له سۆئیدییهوه:حامید مائیلی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه زانستییانهن که له‌مه‌ڕ پرسگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌ت ، پێکهاته سیاسییه‌کانی به‌ڕیوه‌به‌ر ، ئازادی ، یه‌کسانی ، عه‌داڵه‌ت، مڵک ودارایی ، مافگهل، هه‌ر وه‌ها یاساگه‌ل و چونیه‌تی دابینکردنیان ، که ئه‌وان چن و بۆچین و له کوێ پێویستیمان پێیان ده‌بێ،ده‌دوێ .ئه‌وه‌ی که زۆرتر ڕۆژانه ده‌کار ده‌کرێن وه‌ک”فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت ”له مه‌ڕ ڕوانگه‌ی گشتی ، باوه‌ڕێک یان هه‌ڵوێستی سیاسی ،هیچ پێویستێکی به په‌یوه‌ندی دیسیپلینه ئاکادێمییهکانهوه نییه . مژار بێ پسانه‌وه به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه بووه . زۆر بابه‌ت له لایه‌ن زۆر فه‌یله‌سوفی نێو به‌ده‌ره‌وه به درێژایی مێژوو وه‌ک ئیفلاتوون ،ئه‌ره‌ستوو ،ماکیاوێلی ،ئیمانۆئێل کانت، جان لاک ، تووماس هۆبێس ، هێگل وکاڕڵ ماڕکس هاتوونه‌ته گۆڕێ . ده‌توانرێ بگووترێ کهدهستپێکی ته‌وه‌ری ”ده‌وڵه‌ت”له لایه‌ن ئیفلاتوونهوه بووه، به‌ڵام ئه‌ره‌ستوو هه‌ووه‌ڵین که‌س بووه که‌سنووری بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێکۆڵینه‌وه له مه‌کته‌بی خۆی ” لیسه” دانابێ .ته‌وه‌ره‌که دهوشێوه توێژینه‌وه‌ی سه‌ده‌کانی 19دا گه‌شه‌ی پێدرا وله ته‌وه‌رێکی وهپشتگوێخراوی دووندی مه‌نتیقی ئهرێنیگرایی یه‌وه بووه به به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شێوه ئاکادێمییانه‌ی دیکه جێوازی هه‌یه به‌ر له هه‌موویان پێواری شێوه ڕخنه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وانه . ده ته‌وه‌ری زانستیانه‌ی ده‌وڵه‌ت دا، سیاسه‌ت ده کرده‌وه به شرۆڤه‌یه‌ک یان به پێوارێک هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. ده پێواری تێئۆری زانستی ده‌وڵه‌تیدا بۆ وێنه ” تێدا سکۆسپۆلس” یان ”ڕۆبێرت پووتنامز” زۆر ڕاشکاوانه‌تر له‌و فه‌لسه‌فه سیاسیییانه که خۆیان خه‌ریکی ڕه‌خنه‌و پرسیاری نادیار وهه‌ست پێنه‌کراون، پرسیاره‌کان دێننه گۆڕێ وشێلگیرانهش حه‌ولی دینهوهی وڵام بۆ پرسیاره‌کان ده‌ده‌ن . ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه ته‌نانه‌ت ئهوپرسیارانهش که ڕووداوی چاخی مۆدێڕنیته‌ن وته‌وه‌ری ڕۆژ،وه‌ک ڕه‌خنه‌ی” گیورگوئاگامبێز”که چلۆن چه‌مکی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی هێوری وهێمنایه‌تی ده کۆمه‌ڵگاد ا گۆڕاوه وبۆته ”حکومه‌ت نیزامی ” دهگڕێتهخۆ . به هێزترین ته‌وه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سه‌رده‌می کۆن چه‌مکی ”ده‌وڵه‌ت” ی ئیفلاتوون بوو. که ده‌و دا باسی شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا و هزر وخه‌یاڵاتی سێ چینی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می خۆی واته ،شاگه‌لی فه‌لسه‌فه (ئه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌ر )، کێشک چییه‌کان و کرێکاران ده‌کا. خه‌یاڵی دیکتاتۆرییانه به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و،له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روونی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ .ئه‌و ده‌ڵێی: چونکوو مرۆڤی به ئه‌خلاق یه‌کێکه که کۆی زانیارییه‌کانی ده‌وپه‌ڕی هارمونی و تهعادولدان ,ده ڕواڵه‌ت و پێوارێکی گه‌وره‌تردا بوونی واقیعییه‌تێکه به نێوی کۆمه‌لگا . ده نێوانیاندا له به‌رچاوترین به‌رهه‌مێکی که له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا ده ده‌ستدابوون تێئۆری ئاگوستینوس له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه جا چخراپ چ چاک، که ئه‌و ده کتێبی ”له‌مه‌ڕ دهوڵهتهباشهکان”و بۆچوونی تووماس ئا‌ڤ ئاکوینووس له سهرناساندنی سروشتی ده‌وڵه‌تن . سه‌رده‌می ڕێنسانس هه‌ر چه‌ندیش ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه سێکولاره نوێیه به دوای کاردانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه له دایک ببوو، که به پێی بیر وباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن کلیساکانهوه ده سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه ده‌چوو.
سه‌رده‌می ڕووناک‌بیری، فه‌یله‌سوفه‌کان باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که چلۆن تاک ده کۆمه‌لگایه‌کی عادڵانه‌دا دەبێ ئازاد وبه باشی بژی . بیرمه‌ندانی وه‌ک جان لاک ،تووماس هۆبێس و ڕوسێئوو له سه‌ر چۆنیه‌تی سروشت ده‌دوان و حه‌ولیان ده‌دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی عادڵ له ڕێگای گڕێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ،که هەرخۆیان تێیدا له‌دایک ببوون . ئێدمۆند بورک ، پاساوی بۆ هه‌ڵه بوونی ئهوبۆچوونانهی که شۆڕشی فه‌ڕانسه‌یان به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یاندبوو ، دێنایه‌وه و پێداگری له سهردرووستتر بوونی شۆڕشی ئه‌مریکا دەکرد، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکێکی دواکهوتووانهشی .
ده سه‌ده‌کانی 18دا سوسیالیزم گه‌شه‌ی کرد ، له‌لایه‌که‌وه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری ، ته‌نانه‌ت وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئاکادێمیش له لایه‌ن فه‌یله‌سوفی وه‌کوو کاڕڵ ماڕکس و فڕێدریک ئێنگڵس چاوی لێده‌کرا. خه‌ریک بوو له لایه‌ن جان ستواڕت میل – وه له سه‌ربنه‌مای نه‌ریتێکی کۆنتر له‌و سوسیالیزمه مۆدێڕنه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستان بوو، گه‌شه‌ی پێبدرێ و نێوی لیبڕالیزمی چینایه‌تی لێ بنرێ.
به‌رهه‌می جان ڕاوڵز به نێوی ” تێۆرییه‌ک بۆ عه‌داڵه‌ت” له ساڵێ 1971دا واده‌نوێنێ که توانیبێتی وه‌نه‌وزی ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه که بۆ نه‌ریتێکی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی توێژینه‌وه که‌لکی لێوه‌رده‌گیرا، بڕه‌وێنێته‌وه . ده‌و کتێبه‌دا ڕاوڵز حهولیداوه که له چاوکراوه‌یی و تێگه‌ییشتوویی ئێمه له مه‌ڕ چه‌مکی عه‌داڵه‌ت که‌لک وه‌ربگرێ، چه‌ند ساڵ دواتر ڕه‌خنه و کاردانه‌وه له تێئۆری ڕاوڵزله لایه‌ن بۆ وێنه ”ڕۆبێڕت نوزیک ”وه سه‌ریهه‌ڵدا، و ده کتێبی خۆیدا به نێوی ”ئانارشیزم ،ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ ” ڕوانگه‌یه‌کی ڕادیکاڵتری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئیلهام لەو نێوەدا، لهتێئۆری مافی سروشتی ”جان لاک”ی هێنایه گۆڕێ . ته‌نانه‌ت له‌ساڵه‌کانی 1980 دا له لایه‌ن ”جڕاڵد کاوێن ”توێژینه‌وه له سه‌ر مارکسیسزم یش گه‌شه‌ی پێدرا .
نهریتهکلاسییەکهکان
لیبڕالیزم :
پێناسه‌ی لیبرالیزمی کلاسیک پێداگری له سه‌ر ئازادی و ماف بۆ تاک وه‌ک ئه‌ندامانی پێکهێنه‌ری کۆمه‌لگا ده‌کا . به تایبه‌ت پاراستنی مافی تاک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تاک له ڕاست کۆمه‌لگا وه‌ک ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌مووتاکه‌کان دێنێته به‌رباس . به واتایه‌کی دیکه “تاک له کۆمه‌لگادا چه‌نده خاوه‌ن مافه، ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن ئه‌رکه” . ئه‌و به‌رابه‌رییه‌ی ماف و ئه‌رکی تاک، بۆ وێنه ئاوا لێکده‌درێته‌وه، که تاک هه‌مووی له ڕاست قانوون وه‌ک یه‌کن . ئه‌وه‌ش ئه‌غڵه‌ب ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ڕوانینی سیاسی لیبڕاڵانه ، هه‌ر وه‌ها بیر و باوه‌ڕی له سه‌ر چۆنیه‌تی ئابووری ، بازاڕ(ئابووری ئازاد ) ه و به دوای ویشدا مافی له سهرووبوونی خاوه‌نداریه‌تی شه‌خسی (مالیکییهتی خسووسی ) له سیستیمهکانی دیکه‌ی ئابووریدا . به‌هێزی ئه‌و بنه‌ما بۆچوونه‌ی لیبڕالیزم، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می چاخی ڕووناک‌بیری.
فه‌یله‌سوفی به ناو بانگی سه‌ده‌ی 16 ”جان لاک” به دامه‌زرێنه‌ری ئیدۆئۆلۆژی لیبڕالیزم ناسراوه . لیبڕالیزمی سه‌رده‌می ”لاک” دژایه‌تێکی زۆری ده گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و سیستیمه بهڕیوهبهرایهتییهی کۆمه‌ڵگای ده‌کرد که پێیان وابوو خودا مافی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووری و مه‌زهه‌بی ئۆرتۆدۆکسی بەوان ئەسپاردووە . کۆڵه‌که‌ی قایمی لیبڕالیزم ده گه‌شه‌ی هومانیزم وپێداگری له سه‌ر مافی ئازادی تاک و گرتنی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیانه دایه .
به بایخترین بیرمه‌ندی لیبڕالیزم ده سه‌ده‌ی 18 دا فیلسۆفی به ناوبانگ ”جان ستوارت میلل ” ه که به‌رهه‌می سه‌ره‌کی ئه‌و به نێوی ” له‌مه‌ڕ ئازادی ” ناسراوە . ئه‌و به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکی یه‌کسانیخوازی بۆ لیبرالیزمێکی عادڵانه‌وه بوو وههربۆیهشه ئه‌و به باوکی “سوسیال لیبڕالیزم” ده‌ناسرێ .
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مۆدێڕنی سیاسی که درێژه‌ی پاشماوه‌ی سوسیال لیبڕالیزمی کۆن بوو،له لایه‌ن ”جان ڕاولز”ده ساڵی(1921_2002) نوێژه‌ن کرایه‌وه . ئه‌و بنه‌مای جێوازییه ناسراوه‌کان، دهبهرههمی سه‌ره‌کی خۆیدا به نێوی ”له مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت” له ساڵی 1971 دا گەڵاڵە ده‌کا . بنه‌ماکه به کورتی ئه‌وەیه، نابه‌رابه‌ری ده کۆمه‌ڵگادا ڕووداوێکه که‌جێی چاوه‌ڕوانییه وشتێکی سه‌یریش نییه، به‌ڵام ده‌بێ ڕه‌وته‌که به بوارێک‌دا به‌ره‌و پێش بڕوا که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی لێبکەوێتەوە، که دەستکورت و هه‌ژارانی کۆمهلگاکهن. .ڕاوێڵز هه‌روه‌ها پێیوابوو ،که ته‌نانه‌ت هه‌ر تاکێک ده کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ که خاوه‌ن هێندێک مافی سه‌لماو بێ. ئه‌و دوو بنه‌مایانه ، واته بنهماجێاوازییه ناسراوه‌کان و مافه‌کان ، له‌ڕوانگه‌ی ڕاوێلزهوه، نوێنه‌رایه‌تی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ک کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که ڕاوێلز بۆ دیفاع له تێئۆری خۆی ده‌یهێناوه ،پاساوی”ڕواڵه‌تی ده‌سته‌وه‌ستانی ” واته نه‌توانین بوو . ڕاوێڵز ده‌یه‌وێ بڵێی که فکرلهههلومهرجێکی وه‌ها تایبه‌ت بکه‌نه‌وه، که لهوهەلە دا، مرۆڤه‌کان خۆیان له پشت ته‌مێک دا ده‌بیننه‌وه، که که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا و تایبه‌تمه‌ندی ئینسانه‌کانی تێدا شاراوه‌یه . به باوه‌ڕی ڕاوێلز ،ئه‌وه‌یکه زۆرجێی چاوه‌ڕوانییه له مرۆڤه‌کان له ئه‌وتۆ هه‌لێکدا، بۆ وه‌یکه کۆمه‌ڵگایه‌ک به پێی ویستی خۆیان دابین بکه‌ن ،هه‌ر خۆیانن، چونکوو هیچ مرۆڤێکی به‌لاوه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئامادە نییه، خۆی ده مه‌ترسی باوێ بۆ هه‌لومه‌رجێک، که تێیدا مافه‌کان به نابهرابهرترین شێوه دابه‌شکراون .
