وەرگێڕ لە سۆئێدییەوە:حامید مائیلی
چوارشه‌ممه، ئۆكتۆبری ۲۰۰٥
هومانیسم یان مرۆڤگرایی که من به( مرۆڤایه‌تیی)م مانا کردۆته‌وه ،له وشه‌ی ئیتالیایی ئومانیستا و لاتینی (هومانۆس)ه‌وه هاتووه. که شێوهبۆچوونێکه له مه‌ڕ ژیان ـ جا چ ڕووحانی یان فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی _ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شێوه بۆچوونه هه‌ڵسه‌نگاندنێک که به پێی بایخی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ وه‌ک ڕاده‌ی خوێنده‌واری، هه‌روه‌ها له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی گشتی نێوان مرۆڤایه‌تی بێ. هومانیسم ته‌نانه‌ت ده‌توانێ لەگه‌ڵ ئه‌و که‌ره‌سه ئاکادێمییانه‌ی وه‌ک ئه‌و که‌ره‌سانه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان لەگه‌ڵ مرۆڤایه‌تی هه‌یه ئاوێتهبکرێ. به وێچوویه‌کی لەگه‌ڵ هه‌موو ئه‌و (ئیسم ) انه‌ی دیکه، وشه‌که خاوه‌ن ناوه‌ڕۆکێکی نه‌ناسراو ونادیاره. خۆی وشه‌که لە ساڵی 1808 دا له لایه‌ن (فڕێدریک ئیمانۆئێل نیهتهامێر) ه‌وه هاتۆته سه‌رزمانان ،به‌ڵام به شێوه‌ی دیکه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ڕومی عه‌تیق یشه‌وه له سه‌رزمانان بووه. ڕه‌وته‌که وادیاره له ماوه‌ی سه‌رده‌می ڕێنسانس یشه‌وه بووبێ. به پێی سه‌ره‌تی (ئیمتیاز ) چینایه‌تی (یاکوب بورکهاردێتس ) لە کتێبی (کولتور دێر ئین ئیتالییهن ) له ساڵی 1860 دا، هومانیسم به‌لایه‌نی تێگه‌یشتوویی ڕێنسانس داده‌نێ.
وه‌ک نه‌ریت هومانیسم سێ به‌شه: هومانیسمی ڕاسته‌قینه، هومانیسمی نوێ، هومانیسمی مۆدێڕن. شێوه دابه‌شکردنێکی دیکه‌شه جێاوازی نێوان دوو به‌شی سێکولار و مه‌زهه‌بی هومانیسم دیاری ده‌کا.
هومانیزمی سێکولار شێوه بۆچوونه‌کانی مه‌زهه‌ب و مێتافیزیک له مه‌ڕ واقیعییه‌ته‌کان وه‌لاده‌نێ لەحاڵیکدا، به‌شی مه‌زهه‌بیی هومانیسم، ئه‌و کرده‌وانه‌ی که له‌سه‌رووی سروشتن ده‌سه‌لمێنێ و باوه‌ڕمه‌ند به ئاسه‌وار و شوێنه‌واریان له سه‌ر دونیای واقیعه.
بنه‌وانه‌کانی هومانیسم
وشه‌ی هومانیسم له لاتینی (هومانۆس، هومانیتاس)ـه‌وه دێ. وشه‌یه‌کی هاوتای ئه‌و وشه‌یه لە زمانی یونانیدا نییه. بۆ هه‌وه‌ڵین جار هومانیتاس سه‌رچاوه‌کانی له سه‌رده‌می (ستۆئیسیسم) و ده‌ور وبه‌ری ئه‌و سپاسالارهی ڕومی به نێوی (سێسیپیۆ) بووه. (ستۆئیسیسم) له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و بیرۆکه‌یه، و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که، مرۆڤه‌کان هه‌موو دهخولقاندا وه‌ک یه‌کن و له‌سه‌ر وه‌یکه به‌گشتی هه‌موو مرۆڤه‌کان خاوه‌ن یه‌ک بایخن پڕۆپاگه‌نده‌کانی خۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه. ئه‌و بۆچوونه‌ش له سە ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه، که ته‌نیا ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقی که نه‌زمی دونیای ڕاگرتووه ،لەپه‌یوه‌ندی دلەگهڵ ویژدانی مرۆڤ دایه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بۆچوونانه لە ئه‌ده‌بییاتی کۆنتریشدا هه‌ر بوون.
