13 توێژەری جیهانی لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام داوە لەبارەی سەرچاوەی زمانە هیندۆئەورووپاییەكانەوه. هاووڵاتێتی توێژەرەكان و ژمارەیان ئەمانەن: 3 نیوزیلەندی، 1 بەلژیكی، 2 هۆڵەندی، 2 ئوسترالی، 4 ئەمریكايی، 1 بەریتانی، كە كاردەكەن لە ناوەندى توێژیین و بەشی زانستى ئەم بابەتانە: {كۆمپیوتەر، مایكرۆبایۆلۆژی و بەرگریی جەستەیی، زانستی زمانی سایكۆلۆژیی، مێشك (زانستی ناسینی مێشكیى و ڕەفتار)، سایكۆلۆژی، كولتور و مێژوو و زمان و زانست لەبارەی ئاسیا و ئۆقیانۆسی ئارام، زانستی زانیاریی تەندروستیی و زانیاریی بایۆلۆژی، ژینگەی مۆلیكیۆل و پێشكەوتن، فەلسەفە، زانستی بیركاریی بایۆلۆژی، زانستی ستاتستیكی بایۆلۆژی، زانستی ژێنێتیكی مرۆڤی، زانستی تێگەيشتن و پێشكەوتنی مرۆڤ}.
لەم توێژیینە، ئەم ناوەندە زانستانە و زانكۆیانە بەشداریان كردووە: زانكۆی ئۆكلاندی نیوزیلەندی، ناوەندی زانستى ڕێگای بەلژیكی، ناوەندی زانستى ماكس پلانكی هۆڵەندی بۆ زمانی سایكۆلۆژی، زانكۆی ڕادبۆدی هۆڵەندی، زانكۆی نەتەوایی ئوسترالی، كۆڵیژی پزیشكیی زانكۆی نیویۆركی ئەمریكايی، زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكايی، زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی. توێژیینەكە بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤاری زانستیی بەناوبانگی ئەمریكايی (Science)[1] لە ساڵی 2012 زایینی. ئەم گۆڤارە و گۆڤاری بەریتانی (Nature) بەناوبانگترین گۆڤاری زانستن لە جیهاندا. تەنیا توێژیینی ڕەسەن بڵاودەكەنەوە، واتا تەنیا بڵاوكردنەوەی دۆزینەوە بۆ یەكەم جار و داهێنانی نوێ.
لەم توێژیینە دوو بۆچوون تاقیكراونەوە وەك سەرچاوەی خێزانی زمانە هیندۆئەوروپاییەكان: بۆچوونی ئاسایی، كە دەڵێت ڕاسایەكانی پۆنتیك (كۆماری ئۆكرانیا) شوێنی پەیدابوونی زمانە هیندۆئەورووپاییەكان بووە پێش 6000 ساڵ. بۆچوونی دوەم دەڵێت زمانە هیندۆئەوروپاییەكان بڵاوبوونەتەوە لە ناوچەی ئەنادۆڵ (باكوری كوردستان) بۆ وڵاتانی ئەو گەلانە، كە ئێستا زمانیان هیندۆئەورووپاییە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كشتووكاڵ پێش 8000 تا 9500 ساڵ.
توێژەرەكان لە لێكۆڵینەوەكەیان، شێوازی لێكۆڵینەوەی پرۆسەی مێژووییان بەكارهێناوه، كە لەوانەیە بەرپرس بێت لە بەشكردنی جوگرافی ئێستای مرۆڤ. توێژيينەكه ئەنجام دراوه بە تەماشاكردنی بەشبوونی جوگرافی مرۆڤ بەپێی زانستی ژێنێتیكیى، بەتایبەت زانستی ژێنێتیكی خەڵكی، شان بە شان وشەی سەرەكی 103 زمانی هیندۆئەورووپايی كۆن و نوێ، بۆ دروستكردنی فۆرمێكی ڕوون بۆ بڵاوبوونەوەی خێزانى ئەم زمانانه و هەڵبژاردنی دوو بۆچوونە ناوبراوەكان.
لە ئەنجامدا، توێژەرەكان بەڕوونی بۆیان دەركەوت كه زمانە هیدوئەوروپاییەكان بڵاوبوونەتەوە لە باكوری كوردستانەوە (ئەنادۆڵ)، نەك لە ئۆكرانیای ئێستاوە. كاتی بڵاوبوونەوەكە و شوێنی ڕەگی زمانە هیدوئەوروپاییەكان زۆر ڕێكن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كشتوكاڵ لە باكوری كوردستانەوە، كە دەستیبێكردووە لە نێوان ساڵانی 6000 تا 7500 پێش زایین. ئەم ئەنجامە تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی مەزنی سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی جوگرافی بۆ بەشبوونی مرۆڤ بە ژێنێتیكیانە بۆ چارەسەركردنی ئەو ململانێیانە كە دەكرێن لەبارەی چەرخی پێش مێژووی مرۆڤایەتیی.