به پێی گوته‌ی ڕاوێلز ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌ک پێکدێنن که هەڵگری ئه‌ژمارێک پرنسیپن که بریتین له :
1 – هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێ مافی بوونی، به هێزترین بنه‌مای ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان ،که ده‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌ی که گشتین و یه‌کده‌گرنه‌وه ،ببێ .
2- نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکرێن، که به‌رژه‌وه‌ندی و ڕزگاڕی مرۆڤی لێقه‌وماو ،ده‌ستکورت و به‌شمه‌ینه‌تی لێبکه‌وێته‌وه.
3- ده‌رگای هه‌موو کار و هه‌لومه‌رجێک، ده‌بێ کراوه بێ ڕوو به هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه ،که به دوای کاردا دەگەڕێن وئیزنی هه‌ڵاواردن ده نێوانیاندا نابێ بە کەس بدرێ .
ئه‌و ئازادییانه‌ی که پرنسیپه سه‌رتاییه‌کان لێیده‌دوێن، بۆ نموونه ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی ئیتحادییه‌کان ،ئازادی هه‌ڵبژاردنی کار و شتگەلی لە گوێن ئەوان .هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ، نه‌بوونی هیچ باسێک بۆنموونه له مه‌ڕ ماڵیاته . گرژی وئاسته‌نگ له نێوان پرنسیپهکاندا کە یه‌کیان له یه‌کیان گرینگ‌ترن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاوا نه‌بێ که خه‌ڵک بتوانن که‌لک له‌و ئازادییانه وه‌ربگرن که هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ باسی ده‌کا .(ئه‌گه‌ر بکرێ بۆنموونه ئاماژه به‌وڵاتانی یه‌کجار هه‌ژار بکه‌ین.
مێژوو
سوسیال لیبرالیزم به‌شێکی، ڕیشه‌ی لە ڕاپۆڕتێکدا، که له لایه‌ن لێژنەی ده‌رباری شای ئینگلستان له ساڵی 1842دا هاتووه . ده‌و ڕاپۆڕته‌دا له هێزی کرێکارانێک ده‌دوێ که ژنی دووگیان و منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده نێویاندا هه‌یه و به پێی ئهوڕاپۆڕته له تاو هه‌ڵاته‌وه تا تاوپه‌ڕان (به‌یانی تا ئێوارێ ) ئه‌وانه کاریان کردووه، به بێ هیچ ئه‌منییه‌تێکی ماڵی و گیانی .ئه‌و ڕاپۆڕته ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئینگلستانی هه‌ژاندووه و لیبڕاله‌کان مه‌رجیان بۆ ده‌وڵه‌ت داناوه که ده‌بێ به ته‌واوی توانایی خۆیه‌وه بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ کردنی برسێتی و هه‌ژاری ده‌نێو کریکاراندا حه‌ول بدا . بێجگه له‌وه‌ش، ده‌بوو بۆ لابردنی ئینحسار(پاوان ) و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانیش ،ده‌وڵه‌ت چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه و جه‌ختیشان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له پێش هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه‌یه . ئه‌و ئیدئۆلۆژییه، ئاسه‌واری فه‌یله‌سوفێکی وه‌ک بۆ نموونه (جان ستوارت میل) ی پێوه دیاربوو، که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نگرانی پاراستنی بنه‌ماکانی ئازادی تاک و ڕهسهنگرایی ده‌کرد. له نووسراوه‌ی(له‌مه‌ڕ ئازادی ) دا، ئاماژه به دابینکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی ئه‌وکرده‌وانه ده‌کا، که ئاکامیان ئازار وکوێره‌وه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.سوسیال لیبرالیستەکان کۆن یش زۆر له سه‌ر بازنه‌ی ئابووری پێداگرییان ده‌کرد، یه‌کێکی وه‌ک( جان ماینارد کهینێز )که نوێنه‌رایه‌تی به هێزی ئه‌و به‌شه‌ی دەکرد ،کهلایهنگری تێوه‌گلانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ده به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووریدا بوون، کە به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو، که لیبراله کلاسیکه‌کان نوێنه‌رایه‌تی تێزە ئابوورییەکەیان ده‌کرد .بەدوای ساڵه‌کانی 70دا ئه‌و تێئۆرییه‌ی ئابووری،که‌متر لایه‌نگری بوو که ئاکامیشی بوو به دابه‌زینی ڕیژه‌ی لایه‌نگرانی سوسیال لیبرالیزم له وڵاتانی دیکه‌دا .به‌رچاوترین تێئۆریسیه‌نی سوسیال لیبرالیزم له سۆئێد(به‌رتیل ئۆلێن)بوو، که نوێنه‌رایه‌تی ئابووری ئازاد- وێڕای به‌رپرسیاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد.( سیاسه‌تێک که داواکاری تێوه‌گلانێکی که‌متری ده‌وڵه‌ته،له‌کار وباری ئابووریدا.
(لیبڕالیزمی نوێ وه‌ک هێزێکی له مێژینه ئه‌غڵه‌ب به لیبرالیزمی کلاسیک نێوی ده‌رکردووه‌و، له لایه‌ن زۆر که‌سانه‌وه( جان لاک ) فه‌یله‌سوفی به ناوبانگی سه‌ده‌ی 16به داڕێژه‌ری بناخه‌ی ئه‌ولیبڕالیزمه کلاسیکه ده‌زاندرێ.ده لێکۆڵینه‌وه‌ی دووهه‌می خۆیدا ساڵی 1690به نێوی (چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی)، تێئۆری مافی سروشتی ده‌ناسێنێ و ده‌و تێۆرییە دا، باسی ئه‌وه دەکا, که هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن مافی ژیان ،ئازادی و خاوەندارییەتی یە.بۆپاڕاستنی ئه‌و مافانه‌ی که تاکەکان ده‌گرنه‌وه ،کۆمه‌لگا،به پێی یه‌ک (گڕێبەستی کۆمه‌ڵایه‌تی) ،پێویسته ده‌وڵه‌تێک پێک‌بێنێ .جان لاک پێیوابوو، که‌مافی تاکه‌کان به شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له نێوان پاڕڵمان و ده‌وڵه‌ت دا ده‌پارێزرێن .( چاڕڵز دی مۆنتێسکیوو) سێهه‌مین بۆچوونی له‌و چه‌مکه زیاد کرد ، که ئەویش، پێکهێنانی(دادگای قانوونی بنه‌ڕه‌تی) بوو . ساڵی 1776( ئادام سمیت) یش نووسراوه‌یه‌کی خۆی بڵاوکرده‌وه به نێوی ( تێر وته‌سه‌لی نه‌ته‌وه‌کان) . ده‌و نووسراوه‌یه دا، باسی هێزێکی ئه‌رێنی (موسبه‌ت ) دهئابووریدا، وه‌ک بۆچوونی خۆی دێنێتە گۆڕێ و بە (ده‌ستی نادیار )ی دەناسێنێ و دەڵێ :ئەو دەستە ده به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگادا، ده دوایین ده‌رفه‌ته‌کاندا هه‌لێک ده‌ڕه‌خسێنێ، که ته‌نانه‌ت، هیچکام له پسپۆڕانی هه‌ڵسوڕێنه‌ری بازاریش ،زانایانه‌ش نه‌یانتوانیبێ که ئه‌و نه‌خشه بگێڕن .ده سه‌ده‌ی 17دا لیبڕاله‌کان بیرۆکه‌ی( زانیاری) یان هێنایه گۆڕێ و داخوازی دوایی پێهێنان، به نه‌ریتی کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تی (ئیمتیازی )بوون . داخوازی کۆمه‌ڵگایه‌ک بوون که تێیدا هه‌موو تاکێک وه‌ک یه‌ک چاو لێبکرێن ومافه‌کان به پێی یاسای مافی سروشتی که بۆ هه‌ر تاکێک له به‌رچاوگیراوه دابین بکرێ . له فه‌ڕانسه هه‌لومه‌رجه‌که هه‌ڵچوونی کۆمەڵگای پێوه دیاره و شۆڕشی فهرانسەی ساڵی ،1789به دروشمی ئازادی ،یه‌کسانی ، برایه‌تی لێدەکەوێتەوە .ده‌و شۆڕشه‌ی فه‌ڕانسه دا کێبڕکێی ده نێوان حیزبه جێاوازهکاندا سه‌رهه‌ڵده‌دا . ئه‌وانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی به‌شی هه‌ره لیبڕاڵه ڕادیکاڵه‌کانیان ده‌کرد، یاکووبییهکان بوون .ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی یاکووبییهکان کاریان بکه‌وێته خوێنڕشتنیش دیسان یاکووبیزم ده‌بته هێزێکی گرینگ نەک هه‌ر له فه‌ڕانسه، به‌ڵکوو له زۆر دوای ئه‌ویش وله زۆرشوێنی دیکه‌ی ئوروپاشدا . یاکووبیزم، لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵانه و نیشتیمانپهروهرانەی له لیبڕالیزم ده شۆڕشی فه‌ڕانسه‌دا وه‌ک که‌له‌پوورێکی لیبڕالی لە پشتە .له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18دا، لیبرالیزم ده‌بته شتێکی جێی مه‌ترسی بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ئیستیبدادییەکانی داسه‌پاو لە ئوروپا . زۆر جاران له زۆر جێیان کوانووی شۆڕش داده‌گیرسێ ،له‌وانه،ساڵی 1830 له فه‌ڕانسه . تەنانەت دەستڕۆیوەکانی زۆر به هێز، پێشه‌نگی ئه‌و سهربزێوییانهیان وه‌ستۆ بوو و چینی ده‌ستته‌نگ و هه‌ژاریشیان که‌وتبووه دوای . له ئینگلستان ساڵی 1820 لیبڕالیزمی کلاسیک له لایه‌ن خاوه‌ن کارخانه‌کان و ڕێبه‌رانی کرێکاران په‌ره‌ی پێدرا . بێجگه له داخوازی سوننه‌تی لیبڕالییه‌کان ،عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییش بوو به داخوازی سه‌ره‌کی .”چارتیزم” ،بزاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی دابینکردنی عه‌داڵه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئینگلستان له ساڵی 1800دا. به دروشمی لیبڕالییهوه یه‌کێک له بزاوه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ئینگلستان بوو . شۆڕشی ساڵی 1848به‌رچاوترین بزاو و ته‌نانه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی لیبڕاڵهکلاسیکهکان بوو ،کهداخوازییهکانیان بوو به به‌شێک له پڵاتفۆڕمێکی سیاسی شۆڕشگێڕان . دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی ،1848 هێزێکی نوێ هاته گۆڕێ، واته شۆڕشگێڕانی سوسیالیست که ده‌بنه میراتگری که‌له‌پووری شۆڕش .لیبرالیزمی کۆمه‌ڵه بچووکه‌کانی خه‌ڵکی ،پاشماوه‌ی شێوهڕادیکاڵی شۆڕشی فه‌ڕانسه‌یه که له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18 دا پێشنیارێک بوو وه‌ک ئاڵترناتیوێکی سیاسی . ئازادی بیر وباوه‌ڕی لیبڕالی ئاوێته‌ی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کرا بۆ خه‌ڵکی ده‌ستته‌نگ و چینی کرێکار . به‌رچاوترینیان له ئینگلستان و فهڕانسهبوو . لیبڕالیزمی کلاسیک، له نێو ئه‌وانه‌ی کۆماریخواز دا، زیاتر ڕوو له گه‌شه‌کردن بوو ، ئه‌وه ده‌بته به‌شێک له بناخه‌ی ئیدۆئۆلۆژییه‌کی ڕوو به‌گه‌شه واته سوسیالیزم، به‌ڵام ده‌توانرێ ئه‌وه ده ڕه‌وتی ڕوو به‌گه‌شه‌ی سوسیال لیبرالیزم یشدا سەیر بکرێ.لیبڕالیزمی نوێ، ڕیشه‌ی بایخه‌کانی ده لیبڕالیزمی کلاسیک دایە .