ئا ڕۆژهڵاتی
بە درێژایی مێژوو ئەو کەسانەی کە بە پەرۆشەوە بەدوای هۆکارە ڕاستەقینەکانی پرسەکاندا دەگەڕێن، هەمیشە بە بیدعە یان دروستکردنی بشێوکە لە بواری حەقیقەتدا تۆمەتبار دەکرێن. هۆکاری ئەمەش ترسی دوژمنان: ١- لە گۆڕانکاری ڕیشەیی و ٢- لە لەناوچوونی نەزانی و غەفڵەتی کۆمەڵگایە. لە بەدواداچوونی زانستی بۆردومانی کیمیابارانی هەڵەبجە، زۆر شتی نەناسراو سێبەری خستۆتە سەر زانیارییەکان. نووسەر هەوڵ دەدات باسێکی ورد لەسەر قووڵایی پڕوپاگەندەی حکومەتی ئێران دەستپێبکات. چونکە پێدەچێت چیرۆکی مێژوویی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕووکەشێک بێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەکانەوە نییە.
ئێران – بۆمبارابی شیمیایی هەڵەبجە
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە جینۆساید و تاوانی جەنگ دادەنرێت و برینێکی هەمیشەیی لەسەر جەستەی کۆمەڵگای کوردی بەجێهێشتووە. ئەم ڕووداوە ترسناکە کاتێک خولقا کە هەر دوو حکومەتی ئێران و عێراق (لایەنەکانی بەشدار لە شەڕەکەدا) پرۆتۆکۆڵی ژنێڤی ساڵی ١٩٢٥یان سەبارەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی ژەهراوی و خنکێنەر واژۆ کردبوو. کەشوهەوای ھەڵئاوساوی شەڕەکە وردە وردە بە دامەزراندنی بڕیارنامەی ٥٩٨ ئارام بووەوە، بەڵام لە ٢٣ی ئازاری ساڵی ١٣٦٦ی کۆچی بە ھاوکاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجردا، ڕژێمی ئێران ھەڵەبجەی و گوندەکانی دەوروبەری داگیرکرد. بە چوونە ناو ناوچەی بەنداوی دەربەندیخانەوە، تاوانێکی کرد کە دوای سی و سێ ساڵ، هێشتا ناڕوونییەکی زۆری لەسەرە.
بێ گومان پلانی جینۆساید لە گوتارێکی تۆتالیتاری و خوێنڕێژانە لە شێوەی کۆمەڵکوژی سیستماتیکدا سەرچاوە دەگرێت. بە واتایەکی تر ناکرێ بە خولقانی لەناکاو یان دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تەنها سەربازی هەژمار بکرێت، بەڵکو دوکتورینی فیکری و ئایدیۆلۆژیی جینۆسایدی کورد لە مێژە لەگەڵ بەئاگاهاتنەوەی فاشیزمی ناوچەیی لە شێوەی هاوپەیمانییەکی ناپیرۆزدا ( فارس و تورک و عەرەب) دژی کورد جێگیر بووە. کیمیابارانی شاری سەردەشت (٧ی خاکەلێوەی ١٣٦٦) و شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران خاڵی دەستپێکی ئەو کۆمەڵکوژییە بوو، کە لە کارەساتی هەڵەبجەدا پشتڕاستکرایەوە.
بێ گومان توندوتیژی و کوشتن نەک هەر لەسەر ئاستی فیزیکی خۆی دەرناخات، بەڵکو دەبێتە واقیعێکی کۆمەڵایەتی. بۆیە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەڵوێستە بە واتای بەردەوامبوونی کارەساتەکەیە بە شێوازێکی تر. لە ڕاستیدا عەقڵی ڕووکەشبینی بەکۆمەڵی کورد کە فەرمانڕەوایی بەشێکی زۆری کوردستانی دەکرد، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نەک وەک ڕووداوێک، بەڵکو وەک دەرفەتێک بۆ قازانجی ماددی لە ڕێگەی ڕێژەی برینداربوون (درصد جانبازی) و ئیمتیازات و ئیمکاناتەکانەوە دەبینی. ئەم نیگەرانییە ماددییە سێبەری لەسەر لایەنە مەعریفی و زانستییەکانی کارەساتەکە داناوە.
