بێچەقی ( لامەرکەزی) چۆن ئەبێت؟
جەزا چنگیانی
یەکەم:لەفەرهەنگی سیاسیدابێچەقی(لامەرکەزی)شارێک لەدەوڵەت وسیستەمی دیموکراسی (یەک رەگەز)دا دیموکراسیکردنی دەسەڵاتە.بەڵام ئابوری و سوپای ئەو شارە لەژیرکۆنترۆڵی دەوڵەت دەمێنێتەوە.چونکە ئەگەر ئەوشارە توشی هێرشی دەرکی ببێ بەتەنیا ناتوانی بەرگری لەخاکەکەی بکات .ئەگەر ئابوریکەشی شکست بینی ئەرکی حکومەتی ئەو دەوڵەتەیەگرفتی ئابوری ئەوشارە چارەسەر بکات(چونکە خاکی ئەوشارە ودانیشتوانی ئەوشارە )بەشیکن لەخاکی نیشتمان و دانیشتوانیشی بەشیکن لەگەلی ئەو دەوڵەتەکە).
لەسیستەمی دەوڵەتی فیدریاڵی (یەک رەگەزی وچەندرەگەزی )دا هەموو شارەکانی سنوری هەریمەکان لەژێر بریاری پەرلەمانی هەریمەکاندان نەک ئەنجومەنی شارەوانی شارەکان.
شارلەسنوری هەریمێکدا ناتوانی بەتەنیا پەیوەندی سیاسی وئابوری لەتەک پایتەختی ووڵاتدا بکات .بەڵکۆ بەهۆی پەرلەمان وسەرۆکایەتی هەریمەکەوە دەیکات .
دووهەم : داخوازی بێچەقی (لامرکزی) شاریکی گەلێکی بێ دەوڵەت(کورد) تیکەڵاو لە تەک رەگەزیکی تری(گەلیزاڵ.عەرەب)کەمکردنەوەی سنوری هەریمە.
پیسکردارە.جاشایەتیە.ناپاکییە.گەمژەییە.نیشتمان وگەلفرۆشییە.
نایاسایی.کفری سیاسیە.لەدەرەوەی پرینسیبی زانستی سیاسیە.
هەریمی گەلی(بێ دەوڵەت.کورد)دەبێ سنوری هەریم وزمانی دانیشتوانەکەی لەیەک نەپچرێنێ لەبەر ئەوەی یەکەم هەنگاو بۆگەیشتن بەدەوڵەتی سەربەخۆ لەسیستەمی فیدریالیدا یەکیتی خاک و زمانی گەلی هەریمەکەیە.
بێچەقی (لامرکزی) وفیدریالێ لە عیرقدا .
سلیمانی و بەسرا
ئەگەر خواروی عیراق ببێ بەهەریم ولەچەند شاریک پێکبێ لەرووی یاساییەوە ناگونجێ . شاری بەسرا بەتەنیا لەدەرەوەی هەریمی خواروی عیراق داوای بێچەقی(لامرکزی) بکات .
بەڵام ئەگەر خواروی عیراق هەریم نەبێ.داوای بەسرا بۆ بیچەقی (لامرکزی)خیانەت ونیشتمان وگەلفرۆشتن نیە چونکە شاری بەسرا وشاری بەغداد شاری (یەک رەگەزن.عەرەبن )خاکی شاری بەسراو شاری بەغداد خاکی عیراقن .
کورد لە باشوری کوردستان (گەلێکی زوڵملیکراوە وخاکی هەریمی کوردستان خاکی عەرەب نیە)باشوری کوردستان لەلایەن(عیراقەوەکۆلۆنیالکراوە)بۆیەجیابوونەوەی شارێک لەهەریمی کوردستان پێسی وجاشایەتی ونیشتمان فرۆشتنە.
ئەو بەریزانەی 2003 دەستوریان نووسیوەتەوە لەرووی سیاسی ویاسیایەوە بۆشایی لەهوشیاریان هەبووە.
