سەرنجی بەرایی:
دوو ساڵ بەسەر ئەم وتارەدا تێپەڕی. لەو دوو ساڵەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی باوەڕمەندان بە سەربەخۆیی کوردستان، پرسی سەروەریی نەتەوەیی بوو بە مەزنترین ڕۆژەڤیی جەماوەری کوردستان کە ئاگایی و وشیاری سەبارەت بە چەوتایەتی هەرچەشنە ڕێباز و تێئۆریی و فەلسەفەیەک کە بەبێ بە بنەماگرتنی پرسی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەیی بەستێن ساز دەکەن. هەموو ئەو ڕووداو و کارەسات و تراژێدییانە کە بە دەستی دوژمنانی کوردستان و لەبەر چاوی کراوەی هەموو جیهان و زلهێزە دێموکراتەکانی بە سەر کورد هێنایەن، نیشان دەدەن کە «برایەتی گەلان»، «پێکەوە ژیان»، «ئاشتیخوازیی ناسەروەر»، «مافی-مرۆڤخوازی قوربانیگەرایانە»، «فێدراڵیسم»، «کۆنفێدرالیسمی دێموکراتیک»، «نەتەوەی دێموکراتیک»ـی ئاپۆیی، «سوسیالیسمی ئێرانی»، «ئەنترناسیۆنالیسم»، «مافی دیاریکردنی چارەنووس» و «ڕێئالپولیتیکخوازی» هەر چەشنە خۆشباوەڕییەکی لەم چەشنە هیچ شتێک نیین جگە لە ئامرازگەلی پاراپۆلیتیک (Parapolitics) کە لە چوارچێوەی گەمەدا (Game Theory) بۆ شلکرندەوەی شۆڕشی نەتەوەیی کوردستان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ کەلکاژۆیان لێ گیراوە. لە دوای ئەم دوو ساڵە بە خۆشییەوە ئیتر زۆرینەی خەڵکانی سیاسەتواز و خەباتکار ئەوە دەزانن و ئەو پەستانەی کە گوتاری سەربەخۆیی بەسەر لایەنەکانی پاراپۆلیتیسمەوە سازی کردووە یەک ئەنجامی زۆر گرینگی لێ کەوتۆتەوە کە ئەمەیە:
گشتایەتی پاراپۆلیتیستەکان لە بەرامبەر مەزنایەتی گوتاری سەربەخۆیی بوون بە ئۆپۆزیسیۆن.
فەرموون لەگەڵ وتارەکە. خوێندنەوە خۆش!
که‌شمیر نه‌ته‌وه و وڵاتێکی خاوه‌ن شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له ساڵی ١٩٤٧ که بڕیار بوو سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێ، که‌وته به هێرشی نافه‌رمیی پاکستان، و میری کهشمیریش بۆ به‌رگه‌ری په‌نای بۆ هێندوستان برد. هێندییهکان ئاماده بوون شه‌ڕ بۆ که‌شمیر بکه‌ن ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ردا سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و وه‌ک ئیاله‌تێکی سێمیکۆنفێدڕاڵ تێکه‌ڵ به هیند بێ.
شه‌ڕی هیند و پاکستان له‌سه‌ر که‌شمیر له‌سه‌ر خاکی که‌شمیر و له‌سه‌ر پشتی نه‌ته‌وه‌ی که‌شمیر ده‌ستی پێ‌کرد که دوای زیان و خه‌سارێکی زۆر له ١٩٤٨دا په‌یمانێکی درۆینه‌ی ئاشتی، هێند و پاکستان که‌شمیریان له نێوان خۆیان به‌ش کرد که دواتریش چین له ١٩٦٢ له هێرشێکدا به‌شێکی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هینددا بوو داگیر کرد.
له ساڵی ١٩٤٧ـهوه هه‌تا ئێستا ٣ شه‌ڕ به فه‌رمی له خاکی که‌شمیردا له نێوان داگیرکه‌راندا ڕووی داوه و ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بێته چواره‌مین شه‌ڕی فه‌رمیی که له ڕاستیدا له‌سه‌ر دابه‌شکاری و داگیرکاریی ئه‌و سێ داگیرکه‌ره‌ی وڵاتی که‌شمیره.
