د. جلال(ڕامان) حاجی زاده
کورته باس
مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته شیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی و خوێندنه‌وه و به‌راوردێکی مێژوویی له سه‌ر زمانه که له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای کورته باسێک له مه‌ڕ زمان، زۆر به کورتی(و به خێراییه کی رێژەیی) سه‌رنج ده‌ده‌ینه سه‌ر پێوه‌ندی نێوان زمانی کوردی و به‌راورد کردن و پێکهه‌ڵکێشانی له ته‌ک ژێده‌ره دیرۆکیه‌کان. دیاره پێویستە ئەو بابه‌ته ته نانەت له ئاستی وروژاندنی مه به ست و کردنه وه ی ئاسۆیەکی تایبه ت و سه ره تایی هەڵسە نگاندنی بۆ بکرێت.
پێشه‌کی
نابێ له‌بیر بکه‌ین که کاریته و بنه‌مای چه‌مکی شوناس له سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی خود ناسی، یا خود، ناسینی ئه‌جزای پپکهێنهری هۆوییه‌ت داده‌مه‌زرێ، مادامکه به‌شه‌کانی ناوه‌رۆک داری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و دیارده‌یه نه‌ناسین و له باری گه‌شه‌پێدان و راهێنان کاری پێویستیان له سه‌ر نه‌کرێت له راستیدا هۆوییه‌تێکی شاردراوه سه‌روه‌ده‌ر نانێت، به‌و پێیه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره سوورم که، دین و ئۆلی کۆن (میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسانی) و زمانی له‌مێژینه‌ی کوردی، دووپایه و دیره‌کی سه‌ره‌کی هۆوییه‌ت و شوناسی کورد پێکدێنن، دیاره له ژێر پرۆسه‌ی خودناسین، پێناسه کردن و توێکاری ئه‌جزا و به‌شه‌کانی شوناسی کورد گرینگیه‌کی له راده‌به‌ده‌ری بۆ کورد هه‌یه، یه‌ک له‌و به‌شانه بریتی یه له زمانی کوردی، ئینجائهم وتاره به‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زمان به گشتی ده‌روازه‌ی چوونه ژوور، به جیهانی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌دیده‌کرێت، زمانی کوردی به‌شی جیانه‌کراوی شوناس و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کورده و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فهکتۆریسهرهکی جیاکه‌ره‌وه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی له دراوسێیه‌کانی به حیسێب دێت. پٍێوهندی نێوان هۆوییه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی کورد له گه‌ڵ زمانی کوردی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو مسۆگه‌ره. له‌م رووه‌وه له‌و باوهژه دام که زمانی ره‌سه‌ن و دێرینی کوردی ،كاریتهپشت(ستوونی فه‌قه‌رات) ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئه‌ژمار دێت، شاردراوه نییه که رۆڵی زمانی هه‌ر میلله‌تێک له سه‌ر جه‌مسه‌ر (مێحوه‌ر) ی فه‌رهه‌نگی وئامرازی هۆوییه‌ت پێدان به‌و نه‌ته‌وه‌یه باو ده‌ستێنێت.
زمان وه‌ک گرینگ‌ترین ئامراز و هۆی په‌یوه‌ندی و زانیاری وه‌رگرتن و زانیاری پێدان،به‌رده‌وام له حاڵی گۆژان و دۆنادۆنی و بزاچ دایه، هه‌روه‌ک ئاڵ‌و وێر و تهبادوولی نێوان فه‌رهه‌نگ وکلتوورهکان له‌ئارا دایه، زمانیش ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕ ده‌کات، بێگومان هۆی زیندووبوونی زمانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه زمانی فه‌وتاو هیچ پێویستیه‌کی به و که‌ره‌سه‌یه نی یه.
ئه‌وه‌ش روونه که‌زمان به‌سه‌به‌بی زه‌روره‌تی، په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکان، هاتۆته ئاراوه و له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ، به‌م جۆره‌ی ئێستای په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئاشکرایه هه‌ڵسوکه‌وتی نێوان گه‌له‌کان له‌باری شه‌ڕ، فه‌رهه‌نگ، دین و ئایین، زانست و مامڵه‌ی ئابووری و… ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنی دوو لایه‌نه‌ی زمانی خاوه‌ن گه‌له‌کان (منیره احمد سلطانی، واژگان فارسی در زباهای اروپایی ). زمان وه‌ك كۆمه‌ڵگا و به پێی پێشڕه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی، قۆناغه‌كانی ژیان تپێه‌ڕ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واوی به‌شه‌كانی زمان له‌گه‌ڵ تپێه‌ڕ بوونی كات، گه‌شه ده‌كات، په‌ره ده‌ستێنێت و یان به‌ره‌و نابووتی و مه‌رگ ده‌چێت. دیاره هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه كه، زمان وه‌كوو سیستمێكی دینامیكی و هاوكات له ته‌ك بێژه‌رانی ده‌جووڵێته‌وه و پته‌وتر ده‌بێت ؛ وه یان به‌ره‌و دامركان هه‌نگاو ده‌نێته‌وه.
به چاو خشاندنێكی سووك به‌سه‌ر مێژوودا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه زمانگه‌لی جۆراوجۆر وه‌كوو، زمانه‌كانی سۆمێری، ئاڤێستایی، لاتینی، فریگی، سانسكریتی و … فه‌وتاون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه. دوکتۆر کاشانی سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه ده‌نووسێت: «زمانی گه‌لی ئازه‌ربایجان، ئاسیای بچووک و ناوه‌ندی، چینی باخته‌ری (هه‌رێمی سین کیانگ) له رابردوودا، هیند و ئورووپایی بووه، به‌ڵام په‌لامار و هێرشی گه‌لی تورک زمان (نزیکه‌ی سه‌ده‌ی پێنجی زایین به‌ره‌و ئه‌ملا) بۆته هۆی فه‌وتان و تێداچوونی زمانه خۆییه‌کان» (فرهنگ ریشههای هند و اروپایی زبان فارسی، منوچهر آریانپور کاشانی).
ئه‌وه له لایه‌ن زمان‌ناسان و زانایان روون بۆته‌وه كه هیچ یه‌ك له زمانه‌كانی زیندووی ئێستای دنیای مرۆڤ، هه‌مبه‌ر زمانگه‌لی تر به‌رزتر و نێوهرۆكدارتر نییه، واته جیاوازی نێوان زمانه‌كان هیچ پێوه‌ندیه‌كی به پڕبارتر بوونی ئه‌و زمانه، وه یان كاكڵه و كه‌یفیه‌تی زمانه‌كانه‌وه، نییه، به‌ڵكوو بنه‌مای مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی و ئابووری، رامیاری و ژماره‌ی بێڕهرانی زمانه‌كه (میشل مالرب، زباهای مردم جهان).
ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه به زمانی فه‌رهه‌نگی، فه‌لسه‌فی، دینی وه یان فه‌رمی ناودێر ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك، زمانێكی پڕبارتر و بایه‌خدار و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له زمانه‌كانی دیكه نییه، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ری و چڕكراوهیه كه به‌ڕای خه‌ڵك، بۆ پێڕه‌وی و په‌یڤین له‌و زمانه هان ده‌دات، یا خود ناچاریان ده‌كات. بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیمپڕاتووری رووم، زمانی لاتینی له سه‌رانسه‌ری ناوه‌ندی خۆی به زۆره‌مڵی داسه‌پاند، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌كان به ناوی زمانی دین ناساندیان، به‌ڵام له كاتی ئێستادا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌ماوه و له به‌ین چووه. كه وایه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌واج و فه‌رمی بوونی زمانێكی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ گه‌له‌كانی تر، به هیچ شێوه‌یه‌ك به پڕ بار بوونی زاتی و تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌رۆكی زمانه‌كه لێكنادرێته‌وه، هه‌ر وه‌ك له پێشه‌وه باسمان لێ كرد، رۆڵی گرینگ و تایبه‌تی ئه‌م كه‌ره‌سه‌یه، به‌نده به ژماره‌ی قسه‌كه‌رانی ئه‌و زمانه و هه‌روه‌ها جه‌غزه و راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێژه‌رانی زمانه‌كه، له بواری سیاسی، ئابوری، مه‌زه‌بی و … له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش داڵده و پشتیوانی سیاسی و ئابوری كاریگه‌ریه‌كی قورسی هه‌یه، لکاو به‌وه‌ش، نرخ و بایه‌خی هه‌ر زمانێك به پێی راده‌ی كاریگه‌ری و رۆڵێكه، كه ئه‌و زمانه له بواری فه‌رهه‌نگی، دینی، فه‌لسه‌فه و جیهانبینی و … له گۆڕه‌پانی مرۆیی ده‌یخاته گه‌ڕ (میشل مالرب، زبانهای مردم جهان).
خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی زمانه‌کان
له‌مێژووی رابردووی مرۆڤ، ئه‌فسانه‌ی برجی بابێل (له‌ئینجیلی عیسا ئاماژه‌ی پێدراوه) که وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی لێک هه‌ڵاواردن و دابڕانی زمانه‌کان سه‌لمێندرابوو، راستیه‌کی مێژوویی زمان‌ناسی پشت راست ده‌کاته‌وه که، له لایه‌که‌وه دووربوونی خه‌ڵکانی هاوزمان، زاراوهوزمان گه‌لی جیاواز پێک دێنێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، زۆرێک له زمانه‌کانی ئه‌وڕۆیی که ده‌سته‌به‌ر کراون له‌بنچینه‌دا هاوریشهن(cognate(
راستیه‌کی دیکه‌ش هه‌یه که هه‌رچی ده‌گه‌ڕێینه‌وه دواوه، خزمایه‌تی و لێک نزیکبوونی زمانه‌کانی یه‌ک بنه‌ماڵه زیاتر ده‌بێت؛ بۆ نموونه، نزیکایه‌تی زمانی فارسی کۆن له‌گه‌ڵ کوردی کۆن زۆر زیاتر و به‌رچاوتر له فارسی نوێ ده‌گه‌ڵ کوردی ئه‌وڕۆیه، هه‌میسان پپوه‌ندی و نزیکایه‌تی نێوان ئاڵمانی کۆن و زمانه‌کانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی گه‌لێک زه‌قتر و سه‌رنج راکێشتره تا لێکچوون و په‌یوه‌ستی زمانی ئاڵمانی ئه‌وڕۆ به‌رامبه‌ر به زمانه‌کانی دیکه‌ی سه‌رده‌م.
