دروستبونی میكانیزمی دیفاعی، كاره‌كته‌ری فیزیكیی ته‌واوی زیندهوهرانهو له‌وانه مرۆڤیش به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه مه‌ترسی هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی له ژیان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، دو جۆر میكانیزمی دیفاعی هه‌یه، یه‌كێكیان سروشت( فطریه) كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه بونی هه‌یه، ئه‌میش وه‌ك كاردانه‌وه‌ی فیزیكی له فۆرمی فسیۆلۆجیدا به‌رجه‌سته ده‌كرێت، ئه‌م جۆره له هه‌مو گیانله‌به‌راندا هاوبه‌شه، جۆره‌كه‌ی تریان میكانیزمی دیفاعییه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌و فێربون‌و عه‌قڵه‌وه دروست دهبێتو ئه‌م میكانیزمه دیفاعییه عه‌قڵییه بوه كه له رێگه‌یه‌وه مرۆڤ توانیویه‌تی به‌رگریی له‌خۆی بكات له دیارده‌و كاره‌ساته سروشتییهكانو هه‌مو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه مه‌ترسی بون له‌سه‌ر ژیان‌و قه‌واره‌ی سیاسی‌و فهرههنگیو ئابوری.
له‌ناو هه‌ر گهلو كۆمهڵێكیشدا، دو جۆر میكانیزمی دیفاعی هه‌ن، یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئاستی فه‌رد( تاك) كه هه‌ر كه‌سێك یان تاكێك له كۆمه‌ڵدا به‌گوێره‌ی توانا‌و تموحو پێگه‌ی خۆی میكانیزمێكی دیفاعی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر پێگه‌ی كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه له‌ناو كۆمه‌ڵدا، بۆ نمونه، هه‌ر كه‌سێك هه‌ر له سه‌ره‌تای هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌كات كه فاشل بوه له كاردا وه‌كو خوێندن، یاخود هه‌ر كارێكی تر كه پێگه‌و شوێنی له كۆمه‌ڵدا دیاری دهكاتو مه‌ترسییه بۆ ژیان‌و داهاتو پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه به پاڵنه‌ری عهقڵو مه‌عریفه‌ی خۆی كه‌ڵك له‌و ههلومهرجو هه‌لانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌توانێت به‌كاریانبهێنێت وه‌كو میكانیزمێكی دیفاعی بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی هیواو پێگه‌و كه‌سێتیی له‌ناو كۆمه‌ڵدا. میكانیزمی دیفاعیی تر له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ یان كۆ، هه‌م چین‌و توێژێكی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵدا كه ده‌شێت به‌هۆی پێگه‌ی چینایه‌تییه‌وه، یان كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو له‌ناو كۆمه‌ڵدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت، بۆ نمونه، ده‌شێت چینی كرێكار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت، یان هه‌ست به هه‌ڕه‌شه بكات له‌لایه‌ن به (اصطلاح) چینی بۆرژوا به مانا كلاسیكییه‌كه‌ی، یان هه‌ر چینێكی تری ده‌سه‌ڵاتداره‌و به جۆرێك كه ژیان‌و ئازادیی ئابوری ته‌نگ بكات‌و بێبه‌شی بكات له ژیانێكی ئاسایی كه ژیانی سه‌رده‌م ده‌یخوازێت، بۆیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و مروم كردن له‌ژیانێكی ئاسایی وه‌كو میكانیزمێكی دیفاعی له سهندیكاو رێكخراوی تایبه‌ت به خۆیان، خۆیان رێكدهخهنو هۆشیاردهكهنهوه له‌سه‌ر مافه‌كانیان، یان ده‌ست به خۆپیشاندان‌و مانگرتن ده‌كه‌ن لهشوێنو كاتی دیاریكراودا.
