ئێران: سەرهەڵدان گشتی یان شۆڕشی چەکداری

د. ئاڵان حەسەنیان

سەهەڵدانی بەربڵاوی ئێران کە بە هۆی ناڕەزایەتیی کوردەکان لە دژی کوشتنی دڕندانەی ژنە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵانە ژینا ئەمینی، لە لاێەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ هەڵگیرسا، دەچێتە هەفتەی شەشەمی خۆیەوە. ئەم ناڕەزایەتیانە ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکەن، و لە ڕووی پاشخانی بەشداربووان و شوێنی جوگرافیاوە هەمەچەشنتر و گشتگیرتر بوون. ئەوان تەحەدای بەها و هێما سەرەکییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی وەکوو دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەکەن. بانگەوازی سەرتاسەری لە هەموو وڵات بۆ گۆڕینی ڕژێم ئێستا لە تایبەتمەنده سەرەکییەکانی ئەم سەرهەڵدانەیه. ژنان و پیاوان بە یەکگرتوویی هاوار (ژن، ژیان، ئازادی) و دروشمی بزووتنەوەی کورد (نوێنەرایەتی ڕێبازە جیاوازەکەی بۆ یەکسانی جێندەری) و ‘مەرگ بۆ دیکتاتۆر’- هەردووکیان بەیەکەوە دەبەستنەوە و وەکوو داواکارییەکان لە سەرانسەری ئێران بڵاوکردووە.

هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بێ‌بەزەیی توندوتیژییان بەکارهێناوە، و بە خێرایی لێدان و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە تەواو وڵات پەرەی سەندووە.

لەڕادەبەدەر بێڕەحمی و بێ‌بەزەییانه لە خەڵک دراوە، لەوانەش فیشەکی ڕاستەوخۆ لە دژی خۆپیشاندەران، لە پارێزگاکانی وەکوو کوردستان، سیستان و بەلووچستان کە جیاوازیی ئێتنۆ-ئاینییان لەگەڵ ڕژێمی دەسەڵاتدار هەیە، بەکارهێنراوە. لەڕاستیدا ئەم پارێزگایانە مێژوویەکی قووڵی خۆڕاگرییان لەدژی کۆماری ئیسلامی و سیستمی بەهاکەی و ئەرزشیەکەی هەیە و لەمێژە لەلایەن ڕێژیمەوە میلیتاریزە کراون. ڕۆژی هەینی ٣٠ی ئەیلول، هێزە ئەمنییەکان لە دژی ناڕەزایەتییەکانی سیستان و بەلوچستان هەلیکۆپتەرێکی شەڕکەریان بەکارهێنا و نزیکەی ١٠٠ خۆپیشاندەر لە شاری زاهیدان [لەسەر نوێژی هەینی] کۆمەڵکوژ کرد کە لە ئێستاوە بە هەینی ڕەشی زاهیدان ناسراوە. ڕێژیم هەوڵی داوە ئەم هێرشە وەک ڕێگەیەکی پێویست بۆ ئارام کردن ئاژاوەگێڕان و جوداخوازی پاساو بداتەوە. هەینی ڕەشی زاهیدان کردەوەیەکی دڕندانە و ڕاگەیاندنی ئاشکرای شەڕی بێ مشتومڕە؛ دڕندەیی و نمایشکردنی شەڕی نابەرامبەر [دژی سیویل] کە دەوڵەتەکان بە دەگمەن لە ڕووداوی ناوخۆیی خۆیاندا بەکاریدەهێنن.

لە ڕووی مێژووییەوە و بە بیانووی ئەوەی کە داواکارییەکانی بەشی ئێرانی نافارس بۆ گشتگیری و یەکسانی هاووڵاتیبوون و دابەشکردنی دەسەڵاتی دادپەروەرانە مەترسی لەسەر یەکپارچەیی خاکی ئێران دروست دەکات، گرووپە کەمینەکان، لەوانە عەرەب، ئازەری، بەلووچی، کورد و تورکمان، هە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلامیدا زیانیان بەرکەوتووە و هەم کاتی ڕژێمی پێشوی پەهلەوی.

بە درێژایی سەدەی بیست و بیست و یەک، ناوچە پەراوێزخراوەکان ئێران شوێنی توندوتیژی و زۆرەملێی دەوڵەت دژی ئەوان بوون و ڕژێمە دەسەڵاتدارە جیاوازەکان هەوڵی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان داوه. ئەم نەتەوانە کاتێک سیاسەتی نادادپەروەرانەی ڕێژیمی ئیسلامی ئیدانە دەکەن، بە جوداخواز و کێشە ساز ناوزەد دەکرێن. ئەم جۆرە مامەڵە ناداد و دڵچەپەڵانە لەگەڵ کەمینەکان تەنها لە حکومەت و دامەزراوەکانیدا سنووردار نییە. فارسەکانی دەرەوەی وڵات دووبارە توندوتیژیک تر و بە تووڕەیی دژی نا فارسەکان مشتومڕ دەکەن کاتێک ئەوان قسە لە سەر ناسنامە و مافی خۆیان لە ئێرانێکی دوای کۆماری ئیسلامیدا دەکەن. هه‌ندێک لە دیاسپۆڕای فارس وەک ڕژیم، نافارسەکان به جوداخوازی تۆمه تبار ده‌که‌ن. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری دیاسپۆرا، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری، هەندێک ململانێ و پێکدادانی نێوان هاووڵاتیانی ئێرانی فارس و نافارسی تێدابوو. خۆپیشاندەرانی پان ئێرانی و پاشایەتی بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کورد لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئەمریکا و ئەوروپادا، هەستی تووڕەییان پێ دێار بوو.

