هه‌نگ و كورد تا چه‌ند ئاوێته‌ی یه‌كن؟
دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌وه‌ی له‌م پێشهكییهدا ده‌مه‌وێت بینووسم، بابه‌تێكه بۆ یه‌كه‌م جار به دیدی خوێنه‌ران ئاشنایی په‌یدا ده‌كات و پاش تێڕوانین و به‌دواچوونم له ریشه و ره‌چه‌ڵه‌كه زمانهوانییهكهوهی كورده‌وه هاتوومه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی هه‌نگ و جیهانی هه‌نگ و په‌یم به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان كورد و هه‌نگ بردووه، كه بۆی هه‌یه خودی ئه‌م بابه‌ته به‌رفروان بكرێت و دۆزینه‌وه و به‌دواداچوونی تری تازه‌ی به دوادا بێت.
كورد و زمانه‌كه‌ی چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هه‌نگه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و هه‌موو وشانه‌ی كه وابه‌سته‌ی دونیای هه‌نگن، له‌ناو زمانی كوردیدا هه‌بن، ئایا سوود و فه‌ڕی بۆ كورد تێدایه؟ من لێره‌دا ده‌ڵێم: به‌ڵێ تێیدایه و ده‌كرێت په‌لوپۆی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه و ده‌یان نهێنی خۆی له ناویدا حه‌شار دابێت.
بۆ سه‌لماندنی چه‌سپاندنی ره‌گ و ریشه‌ی زمانی كوردی به مێژووی كۆن و به‌ستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینی وه‌ك كورد به نیشتمانی كوردهوارهوه، پێویستمان به هه‌ڵوێسته وه‌رگرتنه، له‌سه‌ر وشه (واچه) و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، كه له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا به‌كار ده‌هێنرێت.
فه‌رهه‌نگ: له دوو بڕگه‌ی فه‌ر و هه‌نگ پێكهاتووه، كه هه‌م (فه‌ڕ) و هه‌م (هه‌نگ) له ژیانی هه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه. به واتای فڕینی هه‌نگ، یاخود كاری هه‌نگ دێت، كه له زمانی كوردیدا واته كه‌لتور. كه‌لتوریش واته هه‌موو ئه‌و كار و گوفتاره‌ی مرۆڤه، له خه‌و هه‌ستانییه‌وه تا كاتی خه‌وتنی، ئیدی له هونه‌ر و هۆنراوه، په‌ند و پۆشاكه‌وه بیگره تا ئه‌گاته سه‌ما و سه‌لیقه، خورد و خۆراك.
لێره‌دا ژیانی هه‌نگمان كرده سه‌رمه‌شقی ژیانمان، هه‌ر بۆیه ئه‌م وشه‌یه كه ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی كوردییه و فارسی (كه به‌شێكه له زمانی كوردی و له سه‌ر گۆشت و خوێن و ئێسقانی كورد دزراوه و دامه‌زراوه)، ئاسایی به‌كاری بهێنن. به داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه وه‌ك قاموس یاخود واچهواتا، به‌كارده‌هێنرێت.
بڕگه‌ی (فه‌ڕ) له كوردیدا به واتای سوود و كه‌ڵك به‌كاردێت وه‌ك: به‌فه‌ڕ، بێفه‌ڕ، فهڕیش واتای خولانه‌وه و فڕین و كاركردنی هه‌نگ دێت، به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه، هه‌ر بۆیه وشه‌ی (فه‌رمان)یش به واتای ئه‌رك و بڕیاڕ بهكاردێنین. زۆربه‌ی ئه‌و وشانه‌ی فه‌ڕ بووه‌ته پێشگر و پاشگری، هه‌مووی پابه‌نده به فڕین و ئه‌ركی هه‌نگه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات پیتی (ڕ)ی قورس بووه به پیتی (ر) ی سووك.
هه‌نگوین، تاكه خۆراكێكی سروشتییه كه بۆگه‌ن ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌نگوین له سه‌ر زه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و نه‌مێنیت، ئه‌وا هه‌زاران چه‌شنی گوڵ وگژ و گیا له‌ناو ده‌چێت، به له‌ناوچوونی هه‌نگ، شارستانیه‌تی مرۆڤیش له‌ناو ده‌چێت
نموونه‌كان:
له‌به‌ر نه‌بوونی كات و له سه‌ر داوای دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مه ئه‌مین، بۆ ئه‌وه‌ی فریای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌هاداره بكه‌وین و له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ئه‌م بابه‌ته بكه‌یه‌نه دیاری بۆ خوێنه‌رانی ئازیز، پشكنینی ته‌واوم بۆ مانا و ریشه‌ی وشه‌كانم نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه له ئاینده‌دا هیوادارم بتوانم یا خود زمانزانانی به‌ڕێزی كورد، ئه‌و ئه‌ركه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان.
