بارام سوبحی
كاربه‌ده‌ستێكی ئینگلیز پێیوایه كورد بێجگه له‌قودره‌ت له‌هیچ شتێك ناگا، راشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر حكومه‌تێكی عێراقی كه بیه‌وێ رێز له‌خۆی بگرێ، پێویسته حیساب بۆ ئه‌وه بكا كه نابێ به‌هیچ جۆرێك كه‌ركوك له‌سه‌ر كوردستان حیساب بكرێ. مێژونوسێكی كوردیش ده‌ڵێت: كورده‌كان پێیانوایه ئه‌گه‌ر بیر له‌دواڕۆژی خۆیان بكه‌نه‌وه ترسنۆك ده‌بن، بۆیه قه‌ت بیر له دواڕۆژیان ناكه‌نه‌وه.
كتێبی كوردستان و ستراتیژیی ده‌وڵه‌تان، له‌نوسینی حسێن مه‌ده‌نی، سێ به‌رگه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (۲۰۱٤) له‌هه‌ولێر چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌ی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی جوڵانه‌وه‌و بزاڤه چه‌كدارییه‌كانی كورده له‌ماوه‌ی پێنج سه‌ده‌ی رابردودا، كه به‌بڕوای نوسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی‌و ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دنیا‌و وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ناكۆكی ناوخۆیی كوردان‌و جوگرافیای كوردستان، له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م دروستبونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردیی بوون.
كوردستان – سێیه‌م وڵاتی جیهان
به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه له‌شه‌ش به‌ش پێكهاتوه‌و تایبه‌ته به‌باسكردنی رێژه‌ی دانیشتوان‌و مێژوی كورد‌و كورد له‌سه‌ده‌كانی شانزه‌و نۆزده‌و دو ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و شۆڕشی ناسیۆنالیستی له‌سێ پارچه‌ی كوردستاندا. نوسه‌ر بۆ نوسینی ئه‌م كتێبه‌ی پشتی به‌زیاتر له(۱۷۰) سه‌رچاوه‌ی كوردی‌و فارسی لهكتێبو رۆژنامه‌و گۆڤار به‌ستوه.
له‌باره‌ی ناوی كوردستانه‌وه، نوسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار سوڵتان سه‌نجه‌ری سه‌لجوقی به‌شێكی لهئهیالهتی جیبال (كرمانشانیشی ده‌گرته‌وه) جوێ كرده‌وه‌و ناوی نا كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی هیچ جوگرافیزانێكی ئێرانی‌و عه‌ره‌ب لهكتێبو نوسراوهكانیاندا ناوی كوردستانیان نهبردبو، (حه‌مه‌دوڵا مسته‌وفی ۷٤۰ كۆچی) بۆ یه‌كه‌مجار له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی “نزهه القلوب” ناوی كوردستانی هێناوه‌و سنوری وڵاته‌كه‌شی دیاریكردوه.
ده‌رباره‌ی روبه‌ری خاكی كوردستان، نوسه‌ر ئاشكرای ده‌كات له‌كۆی (۱۹٤) وڵات كه ئه‌ندامی ره‌سمی رێكخراوی نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانن، رووبه‌ری كوردستان له‌هی (۱٦٤) وڵات زیاتره‌و له‌ڕیزی سێیه‌مین (٣٠) وڵاتی جیهان ده‌وه‌ستێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “نۆزده وڵاتی بچوكی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت هه‌ن، به‌هه‌مویان به‌قه‌زا ناوچه‌ی موكریان نابن”.
به‌پشتبه‌ستن به‌بۆچونی هێندێك له‌مێژونوسان، نوسه‌ر ده‌ڵێت: وشه‌ی كورد لهگوردهوه هاتوه، واتا چوست‌و چالاك‌و ئازا. ئه‌مه‌ش له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی كه‌سایه‌تی كورده‌و توانای داوه‌تێ خۆی له‌به‌ر چه‌قی لافاوی داگیركه‌راندا راگرێ‌و نه‌توێته‌وه. دواتر دێته سه‌ر باسی زمانی كوردی‌و ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند زمانی كوردی له‌چاو زمانه زیندوه‌كانی ئه‌وروپا، زمانێكی هۆزایه‌تیی وه‌رزێری‌و ئاژه‌ڵدارییه، به‌ڵام زمانێكی پاراو و لوسو رهوانو جوان‌و چهڵهنگو پڕمانایه. له‌مه‌یدانی ئهدهبو په‌ندو حیكمه‌تدا، بهڕێژهوترین زمانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ژمێردرێت.
