نووسینی: حوسەین موحەمەد ئەزیز
شیعەکان کارە چەپەڵەکەی بەعسییەکان
تەواودەکەن
بەشی یەکەم
وا دیارە، سەرکردەی پارتەکانی باشووری (کوردستان)، لەبەر
پێشبڕکێی قڕێژی پارتایەتیی و قۆرخکردنی کوورسی
دەسەڵات، ئاگایان لە ڕەوشی نەتەوەیی گەلی کورد نییە،
هەرگیز پەند لە مێژووی تاڵی، پێوەندی نێوان لێپرسراوە
دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق) وەرناگرن.
چونکە لە ساڵەکانی سی سەدەی پێشووەوە، هەرچی
دەسەڵاتدارە یەک لە دوایەکەکانی عەرەبی (عێراق) هەیە، بە
شێوەیە لە شێوەکان، هەوڵی بەعەرەبکردنی خاکی باشووری
(کوردستان)یان داوە، بەڵام کورد مێش میوانی نەبووە!
ئەوڕۆ دەسەڵاتدارانی ئاخووندەکانی شیعەی (عێراق)، بە
شێوەیەکی سیستماتیک و بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو،
پەرە بە بەرنامەی بەعەرەبکردنی باشووری (کوردستان) دەدەن
و لە بەرنامەکەی (سەددام حوسێن)یش، نەک هەر پەشیمان
نین، بەڵکوو بە هەموو شێوەیەکیش هەوڵدەدەن،
نیشتمانەکەمان عەرەبڕێژکەن. چونکە ڕەوشی بەعەرەبکردن،
لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە، زۆر لە بار و گونجاوە:
۱ – ناکۆکیی ئایینزایی نێوان سووننە و شیعەی (عێراق) بە
تایبەتیی و ناوچەکە بە گشتیی، وەک مەنجەڵی سەر ئاگر
قوڵپدەدا.
۲- هێزە چەکدارەکانی فاشیزمی ئیسلامیی سووننە بە ڕابەری
(داعش)، کەشێکی وایان ئەفراندووە، عەرەبێکی زۆر لە
ناوچەکانی نێوەڕاستی (عێراق) و هێندێ ناوچەی دیکەی
نزیک سنووری باشووری (کوردستان)، شوێنەکانیان
چۆڵکەن، لە شار و شارۆچکەکانی باشووری (کوردستان)
جێگیربن. ئەوا نزیکەی (٦) ساڵ دەبێ، لە زۆربەی ئەو نێوچانە
نیشتەجێبوون و نیازیشیان نییە، بۆ شوێنەکانی خۆیان
بگەڕێنەوە، چونکە سەرکردە زۆر دڵسۆزەکانی پارتەکان،
ڕێوشوێنیان بۆ دابینکردوون، ژیانێکی باش بەسەردەبەن.
٣- شیعەکان زۆر بە باشیی، هەلی ناکۆکیی نێوان (پارتیی) و
(یەکێتیی)یان قۆستووەتەوە، بە ئارەزووی خۆیان، خاکی
نیشتمانەکەمان عەرەبڕیژدەکەن، بێ ئەوەی ئەم دوو هیزە
گەورەیە، هیچ جۆرە بەڕەنگارییەکیانبکەن.
٤- دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دیکەی (کوردستان) بە گشتیی و
(ئێران) بە تایبەتی، لەگەڵ بەعەرەبکردنی خاکی (کوردستان) و
لەنێوچوونی ئەم دەسەڵاتە لاوازە شەپڵەلێدراوە دان.
٥- عەرەبە هەڵاتووەکان، زۆربەیان لە عەرەبی سووننە و کۆنە
بەعسییەکان پێکهاتوون. گەر بە تەواوی لە (کوردستان)
جێگیربن، ئەوا بۆ عەرەبە شیعەکان، زۆر کارێکی باشە، چونکە: عەرەبە سووننەکان، شارەکانی نێوەڕاستی (عێراق)
چۆڵدەکەن و لە کۆڵ شیعەکان دەبنەوە. لەبەرئەوە هەلێکی
باشیان بۆ شیعەکان ڕەخساندووە، تا بە ئارەزووی خۆیان،
نێوچەکانی سووننەنشینەکان داگیرکەن و شیعەی تێدا
نیشتەجێبکەن.