ڕەنگە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگای کوردی بە ڕووداوەکان یەکێک لەو هۆکارانە بێت کە کوردستانی کردۆتە ناوەندێکی تێکەڵ بە کارەسات، لە کاتێکدا خوێندنەوەیەکی عەقڵانی و دانپێدانان بە کارەساتەکە دەتوانێ ئاسۆیەکی نوێی بیرکردنەوە بخاتە ناو پرسی کوردەوە.
پڕڕەنگ کردنی کۆلۆنیالیزم لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە کۆمەڵگایەکدا کە خۆی هەڵگری بەها و تێڕوانینی کۆلۆنیالیزمە، ساکارتین شێوازی سوڵتەیە کە لە سانسۆر و سڕینەوەی ئەسڵی مەسەلەکە کەڵک وەردەگرێت. ئەمەش ستراتیجیترین بنەمای دوکتورینی هێرشبەرانەی ئێرانە لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەکانی، کە لەسەر بنەمای کۆلۆنیالیزمی وجوود و جیهانی کوردی دامەزراوە کە لە کوردستان بە گشتی و لە دۆخی شاری هەڵەبجە بەتایبەتی دەدۆزینەوە.
بۆشایی میدیای کوردی و کەڵک وەرگرتن لە ڕۆژنامەنووسانی بەکرێگیراو و وێنەی هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وەک ڕاوی سەرەکی ئەم ڕووداوە، ڕەفتاری میتۆدیکی دەروونناسانەی ئەو ڕووداوە هێندەی تر بەرچاو دەخات. بەشێوەیەک کورد لەبری ئەوەی جەوهەری مەسەلەکە بزانێت بەرەو لاوازی مێژوویی خۆی، واتە موغاڵتە، دەبات. تێکەڵکردنی هەواڵی ڕاست و ناڕاست، تێکەوتن لە هەڵمەتی دەروونناسانەی ئێران بەهێزتر دەکات: بە گەڕانەوە بۆ بیرەوەری مێژوویی خەڵکی هەڵەبجە، سەدام حسێن بە بەرپرسی سەرەکی ئەم تاوانە دەزانن. وەها هەڵوێستێک دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتە لێهاتووەکانی ئێران کە دوژمنی مەعریفە و مامۆستای پشتگوێخستنە. ئەگەریش مەعریفە سەرهەڵبدات، خۆسانسۆرکردن و خۆبەدوورگرتن لە وتنی ڕاستییەکان و هەروەها بێدەنگبوون بوونەتە ڕێبازی بەشی ئەکادیمیستەکان و مەدەنی کوردستان.
بە درێژایی مێژوو ئەو کەسانەی کە بە پەرۆشەوە بەدوای هۆکارە ڕاستەقینەکانی پرسەکاندا دەگەڕێن، هەمیشە بە بیدعە یان دروستکردنی بشێوکە لە بواری حەقیقەتدا تۆمەتبار دەکرێن. هۆکاری ئەمەش ترسی دوژمنان: ١- لە گۆڕانکاری ڕیشەیی و ٢- لە لەناوچوونی نەزانی و غەفڵەتی کۆمەڵگایە. لە بەدواداچوونی زانستی بۆردومانی کیمیابارانی هەڵەبجە، زۆر شتی نەناسراو سێبەری خستۆتە سەر زانیارییەکان. نووسەر هەوڵ دەدات باسێکی ورد لەسەر قووڵایی پڕوپاگەندەی حکومەتی ئێران دەستپێبکات. چونکە پێدەچێت چیرۆکی مێژوویی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕووکەشێک بێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەکانەوە نییە.
ئەوەی لە لایەن حکومەتی ئیسلامی ئێران و زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە ئەوە بوو کە دوای داگیربوونی هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە، بەهۆی پێشوازیکردنی خەڵکی هەڵەبجە لە سوپای پاسداران، حکومەتی عێراق، لەسەر پێشنیاری عەلی حەسەن ئەلمەجید، ئامۆزای سەدام حوسێن، دەستی کرد بە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و گوندەکانی دەوروبەری بۆ تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی کوردستانی عێراق.
