پییه‌ر ڤاڵۆنتا
لێدوانی تیۆریک
پوختە
سه‌ره‌تاكانی 2010، دیارده‌یه‌كی نوێ هاته ئاراوه كه خۆی به‌ناوی “وۆک\Woke”، ناساند. به‌مانای “به‌ئاگابوون” دێت کە ئاماژه‌یه به ئاگاداربوون له‌و نایه‌كسانییه‌ی كه كه‌مینه‌كان له وڵاته خۆرئاواییه‌كاندا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. له هه‌ندێک لایه‌نی تایبه‌ته‌وه له پۆست-مۆدێرنیزمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به خێرایی به‌هێز ده‌بێت. واتە سه‌رهه‌ڵدانی کەلتوورێکی ئه‌خلاقی نوێ، كه تیایدا “قوربانیبوون” ده‌بێته پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. پێویستی به هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ته، به‌تایبه‌ت ئه‌تۆمیزه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستێكی به‌رز له فره‌یی ئێتنیکی و جێند‌ێر. برۆکراتیزە و هەروەها به یاساییزەبوونەوەی كۆمه‌ڵگا، ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت و گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه پێگه‌ی قوربانی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی سێیه‌م به فه‌رمی بناسرێت و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی واقعییانه‌ی “یاسا و ڕێسای وۆک” ده‌چه‌سپێنێت. هه‌موو ئه‌م بارودۆخانه له كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌كاندا بوونیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له زانكۆكانی ئه‌مریكادا كه “وۆكیزم” زۆر كاریگه‌ریی له‌وێ هه‌یه. هه‌ندێ له چاودێران پێیان وایه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له چوارچێوه‌ی زانكۆكاندا ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاشكرایه كه هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایش به خێرایی له گه‌شه‌كردندایه.
<<<>>>
له حەفتاکاندا “زانكۆی ئیڤه‌رگرین” نه‌ریتێكی به‌ناوی “ڕۆژی نائاماده‌یی” داهێنابوو كه ئه‌و مامۆستا و خوێندكارانه‌ی سپی‌پێست نه‌بوون، زانكۆكانیان به‌جێ هێشت و له شوێنێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌یان ڕێكخست. ئه‌م ئه‌كته ئامانجی ئه‌وه بوو كه «گرنگیی ژیانی كه‌سانی ناسپی» له ناو زانكۆكاندا وەبیر بهێنێتەوە، به‌ڵام له ساڵی 2017دا، ڕێكخه‌ران سه‌رله‌به‌ر شته‌كانیان گۆڕی و داوایان له خوێندكار و مامۆستا سپیپێستهكان كرد زانكۆكان به‌جێ بهێڵن. مامۆستایه‌كی بایۆلۆژی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ئارادایه له نێوان ئەوەی کە به ویستی خۆت نهیهیتەوە نێو زانكۆ و ئه‌وه‌ی كه ڕێگریت لێ بكرێت. ئه‌م مامۆستایه یه‌كسه‌ر خۆی له‌به‌رده‌م توڕه‌یی، هه‌ڵچوون، تۆڵه‌كردنه‌وه و دواجاریش؛ هێرشی ڕوژانه‌دا بینییه‌وه. سەرەنجام به هۆی گێچه‌ڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی زانكۆوە «مامۆستای بایۆلۆژی و هاوڕێكه‌ی» له‌به‌ر ئاسایشی ژیانیان، به‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كرد و ڕۆیشتن.[1]
زۆرێك له چاودێران له‌و كاتانه به‌دوواوه سه‌رنجیان له سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه چڕ كردۆته‌وه، كه هێدی هێدی به تێرمی “ۆوک” ده‌یناسینه‌وه. هه‌ندێك له ده‌ستپێكدا وایان بیر ده‌كرده‌وه كه ئه‌م ڕووداوانه تایبه‌ته به زانكۆكانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئەم دیاردەیە دزه‌ی كرده نێو كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوایش. له ڕاستیدا؛ له دوای هاوینی 2020 و دوای مردنی جۆرج فلۆید و بزوتنه‌وه‌ی {ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه} (black Lives Maters)، له كۆتاییه‌كانی مانگی مه‌ی و هاوكات له‌گەڵ شه‌پۆلی میدیایی له ئاستی جیهانیدا، دیارده‌ی وۆک چڕوپڕتر و فراوانتر بوویه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌خلاقه کەلتووریە نوێیه‌دا، زۆر كه‌سیش جۆرێك تێنه‌گه‌یشتن و هێشتا نیگه‌رانییان پێوه دیاره.
پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی كورته، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌ڕبڕینی [وۆک] له كوێوه هاتووه. ئه‌م وشه‌یه سه‌ره‌تا له ئه‌مریكا و له نيو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فریقی/ئه‌مریكیدا ده‌بێته وشه‌یه‌كی باو، كۆمهڵگەیەک كه به‌درێژاییی سه‌ده‌ی بیسته‌م لێره‌وله‌وێ ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه، به‌ڵام به هۆی گۆرانیی “RnB Master Teacher” له لایه‌ن گۆرانیبێژ “Erykah Badu”[2] به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێت. ده‌بوو تا ساڵی 2018 چاوه‌ڕێ ببین تا گومانه‌كان بۆ ئه‌م وشه‌یه زیاتر ببێت. به درێژاییی گۆرانییه‌كه ”جۆرجیا ئان مۆلدرۆ”ـی ژه‌نیار ده‌ڵێت: “من وشیار(وریا) ده‌بم”. له چاوپێكه‌وتنێکدا كه له ساڵی 2018دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕوونی ده‌كاته‌وه كه: «ۆوكبوون(وشیاربوون) به ته‌واوی ئه‌زموونێكی ڕه‌شانه‌یه(…) تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه باپیرانی ئێوه(ڕه‌شه‌كان) چۆن ژیاون. له په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ خه‌باتێك كه خه‌ڵكی ئێمه‌ی تا ئێره هێناوه و تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه له‌و ڕۆژه‌وه هاتووینه‌ته ئێره، ئێمه له خه‌باتدا بووین.» ئه‌وكاته‌یش كه “ئیریكا بادوو” له ساڵی 2012دا پشتگیریی له “پووسی ڕیۆت” كرد، زاراوه‌ی [وۆك] له خه‌باتی ئه‌فریقی/ئه‌مریكییه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی گشتیتری وه‌رگرت و لە ڕێگەی بزوتنه‌وه‌ی Black Lives Matter له ساڵی 2013 تا 2014 هه‌موو شوێنێكی گرته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی کە زۆر كه‌س پێیانوایه، زاراوه‌ی [وۆک] لە ڕاستیدا سووكایه‌تی نییه به به‌رامبه‌ر، به‌ڵكوو خۆناساندن بووه. {لایه‌نی سووكایه‌تیی ناو زاراوه‌ی وۆک} ئه‌وكاته دێته به‌ر باس كه گه‌شه ده‌كات و ده‌كه‌وێته نێو ڕه‌خنه و مشتومڕهكانهوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش؛ له ساڵی 2016دا داکیومێنتارییەک[3]كه به به‌شداریی ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌كه درووستكراوه، ناو نراوه Stay Woke / ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه. له ساڵی 2018دا ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند[4] ده‌نووسێت: «وریا/وشیاربوون Be woke كه‌م تا زۆر له‌ناو کەلتووری ڕهشەکانی ئه‌مریكادا به هاومانای Be cool دێت.»[5]
ئه‌م تێرمه زیاتر خۆی له پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو نزیك كرده‌وه. بۆ نموونه؛ ڕادیۆ كه‌نه‌دا ئه‌م پێناسه‌یه به‌كار ده‌هێنێت: «له بواری «خه‌باتی یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا» ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئاماژه‌یه به كه‌سێك كه هه‌ستیاره به‌و نایه‌كسانییه‌ی کە له ده‌وروبه‌ریدا ڕوو ده‌دات. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ دژایه‌تیی {ناوشیاربوون (خه‌وتووبوون)} یان {نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی پێویست له‌باره‌ی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پرسی نه‌ژادی} بەکار دەبرێت.»[6]
ئه‌م بابه‌ته‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه، هێڵه سه‌ره‌كی و گشتییه‌كانی [وۆكیزم] ده‌خاته ڕوو. هه‌وڵ ده‌دات هه‌لومه‌رجی مرۆیی و کەلتووری ده‌ركه‌وتنی ئەم دیاردەیە بخاته به‌ر باس كه پێویستی به خوێندنه‌وه و له‌به‌رچاوگرتنی لایەنی سایكۆلۆژیی چالاكوانانی ئه‌م بوارەوە هه‌یه.