باوه‌ڕی ئه‌فسانه‌ی برجی بابێل تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده، له ره‌واج دابوو، به‌ڵام به دوای کاری زانستانه له‌مه‌ڕ زمانه‌کان، وێڕای ئه‌وه‌یکه ئه‌و چیرۆکه به‌تاڵ کرایه‌وه، هۆکاری سه‌ره‌کی و لۆژیکی جیاوازی زمانه‌کان که هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ریشه و بنه‌مایی زمانه‌که، تیشکی خرایه‌سه‌ر. له ساڵی (۱۸۵۹) ی زاینی، روانگه و بۆچوونه‌کانی چارڵز داروین شۆڕشێکی گه‌وره‌ی به‌رپا کرد، ناوبراو به شێوه‌یه‌کی پوخت و شیاو، را و بۆچوونه کۆنه‌کانی له‌مه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی زمانه‌کان، له‌گه‌ڵ شک و گومان رووبه‌ڕوو کرده‌وه و پایه و دیره‌کی داستانی برجِی بابێلی هه‌ژاند (منوچهر آریانپور کاشانی، فرهنگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی : ۱۷-۱۶).
به‌هۆی داگیرکردنی هیندوستان له لایه‌ن ئینگلیسیه‌کان و تێکه‌ڵاوی پێکهاته‌ی نێوانیان (سه‌ده‌ی هه‌ژده) تاقمێک له رۆشنبیرانی ئینگلیسی سه‌رنجیان بۆ نووسراوه کۆنه‌کانی هیندی راکێشرا، ئه‌و نووسراوانه که به زمانی سانسکریتی وه‌به‌ر ده‌ستیان که‌وتبوو، نزیکایه‌تی و وێکچوونێکی زۆریان له‌گه‌ڵ زمانگه‌لی ئورووپایی کۆن هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر، به تایبه‌تی دوای به‌راورد کردنی سانسکریت له گه‌ڵ زمانی ئاڤێستایی و زمانه‌کانی پۆلی ئێرانی، به جارێک سه‌ریان سووڕما. ئه‌وه‌ش بوو به سه‌به‌بی تۆژینهویهکی رێک و پێک و رێگه‌ی بۆ کاری زانستانه و ئاکادیمیکی ته‌خت و خۆش کرد.
یه‌که‌م که‌س که بابه‌تی نزیکایه‌تی ئیحتمالی زمانگه‌لی ئورووپایی له‌گه‌ڵ ئاسیایی به وردی دایه به‌ر ته‌ونی لێکۆڵینه‌وه، جیمز پارسۆنزی ئینگلیسی بوو، ناوبراو له په‌ڕتووکه ئۆستووره به نرخهکیدا (THE REMAINS OF JAPHET…,۱۷۶۷) نه ته‌نیا خزمایه‌تی زمانه‌کانی نیشاندا به‌ڵکوو پێڕستێکی تێروته‌سه‌لی له واژه‌کانی هه‌ندێک له زمانه‌کانی به مه‌به‌ستی سه‌لماندن و تاپۆکردنی رای خۆی هێنایه کایه‌وه (کاشانی: ۱۸).
بیرۆکه‌ی هاوسه‌نگی وپێوهندیداربوونی زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی بۆ جارێکی تر له لایه‌ن مافناسی ئینگلیسی، سێڕ ویلیا‌م جۆنز، به فه‌رمی دانی پێدانرا و به روونی باسی لێ‌کرا. زانای باس‌کراو، له وتاری پڕئاوازهی خۆی (دووه‌می فێبریه‌ی ۱۷۸۶) ئاوا هاته ئاخافتن: «زمانی سانسکریت که پێشوونهکهی زۆر روون نییه، پێکهاته و ستروکتۆرێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌یه، له (زمانی ) یۆنانی ته‌واوتر و کامڵتر و له لاتینی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پڕ واژهتره، به شێوه‌یه‌کی زه‌قتر له هه‌ردووکیان رێکوپێک و پاڵێوڕاوتره، له هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دووزمانه له باری ریشه و ماکی ووشه‌کان و، هه‌روه‌ها رێزمانیه‌وه زیاتر له‌وه‌یه که به شتێکی سوتفه وهه‌ڵکه‌وت لێی بڕوانرێت، … هه‌ر سێکیان له سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش ره‌گیان داکووتاوه و چه‌که‌ره‌یان کردووه،… هه‌روه‌ها ده‌توانرێت زمانی پارسی کۆن [مادی و ئاڤێستایی] له‌و بنه‌ماڵه‌یه بژمێردرێت.»(کاشانی: ۲۱).
گرنگترین کتێبی زمان‌ناسی، له لایه‌ن گریم (j.GRIMM) نووسراوه، ئه‌و زانایه بۆ یه‌که‌مجار به هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک نموونه، توانی وێکچوون و هاوریشه بوونی زمانی ئاڵمانی له‌گه‌ڵ زمانی سانسکریت مسۆگه‌ر بکات (منیرَه احمد سلگانی، واژگان زبان فارسی در زبانهای اروپایی: ۵۲).
تایبه‌تمه‌ندی زمانی کوردی
ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی ئاكادێمی و رێك‌وپێك له‌سه‌ر زمانی كوردی و مێژووی زمانه‌كه‌مان كاری پپویست نه‌كراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زمانی زگماكی یا خود ریشه و هۆوییه‌تی زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زانیاری و ناسینی زمانه‌كه‌مان، ئه‌ركی پپویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه. له ده‌سپێکی ته‌وه‌ری زمانی کوردی و به‌ر له‌هه‌موو شتێک، ئه‌م پرسیارانه‌مان بۆ قووت ده‌بنه‌وه که پێویسته له‌سه‌ریان بدوپێن، هه‌رچه‌ند بڕینی ئه‌و رێگه‌یه گه‌لێک دژواره و سنووری زمانی کوردی وا به ئاسانی ده‌سنیشان و دیار ناکرێت.
زمانی كوردی له چی و له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئاخۆ شوێن و خولگه‌یه‌کی بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌بووه؟ ئایا زمانی كوردی زمانێكی سه‌ر به خۆیه؟ ئایا زمانی كوردی زاراوه و دیالێكتێكی ئاڵۆز و بێ قه‌واره‌ی زمانگه‌لی تر وه‌ك فارسی كۆن له‌ژمار دێت؟ ئایا بۆ مسۆگه‌ركردنی كۆن بوون و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی هیچ به‌ڵگه و خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ئارا دایه؟ یان ئه‌و زمانه له ئاسمانه‌وه به‌ربۆته‌وه؟ یان زمانی جن و دێوه زمه‌یه؟ و گه‌لێك پرسیاری تر …
دیاره ئێمه ده‌بێت ئاگادار بین كه تۆژینه‌وه و توێکاری له‌سه‌ر كه‌ره‌سه و مێژووی زمان، پرۆسه‌یه‌كی زۆر چه‌توون و گه‌لێك گرینگه، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌مه كه واز له دراسه‌كان و لێكۆڵینه‌وه بێنین و به‌و شێوه‌یه ته‌مه‌ڵی و ناته‌وانی یا خود نه‌زانی خۆمان له ژێر لێڵ و سه‌خت بوونی ئه‌و رێگه و پێگه‌یه بشارینه‌وه، تا به‌م جۆره بۆ كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زانی خۆمان ده‌لیل داتاشین. بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئاخێزگا و شوناس و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی ده‌توانین پشت به‌و خاڵه بنهژهتیانه ببه‌ستین:
۱- پاشماوه و ئاسه‌واره دپرینهكان
۲- په‌ڕتووك و تۆمار و كتێبه كۆنه‌كان
۳- كتێبه مێژووییه كۆنه‌كان
۴- ئاوڕدانه‌وه بۆ سه‌ر به‌رهه‌م و بۆچوونه‌كانی گه‌ڕۆك و رۆژهه‌ڵات ناسه‌كان
۵- كه‌ڵك وه‌رگرتن له زانستی زمانناسانی و لێکسیکۆلۆژی له‌مه‌ڕ شیكردنه‌وه‌ی ریشه و ستروكتۆر و بنچینه‌ی زمانی كوردی
۶- مێژوو ناسه‌كان و پسپۆڕانی زانستی زمان
۷- شیکردنه‌وه‌ی ماک و ریشه‌ی ووشه‌کان له باری ئیتمۆلۆژی
بێشك نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌ن زمانی تایبه‌تیی و دێرینه‌ی خۆیه‌تی و هه‌زاران ساڵه به‌و زمانه ده‌په‌یڤی. ئاشكرایه، هه‌ر چه‌شنه باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی زمانی كوردی په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی به چاوخشاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد بینانه‌ی به مێژووی كورد و كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانین، پێش هه‌ر دوان و گریمانه‌یه‌ك سووكه ئاوڕێك بده‌ینه‌وه سه‌ر مێژووی كورد و جوگرافیای كوردستان و كورته باسێك له‌و باره‌وه بێنینه ئاراوه. هه‌ر چه‌نده، دنیای به‌ربڵاوی ئێمه‌ی مرۆڤ گه‌ل، گه‌لێك كۆنه و رابردوویه‌كی دێرین و نه‌زانراوی هه‌یه، به‌ڵام به لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێ كردنی شتوومه‌ك و ئاسه‌واره‌كانی سروشتی و ناسروشتی، هه‌روه‌ها پشکنینی ئاسه‌وارناسی و گه‌ل ناسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌راوردكردنی قاڵبی ئێسقانی بوونه‌وه‌ر و ئینسانه‌كانی دێرین و ته‌مه‌ن و شوێنیان، زانایان و پسپۆڕان به هێنانه ئارای گریمانه و به‌ڵگه و داكۆمێنت، زانیاریه‌كی به‌رچاویان وه‌ده‌س هێناوه و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاریهكانیش داگر و هه‌ڵگری ئه‌و شرۆڤه و بۆچوونه‌ی سه‌روو ده‌بێت. به وته‌ی ده‌قه‌کانی ئا‌ڤێستا و به گوێره‌ی به‌ڵگه دۆزراوه‌کان و راده‌ربڕینی زانایانی مێژوو، له سه‌رده‌مێكی نه‌زانراو، نه‌ته‌وه‌ی ئاریاییه‌كان، له وڵاتێكی سارد و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، واته كێوه‌كانی زاگرۆس كۆچیان كردووه. پاشان له داوێنی زاگرۆسه‌وه به‌ره‌و ده‌شت و بانی ئێران و گشت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌مسه‌ر و ناڤگهی رووباره‌كانی دیجله و فوراته‌وه چه‌ندین كۆچی تریشیان بووه. به‌ره به‌ره له گۆڕه‌پانی مێزوپۆتامیادا له ژێر ناوی جیاواز بڵاو بوونه‌ته‌وه(دوکتۆر کونتنا، نامیلکه‌ی ڤێدیداد- عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی،۱۳۷۱). به گشتی ده‌توانین هۆزه‌کانی کورد، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان و مێژووزانه‌کانی بیانی و خۆیی له سه‌ری ساغ بوونه‌ته‌وه و راکۆکی و یه‌کگرتوویان هه‌یه به‌م جۆره پۆلێن بکه‌ین. هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی که له‌و نیشتمانه‌ی که به کوردستان ناوزه‌د ده‌کرێ بڵاوبوونه‌ته‌وه.
یه‌که‌م: گوتی(جودی) یان ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێهه‌م: میتانی
چواره‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
پێنجه‌م: کاردۆخی یان کاری
شه‌شه‌م: گوتی و هۆری
حه‌وته‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
هه‌شته‌م: ماد.