ئێران – بۆمبارابی شیمیایی هەڵەبجە
خاڵی گرنگ ئەوەیە کە هەردوو وڵاتی دوژمنکاری ئێران و عێراق بەشداریان لەم هێرشەدا ڕەتکردەوە. بەڵام لێکۆڵینەوەکەی سەرۆکی ناوەندی گروپی شرۆڤەکاری سیاسی و سەربازی ئەمریکا سەبارەت بە عێراق لە شەڕی ئێران و عێراق بە ناوی “ستیفن پێلێ تایەر” ئەو ڕاستییانە ئاشکرا دەکات کە هەر لە سەرەتاوە لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکرێتەوە.
ستیڤن پێلێتێر بۆ ماوەی یازدە ساڵ وەک پرۆفیسۆر لە کۆلێژی جەنگی سوپای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٩ تا ٢٠٠٠ کاری کردووە. لە مەئمووریەتی خۆی لە عێراق، ئەرکی لێکۆڵینەوەی لەسەر شێوازی جەنگی عێراق و توانای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا هەبووە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ستیڤن لە دوو کتێبدا دەدۆزرێتەوە، “جەنگی ئێران-عێراق، ئاژاوە لە ناو بۆشایییەک” و “وانەیەکی فێربوو: جەنگی ئێران و عێراق” و هەروەها بابەتێک لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ژێر ناوی “تاوانێکی جەنگی یان یاسای جەنگی؟”. لەم دوو کتێب و وتارەکەیدا، ستیڤن ئاگاداری دەدات لە دەستڕاگەیشتن بە هەموو بەڵگەنامە نهێنییەکان و هەروەها ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تەواو بۆ پنتاگۆن. لە وتارەکەی نیویۆرک تایمزدا دەڵێت کە لە ئەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زۆر دەربارەی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە دەخاتە ڕوو، لەوانەش کە هەردوو حکومەتی شەڕکەری ئێران و عێراق گازی کیمیاییان بەکارهێناوە.
شرۆڤەکارێکی باڵای پنتاگۆن دەڵێت “راستەوخۆ دوای جەنگ، دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمریکا پێداچوونەوە و ڕاپۆرتێکی نهێنی ئامادە دەکات”. ڕاپۆرتی ئاماژەپێکراوە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە گازی دەستی ئێرانییەکان کوردانی کوشتووە و گازی عێراقیش هۆکاری مردنی کورد نەبووە.
ئەو بریکارە ئەمریکییە لە بەرهەمەکانیدا کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئاشکرا دەکات و تەنانەت لەبەردەم لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی پیران شایەتحاڵی ئەوە دەدات کە کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام نەدراوە و دەڵێت: “ناتوانین بە دڵنیایی بڵێین کە چەکی کیمیایی عێراق کوردی کوشتوە”.
پێدەچێت لەو کاتەدا حکومەتی ئەمریکا بەڵگەنامەی پێویستی بۆ هێرشکردنە سەر عێراق نەبووبێت و سەرۆک بوش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی بە تاکە هۆکاری گرنگ بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و ڕووخاندنی سەدام زانیبێت، بێ بەرگریی هەڵەبجە بیانۆیەکی گونجاو بووە بۆ شەرعیەتدان بەم هێرشە. بەڵام سەرەڕای بانگهێشتی ئیدارەی بوش بۆ بێدەنگ بوون، ستیڤن قبوڵ ناکات و بە تەواوی وردەکاری ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.
لەکاتی پشکنینی تەرمی کیمیاییەکانی هەڵەبجە، ستیڤن سەرنجی جۆرێک لە گازی کیمیایی خوێنی دەدات کە لەسەر بنەمای سیانید دروستکراوە، کە تەنها ئێران دەستی بە کڕینی ئەو چەکە کوشندەیە لە ئامریکا گەیشتووە. حکومەتی عێراقیش ئاگاداری بوونی گازی لەو جۆرە نەبووە. ستیڤن باس لەوە دەکات کە عێراقییەکان هیچ مێژوویەکیان نییە لە بەکارهێنانی ئەم دوو مادەی خوێنە [ کلۆریدی سیانۆجین – سیانیدی هایدرۆجین]؛ دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە ئێرانییەکان هێرشێکی لەو شێوەیەیان ئەنجامدا.