شایانی باسه که هیند و پاکستان له ڕاستیدا نه وڵاتن و نه نه‌ته‌وه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تانێکی داگیرکه‌ری ئیسلامی و هیندون که ئینگلیس خۆی له پروسه‌ی ئه‌ندازیاریکراوی دیکۆڵۆنیزاسیۆن و گوزار بۆ نێئۆکۆڵۆنیالیسمی خۆیدا له کۆمپلۆیه‌کی درۆینه به جڵه‌وداری گاندی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تسازی بۆ دینی هیندو و دینی ئیسلام و بۆ بنیادنانی ململانێیه‌کی هه‌تایی، ناڕاسته‌وخۆ دایمه‌زراندن.
له‌و ڕێگایه‌وه پێشیان به سه‌رهه‌ڵدانی ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک په‌نجاب، به‌نگاڵ و تامیل و گوجه‌رات و کانادا و سندی و مایتیل و ئۆدیا و ماراتی و هتد گرت. ئێستا هێندێک له‌و نه‌ته‌وه‌انه زیاتر له ٢٠٠ میلیۆنن و زۆریان سه‌رووی ٤٠ میلیۆنن و به‌شێکی زۆری ئه‌و نه‌ته‌وه بێدهوڵهتانهی هیند و پاکستان له کورد گه‌وره‌ترن، هه‌رچه‌ند ناوی کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی جیهان ده‌رچووه. دیاره هیچکام له‌و نه‌ته‌وه‌انه وه‌ک کورد نه‌که‌وتوونه به‌ر شاڵاوی نکۆڵی و ژینۆساید، به‌ڵام هه‌رواش زۆربه‌یان خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وییان به‌لاوه نه‌ناوه.
هێندوستان وڵاتێکی فێدراڵه که له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پێناسه ده‌کا، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ده‌وڵه‌ت خۆیان پێناسه ده‌که‌ن، له‌ڕاستیدا ته‌نیا جۆرێک ده‌سه‌ڵاتی پارێزگایی سێمیئۆتۆنۆمن نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی؛ واتا له شتێک نێوان پارێزگا و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێییدا. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له دابه‌شکاری ئیداریدا له نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و پارێزگاکاندا له کۆی ١٦١ ئه‌رکی ئیداری ته‌نیا ٦١ ئه‌رکی له‌سه‌ر پارێزگایه و ١٠٠ ئه‌رکه‌که‌ی دیکه که وێده‌چێ گاڤبهگاڤ زیاد بکا، به ده‌ست ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه. ئه‌وه وا ده‌کا که فێدرالیسمی هیندی زۆر جێگای مشت‌ومڕ بێ و ئه‌و باوه‌ڕه زاڵتر بێ که ده‌وڵه‌تێکی یونیتاری ناوه‌ندگه‌را.
له یاسای هیندیدا به پێی مادده‌ی ٣٧٠ که‌شمیر ستاتوی سیاسی جیاوازی پێده‌درێ که مافی هه‌بوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به خۆی و ده‌زگای نیمهدهوڵهتی و ئاڵای خۆی پێده‌درێت که تا ئاستێکی زۆر هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانه، به‌ڵام چۆن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هیند به‌هێزه، وه‌ک هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر به ناوه‌نددا سه‌رکه‌شی پێ ناکرێت.
نارندا مۆدی ڕێبه‌ری پارته هیندو توندئاژۆیهکه له ٢٠١٤ له ڕێگه‌ی ههڵبژازدنێکی دێموکراتیک ده‌سه‌ڵاتی به ده‌ست هێنا که یه‌کێک له به‌ڵێنه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی ٣٧٠ی که‌شمیر بوو که بێگومان کرده‌وه‌یه‌که له هزری شۆڤێنیزمی هیندوییهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئێستا دوای ٥ ساڵ ده‌سه‌ڵات “هیندوستانی دێموکراتیک” له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژادنێکی دێموکراتیکه‌وه فاشیسم زاوه و هێرشی بۆ ئه‌ونیمچه مافه ده‌کات که که‌شمیر هه‌یه‌تی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌ی لێ ده‌ستێنێته‌وه.