زمان‌ناسان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له ئاریاییانه كه به‌ره‌و مێزوپوتامیا و ئورووپا كۆچیان كردووه، به بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی ناودێر ده‌كه‌ن. له که‌واندا پپویسته بڵێین که، زمانی هیند ئه‌ورووپایی خۆی له خۆیدا زمانێكی تایبه‌ت و زاراوه‌یه‌كی پوخت و تاك و سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوه‌گه‌له كه له وڵاتانی ئێران، هیند، ئورووپا و… قسه‌یان پێ ده‌كرێت به بنه‌ماڵه‌ی، هیند و ئه‌ورووپایی ده‌ناسن، ده‌گونجێ بڵێین، بنزمان و دایكی گشت زمانی ئاریایه‌كان له قه‌ڵه‌م دراوه. توماس یۆنگ زمانی بنچینه‌یی و دایكی له ژێر ناوی هیند و ئورووپایی ده‌سنیشان كردووه، پاشان ئێچ ماكس مولێر (۱۸۶۱) هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كه به زمانی هیند و ئه‌ورووپایی قسه‌یان ده‌كرد به ئاریایی ناوزه‌نگی کردوون.
ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئه‌ورووپایی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین و هه‌میسان زمانی هیند و ئێرانی وه‌كوو لقێكی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌وروپایی دابنپین ده‌توانین بڵێین زمانی كوردی به زمانێكی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیند و ئهرووپایهكان و له ده‌سته‌ی چه‌ند هیجایی به حیسێب دێت، شایه‌د خاڵی ئه‌و راده‌ربڕینه‌ش کۆمه‌ڵێک خوێندنه‌وه و به‌ڵگه‌یه که له‌و بابه‌ته‌دا بهشپوهی خواروو له‌سه‌ری ده‌دوێین.
زمانی كوردی رازاوه به‌چه‌ندین زاراوه‌یه، واته له چه‌ند زاراوه و دیالێكتی لێك نزیك پێكهاتووه كه شرۆڤه‌ی ئاماری جوگرافیاییان به‌م چه‌شنه دابین ده‌كرێت: (مێژووی دێرینی کوردستان، کتێبی یه‌که‌م- فازل قه‌ره‌داغی)
۱- كورده‌كانی سه‌روو (كرمانجی)
۲- زاراوه‌ی زمانی كوردی ناوه‌راست (سۆرانی).
۳- زاراوه‌ی زمانی كوردی باشوور (كرمانشانی، كه‌لی و لۆڕی)
۵- زاراوه‌ی زمانی كوردی زازا (دملی)
۶- گۆرانی ( گۆران، هه‌ورامی، كاكه‌یی و شه‌به‌كی)
چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر هه‌یه كه سه‌به‌بی جیاوازی نێوان زاراوه‌كانی زمانی كوردی یاخود شێوه و جۆری ده‌ربڕینی زاراوه‌یی، پێكدێنێت، له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
۱- به‌ر فراوانی به‌رینایی خاك و جوگرافیای كوردستان و په‌راکه‌نده بوونی خه‌ڵكی خۆجێی ( بوومی ) كوردستان
۲ به‌رفراوانی پانتای زمانی كوردی و كۆن و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زمانه‌كه
۳- كۆچ كردن له ناوچه‌كانی كوردستانی كۆن، واته، رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بانی ئێران
۴ كوێستانی بوونی زۆربه‌ی نیشته‌جێیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و لێكدابڕانیان به هۆی سنووری سروشتی وه‌كوو، كێ‌و و روبار و… وه هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی پپویست
۵- كه‌م كاری له نووسینی په‌ڕتووك و پێداویستیه‌كانی، وه‌ك مێژوو، ده‌ستكه‌وت و پێشڕهوتهكانیان، فه‌لسه‌فه و حیكمه‌ت و بیر و بۆچوونه‌كانیان
۶- سنووری ناسروشتی وه‌ك دژایه‌تی دوژمنان و نه‌یاران، قه‌ڵاچۆكردن و راگوێزان، ئاسیمیلاسیۆن و خاپوور كردن
۷- سه‌رهه‌ڵدانی زاراوه‌كان له لای هۆز و گه‌له‌كاندا، ته‌نیا ئاكامی جیا بوونه‌وه‌یان له یه‌كدی نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌و زاراوه و زمانانه‌ش له رێگه‌ی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی دیكه‌دا وه‌ك زمانی قه‌وقازی، سامی و هی دیكه‌ش هاتوونه ئاراوه
۸- گۆڕانكاری ئه‌نترۆپۆلۆژی كه له‌ناو زماندا رووی داوه
۹ – نه‌بوونی قه‌واره و قاپۆڕێكی ستانداردی زمانی كوردی
۱۰- له ئارادا نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی بۆ پشتیوانی كردن و گه‌شه پێدانی زمانی كوردی
۱۱- کاریگه‌ری خه‌تی بزماری (ئهلفوبپی نووسین) و ئاهه‌نگ و پیته‌كانی نامۆ و بیانی، هه‌روه‌ها جۆری ده‌ربڕینیان له‌مه‌ڕ زمانی كوردی
۱۲- چه‌ند هیجایی بوونی زمانی كوردی و ئاڵوگۆڕی پێویست له‌سه‌ر ماكی ریشه‌ی ووشه‌كان
به ده‌گمه‌ن ده‌بینین و ده‌بیستین که هۆیه‌کانی جۆراوجۆری زارێکی کوردی به خاڵێکی نێگه‌تیڤ لێکده‌ده‌نه‌وه و له‌و روانگه‌وه ده‌ڕوانه سه‌ر زمانی کوردی، به‌ڵام ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر ئه‌وه که، ئه‌گه‌ر چی زمانی كوردی به چه‌ندین زاراوه و دیالێكتی جیاواز دابه‌ش بوون، به‌ڵام هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی زمانی كوردی كۆن ‹‹مادی›› دامه‌زراون و له یه‌ك ریشه‌وه سه‌ر چاوه‌یان گرتووه، دیاره ماكی ووشه‌گه‌لی نێو زاراوه‌كان به بێ زه‌حمه‌ت ئه‌وه بۆ ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، هه‌روه‌ک زانای ناوبه‌ده‌ر مینۆڕسکی ده‌ڵێت: زمانی کوردی له چاخه‌کانی کۆن واته به‌ر له لێکدابڕانی کورده‌کان له یه‌کتر به‌رهه‌م هاتووه.(حیدر بهتویی، کرد و پراکندگی او در گستره‌ی ایران زمین: ۲۳). له روویه‌کی دیکه‌وه زاراوه‌گه‌لی زمانی کوردی نیشانده‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و زمانه لێک ده‌درێته‌وه و پێداویستیه جۆراوجۆره‌کان له هه‌موو بوار و به‌ستێنێک (جگه له شتوومه‌کی تازه‌داهاتوو) دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئوجا‌لان واته‌نی، پارازتنی نێوان زاراوه‌کانی زمانی کوردی با ئه‌وه‌یکه ماوه‌یه‌کی زۆری به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ بۆ کوردان و زمانی کوردی ده‌نرخێندرێت. (از تمدن کاهنی سومر به سوی تمدن دمکراتیک – عه‌بدوڵڵا ئۆجالان،۱۳۸۰: ۷۰۶)
ره‌سه‌نایه‌تی و بنه‌مای زمانی کوردی
به پێی زانیاری مێژووزان و ئاسه‌وارناسه‌کان پێشه‌نگ و پێشڕه‌وترین گه‌ل له‌ناو ئاریه‌کاندا هۆزی لولویی و گوتی بووه، ئه‌و هۆزانه به تایبه‌تی گوتیه‌کان به داهێنه‌ری کشت و کاڵ له مێژوودا ناویان ده‌رکردووه و لۆلۆییه‌کانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێشکه‌وتوو بوون(ئۆلمستێد- گریشمه‌ن)؛
مێهرداد ئیزه‌دی پرۆفیسۆری پێشووی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی نزیک له زانستگای هاروارد له (The Kurds:A Concise Handbook) دا ده‌ڵێت که کورده‌کان یه‌که‌م که‌س بوون بۆ به‌کارهێنانی ئاژه‌ل له کشتوکاڵدا، ئاسنکاری (فلزکاری) و دروستکردنی کۆمۆن (اجتماع) و ئاور بۆ گۆزه‌گه‌ری.
دیاکۆنۆف ده‌نووسێت:«له کۆتایی چاخی بابلیه‌کاندا، گشت ده‌شت و مۆڵگه‌ی ئێران به گوتیۆم ناسراوه و ناوی گه‌لی گوتیۆمی (کورده‌کانی) له سه‌ر بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئاریه‌کان له هه‌ر شوێنێک بان نێوی خۆیان له سه‌ر دا ده‌نا.» ( میخائیل میخائیلویچ دیاکونوف، ترجمه روحی ارباب، تاریخ ایران باستان).
دوکتۆر سپایزار به کۆکردنه‌وه و بڵاو کردنی کتێبی (هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا) که له ساڵی (۱۹۳۰) دا له بۆستون بڵاو کراوه‌ته‌وه، به ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی زانستی و متمانه‌دار، په‌یوه‌ندی کورده‌کانی ئێستای له‌گه‌ڵ گه‌لی ‹‹ گوتی ›› کۆن تاپۆ کرد (پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ- ترجمه، حبیب الله تابان، کورد و کوردستان:۶۲).
له که‌تیبه و تاشه‌به‌رده نووسراوه‌کانی ئاشوریشدا (۳۰۰۰ پ.ز) ئاماژه به رسته‌ی “مات کورداکی” وه‌ک کۆنترین ووشه‌ی کورد (به‌واتای خاکی خۆجێی کورده‌کان) کراوه (دوکتۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز) (فرهنگ کردستان، گیو مکریانی، کردستان مکریانی :مقدمه). هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڵگانه له لایه‌ن گزنفۆنیش له ناو په‌ڕتووکه‌که‌یدا (ئانابازیس) و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌هه‌زار که‌سی (۴۰۱.پ.ز)، دانی پێداهێنراوه. له پاڵ ئه‌وانه‌شدا واژه‌ی “کورتی” (گوتی-کورد) له‌لایه‌ن، ئه‌سترابۆن، مینۆڕسکی، گزنفۆن، مار و… ئاماژه‌ی پێدراوه و گه‌لێک شیکاریان له باره‌یدا هێناوه‌ته گۆڕێ (تاریخ ریشههانی نژادی کرد،احسان نوری پاشا:۱۴۱-۱۶۰).