ئێران – بۆمبارابی شیمیایی هەڵەبجە
پێدەچێت دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئێران سەرنجی ئاسەواری کیمیابارانەکەی داوە. بۆیە هەوڵێکی بەرفراوان بەکاردەهێنێت بۆ داگیرکردنەوەی شاری هەڵەبجە؛ بەڵام سەرەڕای ئەوەی بەهایەکی زۆر دەدات، بەڵام لە کۆنترۆڵکردنەوەی شکست دەهێنێت.
لە بەرامبەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەکە قبوڵ ناکات و دەیخاتە ئەستۆی ئێران. بەڵام ئێران بە تاکتیکی سانسۆر کە دیاردەیەکی درێژخایەنی سیستەمی سیاسی ئەم ڕێژیمە، هەوڵی زۆری دا بۆ پووچەڵکردنەوەی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکانی بەرپرسی باڵای پنتاگۆن. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین ئاماژە بە ماڵپەڕی ئێرانپیدیا و ڕادیۆ فەردا بکەین (12). وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “هەردوولا لە شەڕەکەدا مادەی کیمیایییان بەکارهێناوە”. عێراقییەکان سیانۆریان بەکارنەدەهێنا، بەڵام ئێرانییەکان بە بەردەوامی بەکاریان دەهێنا”. (13)
هەروەها قەساوی پارێزەری ئوردنی سەدام حسێن بە ئاماژەدان بە کۆمەڵێک بەڵگەنامە لە دادگا سەلماندی کە حکومەتی عێراق لەو کاتەدا گازی سیانیدی نەبووە (14).
ئیمانوێل لودۆ، پارێزەری فەرەنسی، ئەندامی هەیئەتی پارێزەرانی بەرپرسانی پێشووی عێراق، لە 5ی تشرینی یەکەمی ١٣٨٤ ئاشکرایکرد، باڵیۆزی ڕژێمی ئێران لە فەرەنسا لە کاتی دادگاکاندا، لە ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵیدا، پێشنیاری بۆ کردبوو کە ڕژێمی ئێران دووربکەوێتەوە لە تۆمەتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، و پارێزەرانی عێراقیش لە چوونە ناو ئەم دۆسیەیە و بەدواداچوونی خۆ بپارێزن. بەڵکو هەردووکیان دەتوانن موجاهدینی خەلق تاوانبار بکەن (15).
دوای پێنج مانگ لە ئاشکراکردنەکانی ئیمانوێل لودۆ، کەناڵی ئەبوزەبی لە زاری خەلیل دولەیمی، بەرپرسی هەیئەتی پارێزەرانی سەدام حوسێن بڵاویکردەوە، کە ئەو و پارێزەرانی دیکە ئۆفەرێکی بیست ملیۆن دۆلاریان لە ئێران وەرگرتووە بۆ ئەوەی خۆیان لە هێنانە بەرباسی پرسی ئەو ماددە کیمیاییە بۆ سەر هەڵەبجە بەدوور بگرن، بەڵکو بیگەڕێننەوە بۆ موجاهدینی خەلق. هەروەها ئاشکرای کردووە کە ڕێژیمی ئێران پێشنیاری کردووە بۆ ئەوەی ئەم سیناریۆیە ڕووبدات بڕە پارەیەک بە سەد ملیۆن دۆلار بداتە پارێزەرانی دیکەی پاریس (16).
لە میانی دادگاییکردنێکدا، تاریق عەزیز، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئێرانی بە تاوانبار زانی و لە دادگاش ڕایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن ئێرانی ئیسلامییەوە ئەنجامدراوە و ئەو گازەی کە لە هەڵەبجە بەکارهاتووە بە گازی سیانیدی زانیوە. کاتێک دادوەر لێی دەپرسێت: سیانید؟ تاریق عەزیز لە وەڵامدا دەڵێت بەڵێ ئێران گازی سیانیدی هەبووە، بەڵام عێراق سیانیدی نەبووە (17).
