دەقی ڕێککەوتنی باڤڵ تاڵەبانی و هادی عامریی بۆ
ڕادەستکردنەوەی کەرکووک
نووسینی : مسعوود حەیدەر
گەڕانەوە بۆ مێژوو
دەقی ڕێککەوتنی باڤڵ تاڵەبانی و هادی عامریی بۆ
ڕادەستکردنەوەی کەرکووک له ١٦ ئۆکتوبر ٢٠١٧
بە سەرپەرشتی حەیدر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و
نێوان گێڕی قاسم سلێمانیی تیرۆریست، ئەو رێکەوتنە نۆ
خاڵییەی خوارەوە لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری واژۆ
کرا و بۆ کاتێکی نادیار چارەنووسی نەتەوەی کوردی گۆڕی و
لەژێر دەستیدا ڕایگرت! مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان
ڕایگەیاند:
– خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە لە بیرۆکەیەکی فەرەنسیەوە
سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی ھەرێمی کوردستان بۆ
دوو ئیدارە یان دوو ھەرێم بۆ ئەوەی کورد لە داهاتوودا بیر لە
مافی چارەی خۆنووسین نەکاتەوە.
پرسیار ئەوەیە: ئایا یەکێتی نیشتمانیی و دانیشتوانی
کەرکوک و سلێمانی، بە دوای ئەو ڕێککەوتنە و گەڕاندنەوەی
کەرکووک بۆسەر بەغدا، چیان دەستکەوت؟
١- گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و
کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ.
٢- تەسلیم کردنی ١٧ یەکەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی
کرکوک) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی دەکات. ئەگەر ئەوانە
تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای ١١ یەکەی ئیداری تریش
دەکات کە پاش ٢٠٠٣ ھەرێم ئیدارەی ئەدات. کۆی گشتی
دەبێتە ٢٨ یەکەی ئیداری.
٣- ناوەندی کەرکوک ئیدارەی ھاوبەش دەبێت، ١٥ گەڕەکی
کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە ئەدرێت و ٢٥ گەڕەکی تری
پێکھاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش
مانگ بەردەوام دەبێت.
٤- جێگا ستراتیژییەکانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادی
بەرێوەدەبرێت، معسکر کەیوان و فرۆکەخانەو بیرە نەوتەکانی
کەرکوک.
٥- کردنەوەوی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی
نێودەوڵەتی
٦- پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و
کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادیەوە
٧- پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی
بە پێ ی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.
٨- درووستکردنی ھەرێمی ھەلەبجە- سلێمانی- کرکوک
٩- تشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم ھەرێمە نوێ یە.
ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە ھەردوولا واژوویان
کردوە، ئەوەی جێگەی تێبینی یە بەرێز عامری سەرکردەی
حەشدەو سیفەتی فەرمی نییە لە حکومەتی ئیتحادی.
مەسعوود حەیدەر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
۱٦/۱٠/۲٠۱۷
سەرچاوه
https://m.facebook.com/story.php/?id=100014117320989&story_fbid=1673926579754570
- سقوط پول شوروی و تکرار در ایران امروز - 12/21/2024
- دۆزەخ دەروازەی کرانەوەی کوردستان - 12/18/2024
- نقشه جهنمی - 12/13/2024