به‌شی یه‌کەم
سیستمی بیركردنه‌وه‌ی وۆک
ئه‌م به‌شه زۆر به كورتی؛ پشت به كتێبی “تیۆرییه‌كانی ڕه‌شبینی”[7] ده‌به‌ستێت (له نووسینی”هێلین پلاكرۆس” و جیمس لیندسی)، كه له ساڵی 2020دا[8] بڵاو كراوه‌ته‌وه و كۆكراوهترین به‌رهه‌مه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. هه‌ر دوو نووسه‌ره‌كه پێشتر له ساڵی 2018دا به‌هۆی كاركردن له سه‌ر «فرتوفێڵی ئاكادێمی» ناسرابوون كه ئامانجه‌كه‌ی له گرنگیخستنی هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی پۆست-مۆدێرن بوو. هه‌وڵێك كه به Sokal au carré” ” ناسرابوو و ئاماژه بوو به هه‌مان فێڵی ناو به‌رهه‌می “ئالان سۆكال” و “جین بریكمۆنت” له 1990دا[9]. “پلاكرۆس” و “جیمس لیندسی”پێیانوایه كه [وۆكیزم] ڕۆڵه‌ی پارادۆكسیکاڵ پۆست-مۆدێرنیزمه.
یه‌كه‌م: بانگه‌شه‌یه‌كی پۆست-مۆدێرن: مه‌عریفه به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك ئاگایی
[بزووتنه‌وه‌ی وۆكیزم] بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ڕوانگه‌یه‌كی پۆست-مۆدێرنی هه‌یه كه ده‌توانین به “گومانی ڕادیكاڵ له گه‌یشتن به مه‌عریفه‌ی بابه‌تی(ئابجێكتیڤ[10]) و حه‌قیقه‌ت” بیناسینه‌وه. [وۆكیزم] به‌رگری له ئەو ئایدیایه ده‌كات كه «كۆمه‌ڵگه به سیستمەكانی ده‌سه‌ڵات و هیرارشی (پله‌به‌ندی) درووست بووه كه‌وا بڕیار ده‌ده‌ن كه چی ده‌ناسین و چۆن ده‌یناسین.»[11]
لێره‌دا هه‌ست به كاریگه‌ریی “میشێل فووكۆ” و یه‌كێك له مژارە سه‌ره‌كییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی له سه‌ر «ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه» ده‌كه‌ین. «ده‌بێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵات مه‌عریفه درووست ده‌كات(نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری لێ بكات بۆ خزمه‌تی خۆی یان به كارهێنانی له‌به‌ر به‌سوودبوون). «ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه» ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌و مانایه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌سه‌ڵات بێ دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئەو بواره مه‌عریفییه، بوونی نییه و هیچ مهعریفهیهكیش نییه هاوكات پێشمه‌رجی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.»[12]
زەقکردنەوەی پرسی “ده‌سه‌ڵات/مه‌عریفه” بۆ تێگه‌یشتن له ڕیشه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی [وۆكیزم] ناچارییه. به پێی ئه‌م ڕوانگه‌یه؛ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه به پێشكه‌وتنی ئاگایی ناوده‌برێت، هیچ نییه جگه له گوزاره‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات. له‌به‌رده‌م پرسیی به‌رهه‌مهێنانی وشیارییەک، مه‌عریفه‌یه‌ک، ئه‌م پرسیارانه دێنه كایه‌وه: ده‌سه‌ڵات له كوێوه دێ و له به‌رژوه‌ندیی كێیه؟ پرس و پرۆبلماتیكی ده‌سه‌ڵات/مه‌عریفه هاوكات دوو پرسی بنچینه‌یی پۆست-مۆدێرنیزمیش پاڵپشتی ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قبوڵ بێت كه ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه لهیهكبهستراون و جیاناكرێنه‌وه، كه‌واته ئه‌م پرسه دێته پێشه‌وه كه له‌ڕاستیدا ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته بڕیار ده‌دات كه چی هه‌بێت و چی بزانرێت/بناسرێت؛نه‌ك خودی زانست و ئاگایی. كه‌وابوو مه‌عریفه ته‌نیا ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته. له‌م لایه‌نه‌وه گومان و ڕەدکردنەوەیەکی ڕادیكاڵی وۆكیزم سەبارەت بە ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی بابه‌تی (ئابجێكتیڤ) له ئارادایه.
به بڕوای “پلاكرۆز” و “لێندسی” پۆست-مۆدێرنیزم چوار بابه‌ت ده‌ناسرێته‌وه.
له‌ناوچوونی چوارچێوه‌ی پێشوه‌خت و شوێنگرتنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه. هه‌موو جیاكارییه‌ك، جیاوازییه‌ك یان پۆلێنبهندییهك ده‌بێته شتێكی ڕێژه‌یی و ئاڵۆز، به ئامانجی نكۆڵی‌كردن له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ هه‌ر پۆلێنێک (کاتێگۆری) كه ئه‌گه‌ری تێكدانی سیستمەکانی ده‌سه‌ڵات مه‌یسه‌ر ده‌كات. لێره‌دا بیركردنه‌وه‌ی “فووكۆ” ده‌بینین، به‌ڵام هه‌روه‌ها “ژاک دێریدا”ـیش دێته نێو باسه‌كه‌وه. چونكه بۆ ئه‌وان هه‌ر جیاوازییه‌ك به گشتی هیرارشی و پله‌به‌ندی ده‌شارێته‌وه. بۆ نموونه هه‌ركه‌س كاتێگۆریی «پیاو و ژن» جیا ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به سه‌رده‌ستی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م به سه‌ر دووه‌مدا بدات. لای دێریدا دووانه‌یی/باینهرییهكان پێکهاتەی ده‌سه‌ڵاتن و بۆ سهركوتكارین و ده‌بێ لێكبترازێن (دیكانستراكشێن)، چونكه دووبهرهییبوونی چه‌مكه مێتافیزیكییه‌كان (بۆ نموونه ئاخاوتن/نووسین،ئاماده‌یی/نائاماده‌یی و …هتد) ته‌نیا به‌مانای دووبه‌ره‌كی دوو چه‌مك و وشه نین، به‌ڵكو هیرارشی و پله‌به‌ندین و مانای ژێڕدهستهبوون دەگەیێنێت.[13] «كه‌واته ئێمه ده‌بێ ئه‌م جیاكارییانه لێكبترازێنین (شیته‌ڵ بكه‌ین) و كاڵیان بكه‌ینه‌وه.»
بابه‌تی دووه‌م په‌یوه‌ندیداره به ده‌سه‌ڵاتی زمانه‌وه كه پێیانوایه تێگه‌یشتنی ئێمه له‌سه‌ر واقیع دروست ده‌كات. ئه‌م چه‌مكه له‌ژێر كاریگه‌ری مارتین هایدگێر و دوواتریش دێریدا (له كتێبه‌كانی گراماتۆلۆژی، نووسین و جیاوازی، ده‌نگ و دیارده) باس دەکرێت. پلاكرۆس و لێندسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دێریدا له به‌رهه‌مه‌كانیدا كۆفام (یان عەقڵی سەلیم) common sense ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه وشه‌كان ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ به شتێك ده‌كه‌ن له جیهانی واقیعدا، به‌ڵكوو وشه‌كان ته‌نیا ئاماژه‌ن به وشه‌یه‌كی تر یان جیاوازییه‌كانیان و زنجیری “ماناكان/دالەکان” درووست ده‌كه‌ن، كه ده‌توانن به‌ره‌و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی بێ له‌نگه‌ر و كه‌ناردا بڕۆن. لێره‌دا، جیابوونه‌وه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته نێوان گوتاره‌كان و واقیعه بابه‌تی و ئابجێکتیڤەكانهوه (خاڵی له‌نگه‌رگرتن[14]).[15]
بابه‌تی سێیه‌م، ڕێژه‌خوازیی كەلتووری پێیوایە مه‌حاڵە پۆلێنبەندی کەلتوورێک وه‌ک باڵا و ئەوی دیکە وه‌ک نزم بکرێت. شایانی باسه كه پلاكرۆس و لێندسی له‌م قۆناغه‌دا له بیری ده‌كه‌ن كه له ناو لقه جیاوازه‌كانی پۆست-مۆدێرنیزم‌دا، بیركردنه‌وه‌ی دیكۆڵۆنیاڵ به‌شێوه‌ی پارادۆكس ئه‌م باسه به‌كار ده‌هێنێت و هه‌ندێجاریش به شاراوه‌یی، کەلتووری خۆرئاوا له بەرانبە کەلتووری “خۆجێ/ئیندێجێن” به نزم ده‌زانێت. پییه‌ر ئه‌ندرێ تاگییهڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه «ڕێژهخوازی دیكۆڵۆنیاڵیزم له ئیسلامدا ده‌وه‌ستێت؛ و له ده‌ره‌وه‌ی فۆڕمه کەلتوورییەکان بۆ ڕه‌خنه‌گرتن دادەنرێت، وه‌ك شتێكی پیرۆزكراو، ده‌ستبۆنه‌براو (…) و واقیعی ڕاسته‌قینه و تاكه بكه‌ری شۆڕشگێرانه له جیهانی هاوچه‌رخدا پێناسە دەبێتەوە.»[16]
چوارەم بابەت و دووایین ئاست، ڕه‌دکردنه‌وه‌ی تاک و جیهانیبوونە، كه هه‌ردووكیان وه‌ك چیرۆكی قه‌یراناوی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری به ماسكی ده‌سه‌ڵاتی سپی ده‌یناسێنێت. لای پلاكرۆس و لیندسی، له‌ناو پۆست-مۆدێرنه‌كاندا «چه‌مكی جیهانی [mondial] له باشترین حاڵه‌ت ساویلکانەیە و له خراپترین حاڵه‌تیشدا هه‌وڵێكه بۆ سه‌پاندنی گوتاری ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موواندا [هەموو جیهاندا].»[17] تاكی ئازاد و عه‌قڵانی وا به‌رهه‌می مۆدێرنیتەیە به دەرەنجامی وه‌همی پێکهاتەکانی ده‌سه‌ڵات و دیسكۆرسهكان ده‌زانێت.