یه‌که‌م هۆکاری سه‌ره‌کی که که‌شمیر وه‌ها ده‌که‌وێته ژێر هێرشی هیند و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌که‌ی لێ زه‌وت ده‌کرێ، ئه‌وه‌یه که سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ١٩٤٧ به هیندوستانێک به‌خشی که به مۆدێلێک له کۆنفێدرالیسمی دێموکراتیک پێی نایه مه‌یدانی سیاسه‌تی جیهان، هه‌رچه‌ند له به‌کرده‌وه فێدرالیسمێکی ته‌واویش نه‌بوو، به‌ڵام مۆدێلی نێوان هیند و که‌شمیر، شتێک له نێوان فێدرالیسم و کۆنفێدرالیسمدایه.
واتا فێدرالیستی بوو چونکه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئابوری ماکرۆ و پوڵ، هه‌روه‌ها ئارته‌ش له ده‌ستی دا نه‌بوو، کۆنفێدراڵیستیش بوو چونکه ئاڵا، یاسای بنه‌ڕه‌تی و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دێموکراسی نه‌یتوانی بیپارێزێ، چونکه خاوه‌نی ئه‌و پارێزبه‌ندییه ژێئۆپۆلیتیکه نه‌بوو که سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێی ده‌به‌خشێ. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر جۆره کێشه‌یه‌ک له نێوان که‌شمیر و هیند به کێشه‌ی ناوخۆیی هیندوستان به هه‌ژمار دێ و مافی ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌مووان ده‌ستێنێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و مافه‌ش به که‌شمیر نادرێ کێشه‌ی خۆی ببات بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان یان دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵکوژی ڕووی نه‌دابێت.
دیاره ئێستا که پاکستان ملهوڕی ده‌کات ئه‌وه نه‌ک یاسایی، به‌ڵکو ته‌نیا وه‌ک پشت به‌ستن به هێز و دینه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا له‌ڕاستیدا هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی هێند، پاکستان و چین داگیرکه‌ری وڵاتی کهشمیرن و ململانێی نێوانیان به هۆی ڕیڤاڵیزمی (ڕکابه‌ری) نیوانیاندایه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ناو هێنرا جێی ئاماژه‌یه که شه‌ڕ و ململانێ له‌سه‌ر که‌شمیر ده‌چێته خانه‌ی تێئۆری گه‌مه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه گه‌مه‌یه‌کی فاینایته (کۆتاییدار) له ناو گه‌مه‌ی ئینفینیتی (بێپایان) له گۆڕه‌پانی سیاسی جیهان جێگه ده‌گرێ و ئه‌وه‌ش چه‌ندین لایه‌نی دیکه ده‌کێشێته ناو یارییه‌که.
چین به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیند به ڕکابه‌ری خۆی ده‌زانێ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌تا ئێستا پاڵپشتی پاکستانی کردووه، هاتووته ناو گه‌مه‌که‌وه، و ئامریکا به سرووشتی خۆی وه‌ک ئاکتۆرێکی گه‌وره‌ی جیهانی ناتوانی به ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌که بمێنێ و هه‌روه‌ها ناتوانێ به هۆی چینه‌وه وه‌ک هاودهستێکی هه‌میشه‌یی پاکستان له‌ناو هاوکێشییهکهدا ده‌رکه‌وێت و ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌که به‌لای هینددا بچه‌مێته‌وه. ئه‌وروپا که دیاره به‌لای هیند و رووسیاش به‌لای پاکستان‌دا ده‌شکێته‌وه و بێگومان ئه‌فغانستانیش ڕاده‌کێشرێته ناو کێشه‌که و (به ئه‌گه‌ری لاواز) یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین دۆخه‌کان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌توانێ ساز بێت له نێوان پڕحه‌شیمه‌تترین وه‌ڵاتانی جیهان که خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمن و له ئه‌گه‌ری توند و تۆڵ بوونه‌وه‌ی شه‌ڕدا هیچ دوور نییه پاکستان ئه‌وچه‌که به‌کار بێنێ و له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی، جیهان ڕووبه‌ڕووی زستانی ئه‌تۆمی بێته‌وه و ژیان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بسڕێته‌وه. بێگومان ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌ش له‌سه‌ر پشتی نه‌ته‌وه‌ی که‌شمیر ده‌کرێته‌وه و به‌ره‌و وڵاتی نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه ته‌شه‌نه ده‌کات.
