شاهین کەریمی
له دوا دواییی رژێمی قاجاری و سەرەتای سەربەرزکردنەوەی ڕەزا پالانی که له دواییدا ناز ناوی به پەهلەوی گۆڕی، کوڕێکی گه نجی ئیناخی «تیره یه کن له جافی ئێران و بەشێکی کەمیان له هەڵەبجە دادەنیشن بەناوی «ئاغا» لەسەر ستەم و زوڵمی دەزگاکانی رژیم دایه کەژ و یاخی بوو.
له لای خومان له بابەتی ناغاش دوو ناوی ناسراو و به ناوبانگمان هەیە. یەکیک حەمەتاڵی بانه و ئەوی تریان خولەپیزەیە. پیشەی هەر سیانیان جەردەیەتی و ڕێگرتن و ڕووتکردنەوە بوو. خەڵکی ناوچەی لای خومان تا هەندێک سەبارەت به خولەپیزه زۆرتر و کەمتر لەبارەی حەمەتاڵەوە دەزانن. هه ر وەکوو دوای گۆڕینی رژیم له سالی ١٩٥٨ دا برا سوورەکانمان دەیانەویست خولەپیزە بکه ن به قارەمانی پرولیتاریا و تەنانەت دایکیان هینایه دادگای مەهداوی و تا شایەتی له دژی سەعید قه زاز و عومەر عەلی بدات که یەکەمیان وەزیری کاروباری ناوخو، بوو دووهەمیان موتەسەریفی سولەیمانی بوو. برا سوورەکان قه زازی کوردیان دا بە، خنکاندن به لام عومەر عەلیی تورکمان رزگاری بوو. له لای ،خومان کەس دەنگ و ناوی ناغاشڕەی نەبیستبوو، تەنانه ت دەنگوباسی له ناو خێڵەکەی خۆیشیدا له بیری زۆر کەس چووبووەوە. تەنیا تاک و ته راک پیر و ریش سپییان نەبیت ئیتر هیچکەس سەبارەت بە ناغا شڕه و سەردەمی یاخی بوونی هیچیان نەدەزانی.
ئەم ناغا شڕەيه له سەرەتای حوکمی ڕەزا شادا گیراوه و دراوەتە دادگا و بڕیاری خنکاندنی به سه ردا دراوە. ماوه ی چوار ساڵێک له زیندانی قه سری تاراندا دەبیت. تا ئەو كاته له و زیندانه دا دەبیت کەسوکاری هەوالیان زانیوه، به لام پاشان چەن زیندانیکیان پی گۆڕیوه و نیتر کەسوکاری ناگایان لێی نەماوە و وایان زانیوه بریاری خنکاندنه که یان بەسەریا ئه نجام داوه.
مانگی ۱۱ یا ۱۲ى ۷۸ له تاران له مالی سالارجاف بووم. دایان له دەرگا و من چووم دەرگاکەم کردەوە. سه یرم کرد شۆفیڕی تاکسییەکە و کابرایەکی پیری به ساڵاچووی لەگەڵدایە. کابرای شۆفیر وتی ئەم کابرایهلەگەڵمدایە. له ترمینالی ئۆتوبوس سوارم کرد. کاتی لیم پرسی بو کوی دەچیت، وتی بمبه بو مەڕەخێڵ، کە لەسەر سنووری نیران و عیراق و بەسەر سیروانه. من لەو کاتەوە سوارم کردووه بەدەستییەوە گیرم خواردووه نه فارسی باش دەزانی و نه تورکی. زانیم کورده و منیش چه ند جارێ میوانی ئەم ماڵەم له ترميناڵەوه هيناوه. به خومم وت باشترین کار ئەوەیە بیهێنم بۆ ئێرە.
پاره ی شوفیرم دا و ئەمجا فەرمووم له میوان کرد تا بیته ماڵەوە. سەری پاک سپی بوو بوو و تەواو پیر و به سالاچوو بوو. کاتی هاته ماڵەوە دەستمان کرده قسه كردن له گه ڵیدا، به لام بۆمان دەرکەوت نه فارسی باش دەزانی و نه کوردیی باش له بیر ماوه.