فه‌ڕ
فه‌رهه‌نگ، فه‌رمان، فراوان، فه‌رمایشت، فه‌رموو، فه‌رمووده، فه‌رته‌نه، فه‌رهود، فهراتهن، فه‌رجام، فه‌ردا، فهراخوان، ئافه‌رین، ئافراندن، نه‌فره‌ت، فه‌رامه‌رز، فه‌رهات، فه‌رهاد، فه‌ره‌یدون، فهرڕوز (فیروز)، فهڕوزكۆ (فیروزكوه)، فه‌رسه‌نگ، فڕین، فه‌ڕ، نیلوفه‌ڕ، جیهانفهڕ، هتد.
فه‌ره‌یدون: فه‌ڕی دوون، دوون واته ده‌وران، كه له ئاینی یارساندا دوناودونمان هه‌یه، كه به مانای ژیانه‌وه‌ی دوای مردن دێت، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه جارێكی تر زیندووبۆته‌وه و فه‌ڕی (فڕین و ژیان) دووباره ده‌كاته‌وه، كه من پێم وایه ژماره دووش، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر دوناودوونه.
فڕین، فه‌ڕ واته كار و فه‌رمان سوودبه‌خشین له ژیانی هه‌نگ، كه به واتای ئازادیش دێت، ئه‌وه نییه كه له فڕی یا ئازادبوون هه‌یه، كه من بۆی ده‌چم پاشگری Free ئینگلیزیشدا نزیكه له ئه‌نگ یا هه‌نگه كوردییهوهكهوه !. ing ئینگلیزی هه‌نگ.
هه‌ر وشه‌یه‌ك پێشگر و پاشگره‌كه‌ی هه‌نگ بوو، بێگومان وابه‌سته دونیای هه‌نگه و له ژیانی هه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌رچه‌ند له هه‌ندێك كاتدا وه‌ك (ئه‌نگ) ده‌خوێنرێته‌وه و ده‌نووسرێت، وه‌ك ئه‌نگوین، ته‌نانه‌ت ترێ كه میوه‌یه‌كی شیرینه به پێی ئێژین؛ ئه‌نگور، له ههنگورهوه هاتووه، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه وشه‌ی (مێو) كه ههنوگوینیش هه‌یه‌تی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئهسهلهمێنیت كه ئه‌نگور و ئه‌نگوین، پێكه‌وه هه‌یانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ردووكیان مه‌ی و و مه‌ین و واین و ئه‌لكهولی لێ دروست ده‌كرێت.
ئاهه‌نگ: ئاكار، ئاوه‌ز، مانۆر، مه‌رسوم، (ئا) واته وه‌ك یا چه‌شن، كه‌واته ئاهه‌نگ واته وه‌ك هه‌نگ، هه‌ر بۆیه كورد كه شادی و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ و خۆشی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌و كاته‌یه كه وه‌ك هه‌نگ كار ده‌كه‌ن و كۆتاییه‌كی به‌فه‌ڕ و به‌روبوومه‌وه دێت، بۆیه به شانازییه‌وه پێی ده‌ڵین ئاهه‌نگ.
سێ چه‌شن سه‌مای هه‌نگ
ته‌نانه‌ت كه خودی هه‌نگ سێ چه‌شن سه‌مای هه‌یه كه بریتییه له:
۱- سه‌مای له‌رزین: راست و چه‌پ
له گۆڤه‌ندی كوردیدا له راسته‌وه بۆ چه‌پ و پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌یه.
٢- سه‌مای خوالانهوه: بازنه‌یی
دیسان له هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیدا خولانه و بازنه درووستكردنمان هه‌یه.
٣- سه‌مای له‌رینه‌وه: سه‌ر و خوار
له شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی بادینان ئه‌و له‌رینه‌وه به ئاشكرا ده‌بینرێت.
كه‌واته جووڵه و ریتمی سه‌مای كوردی، له سه‌مای هه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
نموونه‌كانی وشه‌ی په‌یوه‌ندار به هه‌نگ:
هه‌نگوین: ئه‌نگوین: هه‌نگ+وین، وین: وێنه، ره‌نگ.
په‌نگ: پووره‌ی هه‌نگ
ته‌نگ: تههی، قووڵایی هه‌نگ
چه‌نگ: قیساره،(ئامێرێكی مۆسیقییه) ده‌نگ، چه‌نه‌بازی، گوتن و گوفتار.
دهههنگ: ده‌م+هه‌نگ، ده‌نگ
ره‌نگ: رێ+هه‌نگ، روو= روخسار، رووی هه‌ر شتێك.
زه‌نگ: زیریكه و زیكهزیكی هه‌نگ، ده‌نگ، زه‌نگی هێرش و مه‌ترسی و خۆپاراستن.
ژه‌نگ: ژه‌هری هه‌نگ،
شه‌نگ: شا+هه‌نگ، شۆخ، زه‌ریف، جوان.
قه‌شه‌نگ: به‌قه‌د+شا+هه‌نگ، جوان و شۆخ، زێبا.