جان لاک ئه‌و فهیلسوفه ئینگلیسییه‌ی سه‌ده‌ی 16 تێئۆری مافی سروشتیی به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئازادی تاڕاده‌یه‌ک وه‌پشت گوێخست . لاک پێیوابوو، که هه‌ر تاکێک به‌تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک مرۆڤ خودا مافی ژیان ، ئازادی و خاوەندارییەتی داوەتێ . لیبڕالیزمی نوێی مۆدێڕن “سروشت” ی له جێگای “خودا” داناوه، له‌وه‌یکه مرۆڤ به پێی سروشت له‌شی خۆی ئیداره ده‌کا و خاوه‌ن خواستی ئازاده له مه‌ڕ له‌ش وگیان وژیانی خۆی . به‌پێی ناوه‌رۆکی ئه‌و خۆخێوییه، مرۆڤ پاشان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی مافی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌بێتێ . مه‌به‌ستیش له‌بایخی شته‌که ده‌په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مرۆڤی زانا و چاوکراوه دایه ، و بایه‌خه‌که ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سه که له ڕێگای کاری خۆیه‌وه پێکیدێنێ ، بۆ نموونه داچاندنی په‌ڵه زهوێیهک . شتێکی له گوێن ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ر به‌رهه‌می هیچکه‌سه‌وه نییه یان که‌سێکی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جهغزهش بتوانێ داوای به‌رهه‌می ده‌ستڕه‌نجی کەسێکی دیکە بکا . مه‌به‌ست لێره له مافی خاوه‌ندارییه‌تی، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ده‌وڵه‌ت به بێ له‌به‌رچاوگرتنی وه‌یکه له‌لایه‌ن زۆرایه‌تی خه‌ڵک یان تاکێکی دیکتاتۆر به‌ڕیوه‌ده‌چێ ،مافی تێوه‌گلانی له ژیانی خسووسی هیچ تاکێک دا نییه، مادام ئه‌و تاکه خۆی به‌دڵخواز و و به زانیارییەوە له‌ئاکامی ئه‌و کاره، ئیزنی دابێتە دەوڵەت .سنووری ئه‌وه‌یکه مرۆڤ تا کوێ مافی هه‌یه و دەبێ چبکا ئه‌و هێڵه‌یه، که پێشێلکردنی مافی ژیان ،ئازادی وخاوەندارییەتی خه‌ڵکی دیکه‌ی لێنه‌که‌وێته‌وه . ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دزی ، قه‌تڵ، ده‌ستدرێژی یان شتی له گوێن ئه‌وانه ده‌بێ قەدەغە بکرێن و بە دژە یاسا دابنرێن.هاوکات کرده‌وه‌گه‌لی وه‌ک موادی موخه‌دده‌ر ، چه‌ک و خۆفرۆشی ده‌بێ به قانوونی و له‌ژێر چاوه‌دێری قانوون‌دا بکرێن . لیبڕالیزمی نوێ هێڵێکی باریک وتیژ لهپێکهاتنێکی دلخوازانه و نادڵخوازانه له نێوان مرۆڤه‌کان دا ده‌کێشێ و ئه‌و سنوورکێشانهش سه‌رچاوه‌ی ڕوانگه‌ی لیبڕالیزمی نوێیه بۆ دانانی قانوون . لایه‌نگرانی ئه‌و لیبڕالیزمه، که له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌کان دامه‌زراوه پێیانوایه، که ئازادی شه‌خسی و ئابووری بازاڕی ئازاد، مافێکی ئه‌خلاقین، چونکوو تاک مافی خاوه‌ندارییه‌تی به سه‌ر خۆی و به سه‌رکاری خۆیدا هه‌یه . ئه‌وان پێیانوایه که پێکهاتنێکی دڵخوازانه‌ی نێوان تاکه‌کان بۆ نموونه ئه‌و بڕه ماڵیاته ناتوانێ بسه‌لمێنێ که به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان لێیان ده‌ستێندرێ ، له به‌ر وه‌ی ده‌وڵه‌ت ناتوانێ خاوه‌ن مافێکی زیاتر له‌وه بێ ،که تاکه‌کان دڵخوازانه داویانه به ده‌وڵه‌ت .هه‌ر بۆیه‌شه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ڕێز له‌و گرێبەست و بەڵێننامانە بگرێ که ده نێوان تاکه‌کان هه‌ن . مافه‌کان له لاوه له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه لێکده‌درێنه‌وه. (ڕۆبێرت نوزیک ) و زۆریه‌ک له لیبڕاڵه نوێیه‌کان قه‌ت نه‌یانگوتووه که مافه‌کانی تاک فاکت گه‌لێکی حه‌قیقین ، به پێچه‌وانه‌وه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه که، تاکه‌کان ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئەو مافانەش وەها هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که ده‌گه‌ڵ مافه‌کانی سروشتی ده‌یکه‌ن.هه‌ن نوێنه‌رانی لیبرالیزمی کلاسیک و لیبرالیزمی نوێ یش ،که پرنسیپ و تێئۆری مافه‌کان به سه‌رچاوه ناگرن ،و (لودویگ ون میسز ، میلتۆن فرێدمان ، فرێدریک ونهایک )له ڕیزی ئه‌وانه‌دان .به پێچه‌وانه‌وە ، ئه‌وان له‌بۆچوونی (ئووتیلیتاریزم)واته،”بەرژەوەندگرایی بۆ گشت”، وه‌ک سه‌رچاوه که‌لکی لێوه‌ر ده‌گرن که ئاکامی، دابین کردنی ئازادانەی قانوونە ،که خۆی، کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێدەکەوێتەوە.ئه‌وه‌ش زۆر هاسائی یه ده‌نێوان بازنه‌یه‌کی ئابووریدا.له نێو فهلسهفهکانیسیاسی دا، کتێبی (ئانارشیزم ،ده‌وڵه‌ت ، خه‌یاڵ ) به‌رهه‌می فه‌یله‌سوف ڕۆبێرت نوزیک له‌ساڵی 1974دا ،کتێبێک بووه له هه‌ره کتێبە به نێوبانگه‌کان . ده‌و کتێبه‌دا ڕۆبێڕت نوزیک، به‌وه‌یکه، هه‌ر تاکێک مافی ژیان ،ئازادی ، خاوەندارییەتی هه‌یه ده‌ست پێده‌کا و ئه‌و مافانه‌ش له‌ژێر هیچ نێو وناتورهیهک و بیانوویه‌ک بۆ پێشێلکردن نابن .بۆ وه‌یکه ده‌سته‌ڵاتدارێکی ده‌وڵه‌تی یان هه‌ر که‌سێکی دیکه نه‌توانی ئه‌و مافانه‌ی تاکه‌کان پێشێل بکا، ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته که ئه‌و مافانه له ڕاست توند وتیژی ،دزی، ده‌ستبڕی ، یان هه‌ر پێشێلکارییه‌ک له مه‌ڕ گرێبه‌ست یان شتێک له‌گوێن ئه‌وانه دا بپارێزێ .نوزیک ئه‌وه‌ش که پێیده‌ڵێن دابه‌شکردنێکی (کلیشه‌یی له‌پێش دیاریکراو) واته ئه‌و شێوه دابه‌شکردنه که به پێی هێندێک ڕه‌وت وچوارچێوه‌ی دیاریکراوپارێزگاری لێده‌کرێ ، ڕه‌تده‌کاته‌وه . نوزیک دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و شێوە تێئۆرییه‌ی عه‌داڵه‌ت ده‌کا، چون به پێی وه‌یکه ئیمکاناته‌که هی که‌س نییه له‌وه به‌ولاوه ناکرێ دابه‌شبکرێن. خۆخێوی تاکه‌کان و مافی خاوه‌ندارییه‌تی واده‌که‌ن که چۆنیه‌تی که‌ل و په‌له‌کان گرینگ بن ،چونکوو هه‌موو ئه‌وانه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کاندان و خاوهندارییهتیشیان مافی تاکه‌کانه . هه‌موو گواستنه‌وه و دهستاودهستکردنێک که له سه‌ربنه‌مایه‌کی دڵخوازانه بن به پێی بۆچوونی “نوزیک “عادڵانه‌یه و ده‌گه‌ڵ ئازادی تاک یه‌کده‌گرنه‌وه .ده ناوه‌ندی به‌شی (دابه‌شکردنی عادڵانه )دا سێ بۆچوون له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پێشنیارده‌کا .ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که خۆی ده‌خۆیدا دابه‌شکردن عادڵانه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌رت و شرووتی ڕه‌وای کڕین و فرۆشی سه‌ره‌تایی شته‌که بناسێندرێ ” 1- هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ مافی خاوه‌ندارییه‌تی ڕه‌وای به سه‌رشتێک که پێشوو هی ئه‌و نه‌بووه ببێ به مه‌رجێک، نه‌بته ئاسته‌نگ و ئالۆزی هه‌لومه‌رجی که‌سێکی دیکه وهۆی ده‌ستاوده‌ستی به‌ڕه‌وای شته‌که” 2- “که‌سێک ده‌توانێ مافی ڕه‌وای خاوه‌ندارییه‌تی شتێکی ببێ، که که‌سێکی دیکه خاوه‌نی بەرحەقی ئەو شتەیە، به‌ڵام به ویستی دڵی خۆی داوێتی به‌و که‌سه که جێی باسە ” 3- ‘ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که ئاوا نهڕهخسێندرێ و کرین وفرۆش عادڵانه نه‌بێ، ده‌بێ هه‌لێک بۆقهرە بووکردنهوهی بڕه‌خسێندرێ “. ئه‌و سێ پرنسیپانه واته( پرنسیپی ڕه‌وای کڕین وفرۆشی سه‌ره‌تایی ،پرنسیپی ڕه‌وای ده‌ستاوده‌ستکردنی به‌رهه‌مه‌کان ، پرنسیپی قه‌ره‌بووکردنه‌وه معامله‌ی ناعادڵانه )،کە لەتێئۆری نوزیکن، ده‌بته ڕه‌وتێک بۆ دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه. (ئاناڕشیزم ،ده‌وڵه‌ت وخه‌یاڵ )ێکی دیکه‌ش وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی له لایه‌ن “ئاین ڕاند” که زیاترههڵگری فه‌لسه‌فه‌ی لیبڕالیستهنوێیهکان بوو بڵاو ده‌بێته‌وه.سه‌ره‌ڕای وێک‌چوویی ڕوانگه‌کان ده پرنسیپ دا ،له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ش “ڕاند” خۆی لیبڕالیزمی نوێی هه‌ربه “لیبرتاریانیزم” واته خۆبهڕێوهبەرایەتی به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت ،داده‌نا و له‌لایه‌کیش دەولەتی به هه‌ووه‌ڵین دوژمن ده‌زانی .
ڕوانگە سیاسییەکان
لیبڕالیزم، تاک وه‌ک هێزێکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆمه‌ڵگا ودهوڵهتیش به هێزێکی که هه‌ر له دووی تۆبز وزهخته وزۆرە ده‌ڕوانێ . ئامانجی لیبڕالیزمی نوێ دامه‌زراندنی بچووکترین ده‌وڵه‌ته که نێویشی ناوه ”دارۆغه”ی شه‌و که دەبێ ئه‌رکی له ده‌سته‌ڵاتدا، به پۆلیس ،دادگاکان ، و دیفاع به‌رته‌سک بکرێته‌وه . به پێچه‌وانه‌ی ”ئانارکۆکاپیتالیسته‌کان”ئاناڕشیستەکانی سەرمایەدار، نوێ لیبڕالیستەکان، کە پێیانوایه،خاوه‌نی ئهوپێکهاتانهش هه‌ر خۆی ده‌وڵه‌ت بێ باشه ،تاکوو بتوانن مافی ژیان ،مافی ئازادی ،مافی خاوەندارییەتی بپارێزن و ده‌وڵه‌تیش بۆی نییه که ئه‌و مافانه له ڕێگای وه‌رگرتنی ماڵیاته‌وه پێشێل بکا و به دابینکردنی قانوون یان دادگایه‌کی چاوه‌دێر به سهرقانووندا ئه‌وه ته‌زمین بکا که ئه‌و ماڵیاته وه‌رگیراوانه خه‌رجی پۆلیس ودادگاکان یان دیفاع ناکرێن به‌و شێوه‌یه دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به ڕوونی به‌رته‌سک بکرێته‌وه .چونکوو به پێی بۆچوونی بنه‌مایی لیبڕالیزمی نوێ وه‌رگرتنی ماڵیات به‌پێشێلکاری مافی خاوه‌ندارییه‌تی و به ده‌ستبڕی ده‌زاندرێ و ئه‌و پرسیاره‌ش جێی دمه‌ته‌قه‌ی به‌رده‌وام ده‌نێوان لیبڕالیزمی نوێ‌دا بووه که ده‌وڵه‌ت له چ ڕێگایه‌که‌وه ئابووری خۆی ده‌بێ دابین بکا .هێندێکیان ده‌ڵێن له ڕێگای وه‌گه‌ڕخستنی سەرمایەی خسووسی دابین بکرێ ، هێندێکیشیان ده‌ڵێن که تاوانباران ده‌بێ لە ڕێگای قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەساڕەت و زیانانەوە بێ ،کە تاوانباران دەبنە هۆی لە کۆمەلگا ،هاوکات هه‌ن هێندێکی دیکه‌ش که ده‌ڵێن که وه‌رگرتنی ماڵیات بۆ لێخۆشبوو‌ن و چاو لێ نووقاندن نابێ .
