كێن ئەوانەی دژی ڕیفراندۆم وەستانەوە؟
بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بڕیارێكی سەرپێییانە
نەبووە كە لە خۆوە درابێت، بەڵكوو بەرئەنجامی
خوێندنەوەیەكی قووڵی دۆخی سیاسی و سەربازیی
كوردستان و عێراق و بارودۆخی ئیقلیمی و ململانێی
جەمسەرەكانی جیهان بوو كە زۆر ڕووداوی جۆراوجۆر و
نهێنیش ڕۆڵیان لەوەدا هەبوو، سەرۆك بارزانی و
سەركردایەتیی سیاسیی كورد بڕیاری ڕیفراندۆم بدەن.
لێرەدا بەشێك لەو نهێنییانەتان بۆ ئاشكرا ده‌كەین:
بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧
درا، لە كاتێكدا لە ڕۆژی ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧دا، حەشدی
شەعبی و حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئێران چەند
داواكارییەكیان خستە بەردەم هەرێمی كوردستان كە
ئەگەر ئەو داواكارییانەی ئەوان پەسەند بكرایە، ئەوا
هەرێمی كوردستان گەورەترین زەرەری پێ دەگەیشت
تا ئاستی له‌ناوچوون، جێبەجێش نەكرایە ئەوان
هەڕەشەی لەشكركێشییان دەكرد، بۆیە هەرێمی
كوردستان پەنای بۆ ڕیفراندۆم برد. داواكارییەكانی
ئه‌وان بریتی بوون لە:
١/ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان و فڕۆکەخانهی
كه‌ركووك!
٢/ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بگه‌ڕێنه‌وه هه‌موو
ئەو شوێنانەی كه پێشتر له ترسی داعش تێیدا
هەڵاتبوون و دواتر پێشمه‌رگه به‌خوێن به‌رگری له‌و
شوێنانه كردبوو!
٣/ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو شاری كه‌ركووك
و گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره‌كانی پێش ٢٠٠٣ (نێوان قوشته‌په
و پردێ)، له‌ولاشه‌وه (بانی مه‌قان – چه‌مچه‌ماڵ)!
٤/ كشانه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان له‌ناو شاری كه‌ركووك
و باره‌گاكانیان بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان!
٥/ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستان، له
جێگای ئه‌وان ئه‌من و ئیستخبارت)ی عێراق و
ئیتلاعاتی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی بێنه ناو شاری
كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم!
٦/ به‌هیچ جۆرێك نابێت ئاڵای كوردستان لەنێو
كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبكرێت!
٧/ زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆ و شوێنه گشتییه‌كان له
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لابدرێت و
ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بدرێته‌وه به ده‌ستی عێراق!
٨/ داوایان دەكرد ته‌واوی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له
بەندیخانەكانی هه‌رێمی كوردستانن، راده‌ستی سوپای
عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بکرێن و جارێكی تر كورد
بۆی نه‌بێت هیچ عه‌ره‌بێكی تاوانبار دادگایی بكات!
٩/ هیچ هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ناو شاری كەركووك بۆی
نەبێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت، چه‌ك هه‌ڵگرتن ته‌نها له كورد
قه‌ده‌غه بكرێت!
١٠/ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له كورد بسه‌ندرێته‌وه و
بدرێت به عه‌ره‌ب!
١١/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی ١٤٠ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی
ده‌ستووری عێراق و گۆڕینی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی
په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه!
١٢/ ڕاده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه
سنوورییه‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی عێراق!
١٣/ هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر ته‌واوی بنكه و باره‌گا
و باڵه‌خانه حزبی و حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،
ئاڵای كوردستان دابگیرێته خواره‌وه و ته‌نها له‌ناو
باره‌گای حزبه كوردییه‌كان هه‌ڵبكرێت!
١٤/ كردنه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی و
سوپای عێراق له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی
هه‌رێم!
١٥/ پێشمه‌رگه بۆی نەبێت چه‌كی قورسی هه‌بێت و
هه‌رچی چه‌كی قورسی پێشمه‌رگه‌یه ڕاده‌ستی عێراقی
بكرێته‌وه!
ئەمانە به‌شێكن له‌و داواكارییانه‌ی میلیشیاكان و
حكومەتی فیدڕاڵی و ئێران لە هه‌رێمی كوردستانیان
دەكرد، لە كاتێكدا پێشتریش لە ٢٠١١ـه‌وه به‌شێكی زۆر له
میدیاكانی عێراق ناوی (كوردستان)یان به (قردستان)
واتا مه‌یمونستان ده‌هێنا و پێشمه‌رگه‌یان به میلیشیا
ناوده‌برد! بەم جۆرەش سەرەتای قۆناغێكی
دوژمنكارانەی خراپیان لە دژی گەلی كوردستان دەست
پێكردبوو!
هەر ئەو سەردەمە، شیعه و شۆڤێنییه‌كان له‌ناو
مزگه‌وت و حوسهینییهكان و بۆنه ئایینی و
مه‌زهه‌بییه‌كان و عاشورادا، به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی
كوشتن و سه‌ربڕینی گه‌لی كوردستانیان ده‌كرد و
داوایان له مه‌رجه‌عه‌كانیان ده‌كرد فه‌توای به‌كارهێنانی
هێز له‌دژی كورد ده‌ربكه‌ن و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاخ و
چیاكان!
ئەم بارودۆخە وێڕای چەندین نهێنیی دیكە، بە تایبەتیش
كاركردنی بەردەوامی شۆڤێنییەكانی عێراق بە
پشتیوانیی ئێران لەسەر پرۆسەی لاوازكردنی هەرێمی
كوردستان كە تەنانەت پێش شەڕی داعش دەستیان
پێی كردبوو، جگە لەو شەڕفرۆشتنە بەردەوامانەی لایەنی
عێراقی بە هەرێمی كوردستان، هۆكارگەلێك بوون كە
سەركردایەتیی سیاسیی كوردستانیان پاڵدەنا بۆ ئەوەی
بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی چارەنووسی هەرێمی
كوردستان بدەن.