به‌هه‌مان جۆر چینه‌كانی تریش بۆ نمونه ئافره‌تان، رۆژنامه‌نوسان، فه‌رمانبه‌ران…. هتد لهسهندیكاو رێكخراوی تایبه‌تیدا خۆیان رێكده‌خه‌ن وه‌ك شوێنێكی دیفاعی له‌خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوری‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بكهنو له زۆر شوێندا بینراوه‌و ده‌بینرێت به‌تایبه‌تی له دنیای جیهانگیریی ئه‌مڕۆمان كه كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا، یان میلله‌تێكدا بۆ پارێزگاریكردنی خۆیان له‌ڕوی فهرههنگیو هه‌تا ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شوێنه‌وه جۆرێك ژیانی تایبه‌ت بۆخۆیان دیاری دهكهنو بونی جوله‌كه وه‌ك كۆمه‌ڵێكی نهتهوهییو ئاینی كه‌مینه له وڵاتانی دنیا له مێژویه‌كی كۆنه‌وه تا ئێستاش وه‌كو میكانیزمێكی دیفاعی بۆ پارێزگاری له ئاین‌و فه‌رهه‌نگی یه‌هودی ژینگه‌و فۆرمێكی تایبه‌ت به‌ژیانی خۆیان دروستكردوه‌و هه‌روه‌ها كه‌مینه‌ی مه‌سیحی له وڵاتی ئیسلامیی به‌هه‌مان جۆر‌و ئه‌مڕۆش كه‌مینه‌ی موسوڵمانان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی له رۆژئاوا ژیان‌و ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان دروستكردوه وه‌ك میكانیزمێكی دیفاعی بۆ پارێزگاری له فهرههنگو داب‌و سوننه‌تی ئیسلامی.
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، له‌و وڵاتانه‌ی كه زیاتر له‌یه‌ك نه‌ته‌وه دهژینو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زاڵه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا، واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئابوری‌و سهربازیو یاسایی به‌ده‌سته‌وه‌یه، لای میلله‌تی ژێرده‌ست میكانیزمی دیفاعی هه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاكو كۆمه‌ڵ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌بواری فهرههنگیو ناسنامه‌وه، نمونه‌ی نزیك‌و زیندوش، ئیجباركردنی كورده كه له‌م وڵاتانه‌دا بژی كه ئه‌مڕۆ له جوگرافیای سیاسی‌دا بونیان هه‌یه، وه‌كو ئێمه‌ی كورد له عێراقی عه‌ره‌بیدا.
به‌هه‌ر هۆیه‌ك بوبێت، دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به‌بێ ئیراده‌و ئاره‌زو ویستی كورد، كوردستان‌و گه‌لی كورد به‌زۆر خرایه پاڵ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق كه ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی پێدرا له كاتێكدا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا نه‌بوه‌و نییه تا ببنه هاوسهرنهویشت، چونكه عه‌ره‌بی عێراقی له‌ڕوی ئابوری‌و فهرههنگو مێژوو ئاین‌و هه‌تا جوگرافیاوه، تهكاملی دنیای، یان جیهانی عه‌ره‌به‌و ئیمتیدادی عه‌ره‌بی هه‌یه‌و كوردیش بۆخۆی له كوردستانی عێراق ئیمتیدادی كوردستانی هه‌یه له‌ڕوی جوگرافیا‌و مێژوو زمان‌و ئابوری‌و فهرههنگهوهو به‌م جۆره‌ش جیهانی كوردستان له هه‌مو رویه‌كه‌وه جیاوازه له جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ر له‌به‌ر جیاوازی‌و نه‌بونی سه‌رنه‌ویشتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جیهانی عهرهبو هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی به ده‌ستی ئینگلیز، كورد وه‌كو میلله‌ت وه‌كو تاك میكانیزمی دیفاعی بۆ دروست بو له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا، تا ناسنامه‌ی كوردبون بپارێزێت له كاریگه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی كه له هه‌مو بوارهكانداو تا ئێستاش باڵادهستو ده‌سه‌ڵاتدار بون، شۆڕشه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی كوردی دژی ده‌وڵه‌تی به‌زۆر سه‌پێنراوی عه‌ره‌بی عێراقی به‌سه‌ر كورددا، نمونه‌ی میكانیزمی دیفاعین له هه‌مو