کۆنسێرواتیزم (کۆنه‌په‌ره‌ستی ، به‌پارێزی، مهحافزهکاری)
کۆنسێرواتیزم له وشه‌ی لاتینی ”کۆنسێروار ” واته (بیپارێزه) وه‌رگیراوه.ته‌وه‌ری کۆنسێرواتیزم بۆ نه‌ریتی باوه‌ڕێک ده‌کار ده‌کرێ که بنه‌مای مۆدێڕنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فیلسۆفێکی ئیرله‌ندی به نێوی ”ئیدمۆند بووڕک ”و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕانسه‌ی هه‌یبوون و ئه‌و بۆچوونانه‌ی که خۆی له سه‌ریان ساغ ببۆوه .خۆی ته‌وه‌ری کۆنسێڕواتیزم له لایه‌ن سیاستوانێکی فه‌ڕانسه‌وی به نێوی ”فڕانسیۆس _ ڕێنه دێۆ شاتهئوبریاند ” که ده نووسراوه‌یه‌کی به نێوی ”لێ کۆنسێرواتیوور” دا هێناوێته گۆڕێ،
کۆنسێرواتیزم تاریفێکه بۆ ڕاستاژۆیی ئه‌وانه‌ی که خۆیان به چه‌پ داده‌نێن . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وجێگایه‌ی که پاڕڵمانتاران که ده مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه به دوای شۆڕش دا لێی داده‌نیشتن وه‌ک به‌ره‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی ڕاست . جاری واشه ته‌وه‌ری کۆنسێرواتیزم بۆ ئه‌و بۆچوونه ده‌کار ناکرێ که ئیدمۆند بوورک له پشتێوه بوو ،به‌ڵکوو بۆ شرۆڤه‌کردنی ویستێکی دواکه‌وتوانه به گشتی ده‌گوترێ. وناشبێ ئه‌وه‌یکه پێده‌ڵێن کۆنسێرواتیزم به مانای بپارێز تێکه‌ڵ بکرێ ده‌گه‌ڵ به گشتی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه .
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆنسێرواتیزم
کۆنسێرواتیزم له دوو ئه‌ستونده‌کی بنه‌ڕه‌تی که هه‌رتکیان وه‌ک یه‌ک بهبایخن پێکهاتووه .
1.کۆنسێرواتیزم پێیوایه که یاسایه‌کی سروشتی هه‌یه . ئه‌و یاسا سروشتییه‌ش شتێکه ده په‌یوه‌ندی یه‌ک نه‌زمی گشتی ئه‌خلاقی دایه که مرۆڤ توانایی ئاڵوگۆڕیانی نییه و هه‌شن ،به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ویستی مرۆڤه‌کان . کۆنسێرواتیزم پێیوایه که کاتێکی مرۆڤه‌کان بیانه‌وێ به پێی ئه‌و نه‌زمه بژین ،کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی گونجاو و هاوته‌ریب وبه هارمونی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر زۆر پێشکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ . که وابووپێشوهچوونی کۆنسێرواتیزم کاتێکه که مرۆڤه‌کان ژیانی خۆیان ده‌گه‌ڵ ڕه‌وتی یاسای سروشت ڕێکبخه‌ن وههربۆیهشه که دوایه مرۆڤ پێیوایه نیسبیگهرایی بایخه‌کان کرده‌وه‌یه‌کی کۆنسێرواتیو و کۆنهپهرهستانهن .
2.کۆنسێرواتیزم پێیوایه که مرۆڤ ناکامڵه وکاتێکی له دایکی ده‌بێ خاوه‌نی ههرتکلایهنی چاکه و خه‌راپه‌یه .ئه‌و ناکامڵییه شعووریشی ده‌گرێته‌وه وبۆیه کۆنسێرواتیزم پێیوایه که مرۆڤ ته‌نیا به یارمه‌تی شعوور ناتوانێ هه‌م شت بدۆزێته‌وه و هه‌م ده‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا له‌و یاسا سروشتییانه که‌لک وه‌رگرێ . به پێچه‌وانه مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ده‌وه‌دا که ئه‌و یاسا سروشتییانه له ڕێگای فه‌رهه‌نگ ، نهریتگهل و کۆنهئهزموونهکانهوه ده‌توانێ بیانبینێ و هه‌ستیان پێبکا.ئه‌وه‌ش دیاره وه‌دیهاتنی خۆ به خۆیی و به‌رهه‌می هه‌ستان و که‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له‌چه‌ندین تۆره‌مه‌یه که ده ڕه‌وتی مێژوودا ئه‌و یاساسروشتییانهی ڕوون و ڕوونتر کردوونه‌وه . پێشوه‌چوونی ئه‌و هه‌نگاوه چووکه له لایه‌ن ” ئێدمۆند بوورک ”وه به”نوێژه‌نکردنه‌وه ”نێو ده‌برێ .
هه‌ن بێجگه له کۆنسێرواتیوه‌کان که ده‌گه‌ڵ ئه‌و دووئهستوندهکه کۆکن به‌ڵام تێکه‌ڵاوێک له‌و جووته کاکڵی کۆنسێرواتیزمهکه پێکدێنێ . ”تۆمیستر” بۆ نموونه پێیوایه که یاسای سروشتی هه‌یه به‌ڵام پێشیوایه که ده‌کرێ که به شعوور و فه‌لسه‌فه مه‌زهه‌بییه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه بدۆزرێنه‌وه.”فرهدریچ وون هایێک ”یش کاتی خۆی ده‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی کۆنسێرواتیزم له ڕاست شعوور کۆک بوو به‌ڵام پێیوانه‌بوو که شعوور له لایه‌ن فه‌رهه‌نگ و نه‌ریت یش هه‌ستییان پێ‌بکرێ وته‌شخیس بدرێن .بێجگه له بیر و بۆچوون له سه‌ر ئه‌و جووته ئهستوندهکه بنه‌ڕه‌تییانه ”رووسێل کهیرک ” شه‌ش خاڵی وه‌ک بنه‌ما بۆناساندنی بناخه‌ی کۆنسێرواتیزم فۆڕمۆڵهکرد .
1.باوه‌ڕ به نه‌زمێکی ڕووحانی ئاسمانی یان یاسای سروشتی .
2.ڕێز بۆ چه‌ند لایه‌نه بوونی و نهێنییه نه‌ناسراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی .
3.قه‌ناعه‌ت به پێویستی کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی که پێداگری له سه‌ر جێوازییه‌کانی سروشتی ده‌کا .
4.باوه‌ڕ به‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کی نیزیک له نێوان خاوه‌نداریه‌تی خسووسی و ئازادی دا هه‌یه.
- باوه‌ڕ به داب ،نه‌زمی کۆمه‌ڵگا و نه‌ریتی کۆن .
6.ئێعتڕاف به نوێژنکردنهوه به پێی ئه‌و نه‌ریت و ئه‌زموون ودابانهی که ئێستا هه‌ن ، یانی ڕێز بۆبایخی سیاسی ویژدان و ئه‌خلاقی ئاگا .
به له به‌رچاوگرتنی بنه‌ماکانیان، کۆنسێرواتیزم وه‌ک سووننهت له ڕاست ڕه‌خنه‌ی دژبه‌رانی خۆی، ئاماژه به پێنج خاڵان ده‌کا .
1.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ شعووری باوه‌ڕ تووشی ئیفڕات ده‌بن . ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕە نین که شعووری مرۆڤ یه‌گجار سنوورداره و ئه‌و بهرتهسکییهش ئاسه‌واری نهگاتیفی له سه‌رهه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی که ته‌نیا به شعوور دێنه کایه‌وه داده‌نێ .
- مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه که ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه که ئه‌غڵه‌ب ئاڵوگۆڕ پێکدێنن بێوه‌یکه چاکسازییان کردبێ .ئه‌وان ته‌نیا فه‌رهه‌نگ و نه‌ریت ده‌ڕوخێنن سه‌باره‌ت به‌وه‌یکه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ڕووخاندنه و له بایخی ئهوئهزموون ونه‌ریت ودابانه ناگه‌ن .
3.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه زیاتر ده‌یانه‌وێ کرووکێکی(خه‌ریته) له کۆمه‌ڵگا بکێشنه‌وه له جیات ،ئەوهیکه هه‌یه به‌ره‌وپێشتری به‌رن ، و هه‌ر بۆیه‌شه وا وێده‌چی ئه‌و کرووکییانه ده‌گه‌ڵ یاساسروشتییهکان نه‌گونجاون .
4.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه له ڕاست لایه‌نی دزێوی مرۆڤه‌کان چاویان دهچووقێنن . ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه پێیانوایه که ده‌کرێ به ئامانجی خۆیان واته (کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ که‌م وکوڕی ) که خه‌راپه له مرۆڤه‌کانی بسڕێته‌وه ، بگه‌ن . کۆنسیرواتیزم پێیوایه که ئه‌و تێڕوانینه کاڵ وکرچانه له سه‌ر مرۆڤ و ئامانج وا ده‌کا که مرۆڤ تووشی هه‌ڵوێستی دزێو ببی چون ( ته‌ماح ، دهستهڵاتپهرهستی ، مه‌یل ….هتد ،هه‌میشه ده هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا بووه وده‌شبێ چون ئه‌وانه ده‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک ده‌بن .
5.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه به چاو چووقاوی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و جێوازییه سروشتییانه‌ی که ده‌نێوان مرۆڤهکانداهەیه ده‌که‌ن . بۆیه مرۆڤه‌کان جێوازن و جێوازییهکانیش له سه‌ر شێوه‌ی جێوازن جا هه‌ڵه‌ن یان شتێکی وه‌ک ئه‌و، ده‌بێ خه‌باتی بۆ بکه‌ی . ئه‌و حه‌وله که جێوازییه سروشتییه‌کان بفه‌وتێنی کۆنسێرواتیزم نێوی ناوه ”به یهکڕادهگهیاندن ” چون ئه‌وه ته‌نیا ئاکامی لوا‌و بۆ ئه‌وتۆ ڕه‌وتێکه که ئه‌و سروشتانه تا ئه‌و جێگایه له گوڕێ لاببرێن که بگه‌نه ڕاده‌ی بێ توانایی .
جاری وایه که به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌نێوانیاندا دابه‌شده‌کرێ لایه‌ک به‌ره‌ی کۆنسێرواتیزمی باوه‌ڕ به یاسای سروشت و له‌لایه‌کی تر کۆنسێرواتیزم باوەڕ بە مێتافیزیک ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ر له هه‌موو شت له ئه‌ستونده‌کی دووهه‌می کۆنسێرواتیزم خوردبێتهوه مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبکه‌وی که کۆنسێرواتیزم له بۆ نموونه ئی سۆئێد که ده‌یانه‌وێ پێکهاته‌کانی سوسیالدیموکڕاتی و نه‌ریته‌کانی چونکوو له زووه هه‌یه ڕاێبگرن . ئه‌وده‌مه که مرۆڤ له‌بیری ده‌کا که سیستیمی سوسیالدیموکڕاتی بۆ کۆنسێرواتیوێک به‌شێک له ئه‌و پێشهکهوتووییه سروشتییه ده کۆمه‌ڵگادا نییه ، بهڵکووبهرههمی سازکردنی کێوێک له شعووره که به زه‌قی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ بایخه‌کانی نه‌ریتی وڵاتانی رۆژاوا و فه‌رهه‌نگ وله‌وانه‌ش باوه‌ڕی کۆنسێرواتیوهکاندا هه‌یه .
بۆکۆنسێڕواتیوێک به ته‌واوی سروشتییه که ببته مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و نوێنه‌ڕایه‌تی ئاڵوگۆڕێکی یه‌گجار زۆر ده کۆمه‌ڵگایه‌کی سوسیال لیبڕاڵی دا بکا به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رج و نه‌زمه‌ی که له گه‌ڵ نه‌زمی یاسای سروشتی گونجاوتره و ئیمکانی ده‌وڵه‌تێکی سروشتی نه‌ک بهڕیوهبهرایهتێک به مه‌به‌ستی پێشوهخستنی کۆمه‌ڵگا بڕخسێنێ .ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته که کۆمه‌ڵگا سه‌رله‌نوێ نوێگه‌رایی بخولقێنی و به‌ره‌و پێش بیخزێنێ . ده نێو سیاسه‌توانانی کۆنسێرواتیوکه ئاڵوگۆڕ و ڕێفۆڕمێکی یه‌گجار به‌رچاو ده کۆمهڵگاداڕوویدا ده‌توانین ئاماژه به مارگارێت تاچێر و ڕۆناڵد ڕه‌یگان بکه‌ین .
کێشه‌کانی نێوان کۆنسێرواتیزم
ده نێو کۆنسێرواتیزمدا ناته‌بایی که ئه‌غڵه‌ب له سه‌ر بنه‌مای جێوازه,هه‌یه .هێڵی سه‌ره‌کی ئه‌و جێوازییه له نێوان ئه‌و کۆنسێرواتیوانهن که سه‌ر به کلیسای ئینگلیسین که هه‌ڵگری باوه‌ڕی لیبڕاڵ کۆنسێرواتیزمن و ئهوکۆنسێرواتیوانهی که ئوروپایین وهه‌ڵگری باوه‌ڕی سوسیال کۆنسێرواتیزمن .ئه‌و جێوازییه به‌رچاوه له نێوانیاندا له مه‌ڕ تێڕوانینه له سه‌ر ده‌وڵه‌ت ،که کۆنسێرواتیوهکانی سه‌ر به کلیسا زۆرتر نگاتیڤن ده‌حاڵیکدا کۆنسێرواتیوهکانی ئوروپایی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تن وه‌ک ”خووان دۆنۆس کۆرتێز”که ده‌وڵه‌ت به ”به‌رهه‌ڵستی کاره‌سات ”داده‌نێ .به‌و پێیه‌ش لیبڕال کۆنسێرواتیوه‌کان ئه‌غڵه‌ب دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ سیستیمی رفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، ده‌حاڵیکدا سوسیال کۆنسێرواتیوه‌کان ڕفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌نیا ڕێچاره‌ی پێویست بۆ پێش به له گرێژنهچوون و ساز بوونی ڕه‌وتی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌زانن وه‌ک ”بنیامین دیستڕیلی ” .لیبڕاڵ کۆنسێرواتیوه‌کان یش ئه‌غڵه‌ب زۆرترخوازیاری گلوبالیزه کردنن تا سوسیال کۆنسێرواتیوه‌کان . ده‌حاڵیکدا ”ئێدمۆند بوورک ” بناخه‌ی گشتی هه‌موو کۆنسێرواتیزمهکانی دانا، له ژێر ته‌ئسیری ”ژۆزێف دۆ مایستر ”و ”فرێدریچ هێگل ” ده دابینکردنی کۆنسێرواتیزمی ئوروپایی شان به شانی گه‌شه کردنی کۆنسێرواتیزمی سه‌ر به‌کلیسا نه‌خشی بنه‌ڕه‌تی بوو .ناته‌باییه‌کی دیکه‌ی نێوان کۆنسێرواتیوه‌کان که هه‌ریه‌ک به شێوه‌ی خۆی پێداگری له سه‌ر ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌یه که ئه‌و ناته‌بایییه ده نێوان ”نێئۆکۆنسێرواتیوهکان” و “پاڵئۆکۆنسێرواتیوهکان ده سه‌رده‌می مۆدێڕنی کۆنسێرواتیزمی ئه‌مریکایی دا هه‌یه .