به پێی مێژووی بۆچوونێک، سه‌رچاوه‌ی هومانیسم ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ئاگۆستینۆس 354-430) که بوو به هۆی به‌رز نرخاندنی مرۆڤ، شه‌ڕ و کوشتاریش که‌وتنه به‌ر لۆمه‌ی بیر وڕای گشتی وه‌ک کاره‌ساتێک که ئازار و ئێشی بۆ مرۆڤایه‌تی لێدەکەوێتەوە. ته‌نانه‌ت ئه‌و تێئورییه و نووسه‌ره‌که‌شی (توماس ئاو ئاکوینیو) نه‌خشێکی به‌رچاویان له سه‌ر ڕوانگه‌ی دونیاییدا هه‌بوو. لەو کتێبه‌دا تووماس لە هێندێک کێشه‌دا، دژایه‌تی لەگه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ر به کلیسا بۆ نموونه، یه‌کێکی وه‌ک (گریگۆریۆس)ی مه‌زن له سه‌ر ڕوانگه‌ی (ڕه‌وتی ژیان ) و (ژیانی به‌مشوور) و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که به‌رهه‌می سیستیمێکی به‌میرات کردنێتی ده‌کا، تووماس، که‌لکوه‌رگرتن له هێندێک که‌سایه‌تی لێهاتوو لە ژیانێکی بیرمه‌ندانه و ژیانی خۆ به‌خوداوه خه‌ریککردن دا،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر، له لایه‌ن خۆی بیرمهندانیشەوە به‌ڕێوه بچێ، له خودی رووداوه‌که به گرینگتردهزانێ. هه‌رچه‌ند له هێندێک هه‌لومه‌رجدا تووماس گرینگایه‌تی ڕه‌وتی سروشتی ژیان ده‌سه‌لمێنێ و ته‌نانه‌ت له ژیانی بیرمه‌ندانه‌ش له پێشتر ده‌زانێ. لە ماوه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی(فێرارا –فلۆڕێنس 1445- 1438) ئه‌ژمارێکی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ربه کلیسا تێکه‌ڵاوییان لەگه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی یونانیدا په‌یدا کرد، که خۆی بوو به ده‌ستپێکی خوازیارانه بۆ شاره‌ستانییه‌تی چاخی عه‌تیق و ئیفلاتونیسم، لەههڵسهنگاندنی فه‌لسه‌فه مه‌زهه‌بییه‌که‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی ئهرهستووئیسم، که به زه‌قی به‌و تێئورییهوه دیاربوو. به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ،که ڕیشە و ته‌ڕکی هومانیسم لە سه‌رده‌می بیزانس دایه. هێندیکیش پێیانوایه که مانیفێستی ڕێنسانس له لایه‌ن ئیتالیایێکهوه به ناوی(گیووانی پیکۆدێللا میراندۆلا ) وه نووسراوه و هومانیسم وه‌ک به‌شێک یان خۆ به‌رهه‌می جێی شانازی ئه‌و ڕێکهوتنامهیهیه که له(فلۆڕێنس ) کە خۆی به گانگای سه‌رتایی ئه‌و چه‌مکه ده‌زاندرێ ،دەرچووبێ.