٦- بۆیە لە ئەو ڕۆژەوە، شوێنەکانی خۆیان بەجێهێشتووە،
دەسەڵاتدارانی شیعە، موچەی مانگانەیان بۆ دەنێرن، تا لە
(کوردستان) بە شێوەیەکی باش بژین و بمێننەوە. لەبەرئەوە
وەک لە ماڵی خۆیاندا بن، وایە و لە هیچ شتێ پەکیان
نەکەوتووە. چونکە هەموو جۆرە سەربەستییەکیان هەیە، بە
عەرەبی دەدوێن، تەنانەت مناڵەکانیشیان، قوتابخانەی
تایبەتی خۆیان هەیە و بە عەرەبی دەخوێنن. بە هیچ
شێوەیەکیش هەوڵ نادەن، زمانی کوردی فێربن!
هێندێکیشیان لە هێندێ شوێن دامەزراون و کاردەکەن.
لەبەرئەوە گیرفانیان پڕە. جگە لە ئەوەی، هیچ جۆرە ترسێکی
شیعە دەسەڵاتدارەکانیان لەسەر نەماوە. بۆشیان هەیە، زەوی
و خانوو بکڕن و لەسەر خۆیان تاپۆیکەن!
(كوردستان) بە ئەو عەرەبە هەڵاتووانە تەعریبکەن، ئەمەش
وەک کارێکی سرووشتی لێدێ و کەسیش لۆمەیان ناکا،
چونکە عەرەبەکان خۆیان ناگەڕێنەوە، دەسەڵاتدارانی
هەرێمیش، هیچ جۆرە پلانێکیان، بۆ ئاییندەی ئەم مەترسییە
گەورەیە نییە.
جگە لە ئەوەی، خەڵکە نەزانەکەی کوردیش، هەستی نەتەوەییان
هێندە کزولاوازە، گوێ بە ئەو جۆرە شتانە نادەن، بەڵکوو
لەلایەکەوە، خەمی پارە و لەلایەکی دیکەشەوە، خەمی ڕابواردنی خۆیان نەبێ، خەمی هیچی دیکەیان نییە! بۆیە لە زۆر شوین، کورد هاواری لێ هەستاوە و دەڵێن: گەر عەرەبەکان بگەڕێنەوە، ئێمە چی بکەین، بێ ئەوەی بیر لە بەعەرەبکردنی
نیشتمانەکەیان بکەنەوە؟!!
جا گەر ئەم بۆچوونە راست نییە، ئەدی عەرەبەکان بۆچی بۆ
شوێنەکانی خۆیان ناگەڕێنەوە، خۆ مەترسی (داعەش)
نەماوە؟! یا بۆ دەسەڵاتدارە شیعەکان نایەڵن، بۆ ئەو نێوچانەی
ڕزگاریانکردووە، چەکدارەکانی (حەشد) و سوپای (عێراق)ی
تیدا هەیە، ڕێی عەرەبە سووننەکان نادەن، بگەڕێنەوە؟!! یا
بۆچی تا ئێستەش، کاربەدەستانی شیعە، موچەیان بۆ
دەنێرن؟!!
کەواتە ئەمە شاڵاوێکی دیکەی نوێی بەعەرەبکردنی
نیشتمانەکەمانە، شیعەکان کارە چەپەڵەکەی بەعسییەکان
تەواودەکەن. ئاخر پتر لە یەک میلیۆن عەرەب لە (کوردستان)
دەژین، هەموو جۆرە مافێکی مرۆیی و یاساییان هەیە، بە
ئارەزووی خۆیان دێن و دەچن، بە (کوردستان)دا
بڵاوبوونەتەوە، کاری ڕامیاری دەکەن و زۆربەشیان، هەمان
تێڕوانینی شۆڤێنیان، بەرانبەر بە کورد هەیە، (کوردستان) بە
بەشێ لە (عێراق) و ماڵی خۆیان دەزانن، هێندەی ئەوانیش
باش دەژین، هێندە توێژ و چینە هەژارەکانی کورد، باش
ناژین!
گەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، زوو فریای ئەم مەترسییە گەورەیە
نەکەون، هەوڵ نەدەن، عەرەبەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان
بگەڕێنەوە، ئەوا ئاییندەیەکی ڕەش چاوەڕێی کورد دەکا. چونکە
عەرەبەکان بە تەواوی، لە نیشتمانەکەمان جێگیردەبن. لە هەر
شوێنێکیش زۆربەبن، بۆیان هەیە، خۆیان بۆ دەزگەکانی میری
هەرێم هەڵبژێرن و بە ئاسانیش دردەچن. بە تایبەتی هەستی
نەتەوەیی ڕۆڵەکانی کورد لاوازە و حەزناکەن، عەرەبەکان
بگەڕێنەوە، چونکە کار و کاسبییان کەمدەبێتەوە!