ئەمجارە ڕەفتاریشی تا هه ندیک ناسایی نه بوو. هیچی له بیر نەمابوو تا وەکوو ڕینماییه ک بێ بو نیمه و بیناسین. خاوەن ماڵ دەهەزار تومانی دایه و منیش بردم بو ترمیناڵی ئۆتوبوس و سواری ئۆتوبوسی پاوەم کرد. وەکوو له دواییدا بوم دەرکەوت باسی سه رگوزشتەی بەمجۆرە بوو ناغا شڕە.
له سەرتاسەری رژیمی پەهلەویدا له زینداندا بووه. دوا زیندانێکی که تیادا بووه، زیندانی بورازجانی نزیک به شاری بووشەهر له سەر خه لیج بووه. بەپێی یاسایەک له رژیمی رابوردوودا ئەگەر بەندییەک ڕەوشتی باش بوایه و جیگای ڕەزامەندی کاربەدەستانی زیندان بوایه له نزیکی ئەو زیندانه دا پارچەیەک زەوییان دەدایه و مۆڵەتیان دەدا له ناو نەو پارچە زەوییه دا خانووبەرە بۆخۆی دروست كا و لەو زەوییه دا کشتوکال و کەسابەت بکا.
ناغا شڕه له م یاسایه سوود دەبا و ژنێکی بەندیی وەکوو خوی مارە دەکا و تا سالی ۱۹۷۸ هەر نزیکی نەو زیندانه ژياوه و له ژیر چاودیریی زینداندا بووه. له و سالەدا شۆڕشی گەلانی نیران دەست پێدەکا و هەموو بەندییەکان بەرەڵا دەبن. ناغا شڕە که دەبینیت نازاد و بەرەڵایە هەوای وەتەن نەدا له سەری و بڕیار ئەدا بگەڕێتەوە. کاتێ ده گاته ناوچه ی ئیناخی کەس نایناسیتەوە. ناغا شڕەش به هۆی سەختیی زیدەتر له چل ساڵێک زیندان و ئەمجا سەرباری ئەو سەختییه پیریش تەواو چۆکی پێ دادا بوو، شتیکی وای لەبیر نەمابوو تا بە کەسوکاری بسەلمێنێ «ناغا شڕەیە».
ناغا شڕە له کاتی جەردەیی و ڕاووڕووتدا، كاتی بیویستایه بحەسێتەوه هەمیشه شوێنێکی تایبەتی بۆ خۆی تەرخان کردووه که بریتی بووه له كانی و ئاوێک و چەن پیره دارێک. تەنیا هەر ئەو شوێنەی لەبیر دەبێت و لەگەڵ کەسوکارەکەی دەڕۆن بۆ سەر ئەو کانی و ئاوە.
کاتێ دەگەنە ئەوێ ناغاشڕە دەست دەکاته ناو قرۆڵی دارێكدا و دەمانچەیەکی ڕزاوی ژەنگاوی دینیته دەرەوە. ئا بەو جۆرە بۆ ئیناخييەكان دەسەلمێنێت ئەمە ئاغاشڕەیە. ماوەی چەند مانگێک له ناو قەوم و کەسوکاریدا دەبیت و بەڵام به هۆی پیرییەوە تووشی نەخۆشی دەبیت و دەمرێت.
ریشسپیەکانی ئیناخی سەبارەت بە ڕەوشی ئاغاشڕە داستانی زۆریان بۆم دەگێڕایەوە و لەو داستانانه دا بۆم دەرکەوت ئاغاشڕەی ئیناخی یەکێک بووە وەکوو ڕۆبن هوودی ئینگلیز. واته ئەگەر نه یزانیبایه یه کیک دەوڵەمەندە دەستی بۆ درێژ نەدەکرد له ناوچەی خۆیاندا هەرگیز جەردەیی نەکردووە وهەرچیشی بەدەست هێناوه بەسەر فەقیر و موحتاجی خێڵەکەی خویاندا بەخشیویەتی.
تێبینی: دیارە ئەم باسە کەسێکی باشووری کوردستان نووسیویەتی. ناوی نووسەرەی لەسەر نەبوو. بەشێوەی وێنە بوو، من کردم بە دەق و نووسیمەوە. ئەگەر هەڵەی ڕێنووسی تێدایە ببورن، من نەمویستووە دەستکاری بکەم و وەک خۆی نووسیومەتەوە.
لە گۆڤاری مامۆستای کورد، ژومارە ١٤ ساڵی ١٩٩٢ چاپی ئۆرووپا وەرگیراوە.
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024
- نامە تاریخی شیخ محمود حفید - 12/28/2024