‌دا دێ و ده‌چێ ، و وتووێژه‌کان بادراو وئاڵۆزن .سێتۆن واتسۆن زارکی هه‌گبه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی له دوایین بابه‌تی گرێده‌دا و سه‌ر له نوێ وبیر دێنێته‌وه که زانیاری نه‌ته‌وایه‌تی نه تەنیا هه‌ر دزێو نییه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وە شتێکی زۆریش سروشتی یه .
مرۆڤایه‌تی ده‌بێ فێربێ هه‌ر وه‌ک چۆن چاره‌ی کێشه‌ی چینایه‌تی و ناعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی لە به‌رنامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا گونجاندووه، ده‌بێ لەگه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و خۆ نواندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانیش هه‌ر به به‌رنامه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه خه‌ریکی چاره سه‌ری بێ . ئه‌گینابه پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ڵ بکرێ ، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و فه‌وتان و داڕزان هه‌نگاو ده‌نێ . به پێی قسه‌کانی سێتۆن واتسۆن ،هیچکام له‌و فاکتؤڕانه‌ی که باسیان هاته گۆڕێ ناتوانن له بایخیان که‌مبکرێته‌وه له ڕاست پرسگه‌لی ئیدۆئۆلۆژی وئه‌و به‌رهه‌مه تازه که‌ڵه‌که‌کراوانه‌ی سه‌رخه‌ڵوزی کووره‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی .لێکۆڵینه‌وه‌ی سێتۆن واتسۆن هه‌ر وەک هه‌موو ناسیونالیزمێکی وه‌کۆکربێتەوە تا بتوانێ وه‌دوای نیزیکترین به‌رنامه‌ی گونجاو و لواوی میژوو بۆ ئەو چەمکە بکه‌وێ . هه‌ر وه‌ک Herder جارێک له جاران لە سه‌ده‌کانی 1700دا لە دوایین ئاگادارییه‌که‌یدا ده‌یگووت :بەرحەقە بۆ هەموو خەڵکێک کە ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی وبایخه‌کانی سروشتی خۆی به بێ مه‌ترسی،لە گه‌ڵ خه‌ڵک ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش به شێوه‌یەکی ئاشته‌وایییانە و گونجاو‌دا بژین .سێتۆن واتسۆن یش ده‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری باوه‌ڕی herder به ته‌واوی کۆکه .
کارلتۆن هێ هایێز
کارڵتۆن ژۆزێف هونتلی هایێز لە ساڵی 1882 له نیویۆڕک له‌دایک بووه و سێی سێپتامبری ساڵی 1964 کۆچی دوایی کردووه ولە ساڵی 1919دا یه‌کێک له مێژووناسان و ماموستا و پڕۆفسۆری زانستگاکانی ئه‌مریکا بووه . ئه‌و کاتولیک بوو و لە شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیی ئیسپانیادا لە ساڵەکانی 1942 -45لایه‌نگری له فڕانکۆ ده‌کرد و باڵیۆزی ئه‌مریکا بوو له ئیسپانیایه ،ئه‌و دوایین حه‌ولی خۆی دا تا ئیسپانیای ڕازی کرد کە دژایەتی بەرەی موته‌حیدین نه‌کا واته ده‌گه‌ڵ به‌ره‌ی موتته‌فیقین که بریتی بوون له ژاپۆن، ئیتالیا ،ئاڵمان، نه‌که‌وێ .
