کورد ئاری نییه

کورد ئاری نیەو لە هیچ شوێنێکەوە کۆچی نەکردووە بۆ لای زاگرۆس.
ئەو بۆچوونی کوچە لەوێوە سەرچاوە ئەگرێت کە لە ڕابردوا کۆمەڵێک رۆژئاوای بەتایبەت ئەڵمانیەکان چۆنکە باۆەریان بە مەسێحیەت بووە و لە ئاینە ئیبراهمیەکاندا باس لەوە دەکرێت خەڵک سەرەتا لە باخی عەدەن بووە پاشان لەوێوە بەڵاو دەبنەوە بە هەموو شوێنێک، لە سەر ئەم بنەمایە هەوڵیان ئەدا بزانن رەچەڵەکیان ئەگەرێتەوە بۆ کوێ لە کوێ بوون پاشان هەتا ئەوروپا هاتوون
هەستان گوتیان لەوانەیە ئەو زمانانەی کە ئەکەونە ناو کەتەگۆری زمانەکانی هیند و ئەوروپی هەموویان لە یەک نەتەوە بن و سەرەتا لەیەک شوێنا ژیابێتن پاشان لەوێوە کۆچیان کردووە بەڵاو بوونەتەوە چوون بۆ سەرزەوینەکانی دیکە
بۆیە هاتن لە هیندوستان بەدوای شوێنی دیرۆکی یان باغی عەدەن ئەگەران کێشەیەکی دیکەش هەبوو ئەویش ئەوە بوو کە هەندێ لەوانەیان کە بەدوای دۆزینەوەی باخی عەدەنا ئەگەران ئەیان گووت ناکرێت ئێمە لەم رەشوو قاوەیانەی هیندی بین بۆیە هاتنە خوارەوەی هیند کەسانی سپی پێست‌تر ببیننەوە ناوچەی ئاریانا کە ئەکەوێتە ناوچەی فارس پەشتوون و ئەفغانستانی ئەمرۆژییان بینییەوە کە لە چەند ئاینی کۆنی ئەو ناوچانە باس لە ئاری و ئاریایی کراوە گوتیان؛ کەواتە پێ ئەچێت ئەڵمانەکان و ئەو نەتەوانەی کە زمانیان ئەکەوێتە ناو کەتەگۆری زمانی هیندو ئەوروپی لێرەوە بەڵاو بووبێتنەوە هەتا ئەوروپا هاتوون
بۆیە گوتیان هەموو ئەو نەتەوانەی زمانەکانیان ئەکەوێتە ناو زمانی هیند و ئەوروپی پێ ئەچێ لە یەک نەتەوە بن سەرەتا لە ناوچەی ئاریاناوە ژیاون پاشان کۆچیان کردووە بۆ سەرزەوینەکانی دیکە، بۆیە هەستان گوتیان با لەبەری زمانی هیند و ئەوروپی پێیان بڵین خەڵکە ئاریەکان، گوتیان مادەکان باۆانیان ئارین و لە شوێنی دیکەوە هاتونەتە لای زاگرۆس و ئەڵمانەکانوو ئەوانەی دیکەش کە زمانیان هیند و ئەوروپیە ئەوانیش لە ئاریایەکان بوونەو پاشان هەتا ئەڵمانیا و ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا هاتوون
ئەم بۆچوونە سەرو بنی هەڵەیەو دەمێکیشە رەد کراوەتەوە بەپێ لێکۆلینەوەی زانستی بە پێ (دی ئەن ئەی) و زمان ناسی و ئاسەور ناسی ئەوە دەرکەوتووە کە کورد لەوە زور دێرینترە کە لە شوێنێکەوە کوچی کردبێت هاتبێتە زاگرۆس
خەڵکی زاگرۆس هیچ جۆرە خزمایەتیەکی لەگەڵ خەڵکە ئاریەکان کە بەئەسڵ هیندی پاکستانی و فارسی هیندین نییە
بەڵکو رەچەڵەکی کوردیان لەگەڵ خەڵکی دێرینی مێزوپوتامیا و خەڵکی گرێمەرازان کە (دووازدە هەزار ساڵ) کۆنە بەراوەرد کردووە یەکی گرتووەتەوە هەروەها لەگەڵ خەڵکە رەسەنەکەی ئەم ناوچە هیتیەکان، هوری، گوتی، سومەری، میتانی یەکی گرتووەتەوە و زمانی کوردی زۆر دێرینە زمانی کوردی زاگرۆسی پەیوەندی بە زمانی دێرینی ئەم ناوچەی کوردستانەوە هەیە و بە دایکی زمانەکانی هیند و ئوروپی ناسراوە
بەڵام ئەم وشەی ئاریە لە لایەن ئێرانیەکانەوە کە کڵونیالیزمی روژئاوایش پشتگیریان ئەکات ”وەک چەکێک بە ئامانجی سیاسی بۆ بە داگیرکراوی هێڵانەوەی کورد لە ژێر عەقڵ دەسەڵات و سنووری سیاسی ئێران هەتا ئەمرۆ بۆ کورد بەکار دێنن کە کورد خۆی وەک نەتەوەی جیا نەبینێت لە ئێرانیەکان، بە کورد ئەڵێن کورد ژێر چڵی ئێرانیەکانە ئەمە بەتەواو مانا نکۆڵی کردن لە بوونی کورد وەک نەتەوەی جودا و نکوڵیکردن لە مێژوو و زمانی کوردیە”