سه‌باره‌ت بهشوێنهوارهكانی كوردستان، نوسه‌ر له‌زاری دیكسۆنهوه كه سه‌روبنی كوردستانی كردوه، ده‌ڵێت: كه‌م وڵات له‌دنیادا په‌یدا ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی كوردستان شوێنه‌واری وێران‌و شوره و قه‌ڵای كۆنی لێ به‌جێمابێ. كوردستان بۆ دێرینه‌ناسان له‌ڕاستیدا به‌هه‌شتێكی به‌رینه.
كوردستان به‌حوكمی پێگه جوگرافیهكهی به‌رده‌وام مه‌یدانی شه‌ڕو شۆڕی نێوان وڵاتانی زلهێز بوه، ئه‌فسه‌ری ئه‌ڵمانی ڤۆن مۆڵتكه كه بۆ سه‌ركوتی به‌رخودانی كوردان به‌هانای سوپای عوسمانیه‌وه دێت، ده‌ڵێت: كوردان بۆ پاراستنی شهرهفو كه‌رامه‌تیان سینگیان ده‌كه‌نه قه‌ڵخانی گولله‌ی دوژمن‌و سه‌ربه‌رزانه گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن. به‌ڵام ته‌نیا داخم ئه‌وه‌یه كه كورد له‌نێو خۆیاندا یه‌ك نین‌و له‌پێناوی سودی بێگانه وه‌كو گورگی هار وان.
سه‌ده‌ی بیست- سه‌ده‌ی نائومێدی كوردان
له‌چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌وڵه‌تی عێراق دروستده‌كرێت، له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كورد له‌چاڵ ده‌نرێت. له‌ئێرانیش كۆتایی به‌سه‌رده‌می قاجاره‌كان دێت‌و په‌هله‌وییه‌كان دێنه دهسهڵاتو ده‌كه‌ونه چه‌وسانه‌وه‌ی كوردان. بۆیه نوسه‌ر به‌رگی دوه‌می كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ت كردوه به‌م قۆناغه، له‌چوارچێوه‌ی سێ به‌شدا باس له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و شۆڕشی شێخ مه‌حمود و شێخانی بارزان ده‌كات، له‌به‌شێكی دیكه‌دا باس له‌ئێرانی سه‌رده‌می قاجاره‌كان و په‌هله‌وی و شۆڕشی سمكۆی شكاک و دروستكردنی كۆماری مهاباد و دۆخی ئه‌وكاته‌ی ئێران ده‌كات.
له‌م به‌رگه‌دا نوسه‌ر به‌ده‌ر له‌گێڕانه‌وه‌ی روداوه مێژوییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ كه‌سایه‌تیه‌كانیش ده‌كات، دیاره یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ش شێخ مه‌حمودی مه‌لیك بوه. له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی شێخه‌وه، نووسه‌ر ده‌ڵێت: شێخ مه‌حمود وێڕای ئه‌وه‌ی كه لهمێرخاسیو دڵسۆزی‌و رهوشتبهرزی و نیشتیمانپه‌روه‌ریدا بێ هاوتا بو، مخابن لهحكومهتداریدا بێ ئه‌زمون بو. سه‌روده‌رێكی وای له‌كۆن و كاژێری سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رنه‌ده‌كرد. شێخ مه‌حمود یه‌كه‌م مرۆڤی كورد بو كه ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی جیهانی به‌ڕاست یان به‌درۆ رووی تێكردبو موافه‌قه‌تی له‌گه‌ڵ كردبوو، حكومه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێنێ. هه‌لێكی سیاسی باشی بۆ ره‌خسابوو، به‌ڵام بۆی نه‌هاته به‌رهه‌م. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كار بهكارزانان بسپێرێ و داموده‌زگای حكومه‌تیان پێ رێكبخا‌و نه‌زم و نیزامێك بۆ ئیداره‌كردنی وڵات دابمه‌زرێنێ، دۆخی سیاسی وڵاتانی براوه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ بكا، چاره‌نوسی خۆی‌و حكومه‌ته‌كه‌ی زیاتر به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر سپاردبوو. شێخ لههێزیدا نه‌بوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیدا عاسی ببوو ده‌رباز بكا و گه‌لی كورد له‌كوردستانی باشوور بهموراد بگه‌یه‌نێ.