ئه‌و ململانێیه له ڕاستیدا ڕیشه‌ی هه‌ره قووڵی له شه‌ڕی ناسنامه‌دایه، و هێزه‌کان به شێواندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌کان بۆ پێشگیری له سه‌ربه‌خۆییان و گه‌شه‌سه‌ندنیان، ناسنامه‌یان ده‌فه‌وتێنن و ناسنامه‌ی دینی و ده‌وڵه‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن که وه‌ک حه‌شیمه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک چه‌شه یان سه‌رباز له گه‌مه‌کاندا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن و هاوکێشی هێزی گه‌مه‌ی خۆیانی پێ بگۆڕن.
ئه‌گه‌ر جیهان له‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه ڕزگاری بێ، نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێ چه‌ند وانه‌ی مه‌زن له پرسی که‌شمیر وه‌ربگرێ.
١. دیموکراسی چۆن توانی له ئاڵمان و ئیتالیا و ئێسپانیا و ئێستاش له هێندوستان له شۆڤێنیسم ئاوس بێ و ده‌وڵه‌تێکی فاشیست بزێ، له ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریای دێموکراتیکی داهاتوودا ده‌توانێ به هه‌مان شێوه ده‌وڵه‌تێکی فاشیستی بزێ که هه‌موو ده‌ستکه‌وتی کورد له سیسته‌می فێدرالیسم و دێموکراسی‌دا بستێنێته‌وه، هه‌موو که‌ره‌سه‌ی ئه‌و کاره‌یان له ده‌ستدا هه‌یه.
٢. له‌م جیهانی دڕنده‌کاندا ته‌نیا که‌ره‌سه‌یه‌ک که ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له فه‌وتان و هێرش بپارێزێ، سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییه که سه‌ربه‌خۆیی ده‌به‌خشێت و پارێزبه‌ندی ژێئۆپۆلیتیک هه‌تا ئاستێکی زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
٣. دوژمنی داگیرکه‌ر هه‌ر به‌ڵێنێک و گه‌ره‌نتیه‌کی یاسایی له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی خۆیدا بیدا، درۆیه و ده‌توانێ به ئاسانی بیستێنێته‌وه و هیچ شتێکیشڕێگری نابێت.
٤. شه‌ڕی ناسنامه و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری له‌سه‌ر پشتی نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌کان ده‌کرێته‌وه زیاترین خه‌سار و زیان و وێرانی تووشی ئه‌وان ده‌بێ و تێچووی شه‌ڕیش ئه‌وان ده‌یده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ ئه‌وان هه‌بێت. بۆ نموونه شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێران و ئێراق له‌گه‌ڵ یه‌کتر که له‌سه‌ر پشتی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان کرایه‌وه.
٥. ستراتێژی کورد بۆ ڕزگاری و گه‌یشتن به سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت به ستراتێژی ههوهشاندنی ئێران له ڕێگای هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزاوتیی سه‌ربه‌خۆییخوازی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ڕوو بدات. ئێران له فۆڕمی ده‌وڵه‌تدا هه‌میشه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه مه‌ترسیدار و هه‌بوونی به واتای تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دێت. بۆیه کورد وهه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دهێ بۆ ههوهشاندنی ئێران له کواڵیشنێکی هاوبه‌شدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنی ئێران یه‌ک بگرن. کورد دهێت بۆ داگیرساندنی بزاوتیسهربهخۆییخرازی نه‌ته‌وه‌کاتی یکه هاوکار بێ.