دووه‌م: سێ قوناغ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی پۆست-مۆدێرن
پلاكرۆس و لیندسی، په‌ره‌سه‌ندنی بیركردنه‌وه‌ی پۆست-مۆدێرن له سێ قۆناغدا كۆده‌كه‌نه‌وه. قۆناغی یه‌كه‌م له ده‌یه‌ی 1960 تا 1970؛ له‌م قۆناغه‌دا مێتا-گێڕانه‌وه‌كانی وه‌ك ماركسیزم و مه‌سیحیه‌ت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و لێكترازان بۆ گوتاره‌كان ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات له پێکهاتەکانیدا شاردراوه‌ته‌وه و هاوكات له نۆڕمسازی ئاشكرا خۆی به دوور ده‌گرێت. له ناوه‌ڕاسته‌كانی 1980، ئه‌م قۆناغه‌ی لێكترازان كۆتایی دێت و زۆركه‌س به كۆتایی پۆست-مۆدێرنیزمی یەکەمی ده‌زانن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌بڕاوی ئه‌م نووسه‌رانه پۆست-مۆدێرنیزم بازدانێك ده‌كات و دەبوو فۆڕمه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی له‌ناو ببات. له قۆناغی دووه‌مدا، له كۆتاییه‌كانی 1980 تا 2010 ده‌قه‌كان نۆرماتیڤ ده‌بنه‌وه و لێكترازان ده‌گۆڕێت بۆ سیستمێکی په‌یڕه‌وی ئه‌خلاقی. پۆست-مۆدێرنه‌كانی ئه‌م قۆناغه له‌به‌رده‌م ئێسكوپروسكی لێكترازانه‌كانی پێش خۆیان، ناچار ده‌بوون جیهانێكی باشتر لێكبسازێنن و هاوكات پێداگریش له‌سه‌ر بنه‌ما و مژارەکانیان بکەن. لێرەدا دووركه‌وتنه‌وه له گومانی ڕادیكاڵ وەها دەکات کە پۆست-مۆدێرنیزمی یه‌كه‌م ده‌ستكاری بکرێت و دوواتر باسی داشکاندنی چوارچێوه ڕۆشنبیرییه‌كه بۆ خزمەت بە باسی هێزه سیاسییه‌كه‌ی بێتە ئاراوە. ئه‌م كاره به‌تایبه‌تی به ئایدیاكانی كهمبرلی كرێنشاو، نووسه‌ری بواری “ئینتێرسێکشناڵیزم[18] (تێكههڵكێشخوازیی)” بەرجەستە دەبێت؛ به پێداچونه‌وه‌ی ئایدیای ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌لایه‌ن و سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و پۆلینبهندییهكانی سته‌مكار و سته‌ملێكراو، كه پێشووتر وه‌ک واقعێكی به‌رهه‌ست قبوڵ كرابوون؛ واتە هه‌ڵاواردنێک كه له واقیعدا نەکەوتووەتە بەر دژایه‌تی. فێمێنیستێک به‌ناوی ماری پۆفی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه «میتۆده‌كانی لێكترازان (دیكانستراكشێن) ده‌توانێ سه‌رچه‌شن و كڵێشه‌كانی جێند‌ێر بباته ژێر پرسیار و هاوکات لاوازی بكات. تێڕوانینێكی ڕادیكاڵ ده‌توانێ بوونی كاتێگۆری “ژن” له‌ناو ببات و بۆ به‌رگری له ژن له‌به‌رده‌م پیاوێک كه سته‌می لێ ده‌كات، ده‌بێ مانای كاتێگۆرییهكان بپارێزررێت و به گومان و دڕدۆنگی له‌ناویان نهبەین.»[19]
دوایین و سێیه‌م قۆناغی پۆست-مۆدێرنیزم وۆكیزمه كه ئه‌مڕۆ لهبهرچاماندایه. ئه‌م قۆناغه له 2010 ده‌ستی پێكرد و له‌لایه‌ن پلاكرۆس و لیندسی، وه‌ك پۆست-مۆدنیزمی کانکرێت “بەرهەست”[20] ناوده‌نرێت. ئه‌وه‌ی له 1960 و 1970 وه‌ک ڕه‌خنه‌ی مێتا-گێڕانه‌وه هاته ئاراوه، خۆی ده‌بێته مێتا-گێڕانه‌وه‌یه‌ک وا به له لێكترازانی واقیعێک كه به “پرۆبلماتیک”ـی ده‌زانێت (مه‌رجی ڕزگاری كه‌مینه‌كان و “ئه‌ویتر” له هه‌موو فۆڕمه‌كانیدا ، دەناسرێتەوە.) لێره‌دا بازنه‌كه داده‌خرێت، چونكه ئه‌وه‌ی وه‌ک وه‌سفكردن (قۆناغی یه‌كه‌م) ده‌ستی پێكرد و بووبه په‌یڕه‌وی ئه‌خلاقی (قۆناغی دووه‌م) و له ڕێسای شاراوه‌ی ناو وهسفهكاندا (قۆناغی سێیه‌م) كۆتایی پێ دێت. پێشگریمانه ئه‌خلاقییه‌كانی پۆست-مۆدێرنیزم بۆ لایه‌نگرانی نادیارن چونكه زیاد له پێویست دیار و ئاشكران [واتە ڕوون و سەلمێنراون]. تۆنه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، چونكه ئه‌وان واده‌زانن له‌باره‌ی فاكتی سه‌لمێنراو و چه‌سپاوه‌وه قسه ده‌كه‌ن نه‌ک تیۆرییه‌كان. بۆ نموونه تیۆری ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد[21]، كه یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین لقه‌كانی وۆكیزم، چیتر ناپرسێت كه ئایا له په‌یوه‌ندی و ئینتێراکشنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا ڕەیسیزم هه‌یه یان نا (لای ئه‌وان ئاشكرایه)، به‌ڵكوو پرسیار ده‌كه‌ن چۆن خۆی ده‌رده‌خات.[22] ئه‌وان دووای نوقمبوون له‌م پاڕادایمەدا، مانه‌وه‌یان له پێگه‌ی ئاکادێمیا به‌ستراوه‌ته‌وه به تواناییان له دۆزینه‌وه‌ی نایه‌كسانی نه‌ژادی كه بۆ كه‌سانی تر نادیارن و ههمیشەش ناچارن چه‌ندین نایه‌كسانی تر “كه‌شف” بكه‌ن. ئه‌مه دووایین قۆناغی پۆست-مۆدێرنیزمە، ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه كه ئایدیاكان به‌سه‌ر دیواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و زانكۆكاندا باز ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه و له ڕێگەی جیهانی میدیا و بیزنس و فه‌زای گشتی ئه‌مریكا و خۆرئاوادا بڵاو ده‌بنه‌وه.
سێیه‌م: لقه ئاكادێمییهكان
پۆست-كۆڵۆنیاڵ ستادی له‌لایه‌ن پییه‌ر ئه‌ندرێ تاگییه‌ف به‌م جۆره پۆلێنكراوه: «پێشگریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه میراتی كۆڵۆنیاڵیزم (مه‌عریفی، کەلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی) هه‌موو شوێنێكی ته‌نیوه‌ته‌وه، كه‌وابوو دیكۆلۆنیالیزم به‌م جۆره فۆڕمووله ده‌كرێت: “لێكترازان [دیكانستراکشێن] هه‌موو شتێك بۆ دیكۆڵۆنیزهكردنی هه‌موو شتێك.»[23] هه‌مووان بۆ ڕزگاركردنی “ئه‌ویتر”[24]، كه لێره‌دا واتە له خۆیدا فۆڕمی بیانی، كۆچبه‌ر و كه‌مینه‌ی ئێتنیكی وەردەگرێت.