«ئه‌و دیتانه، که بۆ یه‌که‌م جار له ناوچه‌ی روژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌لی هوریه‌کان به ره‌سه‌نایه‌تی ئاریایی، نیشته‌جێیان ده‌ست پێ‌کرد له رووی که‌ره‌سته ودهیتای مێژوویی، ئاسه‌وارناسی و ئیتنیک ناسی، َشیاوی ده‌رک و«قابیلی فه‌هم»ه، وێک‌چوونی نێوان ستره‌کتۆر و بنیانی زمانی کوردگهلهکانی ئه‌مڕۆیی له گه‌ڵ زمانی هوریه‌کان، ئه‌و راستیه ده‌درکێنێ. بۆ نموونه ووشه‌ی کۆنی کور به مانای کێو دێت کهواژهی( کور) ووشه‌یه‌کی گوتییه.» (از تمدن کاهنی سومر به سوی تمدن دمکراتیک ،عه‌بدوڵڵا ئۆجالان،جلد ۲،۱۳۸۰).
بێهزاد خۆشحاڵی نووسه‌ری کتێبی (زبان‌شناسی کرد و تاریخ کردستان:۴۳) له‌و باره‌وه رای وایه که ووشه‌ی “کور” به واتای “کێو”ه. ووشه‌ی کور و کورتی له ناو که‌تیبه‌کانی ئاشور(۶۰۰ پ. زینگلات پی لیسر) ئاماژه‌ی پێدراوه و له‌باره‌ی ئه‌و هۆزه، شامانه سه‌ری یه‌که‌م دواوه.(غلام رضا انصاف پور، تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد، (از شرقی ترین تا غربی ترین)، ،انتشارات مغان،۱۳۷۹).
گوتیه‌کان که به یه‌کێک له هۆزه‌کانی ئاریایی زاگرۆس ده‌ناسرێن، به بۆچوونی تاقمێکی به‌رچاو له مێژووزان و ئاسه‌وار ناسه‌کان ره‌چه‌ڵه‌کی کوردانی ئه‌وڕۆیی پێکدێنن. به وته‌ی نووسه‌ری کتێبی (تاریخ قدیم شرق نزدیک، مستر هول:۸۸-۱۹۰) و تاقمێک له رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان، ریشه و ره‌چه‌ڵه‌کی ههوهڵیهی گه‌لی کورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گوتیه‌کان.
لکاو به‌وانه‌ش زانایانی وه‌ک (هارتمان)، (نۆڵدکه) و (وایسباخ) گه‌یشتوونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هۆزی “کورتی” که له مێژووی یۆنانی کۆندا ناویان تۆمار کراوه هه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌مڕۆیین (مقدمه ای بر کتاب تحفه ناصری در تاریخ و جغرافیای کوردستان،دکتر حشمت الله طبیبی،ل۵-۷).
وشه‌ی گوتی به زاراوه‌ی فارسی هه‌مان گۆتۆ و کۆردۆیه، که ئه‌ویش هه‌میسان به مانای پاڵه‌وان و ئازا لێکده‌درێته‌وه که مامۆستا مه‌ردووخ گوته‌نی نازناوی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد بهحیسێب دێت (تاریخ کورد و کوردستان، محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی).
له‌و باره‌وه (احسان نوری پاشا) ده‌نووسێت: تاقمێک له کۆنینه ناسه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که “جودی” له وشه‌ی هۆزی”گوتیGUTI) و ژوتی وه‌رگیراوه و له سه‌ده‌کانی دوایی، واته به‌ر له (۵۰۰)ی پێش زایین نێوی گوتی به کاردا، کورتی و کوسیی گۆڕدراوه (تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد،(از شرقی ترین تا غربی ترین)،غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹-ڵ۳۳).
له مێژووی هه‌ورامانی کۆنیشدا گۆتۆ یا ژۆتۆ وه یان گۆدۆ یا خود کوردۆ نووسراوه. زانای زمانه‌وانی به ناوبانگی ئاڵمان و ئه‌ورووپا پڕۆفیسۆر تیۆدۆر نۆڵدکه له‌سه‌ر پێوه‌ندی وشه‌ی (کاردۆ) به (کورد)ه‌وه، باسێکی زۆر گرینگی هێناوه‌ته ئاراوه و به شێوه‌یه‌کی زانستی و به‌ڵگه‌دار، ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر کردووه. درایوێر، ده‌ر ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ وشه‌ی کورد ئاوا ده‌رده‌بڕێت ‹‹… کاردا، کاردۆخی، کورتۆخی، کارداک، مسیرتی، غوردیایی، غوردۆئی، کادا، کاردا، کارداویه و کاردایه، کارتاوایه و کوردائیا و گوتی … گشتیان یه‌کن، له هه‌مان حاڵ‌دا که وه‌کوو یه‌ک ناچن به‌لآم به پێی وشه‌ی کاردۆخی گزنفۆن و کارای سۆمێریه‌کان هه‌موویان ناوی یه‌ک عه‌شیره‌تن›› ( پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ- ترجمه؛ حبیب الله تابان، کورد و کوردستان). پێوه‌ست به‌وانه‌ش دوکتۆر سپایزار(هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا: ۱۷) جه‌ختی کردۆته‌وه که، کارا، کادا، کاردۆخی، کورتی، گوتی و کوردی [له سه‌ر یه‌ک] به مانای کورده. پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ ده‌نووسێت: (…هێنده که جیا کردنه‌وه‌ی کورتی له گوتی مومکین نییه، به‌و راده‌یه‌ش له‌وه‌یکه دانیشتوانی ئه‌مڕۆکه‌ی کوردستان له وه‌چه‌ی هه‌مان گوتیهکانن گومانێک نابێ بخه‌ینه دڵمان). (تحقیقی درباره کرد و کردستان- پروفسور محمدامین زکی- ترجمه و توضیح –حبیبالله تابانی- انتشارات آیدین-۱۳۷۷- ل۶۴ ).
ئه‌سترابۆن جوگرافیازانی یۆنانی له ساڵی (۶۰)ی پێش زایین، نه‌خشه‌یه‌کی کێشاوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر نه‌خشه‌که‌ی ووشه‌ی (کلادهک و کورتی) داناوه، که هه‌مان ‹‹کارداک›› و کورده.
له راستیدا وشه‌ی کارداک، کاردۆک، کاردۆ، کۆردۆ، و کورد به واتای پاڵه‌وان دێت(مامۆستا محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی، تاریخ کورد و کوردستان،).
به‌و پێیه بۆ تۆمارکردنی مێژووی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، پێویسته مێژووی دێرینی ده‌وڵه‌ته‌کانی، گوتی، سوباری، لۆلۆیی، کاسی، میتانی، ناییری، موشکی، خالیدی، ماننایی و ماد، که بابوباپیرانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به دامهزرینهریان ده‌ناسرێن له یه‌ک جێ کۆ بکرێته‌وه و بنووسرێ (تاریخ ریشههای نژادی کورد، احسان نوری پاشا،ل۱۴). به‌بێ قسه، ئه‌وانه دوو خاڵی گرینگمان بۆ وه‌ده‌ر ده‌خه‌ن:
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه گشتیان ئاڵوگۆڕێکی رێزمانین و هه‌ر هه‌موویان له کۆتاییدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وشه‌ی کورد، دووهه‌میان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که، ئه‌وانه هه‌رکامیان ناوی هۆزه‌کانی کوردن، که له ولآتی مێزوپۆتامیادا، یا خود چیاکانی ئارارات و کێوی گودی که له قورئاندا به جودی (وستوت و علی الجودی) ناو بردراوه، ژیانیان به‌سه‌ر بردووه. (اسرم لیره) له ئهنسکڵۆپێدیای ئیسلام به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی (۱۰۶) دا به‌و جۆره رای خۆی ده‌نووسێت: «نووسه‌رانی نهمساری به شاخی جودیان وتووه شاخی کوردان».
ره‌نگه بتوانین ئه‌وه ده‌رببڕین که، له لایه‌که‌وه مێژووی کورد ته‌مه‌نێکی زۆر درێژ و دێرینی هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه جوگرافیا و خاکی کوردستانی کۆن، بریتی بووه له ئێران، ده‌شتی( فه‌لاتی ئێران ) ئێران و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی مێزوپوتامیا، واته سنووره‌کانی سروشتی که‌ندا وی فارس، ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ده‌ریای ره‌ش ( حیدر بهتویی –کرد و پراکندگی او در گستره‌ی ایران زمین-ل۱)- ( عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی،۱۳۷۱- ل۲۱).
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا،زمانناسه‌کان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له ئاریاییانه‌ی که به‌ره‌و رۆژهه‌لآتی ناڤین و رووباره‌کانی دیجله و فورات و ئورووپا کۆچیان کردووه، به‌بنه ماڵه‌ی هیندو ئه‌ورووپایی دابین ده‌که‌ن.
دیاکۆ نۆف ده‌ڵێت: ‹‹له نیوه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌می پ.ز له‌ناو زمانه‌کانی ئاسیادا، وشه‌گه‌لی هیند و ئه‌ورووپایی به چه‌شنێکی ئاشکرا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت؛ له سه‌ده‌کانی (۱۵-۱۶)ی پ.ز له رۆژهه‌لآتی ناویندا، ده‌وڵه‌ت و کیشوه‌رێک به‌ناوی میتانی هه‌بووه که پاشاکانیان نێوی هیند و ئورووپاییان له‌سه‌ر بووه (و.س. گویوا، ترجمه ولی الله شادان، د‌ستور زبان فارسی میانه).
هه‌ر دیاکۆ نۆف ده‌بێژێت که«… له باری زمانه‌وه ده‌بێت بڵێین له نیوه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌م تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ.ز، زانیاری و داکۆمێنتی پێویست له ئارادا نییه که نیشان بدات هۆز و گه‌لێک هه‌بوون که به زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی قسه‌یان کرد بێت. ›› (و.س. گویوا، ترجمۀ ولی الله شادان، د‌ستور زبان فارسی میانه).
دوکتۆر سپایزار به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که «هه‌ر چوار هۆزه‌کانی زاگرۆس واته کورده ئاراراتیهکان ( لولویی – گوتی – کاسی – سۆباری ) هه‌رکامیان خاوه‌نی زمانی ئاخافتنی تایبه‌ت به خۆیان بوون، ئه‌گه‌رچی به هۆی لێک جیابوونه‌وه و قهڵمرهوی جوگرافیایی ژیانیان، هه‌ندێک جیاوازیان تیادا وه‌به‌ر چاو دێت، به‌لآم هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک بنه‌مای زمانی، که به زمانی [کوردی کۆن] ده‌ناسرێت، په‌یڤینیان بووه.» (هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا-پرۆفیسۆر سپایزار- ل۱۱۷-۱۲۰).
هه‌ندێک له رۆژههلآتناسهکانیش ده‌ڵێن؛ هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی زاگرۆس به زمانی ئاری (هیند و ئورووپایی) قسه‌یان کردووه. زمانی لۆلۆبیه‌کان له نه‌تیجه‌ی توێژینه‌وه‌کانی هۆسینگ (Housing)دا، به لقی ئیلامی پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کات، که وێکچوونێکی زۆری ئه‌و زمانه له‌گه‌ڵ زمانی هۆریه‌کان به ده‌ستی سپایزار تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر و هه‌روه‌ها ئولمستێد و سپایزار لولویهکان به باپیره گه‌وره‌ی لوڕه‌کان ده‌زانن (تحقیقی درباره کرد و کردستان- پروفسور محمدامین زکی- ترجمه و توضیح – حبیبالله تابانی- انتشارات آیدین-۱۳۷۷-ڵ۶۲).