سه‌ره‌تاییترین هومانیسم
هومانیسته سه‌ره‌تاییه‌کان نازناوی هومانیستیان بۆ ماموستایه‌ک ده‌کار ده‌کرد، که له بواری وه‌یکه پێیان ده‌گووت (هومانیتاتۆس) که به‌شه‌کانی ڕێزمان، شێوه‌ی ئاخافتن، ئه‌ده‌بییات و هونه‌ر و بایخی ده‌گرته‌وه، وه‌ک ده‌رس دهیانگووتنهوه. ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و چه‌مکه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ، هه‌ر وه‌ک لە ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی فلۆڕێنس دا ئاماژه‌ی پێکراوه، مێژووزانێک بووه به نێوی (لێئۆناردۆ بروونی). بناخه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ڕینسانس و هومانیسم ،ته‌نیا سه‌رهه‌ڵدانیان لە یه‌ک زه‌مه‌ندا نییه. لێکدانه‌وه‌ی نوێی نووسراوه‌کانی ڕۆمی عه‌تیق و یونان بنه‌مای سه‌ره‌کی بوون بۆ چه‌که‌ره کردنی بیری هومانیسم. له‌وانه‌ی که زۆر به نێوبانگ بوون بریتی بوون له(سیسێرو، سێنێکا، پلوتارکۆس ). بۆ وه‌یکه ڕێزێکی زیاتر له هونه‌ر و بیر وڕا گیرابێ، زۆر ڕێگای جێاواز دهگیرانە به‌ر لە هه‌ڵسه‌نگاندن لەگه‌ڵ ڕوانگه‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، که لە نێوخۆدابوون و نه‌فس شکاوی “تەوازوع” و ناچالاکیان زۆر به‌رز ده‌نرخاند و ڕێزیان لێده‌گیرا. جوانی وه‌ک نوێنهرایهتێکی ڕه‌سه‌نی ئه‌خلاقی چاک، که خۆی وه‌ک پاساوێکی پێویست بۆ به‌دوای خودا داچوون سه‌یر ده‌کرا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی وه‌یکه هونه‌ر گه‌شه بکا. هه‌ر لێره‌دا بوو که(لێئۆناردۆ داوینچی ) به ئاوێته کردنی هونه‌ر لەگه‌ڵ توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ و زانستی سروشتی کرده‌وه‌کان، نه‌خشێکی به‌رچاوی گێڕا.
لەگه‌ڵ ده‌ستپێکی هومانیسم، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی مه‌سیحییه‌ت و ئه‌خلاقی ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی که‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه. مرۆڤ چیدی وه‌ک شتێکی خولقاوی ده‌ست خودا سه‌یر نه‌ده‌کرا، به‌ڵکوو بایخی تایبه‌ت به خۆی وه‌ک بوونه‌وه‌رێک سه‌لمێندرا. هه‌ر ئه‌و که‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه بوو به بنه‌مای هومانیسم. لەو ڕیگایه‌دا بوو، که فه‌یله‌سوفان و نووسه‌ران لە سه‌ده‌ی 16 و دواتریش لەحهولی تاریفی چۆنیه‌تی سروشتی مرۆڤ کەوتن ،که به‌شێک وه‌ک هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی ئاسایی دیکه، به‌شێکیش وه‌ک که‌سایه‌تێکی تایبه‌ت که جیاوازه لە گه‌ڵ ئه‌وانیدیکه‌ی که خولقاوی سروشتن . لە ئاکامدا ئه‌و باسه وه‌ک مافێکی سروشتی، که لە دواڕۆژی ڕه‌وانگه‌ی دیموکڕاسی مۆدێڕن له مه‌ڕ مافی خه‌ڵکدا له به‌رچاو بگێرێ. کلیسا هه‌ر ئه‌و کاتیش به نووسراوه باوه‌ڕی بە مافی سروشتی هێنابوو،به‌ڵام به ترسه‌وه ئه‌و باسه‌ی سه‌یری ده‌کرد، و سه‌رله‌نوێ نووسرایه‌وه. یه‌کێک له بنیاتنه‌رانی هومانیسم پڕۆفسۆر (پییه‌ر دی لا ڕامی) شێلگیرانه لەحهولی ئه‌وه‌دا بوو که، مافی ئه‌وه به مرۆڤه‌کان بدرێ، که خۆیان له سه‌رچاوه کلاسیکه‌کان بکۆڵنه‌وه. (لۆرێنزۆ وێللا) بناخه‌ی بۆ ئه‌و شێوه لێکۆڵینه‌وه داڕشت و(فڕانسیسکۆ پێتراسیا ) سه‌دان ساڵ به‌ر له‌و، خۆی یه‌کێک بووه له هه‌ڵبه‌ستوانان و نووسه‌رانی بابه‌تی سێکولارانه‌ی چه‌مکی هومانیسم به زمانی باوی ڕۆژانەی خه‌ڵک. به‌ر له‌وه‌ش (دانته) لە نمایشنامهکانیدا سیکولارانه له مه‌ڕ ژیانی دوای مردن دواوه، سه‌ره ڕای وه‌یکه به زمانێکی باوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک نووسراوه، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به له به‌رچاوگرتنی هێندێک ڕێنمایی ،بووه به ئه‌ده‌بییاتێکی چاخی عه‌تیق ومهسیحییهت. به کورتی حه‌ولی ئهوهدراوە که، وه‌ک ئه‌ده‌بییاتێکی کلاسیک به زمانێکی ئه‌سڵی یونانی، عیبری و لاتینی کلاسیک بخوێندرێ و زمانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیش لەو ئه‌ده‌بییاته نوێیه‌ی ئاکادێمیکی دا لەکار بکرێ.
