ئاران ئەدیب ئاغا
بابەکر ئاغا سیاسەتمەدارێکی ناوازە و دوژمنی گەورەی عوسمانیەکانبوو لێرە بەشێکی مێژووی بابەکر ئاغا کە سەرنجی ڕاکێشام و جیاوازبوو لە مێژووی زۆربەی سەرکردەکانی کورد ئەویش ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتبوو لە پێناو برایەتی گەلی کورد .
.
بابەکر ئاغای گەورەی میراودەلی ڕەئیس و حاکمی پشدەر بۆ نەبوو بە مەلیکی کوردستان !!…
زۆرن ئەوانەی شانازی نیشتیمانی و نەتەوەیی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە مێژوودا سەربازی ونن
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە ساڵی ١٩٢١ دیارە حوکمەتی بەریتانی لەلایەن خۆیانەوە دەیانەوێت حوکمەتێکی کوردی بەشێوەیەکی کاتی لە باشووری کوردستان دروستبکەن و هەربۆیە نوێنەری خۆیان دەنێرن بۆ کوردستان بە دیاریکراویش ڕانیە ، نوێنەری بەریتانیا لە ڕانیە چاوی دەکەوێت بە بابەکر ئاغای گەورە کە حاکمی پشدەربووە و یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی ئەوکاتی کورد . لەبەر ئەوەی شێخ مەحموود پەیوەندی لەگەڵ تورکەکان بەهێزبووە بۆیە داوا لە بابەکر ئاغا دەکەن کە ببێت بە مەلیک و حوکمەتی کوردی درووست بکات ، بەڵام بابەکر ئاغا هەروەک نوکرانی ذات و هەم وەک پیاوێکی سیاسەت مەدار و دووربین قبووڵی ناکات لەبەر دوو هۆ : –
١- داوا دەکات لە عوصبەتی ئومەم اعترافی پێبکرێت بەڵام ئەم داوایە ڕەتدەکرێتەوە .
٢- بۆ ئەوەی شەڕی براکوژی لەنێوان ئەو شێخ مەحموودی حەفیدا درووست نەبێت کە داوای دەکرد حوکمەتی کوردی درووست بکات .
لەبەر ئەوە بابەکر ئاغا جوابی نوێنەرانی بەریتانیای دابوویەوە بەوەی کە لەوانەیە شەڕ لە نێوان من و شێخ مەحموود دا درووست ببێت ، هەرچەندە دەزانم کە لەشەڕەکەدا من سەردەکەوم چونکە هەم خۆم هێزم زیاترە و هەم حوکمەتی گەورەی بەریتانی لە پشتم دەبێت ، بەڵام لەو بەینەدا زۆرێک لە گەنجانی کورد دەکوژرێن بەبێ تاوان ، ئەوکاتە من لە سەر کورسییەک دادەنیشم کە پێچکەکانی لەناو خوێنی کوڕی کوردانە بۆیە من لەسەر ئەو کورسییە دانانیشم و پێم باشە ئەو حوکمەتە شێخ مەحموود پێکی بهێنێت هەم دەبێت بە دۆستی ئێوەی بەریتانی و لە تورک دووردەکەوێتەوە هەم مەرام و مەقصدەی کوردان پێک دێت و هەم منیش پشتگیری دەکەم کە ئەویش دەوڵەتی کوردییە .
نوێنەری بەریتانیاش پێشنیارەکەی بابەکر ئاغای پێباشبووە و داویەتی بە حوکمەتی بەریتانی و دواتر شێخ مەحموود حوکمەتی کوردستانی درووست کرد ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئاژاوە گێڕی تورکەکان حوکمەتەکە زۆر تەمەنی نەبوو ڕوخا .
هەزار سڵاو لە گیانی بابەکر ئاغای گەورە و شێخ مەحموودی حەفید .
وێنەی بابەکر ئاغا لە قەڵادزێ گیراوە
بەشێکی نوسینەکە وەرگیراوە لە ئەکاونتی ( دیوەخانی ئاغای میراودەلی )
سەرچاوە:
١-پشدەر لە سەردەمی پاشایەتی
٢-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەلیەکانی پشدەر
٣-بیرەوەریەکانی حمداغای گەورە
- سقوط پول شوروی و تکرار در ایران امروز - 12/21/2024
- دۆزەخ دەروازەی کرانەوەی کوردستان - 12/18/2024
- نقشه جهنمی - 12/13/2024