كوییر ستادی، كه جودیت باتلێر ناسراوترین كه‌سایه‌تی ئه‌م بواره‌یه، ئایدیاڵی بهخوڕبوون [سەیال-ڕەوان][25] له بواری جێندێردا بڵاو ده‌كاته‌وه تا توندوتۆڵی هه‌ندێک کاتێگۆری وه‌ک “ژن” و “پیاو” كه پێی وایه سه‌رچاوه‌ی سه‌ركوتن، بشكێنین. كوییر، بریتییه له‌وشته‌ی كه نه‌توانین وه‌ک باینه‌ری (دووانه‌یی) پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین. واته هه‌ركه‌س كه هاوڕه‌گه‌زخواز، دووڕه‌گه‌زخواز، پانسێكچواڵ، ترانسجێندێر، ناباینهر یان تێكه‌ڵێك له‌مانه یان هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگه‌ی LGBTQ [په‌لكه‌زێڕینه] بێت، ده‌توانێ كوییر بێت؛ به‌و مه‌رجه‌ی كه وه‌ک یه‌كێك له تیۆریسهنهكانی ئه‌م بواره، ده‌یفید هالپرین ده‌ڵێت: «دژ به نۆرم و دژ به ڕێپێدراو و دژ به باو بێت.»[26]
تیۆری ڕه‌خنه‌یی نه‌ژاد له ده‌یه‌ی 1970 دا هاته‌ئاراوه به‌ڵام له ساڵی 1980 و 1990دا خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆوه بینی. گریمانه‌ی ئه‌م تیۆرییه ڕه‌دكردنه‌وه‌ی جیهانی لیبراڵ و یونیڤێرساڵه كه ئامانجه‌كه‌ی به‌بڕوای ئه‌وان ڕه‌نگ-كوێرییه.[27] پلاكرۆس و لیندسی به‌م جۆره بۆمان پێناسه ده‌كه‌ن: «ڕەیسیزم له هه‌موو شوێن و كاتێك ئاماده‌یه و به‌رده‌وام به زیاتی ڕهنگینپێستهكانه كه ئاگادارن له‌به‌رامبه‌ری و له‌به‌رژوه‌ندیی سپییه‌كانه كه نایانه‌وێ ئاگاداری بن.»[28] بیرمه‌ندی وۆكیزم ئیبراهیم كێندی هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه: «كه‌سی ڕه‌نگ-كوێر، به ڕه‌دكردنه‌وه‌ی بینینی نه‌ژاد، ڕەیسیزم نابینێت و ده‌كه‌وێته داوی ناچالاكێتی (پاسیڤیزمی) نه‌ژادپه‌رستانه‌وه. زمانی ئه‌م ڕه‌نگ-كوێرییه، وه‌ك زمانی “ڕەیسیست نییه”یه و ده‌مامكێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕەیسیزم.»[29]
چواره‌م: ماتریكسی تێكهه‌ڵكێش (ئینتێرسێکشناڵ)
له ساڵی 1989دا وه‌ک به‌شێك له تیۆری ڕه‌خنه‌یی نه‌ژاد، چه‌مكی “تێكهه‌ڵكێش” له‌لایه‌ن كیمبرڵی كرنشاودا بڵاو كرایه‌وه. ئایدیاكه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ هه‌ڵاواردن فره‌ئاست بێت و له چه‌ندین ئاسته‌وه ئه‌زموون بكرێت؛ وه‌ک كه‌سێک له ناوه‌ڕاستی چوارڕێیانێک كه له ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه ده‌كرێ به‌ر ئۆتۆمبێل بكه‌وێت.[30] هه‌ر بۆیه پیاوی هاوڕه‌گه‌زخوازی سپی، كه‌متر له ژنی هاوڕه‌گه‌زخوازی ڕه‌شپێست له‌به‌رده‌م سته‌می كۆمه‌ڵگادایه؛ چونكه ئه‌و پیاوه به پێچه‌وانه‌ی ژنه‌كه‌وه هه‌ژموونی به‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا (پیاوبوون، سپی بوون) هه‌یه. له ڕووی بنه‌ماییه‌وه هیچ سنورێک بۆ ژماره‌ی ئه‌م ئاستانه بوونی نییه و چالاكوانانی ئه‌م بواره ده‌ستكراوه‌ن بۆ زیادكردنی ئاستی هه‌ڵاواردنی زیاتر. ئه‌م چه‌مكه لێوانلێوه له هه‌ڵاواردنی نوێ بۆ لێكدانه‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌ند ئه‌وه‌نده بۆ پێگه‌ی قوربانیبوون. ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌خێرایی له نێو فێمێنیستەکان، ئێتنیک و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كاندا بڵاو بوویه‌وه. “له كوێوه قسه ده‌كه‌ین؟” (حوكمێكی نێو ڕووداوه‌كانی مه‌ی 68) بوو به كلیلێك بۆ لێكدانه‌وه. به وته‌ی پلاكرۆس و لێندسی ” له 2006دا فێمێنیزم له جێندێرستادیدا پشتی به چوار بنه‌ما ده‌به‌ست: 1. جێند‌ێر ڕۆڵی گرنگ له شێوازی ده‌سه‌ڵاتی پێکهاتەکان ده‌بینێت. 2. جێند‌ێر له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شتێكی درووستكراوه (لێكسازراوه). 3. پێکهاتەکانی ده‌سه‌ڵاتی جێند‌ێر له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانه. 4. جێند‌ێر له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانی دیكه‌ی شوناس ئاوێته‌یه.[31] له تازه‌ترین ئاستی هه‌ژموونیدا لە خشته‌ی چالاكوانانی خه‌باتی تێكههڵكێشدا، كێشی زۆر (قه‌ڵه‌ویی) و كه‌مئه‌ندامان زیاد كراوه. كه‌سانی سه‌رقاڵ به بواری بێتوانایی ستادی[32]، كه‌مئه‌ندامبوون وه‌ك شتێكی تاكه‌كه‌سی ته‌ماشا ناكه‌ن، به‌ڵكوو وه‌ك چه‌مكێكی سه‌پێنراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگایه‌كی تێكده‌ره‌وه لێی ده‌ڕوانن. ئه‌وان بە “ڤالیدیزم”[33] [تواناخوازیی] “كه‌سانێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه پێیانوایه پێوه‌رێكی فیزیكی مرۆیی بوونی هه‌یه. له لۆژیكی ئه‌واندا، ئێمه نابێ چاره‌سه‌ری كه‌مئه‌ندامی بكه‌ین، چونكه ئه‌مه هیرارشیه‌ت و هاوشێوه‌سازییه و (له خۆیدا له‌گه‌ڵ كهمئهندامیدا، جیاوازییه‌كه‌شیان ده‌سڕێته‌وه).
پلاكرۆس و لێندسی ئه‌وه‌مان بیر ده‌خه‌نه‌وه كه لای بیرمه‌ندانی ئه‌و بواره «مه‌یل بۆ ڕێگری یان ده‌رمانی بێتوانایی و كه‌مئه‌ندامی، زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی شۆكئامێز، وه‌ك مه‌یلی سڕینه‌وه‌ی بوونی كه‌سی كه‌مئه‌ندام (نه‌ك كه‌مئه‌ندامی) ته‌ماشا ده‌كرێت. ستراتیژییه‌كی ڕەشبینانە كه یاری به وشه‌كان ده‌كات.»[34] ڕه‌نگه ئه‌م ڕێخۆشكردنێکیش بێت كه قه‌یرانی ده‌روونی نه‌وه‌ی گه‌نجی بهرزكردووەتهوه (بڕوانه به‌شی سێیه‌می ئه‌م نووسینه) و بەڕاستی سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ئاسان نییه كه ئایا بێتوانایی ستادی، كه هه‌وڵی “ئاساییكردنه‌وه”ی [قەیرانی دەروونی] ده‌دات، خۆی هۆكارە یان ئه‌نجام.
پێنجه‌م: ئاڵنگاریی نۆرم به نانۆرم
له‌م “بنه‌ما” جیاوازانه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی وۆكیزم هه‌میشه به یه‌ک شێوه كار ده‌كات و به زه‌قكردنه‌وه‌ی ڕیزپه‌ڕ و نانۆرمێک، به بیانووی ڕێژه‌خوازیی کەلتووری، گرنگی نۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی و زانستی ڕه‌د دەکاتەوە. بزووتنه‌وه‌ی كوییر له‌م لایه‌نه‌وه له هه‌مووان ڕاشكاوتره. خوڕێتی la fluidité [سەیالێتی-ڕەوانێتی] ڕێگه به خستنه ژێر پرسیاری هه‌موو پۆلێنبه‌ندی و نۆرمه‌كان ده‌دات؛ چونكه پێی وایه له ناو‌کی خۆیاندا “زاڵمانه‌یه”یه، هه‌ر بۆیه جودیت باتلێر داوامان لێ ده‌كات پێناسه‌ی پۆست-مۆدێرنیزم نه‌كه‌ین، نه‌وه‌ک بكه‌وینه ناو پۆلێنبه‌ندییه‌وه.
ڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو نۆرمێک له‌ناو چالاكوانانی قه‌ڵه‌ویی ستادی (Fat study) زیاترە؛ چونکە ئەوان ده‌رمانی گرفته جه‌سته‌ییه قورسه‌كان بۆ ستراکچێری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌تی (سه‌لماندنی خۆراكناسی له هه‌موو شوێنێک) دەیگێڕنەوە و له خزمه‌ت كه‌سانی سهردهستیشدا دەیبینن. به‌و پێیه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان كێشی زۆر و مه‌ترسییه‌كانی ته‌ندروستی له زانستی پزیشكیدا، سه‌لمێنراوه، ئه‌وان ئه‌مه بۆ ستراتیژییه‌ک بۆ سه‌ركوتی كه‌سانی په‌راوێزخراو پێناسەی دەکەن. خشتهكه هه‌رجۆرێك بێت یه‌كسانه: به ناسینی نۆرمێک یان ئایدیاڵێک (له باره‌ی قەڵەویی ستادی، هه‌وڵ بۆ نه‌مانی كێشی زیاده) ده‌ست پێ بكه، دوواتر كه‌سانی خاوه‌ن كێشی زۆر (قه‌ڵه‌و) ناو ببه و جه‌خت بكه‌ره‌وه سه‌ر بارودۆخیان وه‌ک كه‌سانی په‌راوێزخراو؛ دوواتر نۆرمه‌كه ده‌بێته شتێک كه ناتوانی له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه به‌رگری لێ بكه‌ی. به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه پێگه‌ی سته‌ملێکراو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی كه‌سه‌كه‌دا بگونجێت، دوواتریش ڕێژه‌خوازیی ئه‌م رۆشنبیره چالاكوانانه ڕێگه‌یان پێ ده‌دات تا هه‌موو ئارگیۆمێنتێكی ئه‌خلاقی یان زانستی ڕه‌د بكه‌نه‌وه و “پلانێك دژی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌راوێزخراو” پێناسه‌ی ده‌كه‌ن. له به‌رده‌م تێرمه‌كانی “سیستماتیك” یان “پێکهاتەکانی ده‌سه‌ڵات” یشدا خۆیان به ناچار نابینن كه ناوی كه‌سانی پلانگێڕ بهێنن. په‌نا بۆ ئارگیۆمێنتی ad hominem[35] ده‌به‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناڕه‌زایی دژ به‌م تێزانه ده‌رببڕێت به ساویلكه‌ی ده‌زانن «پێی ده‌ڵێن له‌م کەلتووە ژه‌هراوییه‌دا گه‌وره بووه و ناتوانێ له‌مه تێبگات» یان له خراپترین حاڵه‌تدا «ده‌ڵێن ئه‌و به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ به‌رگری له خۆی بكات تا پێگه‌ی سه‌رده‌ستی خۆی بپارێزێت.» كه‌واته ئه‌گه‌ری ڕه‌خنه‌ی ڕاستگۆیانه، به‌ڵگه‌مه‌ند و بێ نیه‌ت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: چه‌مكه فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵناسییه‌كان تا میتۆدی كردار
به دانپێدانانی خۆیان، بیركردنه‌وه‌ی وۆكیزم سوود له چه‌مكه‌كان وه‌رده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ههیبێتک نهن ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی (هاوكۆكییه) كه چه‌مكه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌یانه. به مانایه‌كی تر به‌رگری له بنه‌ڕه‌ته‌كان ناكات به‌ڵكوو میتۆده‌كانی بۆ گرنگه. كه‌واته هاوكۆكی ده‌روونی بیركردنه‌وه‌یه‌ک ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامانجی پرسێكی جیهانی پاشه‌كشه بكات. ئه‌گه‌ر چهمكێک پێكنهگونجاو، دژیه‌ک و ناڕوون بێت و ئه‌گه‌ری ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجێک مسۆگه‌ر بكات، به ئاسایی وه‌ری ده‌گرن.
هه‌ندێجار هاوكۆكی [هاودەقبوون][36] به خاڵی لاواز ده‌زانن. ئێف كۆسۆفسكی كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار له فه‌لسه‌فه‌ی كوییردا، به‌ها ده‌داته دژیه‌كی و ناهاوسه‌نگی، چونكه تێگه‌یشتن له بزووتنه‌وه‌كان ئاسته‌متر ده‌كات.[37] نووسه‌ری به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی پۆستكۆڵۆنیاڵیزم، گایاتری چاكرافۆرتی چه‌مكی “زاتخوازیی ستراتیژیک”[38] ستایش ده‌كات؛ به‌مانای: به زاتكردنی گروپێكی په‌راوێزخراو به مه‌رجی ئه‌وه‌ی کە لە ڕووی سیاسییه‌وه هه‌لێک بڕه‌خسێنێت له‌به‌رده‌م كۆڵۆنیاڵیستهكان،[39] کەواتە ئه‌و هاودژییه ناوهكیانهش ده‌بنه شتێكی لاوه‌كی. ئه‌م زاتخوازییه ستراتیژیکە ئه‌و باسه‌یه كه پییه‌ر ئه‌ندرێ تاگییهڤ به “بێگانهدۆستی هه‌ڵبژێردراو”ـی[40] چالاكوانانی دیكۆڵۆنیاڵیزم ناوی ده‌بات.[41]
ئه‌گه‌رچی وابه‌سته‌كردنی خه‌ڵك به بنه‌ڕه‌ت لە مێتۆد ئاسانتره، به‌ڵام مێتۆدەکان وه‌ک بنه‌ڕه‌ت ده‌گۆڕن. بۆ نموونه ده‌توانین باوه‌ڕ بكه‌ین كه به‌مجۆره ڕێز له فره‌یی گرنگه، به‌ڵام هیچ بژارده‌یه‌ک بۆ به‌رگریكردن له ناو ئه‌م پرۆگرامه‌دا نییه كه نووسه‌رێكی وۆک یان چالاكوانێک لەسەری سكاڵا بكات كه به‌ناوی پرنسپیی فره‌یی، بهڕادهیی پێویست پیاوی سپیی (یان هێترۆسێكچواڵ) له وڵات، گه‌ڕه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كدا نییه. ئه‌گه‌ر فره‌یی به‌ڕاستی له خۆیدا ڕێزلێگیراو بێت، ده‌بێ به‌هه‌موو جۆرێک و به هه‌موو بارێكدا به‌م جۆره بێت. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت مه‌یلی ئهنجامخوازانهی ئه‌م چالاكوانانه ئاشكرا ده‌كات. گوتاری فره‌خوازیی ته‌نیا ئامرازێكه بۆ “له سپیخستن”ـی كۆمه‌ڵگا. هه‌ر بۆیه ده‌بێ له قسه‌كانی هۆریا بوتێلجا، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئیندێجێنسهكانی كۆماری فه‌ڕانسا تێبگه‌ین: «بوونی ساده‌ی ئێمه، كێشی ڕێژه‌یی دیمۆگرافیمان دووئه‌وه‌نده ده‌كات، كچه گه‌وره‌كه‌ی كڵێسا (..) كه پێشتر سپی بوو، ده‌بێته ئه‌فریقی، عه‌ره‌بی، به‌ربه‌ر، خۆجێیی، ئیسلامی.»[42] كه‌واته لاوازی (ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌ی) ئه‌و كه‌سانه‌ی كه “سه‌رده‌ستن” واتە هه‌موو خۆرئاواییهک كه به سپی ده‌زانن -به‌رگری له فره‌یی كه بڕیار بوو بنه‌ڕه‌ت بێت- ته‌نیا مێتۆدێكه بۆ ئامانج.
حه‌وته‌م: ستراتیژی ڤایرۆسی
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوانگه ستراتیژیکە بۆ چه‌مک (چه‌مكی باش چه‌مكێكه كه كاریگه‌ری “باش”ـی هه‌بێت) پێمان سه‌یر نه‌بێت كه وۆكیسته‌كان به شێوه‌ی پازێتیڤ خۆیان وه‌ك بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆس ده‌بینن. نووسه‌رانی وتارێکی ئاکادێمیک له ساڵی 2016، فێمێنیزم له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێ ئێبۆلا به‌راوەرد ده‌كه‌ن تا تێگه‌یشتنی خۆیان له فێمێنیزم وه‌ک ڤایرۆسێک كه سیستمی به‌رگری بوونه‌وه‌ره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، بخەنە ڕوو.[43] ئه‌م ڕوانگه‌یه پێشتر له لای ژاک دێریدا بوونی هه‌یه كه كاره‌كانی خۆی وه‌ك “مشه‌خۆرناسی[44] و ڤایرۆسناسی”[45] ده‌بینێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسێک خانه‌یه‌ک نه‌خۆش بخات، ده‌بێ فێر بێت پێش چوونە ناو خانەکە لاسایی بكاته‌وه؛ ئه‌مه مێتافۆرێكه وا له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای چالاكوانانی وۆكیست بۆ كۆنتڕۆڵی دامه‌زراوه‌كان، ده‌یبینین.