ئه‌وه‌ش هاوکات بوو لەگه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. هومانیسته‌کان وه‌ک که‌سایه‌تێکی به‌رچاو لە به‌رهه‌مه‌کانیاندا ناسراوبوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بییاتی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، که که‌سایه‌تی نووسه‌ره‌کان و هه‌ڵبه‌ستوانان نهێنی بوون و ئه‌غڵه‌ب نووسه‌ران وه‌ک که‌سایه‌تییەکی سێهه‌م ده‌ناسێندران. ته‌ربییه‌ت گرینگایه‌تێکی به‌رچاوی بوو، به تایبه‌ت(پێتراپاولۆ) که ئاسه‌واری نه‌خشی نووسراوه‌که‌ی به نێوی( له‌مه‌ڕ تۆره‌مه‌ی ئه‌شڕاف ) وجه‌ختی له سه‌ر نموونه و مۆدێل لە سه‌رده‌می منداڵی‌دا، و هه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر توێژینه‌وه‌کانه‌وه دیاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه هومانیسم ڕیشه‌ی بنه‌ڕه‌تی لە مرۆڤ خۆیدا، به گشتی وه‌ک به‌ستێنی تێڕوانینی جه‌ماوه‌ری بووه، به‌ڵام هەر ده‌هات، که له شاره‌کاندا به پێکهاته‌یه‌ک له‌تاقمێک پسپۆڕ به‌رته‌سک بکرێته‌وه. هومانیسته‌کان خۆیان له زۆربه‌ی شته‌کانی جه‌ماوه‌ری، بۆ نموونه شۆڕشی جه‌ماوه‌ری که شتێکی سروشتی بوو، و ته‌نانه‌ت له مه‌زهه‌بی بوونی جه‌ماوه‌ر، که خۆێ ڕیشه‌یان لە تێکه‌ڵاوییه‌ک له بێ‌خودایی ئاڵمانی و نه‌ریتی مه‌سیحییه‌ت و چوون بۆ زیاره‌ت و باوه‌ڕ به جێگا و وێنه و خانووی موققهدهس بوون، ده‌بوارد. زۆر له قه‌شه‌کان خۆیان هومانیست بوون، له فه‌ڕانسه و ئیسپانیا له لایه‌ن ده‌رباری شایهکانهوه ئابورییان دابینده‌کرا.