نێئۆکۆنسێرواتیزم پێیوایه که تا ڕاده‌یه‌ک تێگه‌ییشتنێکی باش له سه‌ر یاسای سروشتی هه‌یه که زۆر بایخه‌کان ده‌گرێته خۆی . له‌وانه ده‌توانین به ئازادی ، دێموکڕاسی /خۆبه‌ڕیوه‌بردن ، بنه‌ماڵه . مافی خاوه‌نداریه‌تی ، هاوبه‌شی …هتد ئاماژه بکه‌ین . مه‌به‌ست له‌وه‌دایه که بۆیه‌شه ئێمه به‌رپرسیاره‌تیمان هه‌یه که‌ئه‌و بایخانه ده دونیادا په‌ره‌ی پێبده‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی به تووند وتیژی نیزامیش بکا ،ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که بخوازێ بۆ ڕووخانی ئیستیبداد وئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که دژایه‌تی ئه‌و بایخانه ده‌که‌ن .
پالئۆکۆنسێرواتیزم پێیوایه سه‌ره‌ڕای بوونی تێگه‌ییشتنێکی باش له مه‌ڕ یاسای سروشتی ، ناتوانین ئێمه ئه‌و بایخانه به هه‌مووشێوه‌یه‌ک په‌ره‌یان پێبده‌ین . ئه‌و حورمه‌ته‌ی که ئێمه بۆ یاساسروشتییهکانمان هه‌یه ڕیشه‌یان ده مێژووی ئێمه‌دا و له‌نگه‌ری ڕاگرتنی ئه‌وانه فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بییاتی ئێمه‌ن . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و یاساسروشتییانه ڕاستییه‌ک بن بۆ ته‌واوی دانیشتوانی سه‌ر ئه‌و ئه‌رزه، مرۆڤ ناتوانی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌ما شعورییهکان پێداگرێ به‌ڵکوو ده‌بێ فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتیش له بهرچاوبگیرێن که ئه‌ویش پێویستی به کات هه‌یه . ئێمه ناتوانین بێوه‌یکه بزانین ئاکامه‌که‌ی به کوێ ده‌گا حه‌ول بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگای دیکه له بناخه‌وه بده‌ین چون مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که تووشی هه‌ڵه‌یه‌ک بین وه‌ک ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که شۆڕشی فه‌ڕانسه بهسهریداکهوت .ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج دابلیوو بوش ئه‌غڵه‌ب به نێئۆکۆنسێرواتیو ده‌ناسرا و قامکی زۆران ڕووی ده ”دیک چێنی ” وه‌ک پێشه‌نگ و نوێنه‌ری ئه‌و هێڵه ده ئێدارهکهدابوو.”پات بووچانان ” وه‌ک سیاسه‌توانێکی پاڵئۆکۆنسێرواتیو پێناسه ده‌کرێ .
جێاوازییهکان له وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە
کام داب ونه‌ریت بۆ هێشتنه‌وه وپاراستن ده‌بن ،جێوازییان هه‌یه بۆیه شتێکی سروشتییه که له نێوان مرۆڤه‌کانی جێواز له پێش هه‌مووان ماوه‌ته‌وه که مرۆڤ سه‌ر به کام فه‌رهه‌نگه. له ئه‌مریکا بۆ نموونه زۆر له کۆنسێرواتیوه‌کان پێیانوایه زۆر گرینگه که مافی ئهمریکایییهکان ده هه‌ڵگرتنی چه‌کدا بپارێزرێ ،له بهروهی ئه‌و نه‌ریته زۆر ده‌مێکه له مێژووی ئه‌مریکادا هه‌یه . له ئوروپا کۆنسێرواتیوه‌کان به پێچه‌وانه‌وه پێداگری له سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی ده‌که‌ن ،و هه‌ڵگرتنی چه‌ک به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆ به مافی خه‌ڵک نازانن .
دامه‌زراندنی حیزب و پێکهاته‌کانی تر
به ڕاستی هیچ حیزبێک له پاڕڵمانی سۆئێد دا نییه که تێڕوانینی کۆنسێرواتیزم له به‌ر چاوبگرێ ،ته‌نانه‌ت مۆدێڕاته‌کان که لیبڕاڵ کۆنسێرواتیوێکی فه‌رمین . دیموکڕات مه‌سیحییه‌کان و به تایبه‌ت یه‌کێتی لاوانی سه‌ر به‌و حیزبه‌ش به کرده‌وه ده هێڵی کۆنسێرواتیزم دان ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌ش به کۆنسێرواتیو نه‌ناسرابێ . کۆڕوکۆمه‌ڵی ئینتێرنێتی ، له‌ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی کۆنسێرواتیوه‌کان هه‌ر وه‌ها یه‌کێتی خوێندکاران (یه‌کێتی هێیمداڵ ) له ئۆپسالاش هه‌روه‌ها دوو ده‌سته‌ن که نوێنه‌رایه‌تی ئیدۆئۆلۆژی کۆنسێرواتیزم له سۆئێدێ ده‌که‌ن . گه‌وره وێبلاگی ”تڕادیشوون وشێوه ” که له‌لایه‌ن کۆنسێرواتیوه کلاسیکه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێ به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی بیر وڕای گشتی له دونیای مه‌جازی ئینتێرنێت دا که زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وانه‌کانی سه‌ر به مۆدێڕاته‌کان و دیموکڕات مه‌سیحییه‌کانه .
لیبڕالیزم
پێناسه‌ی لیبرالیزمی کلاسیک پێداگری له سه‌ر ئازادی تاکه . به تایبه‌ت پاراستنی مافی تاک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و به‌رپرسیاری تاک له ڕاست ئه‌رکی سه‌ر شانی . به واتایه‌کی دیکه تاک له کۆمه‌لگا چهندخاوهن مافه ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن ئه‌رکه . ئه‌و به‌رابه‌رییه‌ی ماف و ئه‌رکی تاک بۆ وێنه ئاوا لێکده‌درێته‌وه که تاک هه‌مووی له ڕاست قانوون وه‌ک یه‌کن . ئه‌غڵه‌ب ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ڕوانینی سیاسی لیبڕاڵانه ، هه‌ر وه‌ها بیر و باوه‌ڕی له سه‌ر چۆنیه‌تی ئابووری بازاڕ(ئیقتیسادی ئازاد ) و به دوای ویشدا مافی له سهرووبوونی خاوه‌نداریه‌تی شه‌خسی له سیستیمهکانی دیکه‌ی ئابووری . به هێزی پنجی لیبڕالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه چاخی ڕووناک‌بیری. فیلسۆفی به ناو بانگی سه‌ده‌ی 16 ”جان لاک به دامه‌زرێنه‌ری ئیدۆئۆلۆژی لیبڕالیزم ناسراوه . لیبڕالیزمی سه‌رده‌می ”لاک” دژایه‌تێکی زۆری ده گه‌ڵ ئه‌و سیستیمه بهڕیوهبهرایهتییهی کۆمه‌ڵگای ده‌کرد که پێیانوابوو ، خودا مافی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووری و مه‌زهه‌بیی ئۆرتۆدۆکسی داونێ ،جێ پێی قایمی لیبڕالیزم ده گه‌شه‌ی هومانیزم (مرۆڤگرایی ) وپێداگری له سه‌ر مافی ئازادی تاک و گرتنی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیانه دایه . به بایخترین بیرمه‌ندی لیبڕالیزم ده سه‌ده‌ی 18 دا فیلسۆفی به ناوبانگ ”جان ستوارت میلل ” ه که به‌رهه‌می سه‌ره‌کی ئه‌و به نێوی ”له‌مه‌ڕ ئازادی ”یه . میلل به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکی یه‌کسانیخوازی بۆ لیبرالیزمێکی عادڵانه‌وه بوو وهه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و به باوکی سوسیال لیبڕالیزم ده‌ناسرێ .
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مۆدێڕنی سیاسی که درێژه‌ی پاشماوه‌ی سوسیال لیبڕالیزمی کۆن بوو له لایه‌ن ”جان ڕاوێلز”ده ساڵی(1921_2002) نوێژه‌ن کرایه‌وه . ئه‌و بنه‌مای جێوازییه ناسراوه‌کان دهبهرههمی سه‌ره‌کی خۆیدا به نێوی ”له مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت ” له ساڵی 1971 دا فۆرمؤله ده‌کا . بنه‌ماکه به کورتی به‌ومانایه‌یه که، نابه‌رابه‌ری ده کۆمه‌ڵگادا جێی چاوه‌ڕوانیه به مه‌رجێک ڕه‌وته‌که ده به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌دا به‌ره‌وپێش بڕوا که له ده‌ستکورتان و هه‌ژارانی کۆمهلگایهکهن .ڕاوێلز هه‌روه‌ها پێیوابوو که ته‌نانه‌ت هه‌ر تاکێک ده کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ که خاوه‌ن هێندێک مافی سه‌لماو بێ . ئه‌و دوو بنه‌مایانه ، واته بنهماجێوازییه ناسراوه‌کان و مافه‌کان ، له ڕوانگه‌ی ڕاوێلز ه‌وه نوێنه‌رایه‌تی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن . یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که ڕاوێلز بۆ دیفاع له تێئۆری خۆی ده‌یهێناوه ،پاساوی ”دەمامک یان ڕووبه‌ندی نه‌توانی” بوو . ڕاوێڵز ده‌یه‌وێ بڵێی که فکر له‌هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت بکه‌نه‌وه که له‌ودا مرۆڤه‌کان خۆیان ده پشت ڕۆکێشیکدا ده‌بینن که که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا و تایبه‌تمه‌ندی ئینسانه‌کانی تێدا شاراوه‌یه . به باوه‌ڕی ڕاوێلز ،ئه‌وه‌یکه زۆرجێی چاوه‌ڕوانییه له مرۆڤه‌کان له ئه‌وتۆ هه‌لێکدا بۆوه‌یکه کۆمه‌ڵگایه‌کی به پێی ویستی خۆیان دابین بکه‌ن ، هه‌ر خۆیانن، چون هیچ مرۆڤێک حازر نییه خۆی ده مه‌ترسی باوێ بۆ هه‌لومه‌رجێک که تێیدا مافه‌کان به نابهرابهرترین شێوه دابه‌شکراون .
لیبڕالیزم (به لاتینی لیبر واته ئازاد ) باوه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدۆئۆلۆژییه‌کی سیاسییه که ئازادی تاک بنه‌مای سه‌ره‌کییه‌تی .واتای وشه‌که به گوێره‌ی کات و جێ جێوازییان هه‌یه هه‌ر بۆیه‌شه تاریفی ڕوون و دیاریکراوی لێناکرێ . ده‌شتوانرێ به گشتی به لیبرالیزم بگوترێ یه‌کێتییه‌ک وێڕای سه‌ربه‌خۆیی تاک، مافی مرۆڤایه‌تی ، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین ، و دیموکڕاسی . بازرگانی ئازاد ده‌گه‌ڵ ئابوورییه‌کی ئازاد و مافی خاوه‌ندارییه‌تی(مالیکییه‌ت )ی خسووسی که زۆر بواران ده‌گرێته‌وه .وه‌ک به‌ره‌یه‌ک که ئازادی تاک ڕه‌چاو ده‌که‌ن ،لیبڕاڵه‌کان تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده گۆڕه‌پانی خسووسی تاکه‌کان به چاوێکی گوماناوییه‌وه ده‌ڕوانن .جا لێره‌یه که ده‌کرێ به خشکه خزینی سوسیال لیبڕاڵه‌کان وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه که پێیانوایه ڕفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ له سه‌ر ماڵیات وه‌رگرتن له خه‌ڵک دابڕێژرێ ده‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌ره له نێئۆلیبڕاڵه‌کان و دژبه ئابووری ده‌وڵه‌تی که به‌ته‌واوی یان به‌شێکیان که ده‌یانه‌وه‌ی چالاکی ئابووری ده‌وڵه‌تی بده‌نه ده‌ست به‌شی خسووسی بۆ داڕشتنی . گه‌وره‌ترین ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی دونیا که به لیبڕاڵ ناسراون ،سوسیال لیبراڵن . له ئه‌مریکا لیبرالیزم دێ ببێته وشه‌یه‌کی دزێو بۆ ئه‌و سیاسه‌توانه چهپئاژۆیانه که خۆیان تێکه‌ڵاوی کار وباری ئابووری ئازاد ده‌که‌ن .