به‌رهه‌می کارڵتۆن هایێز( Historical Evolution of modern Nastinalism) واته ته‌کامولی مێژوویی ناسیونالیزمی مۆدێڕن که لە ساڵی 1931 دا دراوه‌ته ده‌رێ .ئه‌و وه‌ک هه‌ووه‌ڵین مێژووناسی بواری ناسیونالیزمه، که حیسابی بۆ کراوه ، و وه‌ک پێشه‌نگێک که به ڕوونی زنه‌ی ناسیونالیزمی وه‌ک به‌رهه‌مێکی ڕووناکبیرانه‌ی سه‌ده‌ی 1700ڕؤشه‌نگه‌ری که له لایه‌ن تاقمێک بیرمه‌ندانی وڵاته ڕۆژاوایی یه‌کانه‌وه به دیاری بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوە نه‌ته‌وه‌ییەکانی هێنراوە دەزانێ و پشتیوانی تووند وتیژی شۆوینیزم و _ لە ئه‌وپه‌ڕی خۆیدا فاشیزمی مەحکووم کردووە .ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی هایێز به مه‌به‌ستی سه‌رزرینگانه‌وه و وشیارکه‌ره‌وه‌یه‌ک لەبابهتی (ته‌کامولی مێژوویی ناسیونالیزمی مۆدێڕن ) دا به دژایه‌تی ئه‌و بیرۆکە نەرێنییانە نووسێوێتی ،ویستوویه لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رینتر و زیاتر پلورالی ( چه‌ندلایه‌نه )له بیری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک چه‌مکێک بداته ده‌سته‌وه . هایێنز لێره بازدێک به سه‌ر دونیای کۆندا ده‌دا ،وله‌وێ گوند ، خزم وبیری عه‌شایری به سه‌ر مرۆڤه‌کاندا دابه‌شکراوه به”ئێمه”و” ئه‌وان”و ئیدۆئۆلۆژێی یه‌کی کۆمه‌ڵگا که لە لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی هایێنز دا وه‌ک پێناسه‌ی ناسیونالیزمی مۆدێڕن خۆی ده‌بینێته‌وه. پاشان درێژه‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و مه‌سیحییه‌ت و به جیهانی کردنی سیاسه‌تی کلیساکانی کاتولیک وه‌ک نموومه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگا دێنێته ژێر توێژینه‌وه. سه‌ده‌ی 1500 وه‌ک ده‌رفه‌تێکی به سیاسی کردنی پڕۆتستانتیسم وسه‌ره‌تای خۆ ڕزگارکردن له کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی داده‌نرێ.
هایێز،ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی 1700 به چاخی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی ناسیونالیزم ده‌ناسێنێ ، که هه‌ووه‌ڵین هێمای دابینکراوی خه‌ڵکسالاری لە کۆمه‌ڵگا دا هه‌ستی پێده‌کرا. هایێز باسی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ڕوونکردنه‌وه که به‌شێکی به‌ر له ویستی به جیهانیکردنی مرۆڤه‌کان و توێژێنه‌وه‌ی له مه‌ڕ کۆمه‌ڵگا یە دەکا. وبه‌شێکی دیکه‌ی جوێکردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕگه‌لی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه . ئه‌وه‌ش پێش له هه‌موو شت پێویستی به چیکڵدانه”سەبر” ، مرۆڤدۆستی ، ناسیونالیزم هه‌یه که بۆڕاده‌ی به‌ربه‌رینییان ، هایێز ئاماژه به Bolingbroke ئینگلیسی و Rousseau فه‌ڕانسه‌وی وHerder ،ی ئاڵمانی ده‌کا .