بواره جۆراوجۆره‌کانی هومانیسم
ڕه‌نگبێ مه‌زنترین بیرمه‌ندی هومانیسمی سه‌رده‌می پێشوو(ئێراسموس ئاو ڕۆتێردام) (1466- 1536) بووبێ، که ته‌نانه‌ت له دامه‌زرێنه‌رانی توێژینه‌وه‌ی مۆدێڕن له سه‌ر زمانی یونانی و لاتینی که شوێنه‌واری به‌رچاوی ته‌نانه‌ت ،دوای مردنیشی هه‌ر دیاره ،بووە. نووسراوه‌ی (له مه‌ڕ خواستی ئازاد) هێرشێک بوو بۆ سه‌ر (لووتێر) به مه‌به‌ستی پارێزگاری له (له‌مه‌ڕ خواستی ئازاد )و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه باشانه‌ی که لەگه‌ڵ مرۆڤ له دایک ده‌بن. لووتێریش به نووسراوه‌ی( له مه‌ڕ ویستی دیل بوون) وڵامی داوته‌وه. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕقەبهرایهتییه له‌وه قووڵتره ،هه‌ر بۆیه‌شه که له سهرلووتێر و ڕێفۆڕمی کلیساکان بۆچوون وپرسیاری جۆراوجۆر دێنە گۆڕی ،بۆ نموونە ، ئه‌رێ به‌ڕاستی بزووتنه‌وه‌ی ڕێفۆڕمخوازی، به‌شێک بوو له‌و هومانیسمه که هه‌ڵقوڵاوی بیری مرۆڤه یان نا؟ دادگایی گالیلهش به مانای قه‌یرانێکی دیکه‌ی هومانیسمی ڕێنسانسه، بۆ ئه‌و مرۆڤه تۆبزلێکراو و له ژێر زهختانەدا، که خۆیان خاوه‌ن به‌رزترین ڕه‌فتاڕ، زانست، زانیاری مه‌زهه‌بی و ئینجیلی بوون، به‌ڵام ده‌بوو نزمترین کەسایەتییەکان، به خاوه‌ن به‌رزترین ئۆتۆریته بسه‌لمێنن.
له پاشان ڕقه‌به‌رایه‌تی نێوان هومانیسم و مه‌سیحییه‌ت ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و کلیسا دژایه‌تی خۆی لەگه‌ڵ ئه‌و به‌شه لە ناوه‌رۆکی هومانیسم، که له گومان و بێ باوه‌ڕی ده‌دوا ده‌ست پێده‌کا. (ئێراسموس ئاو ڕۆتردام) ته‌نانه‌ت باس له سازکردنی پێکهاته‌یه‌ک له بواری جۆراوجۆر بۆ ژنانی گه‌نج ده‌کا، که به پێی تێئۆرییه‌کانی (کوینتیلیانوس) په‌روه‌رده بکه‌ن که ژینگه‌ی بۆ تاک به به‌رزی ده‌نرخێنێ و ده‌ڵێ ( هیچ شتێک جێکهوتووترلهو شته نابێ که ڕێیان ده ڕووحه ساواکان ده‌که‌وێ). ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئیفلاتون زۆر بابه‌تی هاسائی که هێندێکیان وه‌ک ڕه‌خنه له چه‌واشه‌کاری ده‌سته‌ڵاتی کلیساکان که زۆرتر له پڕۆپاگه‌نده ده‌چوون له‌سه‌ر ده‌نووسین.
به‌رهه‌مێک که ئاسه‌واری به‌رچاوی به سه‌ر ئه‌ده‌بییاتی ئه‌و هومانیسمه به گومان و بێ باوه‌ڕە (سێکولار) ەوه دیار بوو که هی (میکائێل دی مۆنتایگنێ) بوو. لەو نووسراوه‌یه‌دا مرۆڤ به‌و بوونه‌وه‌ره لێکناداته‌وه که وێنه‌ی ڕووخساری خودایه لە ئاوێنه‌دا. (دی مۆنتاگنێ ) ته‌نانه‌ت خۆی ڕاهێنه‌رێکی ماندوویی نه‌ناس و لێهاتووش بوو.
لە دوو نووسراوه‌ی (لهمهڕپێدانتیسم) و (له‌مه‌ر ڕاهێنان ) دا ئه‌و ده‌نووسێ که مه‌به‌ست له‌و عاملاندنه شه‌تڵی که‌سایه‌تی بۆ گه‌شه‌ی توانایی هه‌ڵسه‌نگاند و چاندنی تۆوی ڕاهێنانه. دژایه‌تیشی لەگه‌ڵ شه‌خسییه‌ت په‌ره‌ستی هه‌ر لەوه‌دا بوو.