ئاست‌و جۆره‌كاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی شۆڤێنی عه‌ره‌بی كه تا رۆژی ئه‌مڕۆش له هه‌مو بواره‌كاندا حزوری هه‌یه‌و دوای روخان‌و له‌ناوچونی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی به‌ده‌ستی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی له(9/ 4/ 2004)دا، كورد نه‌یتوانی كه‌ڵك له‌م هه‌له مێژوییه وهربگرێتو قه‌دری هه‌لی نه‌زانی، تا رۆژ گه‌یشته ئه‌م رۆژو حاڵه‌ی ده‌یبینین كه زیاتر(50%)ی خاكی كوردستان نه‌توانرا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان، له‌مه‌ش خراپتر جه‌نگێكی تیرۆرستی دژی كورد له ناوچه‌دابڕاوه‌كان ده‌ستیپێكردوه كه رۆژانه ده‌یان خێزانی كورد له‌ژێر فشاری تیرۆر‌و تۆقاندندا ناچار ده‌كه‌ن، ماڵ‌و ژیان‌و ئه‌رزو ئاوی خۆیان جێبهێڵن به‌ره‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ بواری ئاسایش‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌تا سیاسی كه بێگومان ئامانجی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن باری ئاسایش‌و سیاسی سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان بشێوێنن، ئه‌وا ده‌یانه‌وێت كورده‌كانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌زۆری تیرۆر به‌ره‌و سێ پارێزگاكه‌ی ههرێِم كۆچ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌نه‌ویسته، ئامانجی هه‌مو شۆڕش‌و خه‌باتێك ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ڕه‌شه نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت له خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییدا كه به مافی دیاریكردنی سهرنهویشتو دروستكردنی قه‌واره‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی دێته‌دی‌و ئێمه‌ی كورد تا ئه‌و رۆژه‌ی نه‌توانین مافی دیاریكردنی سهرنهویشتمان ههبێتو نه‌بینه خاوه‌ن قه‌واره‌و ناسنامه‌ی میللی، بێگومان هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر تاكی كورد‌و گه‌لی كورد به‌رده‌وام نه‌وه دوای نه‌وه حزوری هه‌میشه‌یمان دهبێتو ناچار ده‌بین كه به‌درێژایی مێژو له‌جیاتی خه‌بات بۆ ژیان‌و فهرههنگو ئابوری‌و پێشكه‌وتن، هه‌مو وزه‌ی خۆمان به‌كاربهێنین بۆ كاراكردنی میكانیزمی دیفاعی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كورد بمێنینه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ر له (90)ساڵ یان به‌ر له چه‌ند (نه‌وه)ی گه‌لی كورد له كوردستانی باشور (عێراق) هه‌ڕه‌شه بوه له‌سه‌ر تاكی كورد‌و گه‌لی كوردستان، تا ئێستاش هه‌ر ماون كه نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی ئابوری‌و ههژاركردنو گه‌شه‌نه‌كردنی بواری فهرههنگو كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو هه‌میشه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی گیانی له‌سه‌ر كورد بوه تا ئاستی كۆمه‌ڵكوژی كه لێره‌دا ئهنفالو كیمیابارانی كوردستان كه له هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌یشته لوتكه‌ی تاوان‌و ئێستاش له عێراقی نوێی عه‌ره‌بیدا هه‌مو ئه‌و زه‌مینانه هه‌ن كه هه‌مان تاوان به‌ڵكو خراپتریش دژی تاكی كورد‌و گه‌لی كورد دوباره ببێته‌وه‌و به ئاماژه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌مڕۆمان ئه‌وه پێویست ده‌كات كه ده‌بێت بهجدییو دڵسۆزانه هه‌مو ئه‌و میكانیزمه دیفاعییانه بخه‌ینه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د هه‌مو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌ر تاكی كورد‌و گه‌لی كورد هه‌بون، بنه‌بڕ بكرێن به‌تایبه‌ت ئێستاش تا بوار ماوه كه‌ڵك له‌م ههلو مه‌رجانه‌ی ماون وه‌ربگرین.