نووسه‌ر له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی سمكۆی شكاک، ده‌ڵێت: سمكۆ له‌قاڵبی رێبه‌رێكی كورددا هه‌ر له‌پاڵ خۆیدا پێشی ده‌خوارده‌وه، زیاتر هزر و بیره‌كه‌ی له‌چاره‌نووسی سیاسی خۆیدا هیلاک و شه‌كه‌ت كردبوو: داخوا رۆژێك دێ داخی خۆی بهعهجهمان بڕێژێ و تۆڵه بستێنێ”.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی كورد، نووسه‌ر ته‌نها بۆچوونی خۆی باس ناكات، به‌ڵكو له‌وباره‌یه‌وه بۆچوونی كه‌سانی دیكه‌ش ده‌خاته‌ڕو. له‌وباره‌یه‌وه وته‌یه‌كی سیسیل جی ئه‌دمۆندز له‌باره‌ی كوردی عێراقه‌وه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت: كورده‌كانی خوارو به‌هاسانی به‌گژیه‌كدا ده‌كرێن، ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر به‌هێزتر له‌خۆیان هه‌ڵدێن یان خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن. كورد بێجگه له‌قودره‌ت له‌هیچ شتێك ناگا، ده‌بێ به‌زه‌بری زۆرداری رامی بكه‌ی. هه‌ر حكومه‌تێكی عێراقی كه بیه‌وێ رێز له خۆی بگرێ، پێویسته حیساب بۆ ئه‌وه بكا كه نابێ به‌هیچ جۆرێك كه‌ركووك له‌سه‌ر كوردستان حیساب بكرێ”.
نه‌وت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق بووبێته خاڵی به‌هێزو ده‌ستكه‌وت، ئه‌وا بۆ كورد بووه‌ته مایه‌ی نه‌هامه‌تی. بۆیه نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر “باباگوڕگوڕ” گڕی نهگرتباو كورد خاوه‌نی نه‌وت نه‌با، ئینگلیز چ په‌كی بهكهركووک و عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ژێر سه‌روه‌ری عه‌ره‌باندا ده‌كه‌وت؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماحی نه‌وت نهیگرتبا قه‌ت به‌خاتری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد به‌زمی به‌كورد نه‌ده‌گرت و وابێڕهحمانه و نامرۆڤانه‌ش ده‌گژ “شێخ مه‌حمودی حه‌فید”رانهدهچۆوه.
كورد‌و چاڵدێران- دیوارێك له‌گۆشت و خوێن
به‌رگی سێیه‌می ئه‌م كتێبه له‌سێ به‌ش پێكهاتووه، تیایدا باس لهدرستبوون و پێگه‌ی پارتی ژیانه‌وه‌ی كوردستان “ژێكاف”و دروستبوونی حیزبی هیوا و حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و رۆڵی مسته‌فا بارزانی و رووخانی كۆماری مهاباد ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناسیۆنالیزمی كوردی و ئاكامی گشتی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ماوه‌ی چوار سه‌ده‌ی (۱٥۱٤- ۱۹۱٤) ده‌كات.
نوسه‌ر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌دوای شه‌ڕی چاڵدێران له‌ساڵی (۱٥۱٤)، كه بۆ یه‌كه‌مجار كوردستان كرایه هه‌ردوو به‌شی كوردستانی عوسمانی و كوردستانی ئێرانی، هه‌ر شه‌ڕێك له‌سێ سه‌د ساڵی دوایی له‌نێوان پاشاكانی ئێران و سه‌ڵاتینی عوسمانی قه‌ومابا، له‌سه‌ر زه‌وی كوردستان روویاندهداو له‌شكری كوردانیش له‌هه‌رلایه‌ک بان ده‌بوونه كه‌واسووری پێش له‌شكره‌كان. به‌قه‌وڵی سولێمانی قانونی: دیوارێكی گۆشت و خوێن له‌نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كاندا له‌كورده‌كان دروستكرابوو.
نوسه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌دوای رووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی، سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ پچڕینی به‌شه میراتیان له‌ئیمپراتۆری عوسمانی به‌ڕاده‌ی پێویست شاره‌زا نه‌بوون. به‌ده‌ق ده‌ڵێ: راوێژكاری سیاسی ئه‌وتۆیان نه‌بوو رێنوێنیان بكا‌و پێیان بسه‌لمێنێ كه كورده‌كان ته‌نیا له‌داڕشتنی پلانێكی سیاسی هاوبهشیانداو بهخۆنزیككردنهوهیان له‌ستراتیژی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كاندا شانسی دامه‌زاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ. له‌مه‌ش زیاتر بۆیان نییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییان بیر له‌شتی لاوه‌كی بكه‌نه‌وه‌و خۆیانی پێوه ماندو بكه‌ن.