لەبەرئەوە گەر هەر لە ئێستەوە، تا لە ئەوە زیاتر درەنگتر نەبووە،
لێپرسراوان کارێکی بەکوڵودڵ نەکەن، وەک چۆن (سەددام)
نێوەی خاکی باشووری (کوردستان)ی بەعەرەبکرد و
عەرەبەکان تازە ناگەڕێنەوە، ماڵ و زەوی کوردیان داگیرکردووە
و بە هەموو شێوەیەکیش، دژایەتیماندەکەن، ڕۆژبەڕۆژیش
پتر، تەنگ بە کورد هەڵدەچنن، لە نێوچەکانی خۆیان
دەریاندەکەن و کێڵگەکانیان دەسووتێنن! ئەوا لێپرسراوان هەر
لە ئێستەوە دەبێ، ئەوە تێبگەن، عەرەبە شیعەکان، بەرنامەیەکی
تایبەتی خراپتریان هەیە و وردەوردە جێبەجێیدەکەن، ئەو بەشە خاک و ئەو نێوچانەی ماویشن، چەن نێوچەیەکی تێکەڵاوی وەک نێوچەکانی (کەرکووک) و (موسڵ)ی لێدێ، تاوانەکەشی تەنیاوتەنیا هەر، لە ئەستۆی سەرکردایەتی پارتەکانی باشووری (کوردستان) دایە، جا با سەرانی (پارتی) و (یەکێتی)، هەر باسی درۆی (عێراقی نوێ) و (عێراقی هیوا) و (ئاشتی) بکەن، هەر سەرقاڵی کێبڕکێی نێوان خۆیان بن و لەسەر پارێزگاری (کەرکووک) و سەرۆک کۆماریش ڕێک نەکەون!
لە کۆتاییشدا دەڵێم: ئەوا من وەک کوردێکی بێدەسەڵاتی
نیشتمانپەروەر، بۆ مێژوو قسەی خۆم کرد، جا گەر کار وا بڕوا
و کەسێ بمێنی، ئەنجامە خراپ و ئازارە تاڵەکانی، ئەم
بیانیپەرستییەی سەرانی پارتەکان دەبینێ!
تێبینی: ئەمە یەکەمین جار نییە، لەسەر ئەم مەترسی
بەعەرەبکردنی (کودستان) دەنووسم، بەڵکوو چەن جارێ بە
چەن وتارێکی جیاواز، ئەم بابەتەم باسکردووە. بڕواش ناکەم،سەرکردایەتی ئەو پارتانەش ئاگایان لێ نەبێ، بەڵام ئەوان گوێ بە ئەو مەترسییە گەورەیە نادەن، چونکە دژی یەکدی خەریکی پیلانگێڕانن!
بەشی دووەم
شتێکی زۆر سه‌یره، ئه‌وڕۆ به ناو، زۆربه‌ی نێوچه‌کانی
باشووری (کوردستان)، له‌ده‌س داگیرکه‌ری ده‌وڵه‌تی
(عێراق) ڕزگارکراوه و ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد سه‌ربه‌خۆ
ده‌ژین. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی (کوردستان)، به ئازادی
هه‌ڵبژێرراون و خۆیان، به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گەلی
کورد ده‌زانن. ده‌زگه‌کانی میری هه‌رێم دامه‌زراوه و له
هه‌موو نێوچه ڕزگارکراوه‌کانی باشووریشدا، کورد
باڵادەستە و فەرمانرەوايیدەکا.