هومانیسمی ئاڵمانی لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌شی بووه، بۆ نموونه چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی دزێوی. گۆته زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی به ئه‌فسانانه‌وه خه‌ریک کردبوو. ئه‌فسانه لە شێعره‌کانی گۆته‌دا سرنجڕاکێشن و جیهانبزوێن، ئه‌و به‌وه‌یکه خودا داوێتی قایل نابێ و به‌ڵکوو وێڵه له دووی شتێکی که ژیانی پێ مانا بکاته‌وه ،که به سه‌ر دزێوی دا ده‌که‌وێ. ئه‌وه‌ش شتێک نییه که ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێگیرابێ و نه‌گۆڕ بێ و مرۆڤ نه تا سه‌ر خه‌راپه و نه تا سه‌ر باش. ته‌نانه‌ت لە فه‌لسه‌فه‌ی (هێدر ) یشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه که ئه‌و ڕه‌وته‌ی کە ئاڵوگۆڕه، ڕووبه ئه‌خلاقی باش خه‌ریکه داده‌کشێ.
ئه‌و مۆرکه که به هومانیسمی ئاڵمان پێناسه بکرێ وه‌ک ئه‌وه‌یکه به (فلۆڕینس )ییه‌که‌وه دیاره ،به‌رچاو نییه ،که جێی خۆی به نیشتیمانپه‌روه‌ری لەهه‌رێمدا کردبێته‌وه. دیاره ده‌گمه‌ن بووه ،یه‌کێکی وه‌ک (یاکووب ویمفێلینگ ) که نووسینی مێژووی ئاڵمانی وه‌ستۆگرت. هومانیسمی ئاڵمانی ڕێگای دیکه‌شی گرتوونه به‌ر ،واته تا ئه‌و ڕاده به‌رزه هه‌ر به هونه‌ره‌وه خه‌ریک نه‌بوون، به‌ڵکوو لایه‌نی زانستیشیان به مه‌به‌ستی به زانستگایی کردنی به هێند گرتووه.
هومانیسمی نوێ
ئه‌و سنووره‌ی که ده‌بێ له نێوان هومانیسمی ڕێنسانس و هومانیسمی نوێ دابنرێ ،به‌ته‌واوی دیاری نه‌کراوه. هومانسمی نوێ جاری وا هه‌یه، تێکه‌ڵاوی لەگه‌ڵ هونه‌ر و ئارشیتیکت که گێرۆده‌ی وشه‌ناسی و باستانناسی و که‌ونارایی یه بووه، ئه‌گه‌رچی هەر درێژه‌ی هومانیسمی پێشووش بێ.
که‌سایه‌تی به‌رچاوی ئه‌و بواره (یوهان یوواکیم وینکلمان 1717- 1768) که لە سه‌فه‌ری ئیتالیایهیدا بۆ هه‌ڵکۆڵینی هه‌ڕێمی(پامپێجی)، دوو که‌وناراناسی به ناوبانگ واته (لێئۆپۆڵد وون ڕانچه 1795-1886) و( کاڕڵ لاکمان 1793-1851) لەگه‌ڵ خۆی بردن.
هومانیسمی نوێ ئاته‌ئیست ( لامه‌زهه‌ب ) نییه، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه که ده‌وڵه‌ت وه‌ک هه‌میشه به پێی بنه‌مایه‌کی دینی پێناسه ده‌کرێ. به‌ڵام جا دیاره نه‌ک وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی خودایی به‌ڵکوو ئه‌وه مافه سروشتییه‌کانن که ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌یان خستۆته ئه‌ستۆی.