دیاکۆنۆف، رهنگاڵهکی ره‌گه‌ز و پێکهاته‌ی ماده‌کانی به کوتیهکان، لولوبیه‌کان، مێهرانیهکان، کاسیه‌کان، ئیلامی و هۆریه‌کان ناوبردووه (تاریخ ماد،دیاکونوف،ل۳۰).
هه‌رچه‌ند له زمانی پێشوونه‌ی ئاریه‌کان تا ئێسته به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌و نموونه به‌ڵگانه، ئه‌و راستیه سه‌رنج راکێشه‌ره بۆ ئێمه زه‌ق ده‌کاته‌وه و ئێمه له‌و رایه نزیک ده‌کاته‌وه که یه‌که‌مین نه‌ته‌وه، که مێژوو ناوی تۆمار کردووه، له رۆژهه‌لآتی ناوین و ئاسیای ناوه‌ڕاست (به وته‌ی سه‌رووی دیاکۆنۆف)، وه هه‌روه‌ها دوایش له خاکی ئێران‌دا، به زمانی هیند و ئه‌ورووپایی و لقی هیند و ئێرانی ئاخافتنی بووه، نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌ن و ئاریایی ره‌گه‌زی کورده و ئه‌مه‌ش رێی تێده‌چێت.
دیاره هۆزه‌کانی ئاریایی پێش کۆچ کردن و بلآوبوونیان به هۆی ئه‌وه‌یه که یه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه بوون، به یه‌ک زمان قسه‌یان کردووه، هه‌ر ئه‌و زمانه که به ناوی زمانی ئاریایی ده‌ناسرێت و ناوی لێ ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ش روونه که دوای چه‌ندین سه‌ده لێک‌جیا بوونه‌وه له باری بارودۆخی ناوچه‌یی و که‌ش و هه‌وای سروشتی و نه‌بوونی پێوه‌ندی نێوانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئاوێته بوونیان له ته‌ک خۆییه‌کان، ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاو له نێوان زمانی دیالۆگیان به‌دی هات که به ده‌سته گه‌لی جۆراوجۆری زمانی، واته بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی و بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئێرانی، پاشان گروپی زمانه‌کانی ئێرانی دابه‌ش بوون. به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکه، کۆچه‌رانی به‌ره‌و باشوور له‌ژێر ده‌سته‌ی زمانی هیند و ئورووپایی ناوبانگیان ده‌رکردووه، بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایهکانیش دوای لێک دابڕانیان به گروپی زمانه‌کانی هیند و گروپی زمانه‌کانی ئێرانی ناویان لێبردراوه.
ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئورووپایه‌کان به دیارده‌یه‌ک، ته‌رخان بکه‌ین که هه‌ر به هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوانه ده‌گوترێت که له‌سه‌ر بناغه و بنه‌مای زمانی ئاریایی داڕێژراون، ده‌گه‌ینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که واتای زمانێکی تایبه‌تی و بریتی له تاکه زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، هه‌میسان ئه‌گه‌ر هیند و ئێرانی وه‌ک لقێک له بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌ورووپایه‌کان دابنێین، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که “زمانی کوردی ئێستا” به زمانێکی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیند و ئورووپایه‌کان و ده‌سته‌ی چه‌ند هیجایی ‹‹ته‌وه‌ری سێهه‌م›› دێته ئه‌ژمار. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، هه‌موو گه‌له‌کانی ئورووپا (جگه له باسک و گه‌لانی ئورال – واته هه‌نگار و فنله‌ندی و …) سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران (جگه له عه‌ڕه‌ب، تورکه‌مان و ترکه‌کان) و باکووری هیند به زمانی هیند و ئورووپایی ده‌ئاخڤن.
فازل قه‌ره‌داغی، له په‌ڕتووکی (مێژووی دێرینی کوردستان) ده‌نووسێت: ‹‹ زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی به دوو گروپی، کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌لآتی ‹‹ساتیم›› (ئه‌رمه‌نی، ئێرانی، هیندی، ئیسلاوی، باڵتین) و کۆمه‌ڵی رۆژئاوایی ‹‹کینتوم›› (ژێرمه‌نی، لاتین، یۆنانی، سه‌ڵتیک) دابه‌ش ده‌کرێن. هه‌ر له‌و رهههندهشهوه ده‌توانین بڵێین که ره‌نگه ژینگه و ناوچه‌ی خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی له ئاڵقه‌ی سنووری نێوان ئه‌و دوو گرووپه‌دا بێت.
جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان هه‌ر دوو گرووپه‌که، ده‌ربڕینی ده‌نگی پیتی (س)یه، له کۆمه‌ڵه‌ی رۆژههلآتیدا به ده‌نگی (س) کرک ده‌کرێت و له‌وه‌ی تردا، هه‌ر وه‌ک خۆی، یانی (ک) ده‌رده‌بڕدرێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به سایتمی و کینتومی نێوان لێ بردراوه.
خاڵێکی زۆر گرینگ که به راشکاوی ده‌بێت ده‌ری ببڕین ئه‌وه‌یه که خزمایه‌تی و نزیکی و هه‌روه‌ها له‌یه‌ک ره‌گه‌ز و خێزان بوونی ئه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وانه، ئه‌و زمانه‌یه که قسه‌ی پێده‌که‌ن و له راستیدا به یه‌کیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به واتایه‌کی تر تاکه ده‌ستاوێژ و به‌ڵگه‌ی خزمایه‌تی و له‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌بوونی زمان و ره‌گه‌زی، گه‌له‌کانی ئێرانی و هیند و ئورووپایه‌کان، ریشه و بنچینه‌ی زمانی ئاخافتنیان به‌دی ده‌کرێت.
بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌م وته‌یه ده‌توانین په‌نجه بۆ تاقمێک نموونه‌ی خواره‌وه رابکێشین و ئه‌م وشانه‌ی خشته‌ی ژماره (۲) ش وه‌ک به‌ڵگه و نموونه‌یه‌ک بێنینه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ زانایانی زمان وێڕای ئه‌وه‌یکه وێک‌چوونی رواڵه‌تی و ریشه‌ی زمانگه‌لی جۆراوجۆریان خستۆته‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه، وێک‌چوونی رێزمانیشیان له‌به‌رچاو گرتووه، چوونکه هه‌میشه هه‌روه‌ک ئه‌راسمۆس ڕاسک ده‌ڵێت، ته‌نیا له یه‌کچوونی رواڵه‌تی وشه‌ی زمانه‌کان نابێتههۆکاری بێ ئه‌ملاو لای هاوریشهبوون.
بۆ زیاتر روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته که زمانی کوردی و فارسی و هیندی کۆن و ئاڤێستایی له باری هاوبه‌شی تایبه‌تمه‌ندی فۆنه‌تیکی و ریشه‌ی واژهکان و ستره‌کتۆری بنه‌مای وشه‌کان هه‌ر له‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن، ده‌توانین ئه‌م وشانه که له خشته‌ی ژماره ( ۴ ) دا وه‌ک مشتێ له خه‌روار هاتوون، بخه‌ینه روو.
زۆر ئاشکرایه و ئه‌وه‌ش نابێ له‌بیر بکه‌ین که به درێژایی رۆژگار، گۆڕانکاریه‌کی قووڵ به سه‌ر ئه‌و زمانانه‌دا هاتووه، به جۆرێک که ته‌نیا له ریشه و بنچینه‌دا ده‌توانین خزمایه‌تی و نزیک بوونیان نیشان بده‌ین؛ بۆنموونه گوڕانکاری سروشتی ووشه‌ی (ئه‌ژنۆ)ی ناڤێستایی له ناو زمانی ئاڵمانی ده‌ده‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه:
(منوچهر آریانپور کاشانی ،ره‌نگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی، – ل۲۳).
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه، به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له که زمانی هیند و ئورووپایی له ده‌سته‌ی سێهه‌مدا جێگیر ده‌بن، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ش خۆی له خۆیدا خاڵێکی پۆزیتیڤ ده‌ژمێردرێت.
تۆژینه‌وه‌ی دۆزراوه‌کانی ئاڤێستایی و مادی (هه‌مان ئاسه‌واری دۆزراوه‌ی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نه‌شی) له‌لایه‌که‌وه و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی سانسکریت و هیندی کۆن له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو هۆزه له خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی به‌ر له‌کۆچ کردنیان به یه‌ک زمانی وه‌ک یه‌ک و تاک قسه‌یان کردووه.
به هه‌ر حاڵ نزیک بوون و وێک‌چوونی کوردی ئێستا به تایبه‌تی کۆی زاراوه‌کانی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ ئاڤێستایی و هیندی کۆن تا راده‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت که ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی رواڵه‌تی، ئاڤێستایی به کوردی و به پێچه‌وانه، پاچڤه، بکه‌ین، به بێ ئه‌وه‌یکه وشه و رسته که له بناغه‌ی ده‌ستوور و پره‌نسیپی خۆی بترازێت.
په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌کانی ئاڤێستایی، مادی و کوردی
دارمستتر، نووسه‌ری کتێبی (تتبعات ایران) ده‌نووسێت: ‹‹زمانی ماده‌کان (کورده رۆژههلآتیهکان) زمانی ئا‌ڤێستا بووه» (تاریخ ماد از دیدگاه باستان شناسی،عبد الرضا مهاجری نژاد-ل۵۴). مامۆستا مه‌ردووخ ده‌بێژێت: ‹‹بنچینه‌ی زمانی کوردی رۆژهه‌لآت به شێوه‌یه‌کی ته‌واو، بریتییه له زمانی مادی ئا‌ڤێستا، ریشه و بنچینه‌ی زمانی ئاریایی کۆن، که زمانی ( ئانزان) یان پێ گوتووه، به باوکی هه‌موو زمانه‌کانی (ماد، هیند، پارس و …) ئه‌ژمێردرێن». دیاکۆنوفیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که په‌ڕتووکی پیرۆزی ئا‌ڤێستا به یه‌کێک له زمانه کۆنه‌کانی ئێران نووسراوه، له‌باری سه‌پک و رێزمان و پره‌نیسپی زمان، له زمانی ئێرانی کۆن که گڵینه و کهتیببهکانی ههخامهنیشیهکانیشی پێ نووسراوه (هه‌روه‌ها له زمانی هیندی کۆن) جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه. زمانی کوردی هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه که ئاڤێستای پێ نووسراوه، دارمستتر به ته‌واوه‌تی هه‌ر گومانێک لا ده‌بات و دهنوسسێت: (ئا‌ڤێستا) به زمانی (ماد)ی نووسراوه‌ته‌وه) (غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹). دارمستتری فه‌ره‌نسه‌وی له درێژه‌ی باسه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سووره که زمانی ئاڤێستایی هه‌مان زمانی ماده‌کانه، که کورده‌کانی ئه‌وڕۆ به ئه‌ژمار دێن یاخود زمانی کوردی ئێستا پاشماوه‌ی زمانی مادییه. ئه‌و باوه‌ڕه له لایه‌ن ئوستاد پورداودیش جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. مامۆستا مه‌ردوخ ده‌ڵێت: “زه‌ند و ئا‌ڤێستا هه‌روه‌کوو زمانی ماد، نووسراوه‌ته‌وه که کوردی ڕه‌سه‌نه و له زمان و دیالێکتی موکری ده‌چێت، (هورات) و (درستهر) هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ چه‌ند زمانناسێکی تری جیهانیدا له‌و باره‌یشه‌وه هه‌مان راڤه‌یان هه‌یه (عه‌زیز ئالانی، له‌پێناوی زمانه‌که‌ماندا-ساڵی۲۰۰۵- ل۱۰).