چڵهنگ: چاڵ+هه‌نگ، جوان و جه‌سوور.
مه‌نگ: مێ+هه‌نگ، مێههنگ، ئه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه ده‌پارێزێت، به كه‌سێكی ژیر و كه‌مدوو ده‌وترێت مه‌نگ.
گه‌نج: گا+هه‌نگ، جێی هه‌نگ، له پێشینان وتوویانه گه‌نجم دۆزیوه‌ته‌وه به مانای گه‌نجینه‌ی هه‌نگوینی دۆزیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر كاریگه‌ری وشه‌كه به لاو و خورتیان وتووه؛ گه‌نج. گه‌نجیش به‌مانای گه‌نجینه‌ی گرانبه‌ها دێت.
دره‌نگ: دوور+ هه‌نگ، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگه، كاتی فه‌رمان و هه‌رمان نییه.
فه‌نگ: فه‌ڕ+هه‌نگ، فه‌رهه‌نگ، ئاداب، ئه‌ته‌كێت، ته‌شریفات.
پێشه‌نگ: پێش+ هه‌نگ، پێش كاروان، پێشڕه‌و.
سه‌رهه‌نگ: سه‌ر+هه‌نگ.، سه‌رداری هه‌نگ،
بێژه‌ن: بێژه‌نگ، بێژه‌ر+هه‌نگ، بێژه‌ر.
نگین: ناو+هه‌نگوین، به‌و سه‌نگه گرانبه‌ها ده‌وترێت كه له‌ناو ئهنگوستیلهدایه، گرانبه‌ها، سامان.
ئاوڕنگ: ئاور+هه‌نگ، ئاگری هه‌نگ، شكۆ،خره‌د، دانش و زانست.
نه‌یڕه‌نگ: نه‌ڕێ+هه‌نگ، سڕینه‌وه‌ی دونیا و رێی هه‌نگ، به مانای فه‌ریب و فێڵ دێت.
نه‌نگ: نا+هه‌نگ، پێچه‌وانه‌ی و نه‌رێنی هه‌نگ، به مانای شووره‌یی و عه‌یبه دێت.
ئه‌و وشانه و ده‌یان وشه‌ی تریش په‌یوه‌ندارن به هه‌نگ و هه‌نگوینه‌وه:
سه‌نگ، له‌نگ، مانگ، هه‌نگاو،لاله‌نگی،جه‌نگ،په‌نگ،هتد.
ئه‌م هه‌موو وشانه كه ریشه‌یان كوردییه‌وه و له‌ناو زمانی كوردیدا تا ئێستاش به‌كاردێن، مانا و ده‌لاله‌تی زۆر نزیكی به سیسته‌م و ژیانی هه‌نگه‌وه هه‌یه، ئایا نه‌ته‌وه‌ی كورد ، هه‌نگی كردووه‌ته ئۆلگۆی خۆی، ئایا ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی هه‌نگ، له ناو ژیانی كوردهواردا كاریگه‌ری نه‌بووه؟ من پێم وایه و زۆریش به ههرهقهتیمه، ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك میلله‌تانی دونیا، كه ئاژه‌ڵ یا مه‌لێك و میروویهكیان كردووه به سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، پێوسته هه‌نگ بكه‌ینه ئۆلگو و سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان.
سیستمی ژیانی هه‌نگ
چونكه رژێم و سیسته‌می ژیانی هه‌نگ، نزیكییه‌كی زۆری به ژیاری كورده‌وارییه‌وه هه‌یه، هه‌م ئه‌و هه‌موو وشانه‌ی كه پڕاوپڕ له هه‌نگه‌وه وه‌رگیراوه، هه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد سۆمه‌ری بووه و هه‌زاران ساله وه‌ك میسرییه‌كان سوودیان له هه‌نگ و هه‌نگوین وه‌رگرتووه و هه‌م ناو و وشه‌ی هه‌نگ چووه‌ته ناو زمان و فهرههنگمانهوه.
ئه‌نگوین هه‌ر له‌مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه گرنگایه‌تی خۆی هه‌بووه، یۆنانی كۆن، هه‌نگوینیان به خۆراكی خوداكان ناوزه‌ند كردووه، میسرییه‌كان و سۆمه‌رییه‌كان ۲٦۰۰ ساڵ پێس زاین، له گه‌نم و جۆ و هه‌نگوین، مه‌ی و ئه‌لكهولیان دروستكردوه.
ئه‌بو عه‌لی سینا، ۱۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا سووده‌كانی هه‌نگوینی ژماردووه و وه‌ك مۆم بۆ تیماری برین و هه‌و به‌كاری هێناوه.
مۆریس مترلینك، ۱٨۲٦-١٩٤٩ كه نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفێكی به‌لجیكی فه‌ره‌نسی زمان بوو، و خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیی ساڵی ١٩١١ وه‌رگرتووه، ئیژێت:
- بەشداری سەرژمێری نەکەن تاماددەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکرێت - 11/17/2024
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024