چاوەڕێی قائیدێک لەکورد مەکەن پێشتان کەوێت
بەڵکو هەرکەسەو خۆی قائیدو پێشەوای کوردبێ
با کورد بین حیزبی نەبین
حیزبەکەمان با یەکێتی نەتەوەی کوردبێ
با ئاڵامان شەڕە پەڕۆی حیزبی نەبێ ئاڵاکەمان تەنها ئاڵای کوردستان بێ
با سرودمان حیزبی نەبێ
سرودی نیشتیمانیمان تەنها ئەی ڕەقیب بێ
باکاری حیزبیمان لە دەزگا حیزبیەکان نەبێت
با ماڵەکانمان مەڵبەندو لق و مەکۆی کوردایەتی بێ
با کەناڵی ڕاگەیاندنی نەتەوەییمان دروشمی یەکبونی کوردان بێ
بۆنەی یادی حیزبی و سەرۆکەکان مەکەن یادەکان نەتەوەیی بێ یادی ئەنفال و هەڵەبجەو کۆمەڵکوژی کوردی بێ
با ناوی مناڵەکانمان و ناونیشانی دوکان و شەقام و شارەکانمان تەنها کوردی بێ
با گفتوگۆو موجامەلەو موناقەشەمان حیزبی نەبێت تەنها لەسەر خاک و نیشتمانی کوردی بێ
چاوەڕێی گەورەیەک مەکە خۆت گەورەی خۆت بە پێشەوای خۆت و منداڵ و خێزانەکەت بکە
خۆت فەرماندەى هێزى سەربازى و گیان فیدایی و پاراستنى ماڵەکەت خێزانەکەت مناڵەکەت کەس و کارو پیشەو کارت بە
باران چەند دڵۆپێکە ئەبارێت هەمووی بەمەبەستی ڕژانە سەر زەوی دێن بەڵام کە گەیشتنە سەر زەوی هەمووی یەک دەگرن جۆگەلە دەبەستن دواتر دەبن ڕووبار دواتر بەرەو دەریای گەورە دڕۆن هیچ دڵۆپێک لەدڵۆپەکانی باران بەو ناڵێ تۆ لەکام هەوربوبویت نابێت بەم ڕوبارە بڕۆیت.
گەر ئێمەش هەرکەسەو پێشەواو سەرکردەی خێزانەکەی بێت و خۆی بەرپرس ببینێت و ماڵەکەی خۆی تەنزیم بکات و دواتر لەو ماڵە چەندین قائید دروست دەبن..
دواتر ئەو هەموو قائیدو سەرکردەیە شەپۆڵێک سەرکردەو قائیدمان بۆ دروست دەبێت و دواڕۆژێکی گەش بۆ کورد دروست دەبێت.
..
کوردۆ کامەران
- بەشداری سەرژمێری نەکەن تاماددەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکرێت - 11/17/2024
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024