نێئۆلیبرالیزم (لیبڕالیزمی نوێ)
ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسییه که له‌سه‌ربنه‌مای لیبڕالی کلاسیک دامه‌زراوه و ئه‌و باوه‌ڕه ڕیشه‌ی ده سه‌ده‌ی 16 و 17 ی زایینیی دا . ئه‌و بۆچوونه له ماوه‌ی چواریه‌کی دوایینی سه‌ده‌ی 19 دا دێته ناساندن و وادیاره ده‌گه‌ڵ سوسیال لیبڕالیزمدا جێوازیان هه‌یه . به‌واتایه‌ک ده‌کرێ بگوترێ کهلیبڕال کۆنسێرواتیزم ڕیشه‌ی ده نێئۆلیبرالیزم دابێ ، به تایبه‌ت تا ئه‌و جێگایه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی ئابووری و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و تاک ده کۆمه‌ڵگادا .
ده هاومانایی ئینگلیسییه‌که‌ی واته (نێئۆلیبرالیزم ) ، نێئۆلیبرالیزم دژبهرێکه له‌ڕاست کهینیانیزم( شێوه تێئۆرییه‌کی ئابوورییه که‌له لایه‌ن ئابووریزانێکی ئینگلیسی به نێوی یۆن ماینارد کهینیز– وه پێشنیارکراوه ) وتێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده ئابووریدا ، له‌وێ نێئۆلیبرالیزم نوێنه‌رایه‌تی وه‌رگرتنی ماڵیاتێکی که‌متر و چاوه‌دێرێکی که‌متری ده‌وڵه‌ت ده‌کا .ئه‌و بۆچوونانه له ئه‌مریکا له لایه‌ن ڕۆناڵد ڕه‌یگان وله بریتانیا له لایه‌ن مارگارێت تاچێرهوه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا.
ته‌نانه‌ت له سۆئێدێش ئه‌و باوه‌ڕه وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ . نێئۆلیبرالیزم ئیده‌ئۆلۆژییه‌ک ده‌داته ده‌ست که به ناوه‌رۆک هه‌ڵگری لیبرالیزمی کۆنه که جه‌خت له سه‌ربوونی مافه‌کانی وه‌ک ژیان ،ئازادی ، ماڵ ودارایی ده‌کا . ئه‌و لیبرالیزمه کلاسیکه جێوازی ده نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگادا داده‌نێ ، له‌وێ که ده‌وڵه‌ت تۆبزی یه ده‌حاڵیکدا کۆمه‌ڵگا یه‌کێتییه‌کی دڵخوازانه‌یه . بۆیه‌شه کاری ده‌وڵه‌ت ده‌بێ دە به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پۆلیس ، ئه‌رته‌ش و یه‌ک سیستیمی دادپه‌روه‌ری بێ ، تا بتوانێ مافه‌کانی تاک به دابینکراوهیی بمێننه‌وه . ئه‌و دهوڵهتهبچووکه به( ده‌وڵه‌تی که‌مایه‌تی ) ده‌ناسرێ . پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ نێئۆلیبرالیزم (لیبرتاریالیزم ) ه که به مانای بوونی ده‌وڵه‌تێکی چووک و به‌شی خسووسێکی گه‌وره و به هێز ده کۆمه‌ڵگادا .
ڕوانگه‌ی نێئۆلیبرالیزم له‌ڕاست مافه‌کانی تاک په‌یڕه‌وی له ئابوورێکی لیبرالی یه و دیفاع له کاپیتالیزمه ته‌نانه‌ت له بازرگانی موادی موخه‌دده‌ر ، چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی ، دارایی خسووسی و ئازادی هاتنی په‌نابه‌ران و ئازادی ڕادهربڕێنێکی به ته‌واوی . ئه‌و مافانه‌ی به‌لاوه،بۆچوون و ئاکامی جێوازیان لێده‌که‌وێته‌وه . هێندێکیش نێئۆلیبرال هه‌ن که تهنیاههرلهسهر مافه‌کان پێداگریان نییه به‌ڵکوو ئه‌رکه‌کانی تاکیش له به‌رچاو ده‌گرن . که وابێ حه‌ول بۆ (ئووتیلیتاریزم )واته به‌رژه‌وه‌ندخوازی که ئاکامی ئازادی ئابووری و شه‌خسییه ،کۆمه‌ڵگایه‌کی باشی له‌دوویه .ئه‌وه ڕه‌وتێکی زۆر سروشتییه ده بواری ئابووریدا .
نێئۆلیبرالیزم وه‌ک ڕه‌وتێکی به‌رینتر
ته‌وه‌ری نێئۆلیبڕالیزم وه‌ک پێناسه‌یه‌کی گشتی به حه‌ولی بهلیبرالیکردنی سیاسه‌تی ئابووری ورێفۆڕم وه‌ک داشکاندنی ماڵیات ،چاوه‌دێری که‌متر و شێوه‌ی جێواز ده به‌شه‌خسی کردن دا .ده‌و بواره برینه‌دا وشه‌ی نێئۆلیبرال ئه‌غڵه‌ب وه‌ک وشه‌یه‌کی دزێو که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ و بۆ زۆرکه‌سان شتێکی نێگاتیفه بۆ نموونه هه‌روه‌ک له لایه‌ن ڕه‌یگان له ئه‌مریکا و مارگارێت تاچێر له بریتانیایه نوێنه‌رایه‌تی به خسووسیکردن وکه‌مکردنه‌وه‌ی چاوه‌دێری ده‌وڵه‌تی له سه‌ر به‌شێکی زۆر له سیستیمی ئابووری ده ساڵه‌کانی 1980 کاندا وه‌ک به‌شێک له به جیهانیکردنی شه‌پۆلی ڕاستئاژوویی ده‌کرا.ئه‌غڵه‌ب وه‌ک نێئۆلیبرالهکان ئاماژه به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌رز و بانکی جیهانی له مه‌ڕ ئه‌و ڕووداوه ده‌کرێ .له سۆئێد وادیارهنێئۆلیبرالهکان ئاسه‌واریان به‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌شه عموومی یه‌کانه‌وه ده ساڵه‌کانی 1980 و 1990کاندا دبینرێ . فرۆشتنی شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌کان ،له‌وانه هه‌ڵگرتنی ئینحساری ده‌وڵه‌تی و په‌ره‌پێدانێکی به‌رچاو به بواری ڕفاهی خسووسی ، وه‌ک نموونه ده‌کرێ بیانهێنینه‌وه . سه‌ره‌ڕای بوونی به‌شێکی یه‌کجار زۆر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سیاسی و به‌شێکی به‌رینی عموومی ، یارمه‌تێکی زۆربه کۆمۆنه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه ،جا مرۆڤ بۆیهخهریکه فکری ئازادی و خۆ به بازاڕه‌وه خه‌ریکبوون له سه‌ربدا،ده‌حاڵێکدا ده‌وڵه‌تی ڕفاه یش وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک و ئه‌و زه‌خته ماڵیاتییه که‌هێشتا به(ترۆپکی جیهان ) و سیستیمی ماڵیاتی ته‌ساعودی نێوی ده‌رکردووه به ڕوونی له لایه‌ن هیچکام له‌وحیزبانه‌ی به‌شدار له مه‌جلیس دا نه‌که‌وته ژێر پرسیاره‌وه .
پێشینه (ڕابردوو)
نێئۆلیبرالیزم وه‌ک هێزێکی مێژوویی ئه‌غڵه‌ب به لیبڕالیزمی کلاسیک ده‌گوترێ . زۆرکه‌س پێیانوایه که داهێنه‌ری ئه‌و لیبرالیزمه کلاسیکه که‌فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سه‌ده‌ی 16 یه (جان لاک ) بووه . ده به‌رهه‌می دووهه‌می خۆی داکه ده ساڵی 1690دا له مه‌ڕچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به نێوی ( دووهه‌مین پێشنیار له ده‌وڵه‌ته‌وه ) ناساندی ،ئه‌و تێئۆرییه‌کی له سه‌ر مافی سروشتی بڵاوکرده‌وه دهودا باسی ئه‌وه‌ده‌کا که هه‌ر مافێک ڕاستییه‌که که هه‌یه و هه‌رتاکێک یش ده‌بێ خاوه‌ن مافی ، ژیان ، ئازادی و دارایی بێ .بۆوه‌یکه ئه‌و مافانه‌ش پارێزرابن تاکه‌کان له سه‌ر کۆنتهڕاکتێکی”گڕێبەست” کۆمه‌ڵایه‌تی پێکبێن و ده‌وڵه‌تێک ساز بکه‌ن . جان لاک ده‌ڵێ بۆدابینکردنی مافی تاکه‌کان ده‌بێ ده‌سته‌ڵات ده نێوان پاڕڵمان و ده‌وڵه‌تدا دابه‌شبکرێ . (چاڕڵز دیو مۆنتێسکیوو ) ده‌سته‌ڵاتێکی سێیه‌می لهوموعادلهیه زیاد کردچون ده‌یگووت ئێمهپێداویستیمان به دادگایه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه . ساڵی 1776( ئادام سمیت ) به‌رهه‌می خۆی به نێوی ( به‌خته‌وه‌ری گه‌لان ) بڵاوکرده‌وه . دهودا ویستی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی ده ئابووریدا به هێزێکی ئه‌رێنی داده‌نێ . (ده‌ستێکی نادیار ) ده ئاکامدا باشترین هه‌ل بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌ڕه‌خسێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ کارگێڕێکی ئابووریش ئاگادارانه ده‌ستی تێدا نه‌بووبێ .
ده نێوان ساڵه‌کانی 1700 دا لیبڕالیزم هێندێکی ڕێنمایی بڵاوکرده‌وه و داوای دوایی هێنان به نه‌ریتی سه‌ره‌ت (ئیمتیاز) و کۆمه‌ڵگای مه‌زنایه‌تی(ئهشڕافییهت ) کردبوو. مرۆڤ ده‌بێ کۆمه‌ڵگایه‌ک دابین بکا که تێیدا هه‌موو به پێی سروشتی ماف وه‌ک یه‌ک چاولێبکرێن هه‌ر وه‌ک چۆن بۆ تاک ڕه‌چاو کراوه . له فه‌ڕانسه هه‌لومه‌رجه‌که ده‌ته‌قێته‌وه و شۆڕشی فه‌ڕانسه ده ساڵی 1789 دا سه‌رهه‌ڵده‌دا . ئازادی ، یه‌کسانی و برایه‌تی ده‌بته دروشمی شۆڕشگێڕان .
ده شۆڕشی فه‌رانسه‌دا ڕهکهبهرایهتییهک ده نێوان حیزبه جێوازه‌کاندا پێکدێ . ئه‌وانه‌ی وا که دهبهرهی لیبڕالیزمی زۆرتر ڕادیکاڵدا بوون ، یاکوبینێرهکان (یه‌عقوبییه‌کان ) بوون . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌عقوبییه‌کان چۆمی خوێن یشی لێبکه‌وێته‌وه ،یهعقوبیزم له فه‌ڕانسه ده داهاتوودا وبۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دبێته هێزێکی گرینگ . یهعقوبیزم خۆی به به‌شی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ڕادیکاڵی به‌شدارانی شۆڕشی فه‌ڕانسه داده‌نێ .ده ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18دا ئه‌وه‌ی که جێی مه‌ترسی لیبڕالیزمه ،ده‌سته‌ڵاتدارانی ئوروپایهن . ده چه‌ند دهرفهتاندا ئاوری شۆڕشی نوێ لێر وله‌وێ هه‌ڵداییسێ ، له‌وانه ده ساڵی 1830دا له فه‌ڕانسه . که له‌لایه‌ن پوڵدارانی توێژی مامناوه‌ندییه‌وه ڕێبهریدهکرێ وته‌نانه‌ت چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاریش ڕه‌گه‌ڵیان ده‌که‌ون .له ئینگلستان ساڵی 1820 به‌ره‌ی لیبڕالیزم له لایه‌ن کرێکاران وخاوه‌ن کارگاکانهوه ، بێجگه له داخوازییه نه‌ریتییه‌کانی لیبڕاڵی ،باسی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش دێته گۆڕێ . چارتیزم یه‌ک له‌و بزووتنه‌وه پڕ بایخه‌کانی ئینگلستانه به ناوه‌رۆکی لیبڕاڵییه‌وه .زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی ساڵی 1848 ده‌گڕیته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆری ئه‌و دوایین سه‌ربزێوییه‌کان له لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه هه‌ڵگری پڵاتفۆڕم سیاسه‌تی لیبڕاڵانه بوو . دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی 1848 ، سوسیالیزم هێزێکئ سیاسی نوێ بوو که نه‌خشی درێژه‌ده‌ری و میراتگری شۆڕشی وهستۆدهگرێ .