به‌بۆچوونی نووسه‌ر میره‌كانی كورد له‌پاڵ خاڵه لاوازه‌كانی نێوخۆیی‌دا، هێندێك خاڵی لاوازی ده‌ره‌كیشیان هه‌بوو كه چاره‌نووسی دوارۆژی ئه‌وانی دیاری ده‌كرد، كه بریتی بوون له: شاره‌زاییان له‌سه‌ر هێزی دوژمن زۆر كه‌م بوو، هه‌میشه هێزی دوژمنیان به‌كه‌م ده‌گرت، سنوری دۆست و دوژمنیان لێ تێكه‌ڵ ده‌بوو، روانگه‌ی جیهانبینی زۆربه‌ی میرانی كورد زۆر لاواز بوو، نه‌یانده‌زانی له چ ده‌ورو زه‌مانێكدا ده‌ژین، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان كامانه‌ن؟ نفووزیان له‌سه‌ر ئێران و عوسمانی و كورد تا كوێیه؟
نووسه‌ر ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كۆی هۆیه‌كانی شكستی شۆڕش و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان هه‌مووی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رۆڵی مێژوویی رێبه‌ره‌كانیان، به‌ڵكو هه‌ر سێ عامیلی: هه‌ڵكه‌وتی جوگرافیایی و سروشتی شاخاویی كوردستان و ناته‌بایی وه‌زعیه‌تی ستراتیژی كوردستان، چه‌رخی كاره‌ساتی مێژوی كوردستانیان به‌زیانی خه‌ڵكی كوردستان خولاندووتهوه. بۆیه ده‌ڵێت”ده‌بێ له‌وه دڵنیابین ئه‌گه‌ر به‌شێكی خاكی كوردستان به‌لێواری ده‌ریای ئازاده‌وه نوسابا، قه‌ت داستانی ژیانی سیاسی كورده‌كان ئه‌و وه‌زعه‌ی نه‌ده‌بوو كه ئێستا تێیدا ده‌ژی”.
كورد لهشهرهفخانهوه بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نەبووە و بووەته نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست، له‌به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه‌كانی فارس و عه‌ره‌ب و تورک بوونه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. نووسه‌ر لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی واڵكه‌ر كۆنێر كه له‌سه‌ر (۱۳۲) ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامیدا بوو، كه تیایدا به‌و ئاكامه گه‌یشتبوو كه ته‌نها (۱۲) ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌باری قه‌ومیه‌وه یه‌كده‌ست‌و یهكڕهنگن، ئه‌وانیتر تێكڕا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گونجاون. ته‌نانه‌ت له (۳۹) وڵات‌دا پڕنفووزترین به‌شی قه‌ومیان له (٥۰٪)ی نفوسی وڵاته‌كه‌شیان كه‌مترن، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه فرهقهومین و له‌حاڵه‌تی ئاشتی یان شه‌ڕدا پێكه‌وه ده‌ژین”.
نووسه‌ر ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌وه‌یان سه‌لماند زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌نیا به‌سیاسه‌ت دروستبوون، به‌ڵام خاوه‌ن ره‌گه‌زی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی نین و له‌باری ویسعه‌تی خاک و نفوس و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه لاوازن، زۆر زه‌حمه‌ته بتوانن تاسه‌ر له‌به‌رامبه‌ر كێشه نێوخۆییه‌كان و داكۆكی له نه‌ته‌وه‌و خاكیاندا خۆڕاگر‌و سه‌ركه‌وتوو بمێننه‌وه.
له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆچونێكی مێژوونووسی ناوداری كورد شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، كه په‌نجه بۆ هێندێك خاڵی لاوازی كوردان راده‌كێشێ و ده‌ڵێت: كورده‌كان پێیانوایه ئه‌گه‌ر بیر له‌دوارۆژی خۆیان بكه‌نه‌وه ترسنۆک ده‌بن، بۆیه قه‌ت بیر لهدوارۆژیان ناكه‌نه‌وه. هه‌ر كه‌س بیر له‌سه‌ربه‌رزی خۆی ده‌كاته‌وه، به‌تێكڕایی بیر له‌سه‌ربه‌رزی تێكڕایی یه‌ك ناكه‌ن و پشتی یه‌كتریی ناگرن و نابنه یه‌ک. داگیركه‌ری كوردستان هه‌ركێ بووبێ هه‌ركاتێك ده‌ستی بۆ ئه‌م ئاگره بێ ئه‌مانه درێژكردووه هه‌ر په‌شیمان بۆته‌وه، دوای داگیركردنیشی چاری نه‌بووه‌و هه‌ر به‌خاوه‌نی پێشوی ئهسپاردۆتهوه.
هه‌روه‌ها كلۆدیۆس جیمس ریچ له‌زاری یه‌كێك لهبابانهكان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: بێت‌و دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی له‌نێوان سه‌رۆكه‌كانمان هه‌ڵگیرێ، نه تورک و نه ئێرانی ناتوانن به‌سه‌رماندا زاڵ بن. له‌ڕاستیدا ئێمه‌ی كورد دره‌نگ تێده‌گه‌ین.
سەرچاوە
ئاوێنە
https://www.awene.com/detail?article=71440
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024