به‌شی دووەم
هه‌لومه‌رجه کەلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی وۆكیزم
سه‌رهه‌ڵدانی بیركردنه‌وه‌ی وۆكیستی، پێویستی به هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵناسانه هه‌بوو. ئه‌م هه‌لومه‌رجه به دیاریكراوی له لایه‌ن برادلی كهمپل و جه‌یسون مەنینگ، له به‌رهه‌مێكدا له ساڵی 2018دا[46] بڵاو كرایه‌وه. تێرمی “وۆک” لای ئه‌وان كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌وێت چونكه ئه‌وان بۆ ئه‌م دیارده‌یه تێرمی “کەلتووری قوربانیخوازیی”[47] به‌كارده‌هێنن و پێیانوایه په‌یوه‌ندییه‌كی زیاتری به ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
1.دژ به کەلتووی شه‌رافه‌ت و كه‌رامه‌ت: گه‌شه‌دان به کەلتووری قوربانیخوازیی
به بڕوای كهمپل و مه‌نینگ، قوربانیخوازی له‌گه‌ڵ کەلتووی شانازی (شه‌رافه‌ت) و كه‌رامه‌ت جیاوازه. شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت[48] له كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی و مۆدێرندا باڵاده‌ست بوون. کەلتووری شانازی بۆ به‌رگری له شه‌ره‌ف به‌هایه‌كی زۆر به شه‌رافه‌تی مرۆڤ ده‌دات و زۆرجار بۆ پاراستنی ته‌حه‌دا و ئاڵنگاریی به‌رامبه‌ر ده‌كات. ئه‌و نایه‌وێ په‌نا بۆ یاسا و كه‌سی سێیەم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ببات. کەلتووری کەامەت هانی خه‌ڵك ده‌دات به شتی لاوه‌كی هه‌ڵنه‌چن و گرژ نه‌بن و ته‌نیا له كێشه‌ی زۆر تایبه‌تدا په‌نا بۆ دادگا ببه‌ن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه کەلتووری قوربانیخوازی، هانی گرژ بوون و ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی سێهه‌م ده‌دات. پێگه‌ی قوربانی پێویستی به پیرۆزكردنه. بڵاو بوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی ناڕاست و تاوانی ڕق Hate crime، له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا (تۆمه‌تی ناڕاستی ڕقلێبوونه‌وه) و به‌تایبه‌ت له زانكۆكاندا[49] واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌مه ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کەلتوورە نوێیه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی دوای ئاشكرابوونی درۆكان و ههڵمالینی چه‌واشه‌كان، هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كه‌سانی تۆمه‌تبه‌خش بوونی نییه و هەروەها ئه‌م “فێڵانه”[50] كه‌سانی تۆمه‌تبه‌خش ده‌خاته پێگه‌ی قوربانی له‌به‌رده‌م پێگه‌ی “باڵاده‌ست”دا. بۆ نموونه جۆناسان پێركینز، خوێندكاری یاسا له زانكۆی ڤیرجینیا، دوای ئه‌وه‌ی ددانی به‌وه‌دا نا كه لە شایه‌تیدان و گێڕانه‌وه‌ی توندوتیژی پۆلیس دژ به خۆی، فێڵی كردووه، پاساوی “پرسی هه‌ڵه‌كانی پۆلیس” هێنایه‌وه. له ئاراسته‌ی وۆكیزمدا، به‌های ئامانج (له‌م نموونه‌یه‌دا یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ پاساوی ئه‌م جۆره كه‌ره‌سته‌یه به‌كاردێت. ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین كه له‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا پۆلیس به قوربانی دانانرێت. ئه‌نجامگیری و پرسیاری مه‌نینگ و كهمپل بۆ ئه‌م ڕووداوانه ئه‌وه‌یه كه: «ئه‌گه‌ر قوربانیبوون هیچ ده‌سكه‌وتێكی نییه، بۆچی ئه‌م ڕووداوانه ڕوو ده‌ده‌ن؟» بۆچی كه‌سێك به درۆ ده‌ڵێت من قوربانیم، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره سوودێكی نه‌بێت؟ ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت كه قوربانی statut یان پێگەی هەیە؛ له ڕاستیدا ئه‌مه واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، فۆڕمێكه له پێگه.[51]
2.گه‌شه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی سێیەم بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی سكاڵا
سۆنگه‌ی ئهنجامخوازانهی وۆكیزم به‌و مانایه‌یه كه شێوازه‌كانی تێگه‌یشتن له جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیاریكراوی خوێندكاران له ناو زانكۆكاندا، پرسیاره له‌وه‌ی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن چی‌یان ده‌ست بكه‌وێ؟ مه‌به‌ست له تۆمه‌تی درۆ، “زۆنی پارێزراو [safe zone]” و “میکرۆتوندوتیژی” microagressions چییە؟ جگه له درووستكردنی قوربانی نوێ به پێناسه‌ی سته‌می نوێ. خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری هه‌ندێ له خوێندكاران ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه داوای ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی سێیه‌م ده‌كەن. درالدوینگ سۆ پێناسه‌یه‌ک بۆ میكرۆتوندوتیژی ده‌كات كه بۆ ناسینی ئه‌م دهستهواژەیه زۆر سودبه‌خشه: «تۆمه‌تی زاره‌كی، ڕۆژانه، ڕه‌فتاری و ژینگه‌یی، به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست كه تاک یان گروپێك ده‌بێته ئامانجی تۆمه‌تی گرژ، سووكایه‌تی یان نه‌رێنی له چوارچێوه‌ی جێند‌ێر، نه‌ژاد، مه‌یلی سێكسی، یان ئایین.»[52] ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی، میكرۆدهستدرێژی (توندوتیژی) پێویستی به نیه‌تخراپی نییه. پۆلێبنهدییهكی له‌م جۆره له خۆیدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تا بێكۆتا ڕه‌فتاره‌كان پۆلێن بكرێت. بۆ نموونه ئه‌وكاته‌ی ده‌ڵێن: “هه‌موو ژیانه‌كان گرنگن”[53] all lives matter یان ستایشی ژنێک له‌به‌ر پێڵاوه‌كانی[54]، هه‌موویان پێشوه‌خت له‌م پۆلێبهندیانهدا هه‌ن.
خوێندكارانی وۆک سوود له‌و ته‌مومژه كه له‌سه‌ر چه‌مكی میكرۆدهستدرێژی و هۆكاره‌كانی توندوتیژی و مه‌ترسییه‌كانی هەیە، بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانی تر وەدەگرن. كهمپل و مه‌نینگ پێمان ده‌ڵێن: «ئه‌وكاته‌ی تاكه‌كان ئه‌كاونته‌كانی په‌یوه‌ست به میكرۆدهستدرێژی بڵاوده‌كه‌نه‌وه یان بۆ به‌ڕێوبه‌رانی زانكۆی ده‌نێرن، سكاڵای خۆیان ده‌به‌نه لای ئه‌وانه‌ی ئاگادار نین، به‌م جۆره ئه‌وان كه‌سانی دیكه دێننه نێو ململانێكه و هه‌ندێجار ئه‌مه وه‌ک ڕاگه‌یاندنی ناچاركردن به ده‌ستبه‌كاربوونی كه‌سانی تر به كار ده‌هێنن.»