ئه‌و چه‌شنه ناسیونالیزمه سه‌ره‌تایی یه لایه‌نگری زۆری له نێوان یه‌عقوبییه‌کان و لیبڕاله سووننه‌تییه‌کان وهه‌ر توێژ و پله‌یه‌کی خۆگونجێنه‌ری دی بوو. هه‌رکام به پێی که‌سایه‌تی بیر وبۆچوونیان نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکیان ده‌کرد .ڕه‌وته‌که نیشانده‌ری پێشه‌وه‌چوونێکه لە بواری ئه‌و بیرە نه‌ته‌وه‌یی یه دا ، که تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو به پێی بۆچوونی خۆیان کاردانه‌وه‌یان بوو.به‌ڵام هایێز حه‌ول دەدا بڵێ کە مێژوو هه‌نگاوی به‌ره‌و باشبوون ده‌نێ. ناسیونالیزمی ئه‌و دوایی یانه ، که‌وه‌شه‌نداره لە سروشتی خۆیدا خۆیی پارێزی گرژه ، ده‌مارگرژ و دژ به بێگانه‌یه . ئه‌وه کاتێکه که خۆی هایێز لە ژیاندا ماوه و به شێوه‌یه‌کی گشتی به وه‌رچه‌رخانێک به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ره‌ڕۆیی یانه که له سه‌رده‌می به‌ر له چاخی ڕۆشه‌نگه‌ریی وڕۆژانی به‌رله شۆڕش که حاکم بوو لێکیده‌داته‌وه. ئه‌و لەو ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرانه‌ی کە ئێستا کەگۆڕێن، که‌م تا کورتێک ئه‌و خۆگیف کردنانه‌ی کە به نێوی مه‌سبه‌تگه‌رایی و ماتریالیزمی سه‌ده‌ی 1800 خۆی پێ ڕادەنێن، ده‌بینێ، وتەنانەت لە ناسیونالیزمی هومانیست یشدا بیر وبۆچوونی به‌رهه‌ڵستکاری وبه‌رچاوته‌نگی و بێ چیکڵدانه‌یی دەبینێ . ڵێکۆڵینه‌وه‌ی هایێز هیوادارێکی پێوه‌دیاره، که به‌شکه‌م کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا به‌رپرسیاره‌تی ناسیونالیزمی خۆیی پاریز وه‌ک موشکیلێکی ناوخۆیی وه‌ستۆ بگرێ.بنه‌مای کتێبەکەی، کۆی ئه‌و قسه و وتووێژانه‌یه، که له پیکهاتەی جیهانی له ماساچوسێت و ئه‌و سمینار و کۆڕ وکۆبوونەوانەن،که لە گه‌ڵ خوێندکاره‌کانی زانستگای کلۆمبیا کردوونی وڕێبازی دابینکردنی بابه‌ته‌که شیده‌کاته‌وه . تێڕوانینی هایێز له سه‌ر ئه‌و ڕووناکبیرانه‌ی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا، که نوێنه‌رایه‌تی بیری نه‌ته‌وه‌یی له ئوروپا دا ده‌که‌ن ، وه‌ک ده‌سکه‌وتێک که ئه‌و ده‌یه‌ویست ئاسه‌واری به سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌لگاوه ڕوو به ڕێبازێکی دیکه وه‌دی بێ .ئه‌گه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی به درێژایی ئه‌و سه‌تساڵانه له سه‌رهه‌ڵدان بوایه ،جێی خۆی بوو که هێزێکی دژبه‌ریش بیتوانیبا لە دوا ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵبدا.ناسیونالیزم سروشتیتر له ئیمپریالیزم یان بیری ڕیشه‌یی نییه . هه‌رله‌به‌ر وه‌شه که، پرسیاری له مه‌ڕ چاکی و ناچاکی ناسیونالیزم بۆ هایێز پرسیارێکه ئەخلاقی و ویژدانی لە نێو ده‌سته‌ڵاتداراندا و درێژەی ئه‌و پرسیاره‌ش پێویستی به‌زانیاری و ڕوونکردنه‌وه هه‌یه . ساڵی 1926 ئه‌و کتێبی Essays on Nationalism ی واتە “وتارەکانی لەمەڕ نەتەوایەتی”وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و جێواز له مه‌ڕ شکڵی میلیتانتی ناسیونالیزم، که لەپه‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ شه‌ڕی هه‌ووه‌ڵی جیهانیدا خۆی ده‌نواند، بڵاوکرده‌وه .
- وڵامی سەرۆک عەشیرەتی سوورپیستەکان بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا - 11/25/2018
- قاتی و قڕیی نیوێک لە دانیشتوانی ئێران – ئیستیعماری پووڵی، بەشی دووهەم - 11/08/2018
- سێکولاریزم وه‌ک فەلسەفەیەک - 10/27/2018