سەبارەت بە زمانیش مەسەلەی زمان لە گەڵ نەژاد دوو شتی جیاۆازە
نزیکایەتی زمانی کوردی بە زمانەکانی هیند هەتا ئەوروپاوە چەن سەبەبی هەیە کە یەکێ لەو هۆکارانە ئەگەرێتەوە بۆ بدەو ستاندنی ئەو خەڵکە لە نێوان یەکا
بۆ نموونە زمان ئەتوانێت لە ڕێگای زانست ئایین و تیجارەت کردن هاتووچووی نەتەوەکان لەگەڵ یەک و پێکەوە بوون داگیرکردن هتد.. بچێت بۆ شوێنی دیکە
بۆ نموونە کوردستان کە لانکەی شارستانیەتە زانستی کشتوکاڵ یان ئاینەکان و زانستی فەلەک ناسی و ماتماتیک ژمارە کە لێرەوە ئەرواتە ناو نەتەوەیەکی دیکەش وشەی زمانەکە ژمارە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ناو زمان و کلتووری نەتەوەی دیکەش
هیند و ئەوروپا هەزار ساڵ هەڵگری باوەری میترای کورد بوون ئەمەو دەیان هۆکاری دیکە سەبەبە کە وشەکانی زمانێک برۆاتە ناو کۆمەڵێک زمانی دیکە ناڵێم ئەمە هەموو بابەتەکەیە بەڵام ئەم شتانەش کاریگەریەکی سەرەکی هەیە بۆ چوونی زمان بۆ شوێنی دیکە..
بابەتی کۆچی بەشێک لە کورد لەبەر هێرش و داگیرکردنی داگیرکەران کە لە ڕابردوا کوردیان ناچار کردووە لە زاگروسەوە بڕۆن بو شوێنەکانی دیکەی دونیا یان خود کورد لە زاگرۆسەوە رۆشتووە ناوچە و سەرزەوینێکی دیکەی خستووەتە ژێر رکێف و دەسەڵاتی خۆی و لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێ بووە ئەمانە رووی داوە
بۆ نموونە کرواسیەکان بە رەچەڵەک کوردن گوتی/ کرتی/کورتی/کاردۆ /کورد ناوی کورد بووە کرواتیەکان ناوەکەشیان هەر مەبەستی ناوی کوردە و ناوی نەتەوەی خۆیان کە هەر ناوی کوردیە داناوەتە سەر وڵاتی خۆیان هەم خەڵکی کرواسیا مێژوو و رەچەڵەکی خۆیان ئەگەرێننەوە بۆ کورد هەمیش بە بەڵگەی زانستی و مێژوویی دەریدەخات کە کرواتیەکان کوردن
ئەمەو دەیان شتی دیکە هەیە کە لە کاتو سەردەمە جیاوازەکان کورد لە زاگرۆس یان با بڵین لە کوردستانەوە روشتووە بو ناوچەو سەرزوینەکانی دیکە و نیشتەجێ بوون
بەڵام سەبارەت بە رەچەڵەکی کورد بنەچەی کورد و زمانی ئەگەرێتەوە بۆ کوردستان کورد لە هیچ شوێنێ دیکەوە بە کۆچ نەهاتووەتە کوردستان!
بەڵام ئاشوریەکان بنەچەیان ئەگەرێتەوە بولای ئیتێوبیا میسرو لای ئیریتریاو ئەو ناوچانە بۆ داگیرکردن هاتوونەتە مێزوپوتامیا و لە کوردستان نیشتەجێ بوون
وەک تورکی ئۆگوزی ئوراڵ ئاڵتای کە بە ئەسڵ خەڵکی ناوچەکانی لای سیبری ئاسیای ناوین و مۆنگۆلیایە هاتوون و ئەمرو بە پشتیوانی زلهێزانی رۆژئاوایی لە ژێر ناوی تورکیزم لەسەر خاکی کورد دەوڵەتیان بۆیان بونیادناون وکوردیان ژێر دەست کردووە
ئەمانەی کە بە خۆیان ئەڵێن تورک لەم وڵاتە دەسکردانەی تورکیاو ئێران و ئازەربایجان زۆربەیان بە رەچەڵەک کورد نەژادن، هەروەها بەشێکیان تاڵشی لاز و یونانین کە لە ڕێگای ئاسمیلاسیون بە تورک کراون، ئەوانەی کە رەچەڵەکیان تورک بن زۆر نین لەم ناوچە.
تورکیزم وەک کۆمپانیەکە کە نەتەوەکانی دیکە ئەکاتە تورک یانێ لە نەتەوەکانی دیکە تورک دروسدەکات بۆیە تێستی ( دی ئەن ئەی ) لە تورکیای دەسکرد ڕێگا پێدراو نییە بۆ ئەوەی کە ئەوانەی کە وازانن تورکن تێنەگەن لەو راستیەی کە بە ئەسڵ و بە رەچەڵەک تورک نین.