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵاواردنه‌ی به‌رامبه‌ر قوربانی كراوه به‌هێز بێت (بۆ نمونه چه‌ند وشه‌یه‌كی وه‌ك ده‌ستدرێژی agression له خۆبگرێت)، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانی تر زیاد ده‌بێت. ئه‌گه‌ر زیانه‌كه له‌سه‌ر چینێك له خه‌ڵك، بۆ نمونه كه‌مینه‌یه‌ك، دووباره بێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌یه. ئه‌گه‌ریش ده‌ستدرێژییه‌كه به لۆژیكی “سیستماتیك” و كۆی سیستمەکە باس بكرێت، ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی سێیه‌م ده‌بێته ناچاری.[55]
هه‌ربۆیه له زانكۆی ئێکستەر له ساڵی 2018، ئه‌وكاته‌ی گفتوگۆی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی نێوان خوێندكارانی یاسا له واتسئه‌پ بڵاوكرایه‌وه، هه‌ندێك وه‌ك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر باسیان كرد كه كۆی زانكۆ به‌ده‌ست ڕەیسیزمهوه[56] ده‌ناڵێنێت. خوێندكارێك كه سكاڵای خۆی له‌سه‌ر هاوپۆله‌كانی خۆی له تویته‌ر بردبووه لای به‌رپرسانی زانكۆ، ڕایگه‌یاند: “زانكۆی ئێكسته‌ر كێشه‌ی جیدی نه‌ژادپه‌رستیی هه‌یه و ده‌بێ زۆر به په‌له و به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت.”[57]
هاوكۆک له‌گه‌ڵ کەلتووری قوربانیخوازی، ده‌ستێوه‌ردان زه‌ق ده‌بێته‌وه و ئه‌م كلتوره به ئاماده‌ی هه‌موو لایهنانهكان ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت. دووای دوو ڕۆژ، گروپی Exeter Unmasked ڕێپێوانێكی ڕێكخست و داوای له شایه‌تی ئه‌و كه‌سانه كرد كه ده‌كرا قسه یان كرداری نه‌ژادپه‌رستانه‌ی له ناو زانكۆیان ئەزموون کردبێت و ڕێكخه‌ران ده‌یانوت كه ده‌یانه‌وێ “كێشه‌ی سیستماتیك”ی به‌ربڵاوی پشت ئه‌م قسه و كردارانه ئاشكرا بكه‌ن. «و هه‌روه‌ها داوای “دیكۆڵۆنیزهكردنی زانكۆ”یان ده‌كرد».[58] دوای ئه‌م ڕووداوه، زانكۆ كاردانه‌وه‌ی خێرای نواند: كومیسیۆنی یاسای براكتۆن كه به‌شێك بوو له خوێندكارانی زانكۆ، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. پێنج قوتابی له زانكۆ ده‌ركران و پۆلیسیش ده‌ستێوه‌ردانی كرد. ئه‌م كارانه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و خوێندكاره‌ی هه‌ڵگرسێنه‌ری ڕووداوه‌كان بوو و دوواتریش برۆکراسی زانكۆی ئیكسته‌ر توانیان هاوكات سوودی خۆیان وه‌رگرن و كاریگه‌ری خۆشیان زیاتر بكه‌ن، چونكه دوای ئه‌و ڕووداوه كۆمسیۆنی پرۆفۆست درووست کرد له پێناو :” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زانكۆیی كراوه، فره‌جۆر و پارێزراو.”[59]
به‌ده‌ر له ویستی بڵاوكردنه‌وه یان چڕتركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک، كه‌سانێك كه نغرۆی کەلتووی قوربانین، ده‌یانه‌وێ چوارچێوەیەکی دووانه‌یی کە تێپه‌ڕینی ساده‌ی مرۆڤه‌كان (بێلایه‌نی یان گوێنه‌دان) له هه‌لومه‌رجه‌كه ده‌كاته مەحاڵ: لێره‌دا ده‌كرێ ڕایهلێک له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ئیبراهیم كهندیدا ببینین : سیاسه‌تی “ڕەیسیست نییه” و “بێلایه‌نی” بوونی نییه، چونكه لای وۆكیزم ته‌نیا دوو لایه‌نی “ڕەیسیست” و ”ئه‌نتی-ڕەیسیست” بوونی هه‌یه.[60] ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌یانه‌وێ نه‌كه‌ونه نێو ئه‌م دابهشكارییهوه، ناچارن لایه‌نێك بگرن و له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك كه له پۆلێنی “بنده‌ست”دا پۆلێن كراوه، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
ستراتیژی بۆ هاندنی ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی سێیەم جیاوازه، چونكه سه‌رچاوه‌كانی شه‌رعیه‌تی لایه‌نی سێیەم جیاوازن. [جه‌ماوه‌ر] ڕه‌وایه‌تی خۆی له ژماره‌وه وه‌رده‌گرێت و له‌م حاڵه‌ته‌دا له پێناو ڕێكخستنی خه‌ڵک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دژ به نایه‌كسانییه‌كی گوماناوی یان فشار لەسەر خاوه‌نكارێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێك كه بڕیاره واژۆ بكرێت. هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه به‌سوود بێت كه (“کەلتووری كه‌نسڵ” یان “كلتووری پوچه‌ڵكردنه‌وه”) وه‌ك جۆرێكی تر له خواستنی ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی سێیەم پێناسه بكه‌ین. بۆ نمونه: لێره‌دا ده‌ستێوه‌ردانی خاوه‌نكار بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو گرێبه‌سته‌كان، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه‌ش له‌گه‌ڵ «كارمه‌نده كێشهدارهكه»ی خۆی بپچڕێنێت. له بیرمان نه‌چێت كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێگه به زۆربوونی ژماره‌ی لایه‌نی سێیەم ده‌دات كه له‌خۆیدا یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئەو کەسەی وا قوربانیەکی گریمانهییە. له‌م لایه‌نه‌وه ده‌توانین بپرسین ئایا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به بێ بوونی تۆڕه دیجیتاڵییه‌كان بوونی ده‌بوو؟
له زانكۆكاندا، ئه‌گه‌رچی سه‌رنج له‌سه‌ر تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانه به‌ڵام دوواجار ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ستێوه‌ردانی ئیداره‌ی زانكۆیه، هه‌ردوكیان دەبنە ته‌واوكه‌ری یه‌كتر؛ هێزی ههشتاگێك كه واده‌كات برۆکراسی بێته نێو كێشه‌كه‌وه به‌ڵام لە هەمان کاتیش‌دا ورووژاندنی به‌ڕێوبه‌رانی زانكۆ پێویستی به ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ته. وا دەردەکەوێ شاردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كان له ڕێگه‌ی پاساوی بابه‌تییه‌وه، پاساوێكی ده‌روونناسانه‌ی گونجاو بێت. كهمپل و مه‌نینگ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وكاته‌ی گرووپێك له خوێندكارانی یێڵ داوایان كرد شاعیرانی “سپی پێست” له به‌رنامه‌كه ده‌ربكرێن، خواستی خۆیان وه‌ك “پێمان باشه” (“ئێمه پێمان باشه شاعیرانی ناسپی بخوێنینه‌وه”) یان ته‌نانه‌ت وه‌ك پرسیاری فهزیڵهتمهند (“فره‌یی ئێتنیكی شتێكی باشه”) نه‌خسته‌ڕوو. به‌ڵكو به پێداگری له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه خوێندكاران ئازار ده‌چێژن داواکەیان خستەڕوو.[61] مێتۆدی كاریگه‌ر، ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك بیه‌وێ وتاربێژه‌كه “كه‌نسڵ” بكات ئه‌وه‌یه كه بڵێت “گوتاری ناوبراو مه‌ترسییه” له‌سه‌ر خوێندكاران[62]؛ به‌مجۆره ده‌ستێوه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، بۆ پاڕیزگاری له خوێندكاران، پاساوی خۆی وه‌رده‌گرێت.
حاڵه‌تی زانكۆی ئیكسته‌ر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه چۆن ده‌ستێوه‌ردانی ئیداره‌ی زانكۆ، نه‌ك هه‌ر سوودی برۆکاتیکتی هه‌بوو به‌ڵكوو ستراکچێرێکی نوێی دروست كرد. به‌له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی كۆمیته‌كان، كومیسیۆن و ناوه‌نده بیرۆكراتییهكانی دیكه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌زانكۆكانی ئه‌مریكا[63]، له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆست و پێگانه‌ی كه موچه‌كانیان له مامۆستاكان[64] به‌رزتره، ئه‌م پێکهاتانە بۆ بوونی خۆیان و هه‌ژموونیان له‌گه‌ڵ پانتایی تایبه‌تدا پاساوی كاریگه‌ر ده‌دۆزنه‌وه. وۆكیزم به‌مجۆره ده‌بێته هه‌لێكی گونجاو بۆ ئه‌م بواره.
3.ئهتۆمیزهكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیرۆكراتیزهكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
له‌ڕووی لۆژیكییه‌وه، كهمپل و مه‌نینگ، بوونی برۆکراسییەکی به‌هێز و به‌ربڵاو به پێشمه‌رجێكی ده‌ركه‌وتنی کەلتووی قوربانیسازی ده‌زانن. ئه‌م برۆکراسییە وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی باڵای به ڕه‌واڵه‌ت بیڵایهن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌کانی ئه‌م جۆره کەلتوورە ئه‌خلاقییه دەبینرێت. ئه‌م پێکهاتانە به‌ره‌نجامی ئهتۆمیزهكردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تین: ئه‌م پێوه‌ره یاساییه نوێیانه بۆ جێگرتنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لاوازی په‌یوه‌ندی خێزانی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی به‌كارده‌هێنرێت و هەستێکی کۆییبوون دەبەخشێتەوە.