هاوبه‌شی لەگه‌ڵ جیهانبینی ڕێنسانس ئه‌وه‌یه که، مرۆڤ به گشتی وه‌ک ناوه‌ندی ڕه‌وته‌که و تاک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی واقیعییه‌ته‌که سه‌یر ده‌کرێن. ئیندیویدوئالیسم (تاکگرایی ) وه‌ک به‌رهه‌می ئه‌و بۆچوونه ته‌نانه‌ت هێندێک له دیسیپلینه ئاکادیمییهکانیش له‌وانه په‌روه‌رده‌کردن و ده‌روونناسی، زمان‌ناسی، که لە پێشوودا به‌شێک بوون له حه‌وت هونه‌ری ئازادی (گراماتیک، ڕیتوریک ،دیالێکتیک ،موزیک، ئاریتماتیک ،ژئۆمێتری، ئاسترۆنۆمی ) واته (ڕێزمان، فه‌ننی ئاخافتن، وتووێژ، موسیقی، حیساب، هه‌نده‌سه، ئه‌ستێره‌ناسی ) سه‌یر ده‌کران. سه‌ره‌ڕای وه‌یکه لە تاکگرایی هومانیسمدا مرۆڤ به دڵنییایێهوه به‌شیکه له‌و، به‌ڵام هه‌ر سه‌ربه‌خۆیه و ده‌وڵه‌تیش لەخزمهت تاک دایه.
هومانیسمی مۆدێڕن
به واتای فه‌لسه‌فی، هومانیسم ئه‌خلاقێکی شیاوه که له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ وه‌ک ناوه‌ند لە په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ ژیان و کۆمه‌ڵگا دا. ئه‌ویش ماوه‌ته‌وه سه‌ر ڕاده‌ی مه‌زهه‌بی بوون و ڕوانگه‌ی مرۆڤ له ڕاست هومانیسم که ڕه‌نگبێ هه‌ڵوێستی جیاوازی لێبکه‌وێته‌وه. هێڵی هاوبه‌شی هه‌مووی ئه‌وانه، باوه‌ڕ به مافه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی جه‌ماوه‌رییه. هه‌ر وه‌ها هومانیس م خۆی به‌شێکه له قانوونی سروشت، ئه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه سروشتییه هه‌ر پێویستیش نه‌بێ . (توربیۆڕن تهنخوێ ) هومانیستێکی جێی ڕێزی سۆئێدی ده‌ڵێ: هومانیسم وه‌ک قانوونه، هه‌ڵوێست له ڕاستی ده‌توانێ شه‌خسی یان خسووسی بێ وهیچ پێویستیش ناکا که مرۆڤ ئه‌ندامی ته‌شکیلاتێکی تایبه‌ت بێ.
هومانیسمی سێکولار
له‌دوای چاخی ڕووناکبیرییه‌وه، هومانیسمی سێکولار ته‌وه‌رێکی گرینگ بووه. لە سه‌ده‌ی 18 دا له‌سه‌ر بنه‌مای جیهانبینییه‌کانی (ئاگۆست کۆمتێز و لوودویگ فۆئێرباخ) به هومانیسم وه‌ک به‌شێک له سیکولاریزم په‌ره‌ی پێده‌درا. هه‌ن پێکهاته‌ی هه‌م نه‌ته‌وه‌یی وههم نێو نه‌ته‌وه‌یی که نوێنه‌رایه‌تی هومانیسمی سێکولار ده‌که‌ن وه‌ک (یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی هومانیسم و ئه‌خلاق). که هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌یه لە بڕیاڕنامه‌ی ئامستڕدام لە ساڵی 2002 دا به نێوی (مانیفێستی هومانیسم )بۆچوونی خۆیان شرۆڤه کردووه ،لەو مانیفێسته‌دا ته‌نانه‌ت (یارمه‌تیدان بۆمردن) یش ئاماژه‌ی پێکراوه. لەو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئاماژه به کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئوروپا ده‌کرێ. (هومانیسته‌کان )نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی نێو نه‌ته‌وه‌یی هومانیسم و ئه‌خلاق له سۆئێدێ ده‌که‌ن .
هومانیسمی مه‌زهه‌بی
ته‌نانه‌ت یه‌کێتی هومانیسمی مه‌زهه‌بیش له سه‌راسه‌ری دونیادا هه‌ن. له سۆئێد بۆ نموونه (یه‌کێتی بۆ هومانیسمی مه‌سیحی و ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگا) هه‌یه.