که‌چی تازه پارته ئیسلامیی و عه‌ره‌به‌کانی (عێراق)،
وه‌ک (حیزبی ده‌عوه، ته‌یاری سه‌در، مه‌جلیسی ئه‌علا و
حیزبی ئیسلامی عێراق …) به ئاشکرا، له (کوردستان)
به گشتی، له شار و شارۆچکه‌کانی وه‌ک (که‌رکووک،
خانه‌قین، شه‌نگار … ) به تایبه‌تی، بنکه و باره‌گه
ده‌که‌نه‌وه. عه‌ره‌بێکی زۆری چه‌کداریان، له نێوه‌ڕاست و
خوارووی (عێراق)ه‌وه، بۆ (کوردستان) هێناوه و به
ئاسانی جێگیریانکردوون. ئه‌وه له کاتێکدا، ئاواره
کورده‌کان خۆیان، له ئه‌و شوێنانه، جێیان ده‌س
ناکه‌وێ، لێی بژین!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و عه‌ره‌به داگیرکه‌رانه، به هه‌موو
شێوه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن، له شوێنی نوێیان بمێننه‌وه،
ڕۆژبه‌ڕۆژیش پتر، خۆیان قایمدهکهن و ئه‌ندامه‌کانیان
چهکداردهکهن. جگه له ئه‌وه‌ی، به ناوی ئایین، ئایینزا،
هاونیشتمانیی و بیری قڕێژی (عێراقچێتی)یه‌وه،
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد لهخشتهدهبهن، له‌ڕیزی ڕێکخراو
و پارته‌کانی خۆیاندا ڕێکیانده‌خه‌ن.
له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، سه‌رکردایه‌تی (پارتی) و
(یه‌کێتی)، زۆر باش ده‌زانن، ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤێنیسته
داگیرکه‌رانه، مه‌به‌ستیان چییه. که‌چی نه‌ک هه‌ر خۆیان
لێ ماتکردووه، به‌ڵکوو ڕێزیشیان ده‌گرن و سه‌ردانی
باره‌گاکانیشیان ده‌که‌ن. به ڕاستی، ئه‌مه له مێژووی
کورددا، به پێنجه‌مین هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بکردنی
(کوردستان) ده‌ژمێررێ، هەڵمەتی ئەم جارەش،
تەنیاوتەنیا، هەردوو سەرکردایەتی (پارتی) و (یەکێتی)
لێی بەرپرسیارن.
به لای منه‌وه، بێده‌نگی سه‌رانی (پارتی) و (یه‌کێتی) به
تایبه‌تی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لێپرسراوانی میری
هه‌رێم به گشتی، جێی سه‌رسووڕمان نییه. چونکه:
هێنده‌ی ئه‌وان خۆیان به عێراقی ده‌زانن، هێنده خۆیان
به کوردستانی نازانن.
هێنده‌ی ئه‌وان (عێراق)ی (هیوا و ئاشتی)یان
مه‌به‌سته، هێنده (کوردستان)ی (ئه‌نفال و
کیمیاباران)یان مه‌به‌ست نییه!
هێنده‌ی ئه‌وان (عێراق)یان خۆشده‌وێ، هێنده
(کوردستان)یان خۆش ناوێ!
هێنده‌ی ئه‌وان بیری چەپەڵی عێراقچێتی بڵاوده‌که‌نه‌وه،
نیوهێنده بایه‌خ به بیری پیرۆزی کوردستانچێتی ناده‌ن!
به‌ڵام گه‌ر ئێسته، لێپرسراوانی کورد، بیر له ئه‌و کاره
ناکه‌نه‌وه و دژی ناوه‌ستن، له پاشه‌ڕۆژدا، گرفتێکی
گه‌لێ گه‌وره، به‌رۆکیان ده‌گرێ و هه‌روا به ئاسانی، له
ده‌سی ڕزگارنابن. به ڕاستی، ئه‌وی له ئه‌و کاره
بێده‌نگبێ، ناپاکییەکی گەورە، به‌رانبه‌ر خوێنی
ڕەوانشادان، ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد و خاکی (کوردستان)
ده‌کا!
٧/١٠/٢٠٢٣
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته، ڕۆژی (١/٩/٢٠٠٦)، واته (١٧) ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه. ئه‌وڕۆ ئه‌و پێشبینییه، به زیاده‌وه
ڕاست ده‌رچووە.
نامه‌یه‌کی درێژ بۆ (نه‌وشیروان مسته‌فا (چاپی
دووه‌م، ساڵی ٢٠٠٦، ل ٣٥).
سەرچاوە
https://www.facebook.com/100064104600717/posts/pfbid02mgH8gJYfKE3YXPCcb5jSpqQrURcZUDT6DhyJrBWXsosZtoYUWxdEReiH3jMUnuEcl/
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024
- نامە تاریخی شیخ محمود حفید - 12/28/2024