گونجاوترین، شیاوترینو كاراترین میكانیزمی دیفاعی بۆ ئێستا، تا هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كورد‌و كوردستان بۆ ئه‌به‌دی پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه له‌كوردستانی باشور (عێراق )و بتوانرێت نه‌وه‌كانی داهاتو له ئاشتی‌و خۆشگوزه‌رانیدا بژین، دروست بونی جوڵانه‌وه‌یه‌كی میللی، یان جه‌ماوه‌ریی فراوانی بإیاردهره (مصمم)، له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له عێراقی عه‌ره‌بیدا له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه كه جگه له هه‌رێمی كوردستان، موسڵ‌و تكریت‌و دیاله‌ش بگرێته‌وه، چونكه به‌شی زۆری ناوچه‌كانی دیاله‌و موسڵ، تا ئێستا له‌ڕوی مێژوییه‌وه ئیمتیدادی كوردستانن‌و له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌م جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه، به‌جدیی كاربكات بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ وه‌كو پاڵپشتێكی به‌ڵگه‌دار بۆ ریفراندۆم‌و هه‌ر لایه‌نێكی عه‌ره‌بی دژی پرۆسه‌ی ریفراندۆم‌و مافی چاره‌نوسی گه‌لی كورد بێت‌و ده‌بێت له‌لایه‌ن كه‌سانی یاسایی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت وه‌كو تاوانباری جهنگو كۆمه‌ڵكوژ، به‌هه‌مان جۆر هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی عهرهبیو غه‌یره عه‌ره‌بیش دژی ئیراده‌و سه‌رنه‌ویشتی گه‌لی كورد هه‌ڵوێستی نابه‌جێ بنوێنێت، پێویسته وه‌كو ده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت‌و داوای قه‌ره‌بوی تاوانی ئهنفالو كیمیابارانی كوردستانی له‌سه‌ر تۆمار بكرێت‌و به‌هه‌مو رێگایه‌ك ناچاربكرێت به پێدانی قه‌ره‌بو بۆ كوردستان.
جوڵانه‌وه‌ی میللیی بۆ ریفراندۆم‌و دیاریكردنی سهرنهویشت
بێگومان، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مه‌زن ده‌بێت له مێژوی خه‌باتی نهتهوهییداو هه‌روه‌ها كۆی په‌یامی هه‌مو شۆڕش‌و خه‌باته‌كانی گه‌لی كورده له (100)ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی ئه‌به‌دی بۆ گه‌لی كورد‌و گه‌لانی هاوسێ فه‌راهه‌م بكات‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، دیسانه‌وه بێگومان ده‌بێت هه‌مان ته‌جروبه‌ی تاڵی (100)ساڵی رابردو تا (100)ساڵی داهاتوش دوباره بكه‌ینه‌وه‌و به دڵنیاییه‌وه، هیچ كه‌س ئاره‌زوی ئه‌مه‌ی نییه كه نه‌وه‌كانی داهاتومان هه‌مان ئه‌زمونی تاڵ‌و تراژیدی ئێمه ببینن، بۆیه جوڵانه‌وه‌ی میللیی بۆ ریفراندۆم، مافی دیاریكردنی سهرنهویشت تاكه رێگه‌ی رزگارییهو ئه‌مه‌ش دڵسۆزی‌و لهخۆبوردوییو ئازادی‌و ئاماده‌یی هه‌موانی گه‌ره‌كه، بۆیه داواده‌كرێت له هه‌مو گروپ‌و حیزب‌و رێكخراوه‌كانی كوردستان(1/ 1/ 2011) بكرێته رۆژی میللیی بۆ ریفراندۆم‌و مافی دیاری كردنی سهرنهویشتو له‌دوای ئه‌مه هه‌مو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌شی زۆری كاتی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌زاران بنكه بۆ هۆشیاركردنه‌وه.
ئه‌م جوڵانه‌وه میللییه (جه‌ماوه‌رییه) له ئه‌مڕۆدا ته‌نها میكانیزمی دیفاعیمانه كه بتوانین ئاراسته‌ی مێژو بگۆڕین‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌كارنه‌هێنین، ئه‌وا ده‌بینه گه‌لێكی بێدهسهڵاتو بێئیراده كه هیچ هیواو ئامانجێكی گه‌وره‌ی نهبێتو چاوه‌ڕێی مردن بكات، چونكه هه‌ر كهسو میلله‌تێك كه هیوای نه‌ما، هیچی نامێنێت تا خه‌باتی بۆ بكات جگه له چاوه‌ڕێكردنی مردن‌و ته‌سلیمبون به هه‌ر هێزێكی ناڕه‌واو ساخته.
له‌گه‌ڵ ئاره‌زو هیوامان كه كورد‌و تاكی كورد، هه‌رگیز ته‌سلیمی هیچ هێزێكی ناڕه‌واو ساخته نهبێتو به‌هیواوه بۆ ژیان بژی.
- دیموكراسی راستەوخۆ لەشەقامەوە - 02/11/2020
- بۆچی زۆرینه‌ی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان به كۆمپانیا حیزبییه‌كان دراون؟ - 02/07/2020
- سیاسه‌تی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی حکومه‌ت چیه؟ - 11/08/2019