دیاکۆنۆف له په‌ڕتووکی مێژووی ماد‌دا ده‌نووسێت: خه‌ڵکی ماد له سه‌ره‌تاوه به زمانی ئاڤێستای کتێبی پیرۆزی ئایینی زه‌رده‌شت که یه‌کێ له کۆنترین زمانه‌کانی ئێرانه قسه‌یان کردووه (تاریخ ماد،دیاکونوف،ل۶۲).
( ابن خلدون ) ده‌ڵێت: ( ماد ) و ( کورد ) هه‌ر یه‌کن. ( حه‌سه‌ن پیرنیا )ش ده‌نووسێت: ( ماده‌کان ) ئارین و باپیره گه‌وره‌ی ئه‌و کوردانه‌ن که به موکریانی ناسراون یا خود کوردی موکرین، زمانی دێرینی ( ماد ) هه‌مان زمانی ( موکری ) ئه‌مڕۆیه(عه‌زیز ئالانی ،له‌پێناوی زمانه‌که‌ماندا- ۲۰۰۵).
بۆ وێنه، ده‌توانین ئاماژه به وێک‌چوونی، تاقمێک له‌م ووشانه‌ی خشته‌ی ژماره ( ۵ ) که به ووشه‌گه‌لی مادی ناسراون، له‌گه‌ڵ کوردی ئێستا بکه‌ین (زبان کردی و لهجههای آن، دکتر نامیق صفی زاده، مجلە آناهید، ل۸۵ ،شمارۀ چهارم، دیماه۱۳۸۳).
له راستیدا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان زمانی مادی و کوردی ئه‌وڕۆ له دوو لایه‌نه‌وه روون کراوه‌ته‌وه، له لایه‌که‌وه گومان له‌وه ناکرێت که کورد له نه‌ژاد و نه‌سڵی مادن، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زمانی کوردی کت و مت زمانی مادی ده‌ناسرێت. (سایس) له‌م باوه‌ڕه‌دا بووه که، «گه‌لی ماد چه‌ند هۆزێکی کورد بوون که له خۆرهه‌لآتی ئاشوور تا خوارووی ده‌ریای قه‌زوین، سنووری ولآته‌که‌یان بووه، له بنه‌ڕه‌تدا یا خود ره‌گه‌زدا ( ئاری )ن و له رووی زمانیشه‌وه ( هیند و ئورووپایی ) ن.»( عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، ۱۳۷۱- ل ۲۱-۲۲).
واسیلی نیکیتین وای بۆ ده‌چێت که:‹‹ره‌گه‌زی کورد، دیارده‌ی هۆزه‌کانی کۆنی گوتی، لولو، مانایی، سوباری، نایری، میتانی، کوردۆک و ئۆرارتۆیه، که بێگومان هه‌موویان به زمانی مادی، که هه‌ر یه‌که‌یان زاراوه‌ی جیاوازیان بووه، گفتگۆیان کردووه. ›› ( کورد وکردستان،واسیلی نیکیتین،۱۹۶۰- ل۸،۱۲).
ئاسه‌وارناسی ناوبه‌ده‌ر، ئوستاد سوون نووسیویه‌تی؛ ‹‹کورده‌کان له نژاد و ره‌گه‌زی مادن، وه ئه‌شو زه‌رده‌شت کتێبی ئاڤێستای پێ نووسیوه. ›› (دودمان آریایی کرد کردستان، مظفر زنگنه-ل ۲۶-۲۷).
به‌و زانایانه ده‌توانین (دۆمهرگان)، (کێتیز یاس)، (پلوتارک)، (هانس کۆنترینێز) و (لووشان) یشی پێوه زیاد که‌ین که هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه پێیان داگرتووه (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌روو). (زبان کردی و لهجه های آن،دکتر نامیق صفی زاده،مجله آناهید، ل۸۵،شمارۀچهارم،دیماه۱۳۸۳).
پرۆفیسۆر ویلیا‌م جاکسن که زیاتر له هه‌ر که‌س ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شت لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه جه‌ختی هه‌یه که ( … موکریه‌کان نه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ماده‌کانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه له نێوان ئێرانیه‌کاندا زیاتر له هه‌موویان به زێد و مه‌ڵبه‌ندی له دایکبوونی زه‌رده‌شت نزیکتر بوون و ته‌نانه‌ت ناسراون، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به زمانێک په‌یڤینیان هه‌یه، که زیاتر له هه‌موو زاراوه‌کان و زمانه‌کانی تر، به زمانی زه‌رده‌شت “ئاڤێستایی” نزیکتره. ) ( تحقیقی درباره کرد و کردستان-پروفسور محمدامین زکی-ترجمه و توضیح –حبیب الله تابانی-انتشارات آیدین-۱۳۷۷ ). میجرسۆن ئاوا رای خۆی ده‌رده‌بڕێت ‹‹…هه‌ر ئه‌و کوردۆئێنانه ره‌گه‌زی کوردی ئه‌وڕۆ و نه‌وه‌ی ماده‌کانی به‌ناوبانگن.››
پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و رایه پێ چه‌قاندووه که، ئیتر جێی هیچ گومانێک نییه که زه‌رده‌شت له باکووری ناوچه‌یه‌ک پێی ناوه‌ته مه‌یدانی ژیان که ئه‌وڕۆ به ناوچه‌ی موکری ده‌ناسرێت، زمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نزیکترین زاراوه‌یه له نووسراوه‌کانی زه‌ند و ئا‌ڤێستا، واته ده‌توانین بڵێین له بنه‌ڕه‌تدا زمانی کوردی [ئه‌وڕۆیه]. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیر و رایه له لایه‌ن هوارت (Huwart) و دار مستتر و تاقمێکی دیکه کاری زۆر له‌سه‌ر کراوه، به‌جۆرێک که به ئه‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتوون که ئاڤێستای زه‌رده‌شت به زمانی مادی و کوردی ئه‌وڕۆ نووسراوه. هیچ هۆیه‌ک نییه که گومان له‌و بۆچوونه‌ی سه‌روو بکه‌ین، دیاره وێک‌چوونی وشه‌گه‌لی ئاڤێستایی له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌وڕۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ فارسی ئه‌وڕۆ له خشته‌ی ژماره ( ۶ ) دا به روونی ئه‌و راستیه بۆ ئێمه ده‌سه‌لمێنێت. به پێی ئه‌و خشته‌یه ده‌توانین به‌و ده‌رئه‌نجامه بگه‌ین که زمانی کوردی ئه‌وڕۆ له لایه‌که‌وه، راسته‌وخۆ له زمانی ئاڤێستایی که‌وتۆته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گه‌ڵ فارسی ره‌سه‌نایه‌تی و پێوه‌ندی خۆی زیاتر پارازتووه. به تێبینی و هه‌ندێک وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه و ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که، ده‌توانین ئه‌و خالآنه‌ی خواره‌وه به راشکاوی ده‌سنیشان بکه‌ین:
۱- بنه‌مای زمانی کوردی، هیندی، فارسی، ئورووپایی و … گشتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ک ریشه و بنچینه‌ی تاک، به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر، بنه‌ماڵه‌ی زمانی هیند و ئورووپایی له‌سه‌ر یه‌ک بنج و ریشه‌وه رواون و چه‌که‌ره‌یان کردووه.
له‌سه‌ره‌تای مێژووی کورد به‌و جۆره که له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئاریاییه‌کان ناسراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه له ئه‌ساسدا له‌رێگه‌ی راو و ئاژه‌ڵداری ده‌ژیان، به تایبه‌تی به‌هۆی ده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌سپ، تواناییه‌کی زیاتریان بۆ هاتو چۆ په‌یدا کردووه و به‌رده‌وام له‌ناوچه‌کانی تر بڵاو بوونه‌ته‌وه؛ که‌وایه به‌پێی ئه‌سڵی زانستی زۆرینه‌ی پانتایی ره‌وا (M.P. ARE) زمانی سه‌ره‌تایی ئه‌و هۆز و گه‌لانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه به سه‌ر زاراوه گه‌لی جۆراوجۆر به‌ڵام لێک نزیک دابه‌ش بوون زمان گه‌لی جیاوازی وه‌ک فارسی، لاتینی، هیندی، ئاڵمانی و … لێبۆته‌وه ( و.س.گویوا،ترجمه ولی الله شادان،د‌ستور زبان فارسی میانه).
پڕ ئاشکرایه، به هۆی تێپه‌ڕ بوونی کات و جودایی نێوان نیشتهجێیهکانیان و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاتوچۆ له مابه‌ینیان و به‌رینایی ولآتهکانیان، جیاوازی و دژایه‌تی رواڵه‌تی نێوان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی پێک هێناوه، بۆیه گه‌زافه نابێت ئه‌گه‌ر بگوترێ زمانی دایکی واته دایکی زمانی هیند و ئورووپایی زمانی کوردی کۆنه.
۲- له نێوان بنه‌ماڵه‌ی زمانی هیند و ئورووپایی‌دا، زمانی کوردی کۆن (ئاڤێستایی) وه‌ک تاکه زمانێکی کۆن ده‌دره‌وشێته‌وه.
۳- کۆنترین زمانی ئاخافتن و نووسینی ده‌شتی ئێران و خاکی ئێران، زمانی ئاڤێستایی یا خود مادی کۆن بووه، هه‌ر ئه‌و زمانه که راسته‌وخۆ زمانی مادی و زمانی کوردی ئه‌وڕۆی لێ به‌رهه‌م هاتووه.