لەم دواییانەدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک زانیاری نهێنی پەیوەست بە «پێشێلکردنی» ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا بووە. ئەم ڕاپۆرتە لە هاوینی ٢٠١٩ سەبارەت بە ئاستی پابەندبوونی وڵاتان وەکوو ئێران ئامادە کراوە. حکومەتی ئەمریکا ئێران بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا وەکوو گازی خەردەل تۆمەتبار دەکات. لە کاتێکدا بەپێی ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی کە تێیدا ١٩٢ وڵات ئەندامن، بەرهەمهێنان و کۆکردنەوە و بەکارهێنانی هەر چەکێکی کیمیایی قەدەغەیە و ئێرانیش لە ساڵی ١٩٩٣ ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی واژۆ کردوە (١٨).
ئێران – بۆمبارابی شیمیایی هەڵەبجە
هەڵەبجە نەک هەر لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە داگیرکرا، بەڵکو حکومەتی ئێران ڕۆح و عەقڵی ئەم خاکەی داگیرکرد و بە زنجیری بەستەوە. لە ڕاستیدا دەرئەنجامەکانی ڕژیمی سایکۆلۆژیک، کۆمەڵگای کوردی لە توانایی جیاکردنەوەی ڕاستی و درۆ بێبەهرە کرد. وەرەمێکی شێرپەنجەیی کە لە نزمترین چینە دەروونی و مەعریفیەکانی خەڵکی کوردستاندا جێگیر بووە.
پرۆسەی دەروونیبوون و بەردەوامی دیاردەی کۆلۆنیالیزم لە مێشکی کورددا زۆر ئاڵۆزە. کاتێک ڕۆشنگەرانی کورد بانگەوازی خەڵک دەکەن بۆ دەرئەنجامە سیاسی و جەستەیی و دەروونی و مەعریفیەکانی داگیرکردن و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە، وەک ڕۆحێکی مرۆڤ کە لە چنگی شەیتاندا گیراوە، دڵگیر و دڵتەنگ دەبن. وەک ئەوە وایە وەک کۆلۆنیالیستەکان بیربکەنەوە و ڕەفتار بکەن. چونکە یەکێک لە ستراتیژییە هەرە سەرەکییەکانی حکومەتی جەهل، پەرەدان تا ئاخرین ئاستی توانایی فریودانی خەڵکە. نموونەیەک لەم سیاسەتە لە دەرەوەی جوگرافیای سیاسی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەم بۆردومانە وەک ئامرازێک بۆ شێواندنی هەمووان پەیڕەو کراوە.
ئەم هەنگاوە دراماتیکییەی ئێران کە نیشان دەدات دایەی باشترە لە دایک، لە پلەی یەکەمدا ئامانجی کەمکردنەوەی ناشیرینی هێرشە بۆ سەر کوردستانی عێراق و ئاسایی کردنی ئەم هێرشەیە. بەڵام ڕۆڵی سەرەکی ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای ترس و تیرۆر و بێدەسەڵاتی هەلومەرج دامەزراوە. ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە حکوومەتی ئێران لە هیچ تاوانێک بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا دریغی نادکات و بە گۆڕینی پرسەکان، ئەخلاق و مرۆڤایەتی لە ژێر سمی فەرمانڕەواکانیدا دەچەوسێنێتەوە.
سووتانی سینەمای ڕێکس ئابادان یەکەمین سیناریۆ وێرانکەرەکانی ڕژیمە بۆ هەڵخەڵەتاندن و بەرچاوکردنی ناوەڕۆکی ناواقیعی. تێڕوانینێکی شیکاریانە لە ڕووداوە ئاسمانییەکانی ئاسمانی ئێران بە پاساو هێنانەوە بۆ کەموکوڕی تەکنیکی، هەڵەی پەدافەندی زەمینی، ئەو کەشوهەوا خراپەی کە بوو بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازی و نەفەرهەڵگرەکانی فەرماندە باڵاکانی سوپا یان سەرنشینانی فڕۆکەی ئۆکراینی، قسە لە درۆی جەوهەری و جەخت لە سڕینەوەی ناو سنوورەکەی دەکات. کردەی ڕاستەوخۆ بۆ ئاگر تێبەردانی بینای پلاسکۆ و نەوتبەری سانچی و سەدان کەیسی دیکە (ئاشکرا و شاراوە) نموونەی ڕوونی دیکەی دیزاینی تاوانکارانەن کە بە ناوچاوانی ئەم ڕژیمەوە دیارن.