دوو کچە خوێندکار مشتیان وەکوو هاوسۆزی لەگەڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئێران، قوتابخانەی ئامادەیی جەوانروو[کوردستان] کە بەم دواییە شەش کچ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرابوون. سەرچاوە: هەنگاو

حکومەتی ئێران هەوڵی کەڵک وەرگرتن لە هەموو ستراتیژیی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕاپەڕینەکە داوە. ناونانی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان بە شۆڕش چەکداری و تەنانەت بە ئەنقەست هەوڵدان بۆ گۆڕینی بۆ ئەو جۆرە، لە تاکتیکەکانی ڕێژیم بووە. ئەمەش خزمەت بە چەندین ئامانج دەکات و جێبەجێکردنی پشت بە چەندین ڕێوشوێن دەبەستێت. بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، سیستان و بەلوچستان و ئاماژەکردنیان بە ‘چالاکی جیابوونەوە’، ئەو شێوانەن کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ تێکدان و لەناوبردنی یەکێتی و هاودەنگیی نێوان کۆمەڵگەی تازەهەڵپەریوی ئێران بەکارهێنراوە. ڕێژیم بە ناونانی ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە پەراوێزییەکانی وەک کوردستان، خوزستان، سیستان و بەلوچستان بە ڕاپەڕینی چەکداری جوداخوازانە، هیوادارە بیروڕای گشتی بە قازانجی خۆی، بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگا فارسەکانی وڵات کە دانیشتووانی ئەو نەتەوەیە باڵادەستەن، بخاتە ژێر کاریگەرییەوە ، زۆرێک لەوانە وا دەڵێن بەبێ کۆماری ئیسلامی یەکپارچەیی ئێران لەژێر مەترسییه.

ئاماژەکان بۆ هەوڵی حکومەت بۆ گۆڕینی سەرهەڵدانەکە بۆ شۆڕشی چەکداری بە تایبەتی لە هەفتەی دووەمی ناڕەزایەتییەکان دەرکەوتن. ڕێژیم بە شێوەیەکی سیستماتیک هەواڵی ساختە و ڤیدیۆی سەبارەت بە بوونی ئەندامانی گرووپە چەکدارە کوردییەکان، واتە پێشمەرگە (بالی سەربازیی حیزبە سیاسییە کوردییەکان) لە نێو خۆپیشاندەراندا بڵاو کردەوە. گرتە ڤیدیۆییەکان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، کە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە، خەڵکانی ناوشارە کوردیەکاندا هەراسان کردووه. هەروەها ڕێژیم هەوڵی داوە پێشمەرگەی ڕاستەقینەی کوردی ئێران، کە بنکەکانیان لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی ئێران و ئێراقن، ناچار بکات بگەڕێنەوە ناوچە شارییەکان و بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن. ئەم تاکتیکە کە بە ڕواڵەت لەگەڵ هەڵمەتی دەیان ساڵەی حکوومەتی ئێران بۆ لەناوبردنی بەرخۆدانی کورد و میلیتاریزەکردنی پارێزگای کوردستان ناکۆکە، خزمەت بە ئەجێندای ڕێژیم دەکات کە بە هێزێکی تەواو و دڕندانە لە ژێر ئاڵای پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵامی دڕاندانەی سەربازی بدات.

ناونانی سەرهەڵدانی کوردستان، سیستان، بەلوچستان و ناوچە پەراوێزییەکانی دیکەی ئێران بە شۆڕشی چەکداری، بە قازانجی ڕێژیم، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەوێت. شێواندنێکی گوتاریی بەم شێوەیە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سەرکوتکردنی دڕندانەی ڕژێمی ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئەم ناوچانە زۆر قازانجی پێدەگەینێت.

لە کۆمەڵگایەکی پارچەپارچەکراوی وەک ئێراندا، بێمتمانەیی نێوان کۆمەڵگاکان لە نێوان پێکهاتە فارس و نافارسەکاندا ڕەگێکی قووڵی داکوتاوە و دەتوانین بڵێین قورسترە لە ئەو فۆرمه هاودەنگی وا لە دوای کۆچی دوایی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە سەریهەڵدا. ڕۆژ و هەفتەکانی داهاتوو ئاشکرای دەکات کە ئایا ئەم هاودەنگییە بەڕاستی ڕەگی داکوتاوە یان نا.

سەرچاوە

Iran: Popular Uprising or ‘Armed Revolt’?