٦. سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌میشه به‌هۆی ناشاره‌زایی له گه‌مه سیاسییه‌کان و چۆنییه‌تی کایه کردن، به به‌های گیانی خۆیان و فه‌وتانی ده‌سکه‌وته‌کان دۆڕاندوویانه. کورد نابێ جارێکی دیکه به ڕێچکه‌ی پێشوودا بڕوا، به‌ڵکو به مۆدێلێکی دیکه و که‌ره‌سه و ڕێکاری نوێ هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵبگرێ و به ئاراسته کردنی دینامیسمی پسپۆڕان پێش به‌وه بکرێ که ببێ به سه‌رباز یان چه‌شه و گه‌مه‌ی پێ بکرێ.
وانه‌ی که‌شمیر پێشمانمان ده‌دا که بزاوتی په‌نجا ساڵه‌ی خودموختاریخوازی، دێموکراسیخوازی بۆ ئێران، فێدرالیسم، کۆنفێدرالیسمی دێموکراتیک و حکومه‌تی کریکاری بۆ ئێران، کۆنسه‌پتی به لاڕێ بردنی شۆڕشی کوردستان له سه‌ربه‌خۆییخوازی بۆ سهربهخۆینهخوازیین. له ڕاستیدا جێگای خۆیه‌تی که له شۆڕشی کوردستاندا هێڵی سه‌ربه‌خۆییخوازی، که خوازیاری سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و پارێزبه‌ندی ژێئۆپۆلیتیک و ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یین جیا بکرێته‌وه له خۆی سهربهخۆینهخوازی که هه‌موو به‌رنامه و ستراتێژییه‌کانی تێکۆشانیان ڕووی له مۆدێلی ده‌وڵه‌تداری له ئێرانی داگیرکه‌ره و بۆ کوردستان داواخوازی هیچ پارێزبه‌ندییه‌ک نیین، که کورد له به‌رامبه‌ر به هێرشی ئابوری، سیاسی، له‌شکه‌ری و فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌ردا بپارێزێ. هه‌روه‌ک له ١٦ ئۆکتۆبر، بڕینی چه‌ند ساڵی مووچه و بودجه له لایه‌ن به‌غداوه و داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان، هێرشی فه‌رهه‌نگی فارس و تورک و عه‌ره‌ب بۆ باشوری وڵات و ده‌یان نموونه‌ی دیکه.
کوردستان نابێت جارێکی دیکه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ و به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌ستمان به ده‌ریا ناگا یان هێزی شه‌ڕی پێویستمان بۆ ڕزگاری نییه، بخزێته داوێنی فێدرالیخوازی، دێموکراسیخوازی، کۆنفێدراڵیخوازی و سوسیالیسمخوازی بۆ ئێران و ئێراق و ترکیا و سوریا. ئه‌م ئاجێندا دژهنهتهوهییانه نه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا و نه له‌م سه‌ده‌یه‌دا بچوکترین ده‌سکه‌وتیان نه‌بووه و نابێ چی دیکه خوێن بۆ ڕێبازی هه‌ڵه بدرێ، به‌ڵکو ده‌بێ خوێن بۆ باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی بدرێ، که کورد ته‌نیا ئه‌و داهاتوویه‌ی له پێشه و به نه‌خشه‌ڕێ و ستراتێژی درووستی نه‌ته‌وه‌یی به ڕزگاری ده‌گات.
دوا وشه؛ هه‌موو ڕێبازێکی چه‌پ و ڕاست له کوردستان ده‌توانێ به‌شداری شۆڕشی ڕزگاری بن، ئه‌گه‌ر به گه‌وهه‌رێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و به ناسنامه‌ی کوردستانییه‌وه بۆ ئامانجیان سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌زگایه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوودا تێ‌بکۆشن و بڕوایان به دامه‌زرانی مۆدێلێکی سکولار له کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت.
مانی ڕه‌حیمی
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024