لەم چوارچێوەیەدا نووری مالیكی تانك و دەبابهی
ڕه‌وانه‌ی ناو شاری كه‌ركوك و قەرەتەپە و جەبارە كرد و
بودجەی خەڵكی كوردستانی بڕی، خۆ ئەوسا
ڕیفراندۆمیش نەكرابوو!
– سەرجەم ئەو ماددانەی پەیوەندییان بە كورد و
پێكهاتەی سوننە و مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە
گشتییەكانەوە هەبوو لەنێو دەستووری عێراق، لە لایەن
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه، جێبەجێ نەكران و
پشتگوێخران و شانازیشیان بەوە دەكرد كە
نەیانهێشتووە ماددەی ١٤٠ و ماددەكانی دیكە جێبەجێ
بكرێت، خۆ ئەوسا ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرابوو!
هەر لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ زیانگەیاندن بە خەڵكی
كوردستان، لایەنی عێراقی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی
حه‌ویجه و ده‌ورووبه‌ری كه‌ركوكیان پشتگوێ خست،
هه‌ر ئه‌وكات سوپا و حه‌شدی شه‌عبی خۆیان بۆ
هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه له كه‌ركوك، ئامادە دەكرد،
لە كاتێكدا كورد لە گەرمەی شەڕی تیرۆر و بەرگریكردن لە
خاكی كوردستان بوو، دەنگوباسی ڕیفراندۆم لە گۆڕێش
نەبوو!
ئەوسا سەركردایەتیی سیاسیی كورد سەرنجی دا،
ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش نەكات، بەغدا لەبەرانبەر هه‌رێمی
كوردستان هەمیشە نیەتی خراپە، ئه‌وان له ٢٠١١ به دواوه
ئیتر خۆیان بۆ پەلاماردانی كوردستان ئاماده دەكرد و
لەوە پەشیمان ببوونەوە كە عێراقێكی فیدڕاڵی بونیاد
بنێن!
بۆیە به دڵناییه‌وه سەرچاوەی كێشەكانی كوردستان
ڕیفراندۆم نییه، بەڵكوو ڕیفراندۆم دەرئەنجامی
پێشێلكردنی دەستوور و پەشیمانبوونەوە لە بنەماكانی
عێراقی نوێ و گەڕانەوە بۆ ڕەفتاری بەعس ئاسای
دەسەڵاتدارانی تازەی عێراق بوو كە وازیان لە بنەماكانی
شەراكەت و تەوافوق و تەوازن هێنابوو.
بەداخەوە بە درێژایی ئەو مێژووەشی كە دژایەتیی خەڵكی
هەرێمی كوردستانیان دەكرد، هەمیشە جگە لە
داگیركەران، هەندێك حزب و كەس و لایەنی نۆكەر و
خیانەتكاریش لە نێوخۆی كوردستانەوه لە ژێره‌وه
لەگەڵیان ڕێككەوتبوون، ئه‌وه‌بوو له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا
هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی، لاهوور جه‌نگی، ئاراس
جه‌نگی، شاسوار عەبدولواحید و سروه‌ی خوشكی،
فه‌رهاد سه‌نگاوی و مه‌سعود عه‌بدلخالق و ئه‌حمه‌دی
حاجی ڕه‌شید و یوسف محەمەد و ژماره‌یه‌ك
خۆفرۆشی تر، به‌ره‌ی (نه‌خێر بۆ ڕیفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵێ بۆ عێراقێكی به‌هێز و
یه‌كگرتوویان )یان ئه‌كتیڤ كرد و دژی ئازادی و مافه
ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ستانه‌وه و تا ئه‌مڕۆش له
خیانه‌ت به‌رده‌وامن!
هەرچەند ئه‌وكات خاڵی لاوازی كوردستان خیانەتەكەی
تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەر بوو، كە كوردستانیان خستە
هەڵوێستێكی لاوازه‌وه، ئەگەر خیانه‌تكاران ڕێككەوتنیان
ئه‌نجام نه‌دایه، حه‌شدی شه‌عبی جورئەتی ئەوەیان
نەدەكرد كەركوك و نیوه‌ی كوردستان داگیر بكه‌ن!
ئەگەر خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه، قۆناغی دانوستان
لەسەر سنوور و كاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی
كوردستان بەپێی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم دەستی پێ
دەكرد، بەڵام ئه‌وه‌بوو ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، كە ئەوسا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو، گوتی: له دوای ڕاگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی، ده‌بێت كێشه‌ی سنوور و ئاو و چه‌ندین
كێشه‌ی تر له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه… تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق دان به‌وه‌دا نانێن كه كوردستان خاكی كوردانه،
به‌ڵكو به خاكی عێراقی ده‌زانن و كورد به داگیركه‌ر
ده‌زانن نه‌ك به عێراقی، هه‌ر بۆیه تا ئێستا ئاماده نین
دان به مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا بنێن، ئه‌وه‌تا نه‌وت
و جه‌وتی كوردستانیش ڕاده‌ستیان كراوه به‌ڵام ئاماده
نین مووچه و بودجه ڕه‌وانه بكه‌ن!
لە فەیسبووکەوە وەرگیراوه
- دەستبەرداربوون لە چەک بۆ کورد خۆکوژییە - 01/21/2025
- پارێزگاسازکردن پلانی تورکیاوئێران - 01/20/2025
- اسلام بدیل خدا/خلیفه - 01/20/2025