وتەی کۆتایی ئەوەیە کە تێگەیشتن پرۆسەیەکی گرنگی بیرکردنەوەی مرۆڤە و وەک چالاکیەکی گرنگ دادەنرێت. کیمیابارانکردنی هەڵەبجە یەکێک بوو لە ئۆپەراسیۆنە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی، کە جگە لە جینۆسایدی نەتەوەیی، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ناوەکیکردنی کۆلۆنیالیزم لە مێشکی کورددا. ئەگەر بە وردی سەیری بەڵگەنامەکانی ئاماژەپێکراو بکەیت، زۆر خاڵ دەبینیت کە لابراون، کە لەسەر بنەمای دژایەتی و شێواندن دامەزراوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە لە ماوەی سی و سێ ساڵی ڕابردوودا ئێران هەموو کەرەستەی پێویستی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەلاڕێدابردن و سیناریۆی هەمیشەیی خۆی لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا قبوڵ بکرێت. هەروەها بە تاکتیکی سانسۆر و موغاڵتە و فریودان و سڕینەوە، توانی دەنگی دەروونی بیرمەندانی تری کوردستان کپ بکات بۆ ئەوەی ئەوانیش لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی خواستی خۆی بن.
سەرچاوەکان:
1- Pelletiere, stephen C. (1992), The Iran-Iraq War: Chaos in a Vacuum, British Library.136-137.
2- Pelletiere, Stephen C. (2003), “A War Crime Or An Act of War?”, The New York Times, Jan, 31, 2003. https://www.nytimes.com/2003/01/31/opinion/a-war-crime-or-an-act-of-war.html
3- Pelletiere, Stephen C., and Douglas V. Johnson (1990), Lessons Learned: The Iran-Iraq War, Vol. I., CreateSpace Independent Publishing Platform. p. 100.
4- Pelletiere, Stephen C. (2003), “A War Crime Or An Act of War?”, The New York Times, Jan, 31, 2003. Link: https://www.nytimes.com/2003/01/31/opinion/a-war-crime-or-an-act-of-war.html
5- Ibid, Pelletiere, Stephen C. (2003)
6- Ibid, Pelletiere, Stephen C. (2003)
7- Pelletiere, Stephen C., and Douglas V. Johnson (1990), Lessons Learned: The Iran-Iraq War, Vol. I., CreateSpace Independent Publishing Platform. p. 100.
8- Pelletiere, Stephen C. (2003), “A War Crime Or An Act of War?”, The New York Times, Jan, 31, 2003. Link: https://www.nytimes.com/2003/01/31/opinion/a-war-crime-or-an-act-of-war.html
9- Pelletiere, Stephen C., and Douglas V. Johnson (1990), Lessons Learned: The Iran-Iraq War, Vol. I., CreateSpace Independent Publishing Platform. p. 100.
10- Pelletiere, Stephen C. (2003), “A War Crime Or An Act of War?”, The New York Times, Jan, 31, 2003. Link: https://www.nytimes.com/2003/01/31/opinion/a-war-crime-or-an-act-of-war.html
11- Pelletiere, stephen C. (1992), The Iran-Iraq War: Chaos in a Vacuum, British Library. p, 139.
12- httpd://www.iran-pedia.org
httpd://www.radiofarda.com
بررسی ادعای وکیل صدام حسین درباره نقش جمهوری اسلامی در حمله شیمیایی به حلبچه
13- Pelletiere, stephen C. (1992), The Iran-Iraq War: Chaos in a Vacuum, British Library. p, 139.
14- httpd://www.iran-pedia.org & httpd://www.radiofarda.com
15- Ibid
16- Ibid
17- lbid
18- https://www.avatoday.net/@javanmardi77
گزارش محرمانه دولت آمریکا درباره نقض کنوانسیون منع تسلیحات شیمیایی توسط ایران
- سقوط پول شوروی و تکرار در ایران امروز - 12/21/2024
- دۆزەخ دەروازەی کرانەوەی کوردستان - 12/18/2024
- نقشه جهنمی - 12/13/2024