تڕانس هومانیسم
شێوه باوه‌ڕیکی هومانیستییه که تێکه‌ڵاوێکه له ڕووناک‌بیری و زانست که لە نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 19 دا نوێنه‌رایه‌تی پێشکه‌وتوویی ئه‌و زانست و تێکنۆلۆژی نوێیانه‌ی دەکرد که لەخزمهت باشترکردنی بار و دۆخی مرۆڤایهتیدابوون. ئه‌وه‌ش ده‌کرا به تێکه‌ڵاوێک له هومانیسم و فتوریسم ( دواڕۆژگرا، داهاتووگرا) پێناسه بکرێ. (ئالیکاری جیهانی تڕانس هومانیسم ) که ڕێکخراوێکی نێونهتهوهیییه له‌لایه‌ن (نیک بوستروم و داوید پیرس) ه‌وه دامه‌زراوه.
ڕه‌خنه له هومانیسم، هه‌روه‌ها دژایه‌تی لەگه‌ڵ هومانیسم
له دوای ڕێنسانسه‌وه هومانیسم نه‌ریتێک بووه لەجیهانبینی شارستانییه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا دا. به‌ڵام له دوای سه‌ده‌ی 18 به‌ولاوه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه، له‌وانه، له‌و بنه‌مایه که مرۆڤی لە ناوه‌ند دا داناوه له جیاتی وه‌یکه بۆ نموونه، به به‌شێک له ڕه‌وتی تێکچرژاوی قانوونی سروشت دابنرێ. تاکگرایی له لایه‌ن کۆگرایییهکانهوه به خۆویستی (ئێگۆئیستی ) ده‌ناسرێ ،ڕاهێنانی دڵخوازانه بۆ نموونه په‌روه‌رده کردنی هێندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ به مه‌به‌ستی پاراستنیان وه‌ک که‌له‌پور (له سه‌ربنه‌مای تێئۆری داروین که وه‌ک ده‌گێرنه‌وه خۆی داروین بەو ڕاستییە گەییشت که هه‌ڵه‌یه و به‌دوور له پرەنسیپی مرۆڤایه‌تی یه ). (میشێل فاوکاوڵت) ڕه‌خنه‌گرێکی هه‌ره به‌رچاو له هومانیسمه ،ئه‌و و لاینگرانی پێیانوایه که هومانیسم له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناکرێته بنه‌مایه‌ک بۆ تێئۆرییه‌کی زانستییانه. هه‌ر بۆیه‌شه که لێتێگهییشنی نالوێ و لێ حاڵیبوونیشی ده‌بته شتێکی به پێچه‌وانه‌وه. (لوئیس ئاڵتهووسێر) فیلسوفێکی مارکسیسته که ئه‌وه به قسه‌یه‌کی دژی هومانیسم ده‌زانی و ده‌ڵێ: ئه‌و نه‌ریته که هومانیسته‌کان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن خۆی زۆرتر وه‌ک درۆیه‌ک ده‌چێ که بورژواکان سازیان کردووه. له لایه‌کی دێکه‌وه قوتابیانی ئه‌ویش ڕه‌خنه‌ی له هومانیسم ده‌گرن و پێیانوایه که نه یه‌کسانی ڕەگەزی و نه یه‌کسانی جنسی وه‌ک ڕوانگه‌یه‌ک بۆ داهاتووی پێوه‌دیار نییه ،و زۆربه‌ی ناوێکچوویییهکانی شارستانییه‌تی هومانیسم خۆیان، وه‌ک تاوان دژ به مرۆڤایه‌تین.
- وڵامی سەرۆک عەشیرەتی سوورپیستەکان بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا - 11/25/2018
- قاتی و قڕیی نیوێک لە دانیشتوانی ئێران – ئیستیعماری پووڵی، بەشی دووهەم - 11/08/2018
- سێکولاریزم وه‌ک فەلسەفەیەک - 10/27/2018