دۆزینەوەكانی شوێنەوارناسی ئەمریكایی پرۆفیسۆر (ڕۆبەرت جۆن بریدوود Robert John Braidwood) و ئەنجامی توێژیینە ناوبراوەكه، یەكدەگرنەوە. پرۆفیسۆر (بریدوود) دەبێژێت گواستنەوەی ژیانی ڕاوكردن بۆ ژیانی كشتوكاڵ لە سەر خاكی كوردستان لە نزیكەی ساڵی 6000 تا 10000 پێش زایین، ڕوویداوە. هەروەها ئەم زانایە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت گەلی كورد لە پێش گەلەكانی ترەوە بووە لە پێشخستنی كشتوكاڵ و پیشەسازیی و لە پێش هەموو گەلانی دونیا ژیانی ناو ئەشكەوتی بەجێهێشتووە و خانوبەرە و پێداویستی ناوماڵی پێشكەوتوو دروستكردووە، و كشتوكاڵ و پێشخستنی بەروبووم (بەرهەمی دانەوێڵە) دۆزراونەتەوە لە كوردستان پێش نزیكەی (12) هەزار ساڵ، كە له كوردستانەوە ڕۆیشتوونه بۆ باشوری میزۆپۆتامیا و پاشان گەیشتوونەتە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ و لەوێوە بۆ پەهناڤی ئاریایی، و ئەوە هەشتهەزار ساڵ دەبێت بڵاوبوونەتەوە لە باكوری ئەفریقیا و پاشان لە ئەورووپا و هیند. ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە كشتووكاڵی كوردستان پاش چوارهەزار ساڵ گەیشتۆتە ئەورووپا، واتا پێش نزيكەی هەشتهەزار ساڵ لەمەوبەر و ئەم كاتەیشە لەگەڵ ئەنجامی توێژیینەكە ڕێكە، واتا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەى كشتوكاڵ، زمانە هیندۆئەورووپایەكان بڵاوبوونەتەوە بۆ ئەو گەلانە كە ئێستا بەم زمانانە دەدوێن. شوێنەوارناس (بریدوود) درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت: زۆر لەم بەرهەمە دانەوێڵانە كە دەیان بینین ئەمڕۆ، وەك گەنم و جۆ و گەنمەشامی، هەموویان لە كوردستان دۆزراونەتەوە. لە بارەی پێشەسازییەوە، ئەم زانا ئەمریكاییە دەڵێت: دەتوانین بڵێین شوێنەواری “چيانۆ” كە دەكەوێتە باكوری كوردستان، كۆنترین شاری پیشەسازییە لە جیهاندا، لەم شوێنە تا ئێستا مس تیایدا دەردەكرێت، هەروەها خشتی قوڕین تیایدا دۆزراوەتە، كە نووسینی لە سەر بووە لەبارەی گۆڕینەوەى بازرگانی. هەر لە شوێنەواری “چيانۆ”، پرۆفیسۆر (بریدوود) و تیمە ئەركیۆلۆژییەكەی، پارچە پەڕۆیەكیان دۆزێتەوە، كە كۆنترین پەڕۆیە لە جیهاندا، و دروستكراوە لە ساڵى 7000 پێش زایین.
ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوە ڕوونی هۆی ئەوە دەكاتەوە كە زیاتر لە (50%)ی وشەكانی زمانی ئینگلیزی وەرگیراوە لە زمانی باوباپیرانی كورد، واتا سۆمەرییەكان[2]، وەك زمانناسی بەریتانی پرۆفیسۆر (وادڵ Wadell) لە پێشەكی فەرهەنگەكەیدا ئاماژەی بۆ دەكات. ئەم فەرهەنگە دەیان ساڵ پێش ئەنجامدانی توێژیینەكە بڵاوكراوەتەوە. دەبینین، ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوە بەڕوونی پشتگیری دەكات لە سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی (وادڵ) لەبارەی وەرگرتنی زمانی ئینگلیزی زیاتر لە نیوەی وشەكانی لە زمانی سۆمەری.
دەركەوتنی ئەوە كە كوردستان، نیشتمانی زمانە هیندۆئەورووپایەكانه، شۆرشێكی مەزنە لە مێژووی كوردا و دەركەوتنی یەكەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی كوردستان دەردەخات، و پیشانی دێڕینیەتیی گەلی كورد دەدات، و كه ڕۆڵ و تێكاركردنێكی سەرەكیی هەبووە لەسەر زمان و كولتووری گەلانی جیهان و یەكەم گەل بووە كە ئاگر و كشتوكاڵ و بەخیۆكردنی ئاژەڵ و پیشەسازیی و نووسینى، دۆزێتەوە و شارستانێتیی دروستكردووه.
كۆنترین ئاماژەی زانراو بۆ ناوی (ئەنادۆڵ) لەسەر تاڤلەی قوڕینی بزماری وڵاتی میزۆپۆتامیا كراوە، كە دەگەڕێنەوە بۆ چەرخی بابلى (2350 – 2150 پێش زاینیی) و ناوی ناسرابو بە (وڵاتی هیتییەكان) كە ئەوانیش لە باوباپیرانی كوردن. یەكەم ناوی تۆماركراو بۆ نیوەدوورگەی (ئەنادۆڵ)، كراوە لەلایەن یۆنانییەكانەوە بە ناوی (ئاسیا Ἀσία)[3] كە لەوانەیە ئەم ناویشە وەرگیرابێت لە ناوی (ئاسوا Assuwa) كە دەوڵەتێكی كۆنفیدرالی بووە، پێكهاتووە لە 22 وڵاتی كۆن لە ڕۆژئاوای ئەنادۆ ڵ پێش ساڵى 1400 پێش زاينيى.
تێبینی:
ئەم باسە لەلایەن نووسەرەوە بە زمانی عەرەبیش نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە:
Latest posts by سەرنووسەران - Editorial board (see all)
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024