ڕادیکاڵ لیبڕالیزمی خه‌ڵکی هه‌ژار پاشماوه‌ی به‌رهه‌می شۆڕشی فه‌ڕانسه یه . که له ده‌ستپێکی ساڵی 1800 دا شێوه سیاسه‌تێکی وه‌ک ئاڵتڕناتیو بۆ هه‌ژاران و کرێکاران له ئوروپا وه‌ک بیری ئازادئ لیبڕالی ئاوێته‌ی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به دیاری پێیه . ئه‌وانی ئینگلستان و فه‌ڕانسه به بایخترینیان بوون . ئه‌و لیبڕالیزمه کلاسیکه به‌ره‌و (ڕێپوبلیکانیزم ) سیستیمی کۆماری دهگهشهکردن دایه ، ئه‌وه‌ش خه‌ریکه ببته بنه‌مایه‌کی ئیدئۆلۆژی بۆ ئه‌و سوسیالیزمه ڕووبه گه‌شه‌یه ،به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌شه‌کردنه ده‌بینرێ که به‌ره‌و سوسیال لیبڕالیزم ده‌کشێ .
فه‌لسه‌فه
بایخه‌کانی نێئۆلیبرالیزم ڕیشه‌یان ده لیبرالیزمی کلاسیک‌دا . جان لاک فیلسۆفی ئینگلیسی سه‌ده‌ی 16له تێئۆری مافه سروشتییه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆبه کاکڵ کردنی ئازادی که‌لکی وه‌رگرت . لاک پێیوابوو هه‌ر تاکێک به واتای مرۆڤ له لایه‌ن خوداوه مافی ژیان ، ئازادی و دارایی پێدراوه . نێئۆلیبرالیزمی مۆدێڕن جێی خودای داوه به سروشت ، ده‌یه‌وێ بڵێ ، چون مرۆڤ ده‌گه‌ڵ له‌شی خۆی به پێی سروشت هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا ،بۆیه مافی ده‌سته‌ڵاتی له‌مه‌ڕ له‌شی خۆی هه‌یه . به پێی ناوه‌رۆکی مافی خاوه‌ن خۆبوون ، مافی خاوه‌نداریه‌تیشی(مالیکییه‌ت ) ده‌بێتێ . ئه‌و بایخانه کاتێک بوونیان هه‌یه که مرۆڤه‌کانی خاوه‌ن شعوور به کاری خۆیان بۆ خولقاندیان حه‌ول بده‌ن، بۆ نموونه کشتوکاڵکردن له سه‌ر په‌ڵه زه‌وییه‌ک .چون مرۆڤ ئه‌گه‌رخاوه‌نی ئه‌وه بێ که خۆی خولقاندبێتێ ،خاوه‌ن زه‌ویشه . ئه‌وتۆ په‌یوه‌ندییه‌ک بۆ نموونه ده نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌م دا نییه ،جا بۆ ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر لایهنییهکی دیکه ناتوانێ ده‌ست به سهربهرههمی کاری که‌س دابگرێ ، چون هیچ ده‌وڵه‌تێک چ ده‌وڵه‌تێکی خه‌ڵکی وچ ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆر مافی بوونی ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی تاکدا نییه مادام له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئیزن و وه‌کاله‌تی ده‌وبواره‌دا پێنه‌درابێ .
سنووری ئه‌وه‌یکه مرۆف تا کوێ مافی هه‌یه چ بکا ، تا ئه‌وجێگایه‌یه که پێی نه‌باته سه‌ر به‌ڕه‌ی ژیان ،ئازادی و خاوه‌نداریه‌تی تاکه‌کانی دیکه . ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دزی ، کوشتن ،پێ له به‌ڕه‌ی خۆ زیاتر درێژکردن ده‌بنه کرده‌وه‌ی دژه یاسایی ،ده‌حاڵێکدا مه‌وادی موخه‌دده‌ر ، چه‌ک ، له‌شفرۆشی ، ده‌بێ ئازاد ویاسا چاوه‌دێریان بێ . نێئۆلیبرالیزم هێڵێکی به‌رچاو ده نێوان پێکهاتنێکی دڵخوازانه ونادڵخوازانه ده نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌کێشێ و ئه‌و هێڵه سنوورییانه وه‌ک خاڵی ده‌ستپێکه بۆ ڕوانینی نێئۆلیبڕالیزم له مه‌ڕ دانانی یاساکان .لایه‌نگرانی ئه‌و شێوه لیبڕالیزمه که له سه‌رئه‌و بنه‌مایانه دامه‌زراوه پێیانوایه که ئازادی و ئابووری ئازاد مافێکی ئه‌خلاقین ،له‌به‌روه‌ی تاک مافی خاوه‌نداریه‌تی به سه‌ر خۆی و کاری خۆیدا هه‌یه ، ئه‌وان ده‌ڵێین که پێکهاتنی دڵخوازانه‌ی نێوان تاکه‌کان بۆ نموونه ماڵیات پێوهبهستنی دژ به ویستی ئه‌وان یاسایی ناکا ، چونکوو ده‌وڵه‌ت ناتوانێ مافێکێ زیاتر له‌وه‌یکه تاکه‌کان دڵخوازانه حازرن بیده‌نێ ،بیبێ .
به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ڕێز له‌و پێکهاتن و کۆنتڕاکتانه که ده‌گه‌ڵ تاکه‌کان هه‌یه‌تی بگرێ . مافه‌کان له ده‌ره‌وه هانده‌ری ڕوانگه‌ی جێوازن .”ڕۆبێڕت نۆزیک” وئهژمارێک له نێئۆلیبراڵهکانی دیکه قه‌ت له‌سه‌رمافه‌کانی تاک قسه‌یان نه‌کردووه چونکوو پێیان ڕاسته‌قینه‌یه‌کی به‌رچاوه ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌کان ده‌گه‌ڵی ده‌بێ وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گه‌ڵ مافه سروشتییه‌کان بێ . هه‌روه‌ها وه‌ک نوێنه‌ری لیبرالیزمی کلاسیک و نێئۆلیبرالیزم تاقمێک هه‌ن که تاک له ئه‌رکه‌کانیش بێ به‌ری ناکه‌ن . له‌وانه ”لودویگ وون میسز ، میلتۆن فریدمان و فرێدریچ وون هایێک ”. ئه‌وان له جیاتیان پێیانوایه کهلوهرگرتن له‌بیرۆکه‌ی ”به‌رژه‌وه‌ندی خوازی ” وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاکامی یاسادانانی ئازادیخوازانه کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێ ده‌که‌وێته‌وه .ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت ده بواری ئابووریدا شتێکی هاسایی یه .
ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی که ده ڕه‌وتی نێئۆلیبرالیزمدا زۆرترین باسی له سه‌ر کراوه ،پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ته . ئه‌رێ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ ببێ، بێ وه‌یکه مافی که‌سی پێشێل کردبێ ؟ وڵامی ”ئانارکوکاپیتالیزم ”واتە “ئاناڕشیسمی کاپیتالیستی” ( تێئۆرییه‌کی ئابوورییه که دژ به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تییه و به‌شی سه‌رمایه‌داری خسووسی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کار وباری ئابووری ده بازاڕدا به گونجاوتر ده‌زانێ ) به‌و پرسیاره (نا)یه . ڕه‌خنه‌گران بوونی ده‌وڵه‌تێکی چووکی بێده‌سته‌ڵات که بیرۆکه‌ی نێئۆلیبڕالیزمهکانه،به خاڵی لاوازی نێئۆلیبرالیزم داده‌نێن و ده‌ڵێن که ڕه‌خنه‌ی تووندی ”ئاین ڕاند” له مه‌ڕ چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڵ پشتیوانی ئه‌و له بوونی ده‌وڵه‌ت ناگونجێن .
ده نێوان فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا ،به‌رهه‌می فیلسۆف ”ڕۆبێڕت نۆزیک ” واته : ئاناڕشیسم ، ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ که ده ساڵی 1974 دا زۆر جێی ڕێز بوو . نۆزیک ده‌ڵێ هه‌موو تاکێک مافی ژیان ، ئازادی ، دارایی یان هه‌یه . هیچکه‌سیش مافی پێشێلکاری ئه‌و مافانه‌ی نییه . بۆ وه‌یکه ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی یان هه‌ر که‌سێکی دیکه نه‌توانی ئه‌و مافانه پێشێل بکا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یکه ئه‌و مافانه له ده‌ستدرێژی ، پێشێلکاری ، دزین ، کڵاوله‌سه‌رنان ،ده‌غه‌ڵکاری ده کۆنتڕاکهکاندا ، یان شتێکی دیکه له‌و چه‌شنه مافکوژییانه بیانپارێزێ . نۆزیک ئه‌وه‌یکه پێی ده‌ڵێن ”ئولگوو” بۆ دابه‌شکردنی بنه‌ماکان ڕه‌تده‌کاته‌وه، ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که وه‌ک پاساو بۆ دابه‌شکردنی به‌دوایه‌وه‌ن به‌شێکه له مه‌به‌سته‌که.نۆزیک دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه که پێیده‌گوترێ “تێئۆری عه‌داڵه‌ت “ده‌کا ،چونکوو له سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه به‌شی که‌سی پێوه نییه هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێ به بێ هیچ دوو دڵییه‌ک دابه‌شبکرێن . خاوه‌نداریه‌تی تاک و مافی خاوه‌نداریه‌تی وا ده‌که‌ن که ڕابردووی شته‌کان گرینگ بن چونکوو به‌ستراونه‌وه به مرۆڤه‌کان که مافی خاوهندارەتیان هه‌یه . وه‌ک نۆزیک ده‌ڵێ :هه‌موو گواستنه‌وه وئیتیقالێک ، که له سه‌ر ئه‌سڵێکی دڵخوازانه ده‌کرێن ، عه‌داڵه‌ته و ده‌گه‌ڵ مافی ئازادی تاک یه‌کده‌گرنه‌وه .
ده ههڵچۆڕاوهی بابه‌تی ”دابه‌شکردنی عه‌داڵه‌ت ”دا ئه‌و سێ خاڵە ده‌و په‌یوه‌ندی دا پێشنیار ده‌کا . ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دابه‌شکردن خۆی عه‌داڵه‌ته ،ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌رتاوه ده‌ستکه‌وته‌کان به پێواری یاسایی بووبن ( هه‌ر تاکێک خاوه‌نی مافی بوونی یاسایی شتێکی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێشووش خاوه‌نی ئه‌و شته نه‌بووه ، به‌و شهرتهخاوهنایهتی ئه‌و یان ئه‌می ئه‌و شته هه‌لومه‌رجی که‌سێکی تر تێک نه‌دا ) وئینتیقالهکهش یاسایی بێ ، دوایه ( که‌سێک مافی خاوه‌نایه‌تی یاسایی شتێکی هه‌یه که یه‌کی دی خاوه‌نی یاسایی ئه‌و شته‌یه به‌ڵام دڵخوازانه ده‌یدا به‌و که‌سه). ئه‌گه‌ر به‌و پێواره نه‌بێ گواستنه‌وه‌که ناعادڵانه‌یه و ده‌بێ ڕێی چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه . ئه‌و سێ خاڵه‌ش بریتین له : پره‌نسیپی سه‌ره‌تایی یاسابوونی سه‌وداکه ، پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی یاسایی که‌ل وپه‌له‌کان و پره‌نسیپی چاره‌کردنی ناعادڵانه‌ی سه‌وداکه _ تێئۆری نۆزیک دابه‌شکردنێکی کۆمه‌ڵگایانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه . پێش وه‌یکه ( ئاناڕشیسم ،ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ ) بڵاوبووبێته‌وه( ئاین ڕاند) تێئۆریزانی پیشووی سیاسی نێئۆلیبڕالیزم بوو . ڕاند خۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه نێئۆلیبڕالیزم (لیبرتاریانیزم ) ی وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌یاری خۆی ده‌دیت ، به‌ڵام دیسان هه‌موو ڕوانگه سیاسییه‌کان هه‌ر وه‌ک یهکدهچوون .
