ڕۆژلەدوای رۆژ مرۆڤەکان پیچیدەتر و ئاڵۆزتر دەبن، سیاسەتی دەوڵەتە ئیستعماری و داگیرکەرەکانیش پیچیدەتر دەبن، شەڕەکانیشیان بە دژی وڵات و گەلە داگیرکراوەکان ئاڵۆزتر و جۆراوجۆرتر دەبن. ئێستا ئیتر کاتێ بە کڵاشینکۆف لە پاسگەیەکی سەر سنوور دەدەین و چوار پاسدار و جاشیان لێ دەکووژین، دوژمن دژکردەوەی تەنیا بە کڵاشینکۆف نییە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، بە مووشەکی خاڵکوت(نقطە زن) ە بە تێرۆر و سڕینەوەی فیزیکیی کەسایەتییە بلیمەتەکانمان و بە تێکدانی ژینگە وئابووریمان وبە شەڕ و سایکۆلۆژی ڕاگەیاندن و جەنگی نەرم و شەڕ لە فەزای مەجازی و بە دزەکردن و نفووز لە ناو بانترین ئاست و کەسایەتی حیزبەکان و ڕێکخراوەکانمان و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە داگیرکردنی مێشکەکانمان و مودیریەتی زەین و بیرمانە و…
کرمان بۆ نزمکردنی کارەسات سنه
داگیرکردنی مێشکی تاک و کۆمەڵگای کورد لە ڕێگەی فەزای مەجازی و میدیاکانەوە کاری زۆر لە سەر کراوەو هەر بەردەوامیش دەبێ تا تواندنەوەی یەکجاریمان (ئەگەر وریا نەبین) عادەتدانمان بە کارەسات و هاوکات بچووک نیشاندان و کەمڕەنگ نیشاندان و ئاسایی نیشاندانی کارەساتەکان و لێقەوماویەکانمان لە لایەن داگیرکەرەوە لە ڕێگەی بەناو ڕاگەیاندنەکانی خۆمانەوە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ٩٧ی هەتاوی (کەمتر لە سێ مانگ لەمەوبەر) کاتژمێر ٠٠:٣٠ بارهەڵگرێکی نەوتکێش لە ناو شاری سنە لە تەنیشت ترمیناڵ دەدرێ لە پاسێکی سنە-تاران و کۆمەڵێک مرۆڤی کورد لە ناو ئاگردا دەبرژێن و کۆمەڵێکیش بریندار دەبن.
کارەساتەکە یەکجار دڵتەزێن دەبێ نەوتی کەرکووک ئەو کەرکووکەی چەند مانگ لەمەوبەر بە دەستی سپای قودسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانییەوە لە کورد دەستێندرێتەوە و هەوڵی سەربەخۆیی پارچەیەکی کوردستان لە بار دەبرێ و بە قەولی خۆیان لە نطفە دا خەفەی دەکەن، ئەو نەوتەی کە دەبوو بۆ گەشەی ئابووری کوردستان کەڵکی لێوەرگیرێ لە شارێکی کوردستانەوە دەدزرێ و لە شارێکی دیکەی کوردستان مرۆڤی کوردی پێ دەبرژێندرێ و هەموو کوردێک تووشی تاسان و شۆکەبوون و هاوکات ڕق و کین لە داگیرکەر دەکا، بەڵام داگیرکەر بیری لە هەموو شتێک کردووەتەوە و زۆر باش شارەزایە لە داگیرکردنی هەموو ڕەهەندەکانی مرۆڤی داگیرکراو لەوانیش داگیرکردنی دەروون و مێشک و زەینی.چی دەکا؟! کارەسات بە کارەسات لە بیر دەباتەوە. چۆن؟! کارەساتی ترمیناڵی سنە یەکەم کارەسات نەبوو دوایینیش نەبوو هەر لەم دوو مانگەی پاش ئەو دا چەندین کارەساتی دیکەی خوڵقاند. هەروەها بە وێکچوواندن و شوبهاندنی ڕووداوەکانی دیکەی شوێنەکانی دیکەی ئێران و جیهان و بەراوردکردنیان لەگەڵ کارەساتەکانی کوردستان،
حدکا و سپای قودس: پەیوەندی کاناڵی تلگرامی
ئەو کارەساتانەمان لە زەین دا کەمڕەنگ دەکاتەوە و ئاستی گرینگایەتی دادەبەزێنێ و ئاسایی دەکاتەوە بۆمان، جا سەرنجڕاکێش و جێی داخ ئەوەیە ئەم کارە چەپەڵە بە دەستی خۆمان و لە ڕێگەی بەناو ڕاگەیاندنەکانی خۆمانەوە دەکا ، نموونەتان گەرەکە؟؟ سەردێڕی ئەم هەواڵە تماشا کەن “حادثە کردستان تکرار شد” (ڕووداوەکەی کوردستان دووبارە بوویەوە) ئەم سەردێڕە لە یەکەم چرکەدا لە مێشکمان دەئاخنێ کە ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕەنگە لە زۆر شوێن ڕوو بدەن کەوابێ ئاساییە و هیچ سەیر نییە کە لە کوردستانیش ڕووبدا وخۆتووڕەکردنیشی ناوێ، ئەوە پێی دەڵێن سایکۆلۆژی ڕاگەیاندن ، لێرەدا مێشک ودەروون و زەینمان کراوەتە ئامانج . ئەمە وێنەی هەواڵەکەیە لە کاناڵی تێلێگرامی سپای قودس داندراوە.