دەبوایە یاسای( بێچەقی )شارەکان تەنیا بۆ شارە عەرەبەکان پەسەند بکردایە نەک شارەکانی هەریمی کوردستان ئەوە پاشقولی سیاسی بووە لە نۆینەرانی کورد لە عیراقی نویداکراوە .
جیاوازی لەنێوان شاری سلیمانی وبەسرەدا . جیاوازی رەگەز وزمان ومیژووە. دۆزی سیاسی وجوگرافیایە . دەبوایە ئەوبەریزانەی بریاریان لەسەر دەستور دا ئەم راستیەیان بزانیایە .
واتە بێچەقی (لامرکزی) تایبەتە بە شارەکانی عیراق نەک هەریمی کوردستان .
ئەو شارانەی خراونەتە سنوری (مادەی140) ناتوانن داوای بێچەقی یان ببن بە بەشیک لەخاکی عیراق چونکەمادەی140خەسێنراوە.
کەواتە ئەوانەی داوای بێچەقی(لامرکزی)بۆسلیمانی دەکەن دەبێ لەبەر ئاوینە بەخۆیان پێبکەنن چونکە لەپێوەری سیستەم ویاساوپرینسی سیاسیدا ئەو داخوزیە گاڵتەکردنە بەخود.گەمژەی سیاسیە.
16ئوکتۆبەر بۆ کورد. پیسیکاریکی نیشتمانیە.
16ئوکتۆبەر بۆ دەوڵەتی عیراق. بێ حورمەتیە بە دەستوری عیراق.
چونکە چارەسەری ناوچەکێشەلەسەرەکان بە (مادەی140) دەکرێ نەک کرین وفرۆشتنی
گروپێکی چەکداری کورد وگرۆپیکی چەکداری عەرەبی .
گۆڕینی مادەیەکی دەستوری لە دەستوری عیراقدا بێ رەزامەندی کورد نابێ.
رەزامەندی کورد واتە (حکومەتی هەریم وپەرەلەمانی کوردستان ).
بێچەقی (لامرکزی) زمان .زاراوە.
لەهەموو زمانەکانی جیهاندا چەندها (زاراوەی جودا هەیە) لە دەوڵەتی فیدریاڵێدا خاوەن چەند زاراوەی زمان .دەبێ زمانی زاڵ ودەوڵەمەند ببی بەزمانی فەرمی هەریمەکان وەک ئەڵمانیا شانزە هەریمە زاراوەی هەریمی(هێسن)زمانی فرمی خویندن وراڤەی سیاسیە.
بەڵام هەریمەکان لەئاخافتندا زارەوەی تایبەتی خۆیان بەکاردێنن.ئەمە پرینسیبی (بیسمارک) دامەزرینەرەی دەوڵەتی نەتەوەی ئەڵەمان بوو .
لەباشوردا 2003 حکومەتی هەریم هەڵەیەکی گەوەری نیشتمانی کرد بێچەقی (لامرکزی) زاراوەی بۆقوتابخانەکانی دهۆک بەکارهێنا.
ئیستادهۆک وەک دۆرگەیەکی داخراوی لێهاتووە.دانیشتوانی دهۆک بەرهەمی شارەکانی تری باشور ناخوێندنەوە . شارەکانی کەرکوک وسلیمانی هەولیر وخانەقین وهەلەبجە وسوران ورانیە وقەلادزە وسنە ومهاباد وکرمانشاە وبانە….بەرهەمی نووسەرانی دهۆک ناخویندنەوە.
یەکەمجارشێخی نەمرزمانی کوردی لەجیاتی زمانی تورکی لەباشورداکردبە زمانی فەرمی لە1970مەلامستەفا زاراوەی سۆرانی کرد بەزمانی فەرمی باشور.
ووشەی بێچەقی ( لامەرکەزی)لە زمانی میدایا ونووسیندا بەکاری بهێنن.
ووشەیەکی کوردی جوانی سیاسیە.
- بەشداری سەرژمێری نەکەن تاماددەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکرێت - 11/17/2024
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024