ڕوانگه‌کانی ئابووری
لیبڕالیزم، تاک وه‌ک هێزێکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆمه‌ڵگا ودهوڵهتیش به هێزێکی که هه‌ر له دووی تۆبز وزهخته وزۆرە ده‌ڕوانێ . ئامانجی لیبڕالیزمی نوێ دامه‌زراندنی بچووکترین ده‌وڵه‌ته که نێویشی ناوه ”دارۆغه”ی شه‌و که دەبێ ئه‌رکی له ده‌سته‌ڵاتدا، به پۆلیس ،دادگاکان ، و دیفاع به‌رته‌سک بکرێته‌وه . به پێچه‌وانه‌ی ”ئانارکۆکاپیتالیسته‌کان”ئاناڕشیستەکانی سەرمایەداری، نوێ لیبڕالیستەکان، کە پێیانوایه،خاوه‌نی ئهوپێکهاتانهش هه‌ر خۆی ده‌وڵه‌ت بێ باشه ،تاکوو بتوانن مافی ژیان ،مافی ئازادی ،مافی خاوەندارییەتی بپارێزن و ده‌وڵه‌تیش بۆی نییه که ئه‌و مافانه له ڕێگای وه‌رگرتنی ماڵیاته‌وه پێشێل بکا و به دابینکردنی قانوون یان دادگایه‌کی چاوه‌دێر به سهرقانووندا ئه‌وه ته‌زمین بکا که ئه‌و ماڵیاته وه‌رگیراوانه خه‌رجی پۆلیس ودادگاکان یان دیفاع ناکرێن به‌و شێوه‌یه دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به ڕوونی به‌رته‌سک بکرێته‌وه .چونکوو به پێی بۆچوونی بنه‌مایی لیبڕالیزمی نوێ وه‌رگرتنی ماڵیات به‌پێشێلکاری مافی خاوه‌ندارییه‌تی و به ده‌ستبڕی ده‌زاندرێ و ئه‌و پرسیاره‌ش جێی دمه‌ته‌قه‌ی به‌رده‌وام ده‌نێوان لیبڕالیزمی نوێ‌دا بووه که ده‌وڵه‌ت له چ ڕێگایه‌که‌وه ئابووری خۆی ده‌بێ دابین بکا .هێندێکیان ده‌ڵێن له ڕێگای وه‌گه‌ڕخستنی سەرمایەی خسووسی دابین بکرێ ، هێندێکیشیان ده‌ڵێن که تاوانباران ده‌بێ لە ڕێگای قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەساڕەت و زیانانەوە بێ ،کە تاوانباران دەبنە هۆی لە کۆمەلگا ،هاوکات هه‌ن هێندێکی دیکه‌ش که ده‌ڵێن، وه‌رگرتنی ماڵیات بۆ لێخۆشبوو‌ن و چاو لێ نووقاندن نابێ .
سوسیال لیبڕالیزم
سوسیال لیبرالیسته‌کان و سوسیالیسته‌کان کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌یکه مرۆڤ مافی بوونی ده‌رامه‌دێکی یاسائی و تێر و ته‌سه‌ل ، خوێنده‌واری ، دا‌و و ده‌رمان و شتی تر که له پێداویستییه‌کانی کۆمه‌لگایه‌کی خاوه‌ن ڕفاهە هەیە، بۆ وه‌یکه مرۆڤه‌کان ژیانی خۆیانی پێدابین بکه‌ن . ده‌ڵێن که سیستیمی کۆمه‌ڵایه‌تی نێئۆلیبڕاڵی به مانای کۆمه‌لگایه‌که که جێوازی چینایه‌تی هه‌یه و مرۆڤه‌کان توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیانیان نییه چون هیچ یارمهتێیهکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێدا نییه . وه‌ک وڵام بۆ ئه‌و چه‌شنه ڕه‌خنانه ڕه‌نگبێ هێندێک له شارۆمه‌ندان که توانایی مه‌خاریجی دا‌و ده‌رمانیان نه‌بێ . ”ڕۆبێڕت نۆزیک ” ده‌ڵێ له به‌روه‌یکه مافه‌کان نابێ ده ده‌وڵه‌تی که‌مایه‌تیدا پێشێلبکرێن ،ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگه سینگ بداته پێش.مرۆڤ هێشتا ده‌توانێ وه‌ک تاک هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی خۆی بکا وپه‌رۆشی و چاکه‌ی خۆی بنوێنێ. ده‌وڵه‌ت ناتوانێ تۆبزی له‌هیچ که‌س بکا بۆوهستۆگرتنی ئه‌و ئه‌رکه.
سوسیالیسته‌کان یش ڕاده‌گه‌یێنن که نێئۆلیبڕالیزم شێوه‌یه‌که که ده‌سته‌ڵات له خه‌ڵکه‌وه ده چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژارده‌کانی خه‌ڵک ده زل شیرکهتاندا . ڕه‌خنه‌که هه‌روه‌ها ڕووی ده‌و بۆچوونه‌یه که ده‌ڵێن مه‌واددی موخه‌دده‌ر ده‌بێ ئازاد و یاسایی بکرێ و ماڵیاتی مه‌شڕوباتی ئاڵکۆڵی و ئینحیسار له گۆڕێ هه‌ڵبگیرێن . هێندێک ده‌ڵێن که ئه‌وه ده‌توانێ گیر گرفتی گه‌وه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لێبکه‌وێته‌وه و تاوان و تاوانکاران په‌ره بستێنن .
نێئۆلیبڕالیزم له لایه‌ن کۆنسێرواتیوهکانهوه ئه‌غڵه‌ب ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌خنه که قه‌ت به‌ڵێنی سه‌قامگیری و هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگا ناده‌ن . نێئۆلیبڕالیزم به‌ڵێنی ته‌رخانکردنی مه‌خاریج بۆ ڕاهێنان ، یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ستکورتان و لێقه‌وماوان یان یاساداڕشتنی به‌رچاو که له بایخی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا بدوێ .ئه‌وانه بنه‌مای ڕهخنهکانن .نێئۆلیبڕالیزم ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌بێنته‌وه به پشتیوانی دیفاع له ئازادی بۆ مرۆڤه‌کان ده چوارچێوه‌ی کۆمه‌لگایه‌کی شارستانی که توانیویه‌تی تا ئه‌و ڕاده‌یه مرۆڤ په‌روه‌رده بکا که به هاوبه‌شی یه‌کتر نه‌خشی خۆیان ده کۆمه‌لگادا بگێڕن . ئه‌و چونیهتییهی که ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی خۆی ده ژیانی کۆمه‌لایه‌تی وه‌رنادا که خۆی ته‌نانه‌ت هانده‌ریشه بۆ سه‌قامگیری .له‌وانه‌شه به‌و مانایه بێ که ڕه‌وتێکی هاسایییه بۆنه‌هێشتنی ئاژاوه و تێکهاوێشتن .خۆی لقێکه له لیبڕالیزم و تاریفێکی ئه‌رێنی له ئازادی هه‌یه ،به پێی ئه‌و تاریفه له ئازادی ، ئازادی تاک ده‌چته‌وه سه‌ر ئه‌وه که هه‌موو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک یه‌ک و به قه‌را یه‌ک خاوه‌ن ئیمکاناتن وده‌ستیان به مافه‌کانیان ڕاده‌گا و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌و ماف و ئازادییانهش سه‌لمێندراون ، وه‌ک بۆ نموونه ،خوێنده‌واری ، دا‌و وده‌رمان .سوسیال لیبڕالیزم زۆر چالاکانه خه‌ریکی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و له هێندێک بواری چالاکی سیاسه‌تی ئابووری یشداله لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بێ . سوسیال لیبراله‌کان ئه‌غڵه‌ب ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین که ئه‌گه‌ر بازاڕ ئه‌و جۆره‌ی که چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێ نه‌گه‌ڕێ ،ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بزانێ که وایه یان نا ، هاوکات تاقمێک له لیبڕاڵه بازاڕییه‌کان ئه‌غڵه‌ب پێیانوایه که تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت هه‌لومه‌رجه‌که ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌کا . ده زمانی ئینگلیسی‌دا به سوسیال لیبڕالیزم ،ده‌گوترێ نێئۆلیبڕالیزم واته لیبڕالیزمی نوێ . ئه‌و نێوه‌ش نابێ ده‌گه‌ڵ چه‌مکی لیبڕالیزمی نوێ ده زمانی سۆئێدیدا تێکه‌ڵاو بکرێ ،هه‌ر وه‌ک به ئینگلیسی پێی ده‌گوترێ نێئۆلیبڕالیزم یان لیبرتاریانیزم .
سوسیال لیبڕالیزم
یه‌کێک له‌هه‌ره گرینگ‌ترین تێئۆریزانهکانی سوسیال لیبڕالیزمی سه‌رده‌می مۆدێڕن” جان ڕاوێلز” ه . ڕاوێلز ده‌ڵێ : سیستیمی کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبڕاڵی ئه‌وه‌یکه ئێمه بێنین ئه‌ژمارێک مرۆڤ له‌هه‌لومه‌رجێکی سه‌ره‌تاییدا دایانبنێین و لێیانمان بوێ تا هێڵی سه‌ره‌کی بۆ یه‌ک کۆمه‌لگا دیاری بکه‌ن .هه‌لومه‌رجێکی سه‌ره‌تایی به‌و مانایه‌یه که ده‌کاتی ”به‌ر ” له کۆمه‌ڵگا دا ، له‌وێکه هیچکامیان نه تێکه‌ڵاوی پێشوویان هه‌بووه و نه ده‌شزانن که جێگا وڕێگایان ده‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا که خۆیان ده‌ستیان ده سازکردنیدا ده‌بێ ، چێیه و له کوێیه . به باوه‌ڕی ڕاوێلز ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌ڵده‌بژێرن که خاوه‌ن ئه‌و پره‌نسیپانه بن :
١.هه‌ر مرۆڤێک مافی بوونی به هێزترین بنه‌مای ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان که ده‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌ی که گشتین و یه‌کده‌گرنه‌وه ،هه‌یه .
٢.نابه‌راری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌گه‌ڵ بکرێ که به به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی لێقه‌وماو ده‌ستکورت ته‌واو بێ .
٣.ده‌رکی هه‌موو کار و هه‌لومه‌رجێک ده‌بێ کراوه بێ ڕوو به هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه که به دوای کاره‌وه‌ن وئیزن به جێوازی دانان ده نێوانیاندا نه‌درێ .
ئه‌و ئازادییانه‌ی وه‌ک هه‌ووه‌ڵین پره‌نسیپ نێوی لێدێنن بۆ نموونه ،ئازادی بیر وڕا ده‌ڕبڕین ، ئازادی یه‌کێتییه‌کان ، ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوغڵ و ..هتد . که وابووههووهڵین پره‌نسیپ بیانووی دژایه‌تی بو نموونه ده‌گه‌ڵ ماڵیات نییه . ده کێشه‌ی نێوان پره‌نسیپه‌کان هه‌ووه‌ڵی گرینگتره له دووهه‌می ،تا ئه‌و جێگایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ئاوا نین که خه‌ڵک نه‌توانن له‌و ئازادییانه که‌لک وه‌ربگرن هه‌ر وه‌ک پره‌نسیپی هه‌ووه‌ڵ لێیدهدوێ ( ئه‌و جوره نموونانه ڕه‌نگبێ ده وڵاتانی یه‌گجار هه‌ژار دا ڕووبده‌ن ) .
مێژوو
سوسیال لیبرالیزم به‌شێکی، ڕیشه‌ی لە ڕاپۆڕتێکدا، که له لایه‌ن لێژنەی ده‌رباری شای ئینگلستان له ساڵی 1842دا هاتووه . ده‌و ڕاپۆڕته‌دا له هێزی کرێکارانێک ده‌دوێ که ژنی دووگیان و منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده نێویاندا هه‌یه و به پێی ئهوڕاپۆڕته له تاو هه‌ڵاته‌وه تا تاوپه‌ڕان (به‌یانی تا ئێوارێ ) ئه‌وانه کاریان کردووه، به بێ هیچ ئه‌منییه‌تێکی ماڵی و گیانی .ئه‌و ڕاپۆڕته ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئینگلستانی هه‌ژاندووه و لیبڕاله‌کان مه‌رجیان بۆ ده‌وڵه‌ت داناوه که ده‌بێ به ته‌واوی توانایی خۆیه‌وه بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ کردنی برسێتی و هه‌ژاری ده‌نێو کریکاراندا حه‌ول بدا . بێجگه له‌وه‌ش، ده‌بوو بۆ لابردنی ئینحسار(پاوان ) و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانیش ،ده‌وڵه‌ت چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه و جه‌ختیشان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له پێش هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه‌یه . ئه‌و ئیدئۆلۆژییه، ئاسه‌واری فه‌یله‌سوفێکی وه‌ک بۆ نموونه (جان ستوارت میل) ی پێوه دیاربوو، که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نگرانی پاراستنی بنه‌ماکانی ئازادی تاک و ڕهسهنگرایی ده‌کرد. له نووسراوه‌ی(له‌مه‌ڕ ئازادی ) دا، ئاماژه به دابینکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی ئه‌وکرده‌وانه ده‌کا، که ئاکامیان ئازار وکوێره‌وه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.سوسیال لیبرالیستەکانی کۆن یش زۆر له سه‌ر بازنه‌ی ئابووری پێداگرییان ده‌کرد، یه‌کێکی وه‌ک( جان ماینارد کهینێز )که نوێنه‌رایه‌تی به هێزی ئه‌و به‌شه‌ی دەکرد ،کهلایهنگری تێوه‌گلانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ده به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووریدا بوون، کە به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو، که لیبراله کلاسیکه‌کان نوێنه‌رایه‌تی تێزە ئابوورییەکەیان ده‌کرد .بەدوای ساڵه‌کانی 70دا ئه‌و تێئۆرییه‌ی ئابووری،که‌متر لایه‌نگری بوو که ئاکامیشی بوو به دابه‌زینی ڕیژه‌ی لایه‌نگرانی سوسیال لیبرالیزم له وڵاتانی دیکه‌دا .به‌رچاوترین تێئۆریسیه‌نی سوسیال لیبرالیزم له سۆئێد(به‌رتیل ئۆلێن)بوو، که نوێنه‌رایه‌تی ئابووری ئازاد- وێڕای به‌رپرسیاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد.( سیاسه‌تێک که داواکاری تێوه‌گلانێکی که‌متری ده‌وڵه‌ته،له‌کار وباری ئابووریدا.
- سوسیالیسم در عمل، کابوس و نه آرمانشهر - 01/06/2025
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024