۴- سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانه‌کانی ئاریایی ئێران و گشت دیالێکت و زاراوه‌کانی، زمانی ئاڤێستایی و مادی کۆنه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بسه‌لمێنین که زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی وێڕای پره‌نسیپێکی هاوبه‌شی رێزمانی له‌یه‌ک ریشه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به شێوه‌ی سروشتی رووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه که، وڵات و لانکه‌ی خه‌ڵکانی هیند وئورووپایی کوێیه؟
له ماوه‌ی چه‌ند ده‌هه‌ی سه‌رده‌م، تاقمێکی به‌رچاو له زانایان به تایبه‌تی زانایان و مێژووزانه‌کانی روومی (T.GAMKRELIDZE-V.IVANO) ئه‌و گریمانه‌یان وه پێشَ خستووه که لانکه‌ی خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی کوردستان و ده‌ورووبه‌ری کوردستانه، چوونکه هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره بووه که نزیکه‌ی ده‌هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا، کشت و کاڵ و راهێنان و رام کردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و ماڵات هاتۆته ئاراوه و له سۆنگه‌ی ئه‌و راهێنانه، شارستانییه‌ت و زیاد بوونی حه‌شیمه‌ت و پێکهێنانی ئه‌رته‌ش و ته‌کنیک و ته‌وسه‌عه و پێشکهوتوویِی مرۆڤ له رێگه‌ی کۆچکردن وه‌دی هاتووه ( فرهنگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی، منوچهر آریانپور کاشانی). دیاره ئاسه‌واری کۆنی دۆزراوه له سه‌رتاسه‌ری مهزووپۆتامیای کوردستانی گه‌وره له وانه ئه‌شکه‌وتی شانهدهرێی هه‌ولێر وههزارمێردی سلێمانی ،بێستوونی کرماشان و گردی حه‌سه‌نلوو… ئه‌و گریمانه‌یه پشت ڕاست ده‌کاته‌وه.
زمانی هیند و ئورووپایی، زمانی تاکی خه‌ڵکانێک بووه که نزیکه‌ی چوار تا شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا له ناوچه‌یه‌کی سنووردار ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، هه ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زمانی ئه‌و گه‌له به‌دوور له زاراوه گه‌لی جیاواز و جۆراوجۆر بووه، یا خود زاراوه‌ی ئه‌م زمانه گه‌لێک له‌یه‌کترنزیک بوون. پایه‌ی هۆکاری ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌ر وه‌ک باسی لێ‌کرا ئه‌وه‌یه که، به‌پێی پره‌نسیپی زۆرینه‌ی پانتای ره‌وا (بیشینه گستره‌ی مجاز-MAXIMUM PERMISSIBLE AREA)، ئه‌گه‌ر بێت و جه‌غزه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمانێک به‌رینایی هه‌بێت، زاراوه و په‌راوێزه‌کانی ئه‌و زمانه هه‌ر کامیان به زمانێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ (ته‌بدیل) ده‌بن؛ هه‌ر وه‌ک زمانی لاتین به زمان گه‌لی جیاوازی فه‌ره‌نسی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی و … دابه‌ش بوون. به بێ دڕدۆنگی ئه‌وه شتێکی گه‌لێک ئاساییه که گوڕانکاری و لێکسوانی زمان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئاڵووێر و هه‌ڵسوکه‌وتی نێوان زمان و زاراوه‌کان، نیشانده‌ری زیندووبوونی زمانه، ئه‌گینا زمانی پووکاو که گوڕانی به سه‌ر دا نایه‌ت.
زمانی کوردی و زمانی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی
گرینگ‌ترین زاراوه‌ی زمانی ئێرانی، زمانی کوردی کۆن یا خود ئاڤێستاییه، دوایش زمانی مادی و ئه‌و زمانه که هه‌خامه‌نشیه‌کان له‌وان وه‌ریان گرتووه و له مێژوودا به هه‌ڵه، به زمانی فارسی کۆن، پارتی و … ناویان لێ ده‌بردرێت.
ده‌رباره‌ی زمانی ئاڤێستایی بێجگه له په‌ڕتووکی ئا‌ڤێستا، که ئه‌ویش له قۆناغه‌کانی تری مێژوودا نووسراوه‌ته‌وه، شتێکی دیکه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دا نییه، وشه و به‌ڵگه دۆزراوه‌کانی زمانی مادی و سکایی، له چه‌ند چه‌مکێک تێپه‌ڕ نابن (سۆران). له باره‌ی هه‌خامه‌نشی (مادی) کۆن ده‌توانین بڵێین که سه‌رچاوه‌ی زمانه‌کانی ئێران، رۆژهه‌لآتی (به‌لووچی، ئۆڕدوو، سهغدی و …) و، رۆژئاوایی (فارسی کۆن، فارسی نێونجی و ئه‌مڕۆیی، کوردی نێونجی، پارتی، په‌هله‌وی و … ) ن، که‌وایه هه‌م فارسی و هه‌م کوردی، راسته‌وخۆ له زمانی هه‌خامه‌نشی (مادی) کۆن جیا بوونه‌ته‌وه. دیاکۆنۆف له زمان ئه‌سترابۆن ده‌نووسێت: “زمانی ماده‌کان له گه‌ڵ زمانی فارسی و پارتی و باکته‌ریا هه‌ر یک بووه” و له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “ده‌بێ زمانی ئاڤێستاش به زمانی مادی له قه‌ڵه‌م بده‌ین” (ل۸۵-۸۶) تا ده‌گات به فارسی کۆن و فارسی نێونجی که هه‌ر کوردی ئه‌وڕۆیه (تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد،(از شرقی ترین تا غربی ترین)،غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹).
پێویسته بڵێین زمانی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی، کتومت پاشماوه‌ی زمانی مادییه، ئه‌گه‌رچی تاقمێک له پیتی وشه‌کان به پێی تێپه‌ڕبوونی کات و ئاڵوگۆڕی سروشتی زمان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی تهکامووڵ و ساده بوونه‌وه‌ی زمان، گۆڕانکاری تێدا کراوه. مخابن، فارسه‌کانی ده‌مارگیر و ههمهلایهنخواز، له زمانی باوی چاخی هه‌خامه‌نشییه‌کان به ناوی فارسی کۆن (فارسی باستان!) نێوی لێ ده‌به‌ن، ئه‌و رسته‌یه (فارسی کۆن) که قوارهیهکی لێکدراوی مه‌نتیقی و قابیلی قه‌بووڵ نییه، وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی به ئه‌نقه‌ست له مێژوودا جێ که‌وتووه و تا راده‌یه‌کی زۆریش جێی خوی کردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یکه رۆژئاواییه‌کان و رۆژهه‌لآت ناسهکانیش له زۆربه‌ی کاتدا ئه‌وه‌یان که‌وتۆته ناو مێشک وکاوێژی ده‌که‌نه‌وه.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌سڵ و سه‌رچاوه‌ی پارسی کۆن و فارسی ئه‌وڕۆیی، به پێی وته‌ی زۆربه‌ی زانایانی زمان‌ناس و مێژووزانه‌کان وه‌ک دیاکۆنۆف، مینۆڕسکی،… ده‌بێت له ولآتی ماد بدۆزرێته‌وه، چونکه زمانی که‌تیبه‌کانی هه‌خامه‌نشی، داگری وشه‌ی زۆری مادین، ته‌نانه‌ت تاقمێکی به‌رچاو، له‌مه‌ڕ ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که خه‌تی نووسینی کۆنی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشیه‌کان، له خه‌تی مادی کۆن یا خود خه‌تی ماناییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه خه‌تی نووسینیان واته خه‌تی بزماری هه‌ر به ته‌واوی جیاوازی هه‌بووه (فرهنگ ریشههای هند و اروپایی زبان فارسی، دکتر منوچهر آریانپور کاشانی). نۆڵدکه رای خۆی به‌م جۆره تۆمار ده‌کات: ئه‌گه‌ر که‌تیبه‌یه‌ک له کورد بدۆزرێتوه شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که به زمان و خه‌ته‌وه، کتومت هه‌مان نووسراوه‌ی که‌تیبه‌کانی پاشاکانی هه‌خامه‌نه‌شی بێت (تتبعات تاریخی راجح به ایران،دارمستتر، به نقل از تاریخ سیاسی و جغرافیای کورد،غلام رڤا انصاف پور ،ل۷۱). لێکدانه‌وه‌ی ووشه‌گه‌لی خواروو، ئه‌و راستیهگومان لێ نه‌کراوه‌مان پێده‌ڵێت. پیتی ( ژ )ی ئاڤێستایی له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ووشه‌کانی فارسی ئه‌وڕۆدا به ( ز ) و ( د )، (د) ش به (ز) و به‌پێچه‌وانه، گۆڕدراوه و له کوردی به تایبه‌تی کرمانجی ژووروودا هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی پیته‌کانی ( پ )ی ئاڤێستایی به ( ف ) و ( ڤ V ) ش به ( F )گۆڕاوه. ( س ) به (ش )ێ گۆڕدراوه.
( ه ) به ( خ ) گۆڕدراوه.
( گ ) به ( ک ) و ( ج ) گۆڕدراوه.
( م ) به ( د ) گۆڕدراوه.
(ش)به(ز) و(ز)ێش به (ژ)گوڕدراوه.
له راستیدا ئه‌گه‌ر زمانی چاخی هه‌خامه‌نه‌شی (به هه‌ڵه فارسی کۆن) له‌گه‌ڵ زمان گه‌لی ئێستای کوردی و فارسی بهرانبهریهکیان دابنێن، تێده‌گه‌ین که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووشه‌کان، میناهی و وێکچوون و هاوسهنگهیکی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ کوردی هه‌یه، به بێ قسه ئه‌وه داگری چه‌ند نووکته‌ی گرینگه:
۱- ئه‌وه‌یکه زمانی هه‌خامه‌نه‌شی، کوردی و فارسی هه‌ر کامیان بنزمان و زاراوه‌ی زمانی ماددین.
۲- نزیکترین زاراوه به زمانی هه‌خامه‌نه‌شی و مادی، زمانی کوردییه.
۳- ئه‌و دیارده‌یه‌ی که ئێستا فارسه‌کان به ناوی فارسی کۆن، ده‌یناسن و ده‌یناسێنن، له راستیدا به هه‌ندێک گۆڕانکاری سروشتی، هه‌مان زمانی کوردی کۆنه (واتا زمانی سه‌رده‌می مادده‌کانه).
زمانی کوردی و زمانی پارتی
زمانی پارتی که به نێو گه‌لی په‌هله‌وی، په‌هله‌وانی و په‌هله‌وی ئه‌شکانی و … ناوی لێ بردراوه، یه‌کێ له زمانه‌کانی نێونجی ئێرانیه. زمانه‌کانی ئێرانی له ئیستیلاحدا به‌و زمانانه ده‌گوترێ که، دوای تێکچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان ( ۳۳۰ – پ.ز ) له ئێران‌دا بره‌وی هه‌بووه. له‌و زمانه له ناو ده‌قه‌کانی ( مانه‌وی ) دا به نێوی پههلهوانێک، نێو بردراوه.