وێنەی ١ وێنەی ٢
ئێمە چاوەڕوانیمان لە ڕاگەیاندنەکانی داگیرکەر و لکووپۆپەکانی(کە زمانەکەشیان ڕەنگە کوردی بێ) نییە کە دوژمنایەتی نەکەن پێمانوانییە کە دەبێ کردپرس و کاناڵە هەواڵییە ئەقمارییەکانی (کە لە هەر شارە کوردێک دوو سێ دانە هەیە) و سپای قودس و خبرگزاری فارس و … بە قازانجی کورد هەواڵ بڵاو کەنەوە ، بەڵام کاناڵی تلیگرامی ڕاسانی شاخ و شار کە لکێکە لە ڕاگەیاندنەکانی حدکا بٶ دەبێ ڕێک هەواڵی کاناڵی سپای قودس دانێ؟! بە هەمان شێوە نووسین و بە هەمان دەق ڕێک کۆپی بکاتە سەر مێشکی مرۆڤی کورد ؟ ئایا کاناڵەکە لکێکە لە کاناڵی سپای قودس ؟! ئایا ئەدمینەکانی ئەفسەری جەنگی نەرمی ئیتلاعاتی سپای ئێرانی داگیرکەرن(دوو خەبەرەکە لە هەدوو کاناڵ نێوان ١٠ خولەک دانێردراوە) ؟! یا کەینوبەینێک هەیە و ئێمە بێخەبەرین؟! ئەوە دەبێ حدکا وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە چونکێ بە ڕواڵەت ڕاسانی شاخ و شار لکێکە لە ڕاگەیاندنەکانی حدکا.
پرسیار له ڕووداو
پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە کاناڵێکی تەلەڤیزیۆنی کە خۆی بە پڕۆفیشناڵ ناو دەبا بەشێکی دەنگووباسی هەیە بە ناوی ڕووداوی ڕۆژهەڵات کە تایبەتە بە هەواڵەکانی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە، دیارە دەبێ هەواڵەکانی ئەم بەشە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەم پارچەیەی کوردستانەوە هەبێ، لەم هەموو قەیران و لەم هەموو کێشەو کارەساتە یەک لە دووای یەکانەی کوردستانی بندەستی ئێراندا ئەوە کوا ئەولەویەتی ئێمەی کوردە کە لە کاشان پاسی تاران_ کرمان تەقیوەتەوە ؟! ئەگەر ئەم کاناڵە نایهەوێ پاساو بهێنێتەوە بۆ ناکارامەیی دەوڵەتی داگیرکەر و پاکانەی بۆناکا و پێمان ناڵێ ” ئەها لە شوێنێکی تری ئێرانیش باس تەقیوەتەوە؟؟ کەوابێ ئاساییە و هێندەش گرینگ نییە و عادەت بکەن”
واتا ڕووداویش دەیهەوێ مێشک و زەینی ئێمەی کورد بە ئەو کارەستانەی کە هۆکارەکەی داگیرکەرە یا ڕاستەوخۆ دەسکردی داگیرکەرە ڕابهێنێ و عادەت بدا ؟؟ ئەرێ بەڕاست سەرچاوەکانی ئەم بەشە لە هەواڵەکانی ڕووداو کێن و کوێن؟ گەلۆ ئەوە هەنگاونان لە ڕاستای شەڕی ڕاگەیاندنی داگیرکەری ئێرانی نییە ئەدی چییە؟ ناشیگەری و نەزانکارییە؟ دەی خۆ ڕووداو کاناڵێکی پڕۆفیشناڵ و بە هێزە. ئایا ئەفسەران و سیخوڕانی جەنگی نەرمی سپای قودس دزە و نفووزیان کردووەتە ناو ڕووداویش؟
ئێمەی کوردی کوردستانی ژێرچەپۆکەی ئێران داوای ڕوونکردنەوەمان هەیە لە کاناڵی پڕبینەری ڕووداو.
شەڕ و تێکۆشان بۆ کوردستان تەنیا تەقە بە کڵاشینکۆف نییە وەرن هەوڵ بدەین جۆرەکانی دیکەی خەبات و شەڕیش فێر بین کە ئەگەر فێر نەبین بێگومان بەشمان لەناوچوونە، یەکێ لە گرینگترین شەڕەکان شەڕی ڕاگەیاندن و خەبات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایە، بەبێهۆ نییە خامنەیی خوێنمژی داگیرکەر دەڵێ (اهمیت فضای مجازی بە اندازە اهمیت انقلاب اسلامی است.) کەوابێ ئێمەش دەبێ بە هەموو هێز و توانامان لە فەزای مەجازی دا خەریکی تێکۆشان بین و پیلانەکانی داگیرکەران پووچەڵ کەینەوە و خەڵکی کوردستان ئاگادار کەینەوە کە وڵاتمان داگیر کراوەو دەبێ رزگاری کەین و داگیرکەر لە خاکمان وەدەرنێین.
سنه: هولوکاستی سێ مانگ پێش
سێ مانگ پێش که سووتاندنی خەڵکی مەدەنی شاری سنه روویدا، کاربەدەستەکانی ئێران بۆ هێورکردنی ئەم هولوکاسته، زۆر به فێل تەواوی کاناڵەکانی تلگرامیان به جۆرێک نەرم و نیان باسی کارەساتەکەیان کرد. هەروەها لە خوارەوە ئەیبینن، له سێ کانالی زۆر گرنگ ، دەقی هەوالەکە و خەبەر سەت لە سەتا وەکوو یەکە (هەر وا لە خوارەوە ئەیبینن).
ئامادەکاری : کاک دیاکۆ
- پارێزگاسازکردن پلانی تورکیاوئێران - 01/20/2025
- اسلام بدیل خدا/خلیفه - 01/20/2025
- تقسیم اختیارات در نظام های فدرال بین حکومت فدرال و دولت ایالتی - 01/19/2025