ده‌گوترێ له سه‌رچاوه‌ی کۆنی زمانی پارتی شوێنێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی توێژه‌ره‌کان و زانایانی مێژوویی، ئاوا ده‌نووسن که دوو په‌ڕتووکی یادگاری زه‌ریران (پاتکار- یادگار زریران) و داری ئاسووری (درخت آسوری) له بنه‌مادا به زمانی پارتی نووسرابن، هه‌ر دووی ئه‌و کتێبانه که له ساسانیه‌کانه‌وه به جێ ماون، واژه‌گه‌لی “پارتی” تیاندا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت (دکتر حسن رڤایی باغ بیدی،راهنمای زبان پارتی”پهلوی اشکانی”-ڵ۲۵).
تاقمێک له زمانناسه‌کانی ئێرانی پێیان وایه که په‌خشانه‌کانی وه‌یس و رامین (فخرالدین اسعد گرگانی – قرن ۵ هجری) و هه‌ندێک داستان و چیرۆکی ناو شاهنامه‌ی فهردهوسی وه‌کوو بیژه‌ن و مه‌نیژه له بنەما دا پارتی بن، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خالآنه‌ی که له درێژایی بابه‌ته‌که‌دا باسیان ده‌که‌ین، وای بۆ ده‌چین که زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆکانه و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک داستان وبه‌رهه‌می وه‌ک شیرین و فه‌رهاد، له‌یلی و مه‌جنوون، ناسر و ماڵماڵ، لاس و خه‌زاڵ و آرتای ویرافنامه، کارنامه‌ی ئه‌رده‌شیری پاپه‌کان، و … له بنه‌ڕه‌تدا به زمانی کۆنی کوردی نێونجی نووسراون (فرهنگ فارسی به کردی_شکرالله بابان-ڵ۸).
(مان) شاگردی (ئاندراس) به هێنانه‌وه‌ی شه‌ش هۆکار و ده‌لیل، جیاوازی و ناکۆکی نێوان زمانی فارسی (نێونجی) و پارتی تاپۆ کردووه (و. س. گویوا، ترجمه ولی الله شادان، د‌ستور زبان فارسی میانه- ڵ۱۲). ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌ش ئینکار ناکه‌ین که ته‌نیا به‌ڵگه و گه‌واهی بۆ ئه‌و بۆچوونه، له یه‌ک ریشه و بنه‌ما بوونی ووشه گه‌لی پارتی له‌گه‌ڵ کوردی کۆن و ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها بۆچوون و کۆک بوونی مانا و ناوه‌رۆکی داستانه‌کان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگ و جیهانبینی کورد، له‌سه‌ر هێڵی تێکست و شێوازی (بازسازی) فه‌رهه‌نگی و پێکهه‌ڵکێشانی به‌شه وێکچووه‌کانی فه‌رهه‌نگی گه‌لان، ئێمه له درووست بوونی ئه‌و رایه نزیکتر ده‌کاته‌وه.
به گشتی مێژووناسان و ئاسه‌وارناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و رایه کۆکن که ده‌سه‌لآتدارانی سلسله‌ی پارتی له ئه‌ساسدا ئێرانی و ئاریایی نین، به‌ڵکوو له نه‌ژادی زه‌رد (تورکه‌کانی مه‌غوول)ن، که له رێگه‌ی باکووری ئێرانه‌وه په لاماریان هێناوه‌ته ناو خاکی ئێران. گومان له‌وه دا نییه که زمانی ترکه‌کانی مه‌غوولی له ریشه‌ی ئاڵتایی – جغتاییهوه هاتووه و هیچ پێوه‌ندیه‌کی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زمان گه‌لی هیند و ئورووپایی به گشتی و زمانه‌کانی ئێرانی به تایبه‌تی، نییه. ئه‌وه ئه‌مه ده‌باته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی پارته‌کان زمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران که هه‌مان زمانی کوردی کۆن بووه به هه‌ندێک ئاڵوگۆڕ و ده‌ستێوه‌ردان، په‌سند کردووه و کاروباری خۆیان پێ راپه‌ڕاندووه. بۆ نموونه ده‌توانین ئه‌و گۆڕانکاریانه له ئاڤێستایی بۆ فارسی کۆن! و پارتی به نموونه بێنینه‌وه.
۱- a ( ئا )ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ڕاست له پارتیدا ماوه‌ته‌وه به‌ڵام له کۆتایی ووشه‌کاندا لابردراوه، به‌ڵام ئه‌و پیته له کۆتایی زۆربه‌ی ووشه‌کانی کوردی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
۲- ( ب )ی کۆن له پارتیدا ماوه‌ته‌وه به‌لآم له نێوان دوو پیتی ده‌نگداردا به ( واو W ) گۆڕدراوه.
۳- ( Z )ی ئه‌ڤێستایی له پارتی و کوردی‌دا هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
۴- (س)ی ئاڤێستایی و پارسی کۆن به (ه) گۆڕدراوه. وشه‌ی ئاڤێستایی «ئاسو» به واتای توند و تیژ به وشه‌ی ئاهو بگۆڕ کراوه، به‌ڵام له زمانی کوردی هه‌ر وه‌ک خۆی «ئاسک» ماوه‌ته‌وه.
پارتی فارسی کوردی
GAD می رسد ده‌گات
KAFT افتاد که‌وت – که‌فت
WAXT گفت گوتی- وتی- ئاخافتی
Roshn روشن ڕۆشن- ڕوون
لێره‌دا بۆ روون بوونه‌وه‌ی زیاتر ئاماژه به کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی دیکه ده‌که‌ین.
له هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی دۆزراوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌قاوده‌ق ووشه‌کانی کوردی ئه‌وڕۆ به‌کار بردراون، به‌جۆرێک که ئه‌گه‌ر به که‌سێکی کورد و فارسی ئه‌وڕۆی نیشان بده‌ی، کورده‌که به بێ ئهوهیکهههست به‌وه بکات که ئه‌و رسته و واژانه هی زمانی پارتیه، وه‌ک کوردی ئه‌وڕۆ ده‌یخوێنێته‌وه و لێی تێده‌گات، به‌لآم فارسه‌کان، جگه له‌سه‌ر راوه‌شاندن و سه‌رگێژه، هاڕه‌ی له بڕه‌ی ناکاته‌وه و به قه‌ولی پرۆفسۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز، هه‌ر له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا چاویان پێنه‌که‌وتووه و نه‌یانبینیوه.
له‌ناو بونچاقێکدا ئه‌و رسته‌یه بۆ نموونه ده‌توانین بخه‌ینه به‌ر چاو:(حسن رڤایی باغ بیدی، راهنمای زبان پارتی “پهلوی اشکانی”- ل۱۳۹)، Azh raz bardaan…)).
( ئه‌ژ ڕه‌ز به‌ردان … ) واته له ره‌زی به‌ردان
لاتین: Ej rej berdan…
وشه‌ی ره‌ز هه‌ر به مانای باغی ترێ له بونچاقی ئهورامانیشدا هاتووه.
له هه‌ندێک لاپه‌ڕه دۆزراوه‌ی کاتی مانهویهکاندا، که باس له داستانی به سه‌لیب کێشانی عیسا ده‌کرێت، ئاوا نووسراوه:
« Hêb zaanêd kû……»
… هه‌ر که‌سێک بزانێت که …
بێگومان ئه‌و نیوه دێڕانه به هه‌ر کوردێک، که ئاگاداریه‌کی ئه‌وتۆشی به‌سه‌ر زمانی ره‌سه‌ن و دایکییدا نه‌بێت، نیشان بده‌ی به سانایی له‌وه تێده‌گات، به تایبه‌تی ووشه‌گه‌لی هێب (هه‌ر که‌سێک)، زانێد (بزانێت)، کوو (که)، ئه‌ژ (ژ – ژێ) له لای کورده‌کانی تورکیه هه‌ر ئێستاش به هه‌ندێک گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ر زمانانه.
نزیکی و وێک‌چوونی زمانی پارتی و کوردی ئه‌مڕۆ تا راده‌یه‌که، که ده‌توانین ئه‌و دوو زمانه، دوو زاراوه‌ی ته‌واو نزیک له یه‌ک زمان که هه‌مان مادییه، بزانین، ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ بکه‌ین که کوردی و پارتی له زمانی ئاڤێستایی و به ئاشکرایی و ره‌به‌ق (مشخڵاً) له ئاڵوگۆڕی پیت و فۆنه‌تیکی زمانی پارتی به‌رهه‌م هاتووه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێین که، ئه‌و شته‌ی به نێوی زمانی پارتی ئه‌شکانی ده‌یناسین، هه‌مان زمانی کوردییه که خۆی له خۆیدا له زمانی کوردی کۆن واته مادی هه‌ڵگیرساوه. لێکچوونی یه‌کجار زۆری وشه و ریشه‌ی واژهکان له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌مڕۆیی ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌کات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت له کتێبی داری ئاسۆریک روونتر ببێته‌وه.
ده رئه نجام:
هه‌رچه‌ند بزر ناکرێ که پشکنین و دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه و داکۆمێنتی بێ قڕه، به‌مه‌به‌ستی پۆلێن‌کردن و ده‌ستنیشان کردنی زمانی کوردی، له هه‌مان حاڵ‌دا که زۆر ناسک و که‌ره‌سته‌یه‌کی پێویسته، گه‌لێک چه‌توون ودهریایهک دژواره، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌دا، به‌وه ده‌گه‌ین که زمانی کوردی کۆن و ئاڤێستایی (مادی) ماک و ریشه و سه‌رچاوه‌ی زمانی کوردی به ئه‌ژمار دێت، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێوه‌ندی و راپهرموونیهکی بێ ئینکار و له‌پسان نه‌هاتووی به شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هه‌یه.
بێ گومان مه‌به‌ستمان ئه‌وه نه‌بووه که به شان و باهۆی زمانی کوردی‌دا بێینه خوار،به‌ڵام دیاره له ده‌قی ناوه‌رۆکی ئه‌م وتاره‌دا هه‌وڵمان داوه، نیشان بده‌ین که زمانی کۆنی ئاری (زمانی دایکی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی) و دوایش زمانی ئاڤێستایی و کوردی کۆن تاکه زمانێک بووه که له مێزوپۆتامیادا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی گێڕاوه و بنه‌مای هه‌موو زمانه‌کانی پۆلی هیندی و ئورووپایی و شاخه‌ی ئێرانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. بێ شک ئه‌و گریمانه راستیه‌مان کاتێک بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که به چاوێکی ژیرانه و دوور له فه‌ناتیک، سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر وشه‌گه‌لی کوردی ئاڤێستایی و کوردی نوێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کێشان و بهرانبهردانانیان له‌گه‌ڵ مادی، پارتی، په‌هله‌وی و فارسی نوێ ئه‌و راستیه‌مان زیاتر بۆ ده‌سه‌لمێنێ.
ئه و بابه ته (۱۳۸۳-۱۳۸۴ هه تاوی نووسراوه و) کورتکراوه ته وه و به شێکێشی پێشتر بڵاو بۆته وه .
- مبانی سنت فکری ایرانی و استبداد ایرانی از منظر غربی ها - 04/18/2020
- نسبت سنت ادبی کردی با سنت فکری کردی - 04/18/2020
- داعش یک مسئله شرقی است - 04/18/2020