لاواز كردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌ت،ی دووه‌مین مه‌رجه كه كهمپل و مه‌نینگ ده‌ستنیشانیان كردووه. له ڕاستیدا ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی برۆکراتی و جه‌ماوه‌ر، له تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی یان له واقیعدا، ئه‌وكاته ده‌بێته پێویستییه‌ک کە ئه‌و كه‌سانه دڵنیا بن پاڵپشتی چالاكوانانییان نییه. كه‌مپه‌ینی په‌یوه‌ندی قوربانیان، له كۆمه‌ڵگای به‌هێزدا مانای نییه، چونكه پاڵپشتی له‌م گرووپه پێشتر مسۆگه‌ر كراوه. ئه‌م نووسه‌رانه به‌م جۆره باسی ده‌كه‌ن: «كه‌مپه‌ینی پاڵپشتی له شوێنێكدا ده‌رناكه‌وێت كه پێکهاتەی حیزبی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆست و دوژمنی به‌هێزدایه، به‌ڵكوو له شوێنكدا دێته ئاراوه كه لایه‌نی سێیەم پاڵپشتیه‌كی كه‌م یان ماتە وەزەیەکی[65] بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت. زانكۆی ئه‌م سه‌رده‌مه كه تیایدا په‌یكه‌ربه‌ندی خوێندكاری ساڵانه ده‌گۆڕێت و به زۆری له خێزانه‌كانیان دوورن، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئهتۆمیزهكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا هاوكۆكه.»[66]
ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه كلتووری قوربانیخوازی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌زۆری له ده‌وڵه‌مه‌ندترین چینه‌كانی كۆمه‌ڵگان و ئه‌مه هاوپێچێكه كه ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین. هاوكۆكییهكی حاشاهه‌ڵنه‌گر له نێوان داهاتی به‌رزی دایك وباوک و ڕه‌فتاری وۆكیزمدا هه‌یه؛[67] بۆ نموونه شیكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌د حاڵه‌تی وتاربێژانی ”بانگهێشت(نه)كرا‌و” [شاعێرانی سپی پێست] ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی هاتوونه‌ته زانكۆ و هه‌وڵیان داوه ئازادی ڕاده‌ربڕین سنووردار بكه‌ن، له خێزانێكه‌وه دێن كه ساڵانه 32000 دۆلار به‌راورد به خوێندكارانی تری ئه‌مریكا[68] داهاتێکی زیاتریان هه‌یه و لەسەر ئەو بنەمایەیکە کەلتووی “ده‌سته‌بژێر/نوخبه” پێی باشه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه لاسایی بكرێته‌وه كه حه‌ز ده‌كه‌ن به‌شێك بن له‌و کەلتوورەش؛ کەواتە په‌ل ده‌كێشێت به‌ره‌و هه‌موو چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه.
یه‌كێكی تر له حاڵه‌ته ناسراوه‌كان ئامادەبوونێکی فره‌جۆریی به‌رچاوه به هه‌ر نرخێک بێت. له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنێکی ڕاسته‌قینه یان ڕوواڵەتی بوونی هه‌بێت، ده‌بێ بنه‌مایه‌ک بۆ دەستنیشانکردنی زاڵم و مه‌زڵووم پێناسه بكرێت و به ئاسانی بناسرێته‌وه.[69] لێره‌شدا زانكۆكان (ئه‌مریكی) ئه‌م پێوەرە ڕه‌چاو ده‌كه‌ن. كهمپل و مه‌نینگ بیرمان ده‌خه‌نه‌وه «له نێوان ساڵانی 1978 و 2008، ڕێژه‌ی خوێندكارانی سپی پێست له 82% بۆ 63% كه‌م بوویه‌وه؛ به‌ڵام ڕێژه‌ی خوێندكارانی ئاسیایی، ڕه‌شپێست و سپانیایی به‌رز بوویه‌وه.»[70] به‌رزبوونه‌وه‌ی فره‌یی له زانكۆكاندا، بە دەر له‌وه‌ی كه وه‌ك پێشكه‌وتنێک له بواری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بزانرێت، یهكێكیشە له حاڵه‌ته دژیه‌كه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئایدیالۆژی وۆكیزم. به بۆچوونی ئه‌م نووسه‌رانه، دوواپێوهری كۆمه‌ڵناسانه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی کەلتووری قوربانیخوازی، ئاستێكی به‌رزی یه‌كسانیخوازییه، كه جارێكی تر ئه‌م پارادۆكسه تۆكفیلییه (ئه‌لێكسی تۆكفیل) ده‌رده‌خات: «تا هه‌ڵاواردنی ڕاسته‌قینه كه‌متر بێت، ناڕه‌زایه‌تی دژی هه‌ڵاواردنی به‌جێماو و وه‌همی، زیاتر ده‌بێت.
به‌شی سێیه‌م
سایكۆلۆژیای وۆكیزم
به‌رهه‌مێک كه ڕه‌هه‌نده سایكۆلۆژییه‌كانی ئه‌م خوێندكاره چالاكوانانه شی ده‌كاته‌وه، نووسراوێکە به‌ناوی The Coddling of the American Mind كه له‌لایه‌ن دوو ده‌روونناس گرێك لوكیانۆف و جۆناسان هایدت، له ساڵی 2018دا نووسراوه.[71]
1.وه‌رچه‌رخانێكی په‌روه‌رده‌یی: زێدهپاراستن و ئاسایشخوازیی (satesfyism)
وه‌ک پێشتر باس كرا، زۆرینه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له وۆكیزمدا چالاكن، دایک وباوكیان به تێكڕا له ئه‌مریكاییه‌كانی تر ده‌وڵه‌مه‌ندترن. لۆكیانۆف و هایدت ڕۆشنایی ده‌خه‌نه سه‌ر خوێندنی ئه‌م خوێندكارانه. دایک و باوكانی چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتر له چینی خواره‌وه منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه. له چینه‌كانی خواره‌وه، دایك و باوک ڕێگه به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان بگوزه‌رێنن، بۆیه ئه‌م منداڵانه فێر ده‌بن كه خۆیان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی یاری،[72] گه‌شه‌ی منداڵه‌كه ده‌خاته كێشه‌وه. ئه‌م ڕاستییه له كاره‌كانی ژان پیاژهدا[73] ڕوون كراوه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می مێرمنداڵی و گه‌نجیدا، كه‌سه‌كان پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سێ سێیەم (لایەنی فه‌رمی) هه‌یه.
ئابوریناس ستیفن هۆرویتز ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خستۆته‌ڕوو: “ڕوانگه و یاساوڕێسای دایك‌وباوك كه یاریكردنی منداڵان قورس‌تر ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا لیبراڵه‌كان؛ چونكه حه‌زی ئاسایی ئێمه ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و له «دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن خوده‌وه» ده‌یگۆڕن بۆ مه‌یلی «بانگهێشتی پۆلیس یان لایه‌نی سێیەم.»[74] له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه برۆکراسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانكۆ ده‌بێته جێگره‌وه‌یه‌كی زیاد له پێویستی دایكوباوكی منداڵانی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند.
به‌مانایه‌كی تر، “دایكوباوكی هه‌لیكۆپته‌ری”[75]، ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام چاودێری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، برۆکراسییەکی هه‌لیكۆپته‌ری دروست ده‌كه‌ن و زێدهپاراستنی منداڵان ده‌بێته زێدهپاراستن له ژیانی زانكۆشا. ئه‌م زێدهپاراستنه ده‌بێته هۆی له‌رزۆكی و لاوازی و ئه‌م لاوازییه‌ش خواستی زێدهپاراستنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. كه‌واته زێدهپاراستن پرۆسه‌ی خۆبههێزكردنه و جێی سه‌رسوڕمانه كه کەلتووری ساخته‌كراوی ئه‌م گه‌نجانه، پاراستن ده‌كاته شتێكی پیرۆز. لۆكیانۆف و هایدت ده‌ڵین كه له ساڵی 2017 ڕێژه‌ی 58% خوێندكاران ڕایانگه‌یاند : «گرنگه به‌شێك بن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زانكۆیی كه (له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی) ئایدیای گرژ و هێرشبه‌رانه‌دا نه‌بێت.»[76] ئه‌م کەلتووری پاراستنه به‌شێوه‌یه‌كی هاودژ وامان لێده‌كات به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێزیان ناگرن، قبوڵ بكه‌ین. كه‌وابوو، به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه له‌و ساڵه‌دا ئه‌نجام درا ئه‌گه‌ر له 1% ـی خوێندكاران بڵێن كه ئاماده‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژیین بۆ ڕێگری له ده‌ربڕێنی خۆیان، 20 تا 30% ده‌ڵێن لایه‌نی سێیەم ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات. له‌م ساڵانی دوواییدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌یس كه به ئه‌نتی-وۆک پێناسه‌كراون، له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به توندوتیژی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و وه‌ک كرداری به‌رگری له خۆكردن پێناسه‌یان كردووه.[77]
2.بهسایكۆلۆژیاكردنی سكاڵاكان
به سه‌رله‌نوێ فۆڕمهلهكردنی سكاڵاكانیان له ڕووی سایكۆلۆژیاوهوه، خوێندكاران ده‌بنه یارمه‌تیده‌ری برۆکراسی زانكۆ تا دهستێوهردهكانیان به‌یاسایی بكه‌ن. بۆ نموونه چه‌مكی “ئاگاداركردنه‌وه‌ی پهلهپیتكه trigger warning” دێته نێو بواری ده‌روونناسییه‌وه. ئه‌م زاراوه‌یه ئاماژه‌یه به “كاریگه‌رییه‌كانی سیندرۆمی سترێس له قوناغی دوای-تراوما SSPT” كه «دۆخێكی ده‌روونییه كه پێشووتر تاكه‌كان هه‌لومه‌رجی زۆر توندیان ئه‌زموون كردووه و ئێستا ده‌بێته هۆی هه‌ندێك قه‌یرانی پانیك و فله‌ش-به‌ك flash-back كه ڕووداوه تراوماتیکەكان زیندوو ده‌كاته‌وه. پهلهپیتكهیهك/چركاندنێک ده‌بێته ئه‌زموونێك بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م سیمپتۆمانه.»[78] بۆ نمونه سه‌ربازێكی تراوماتیزهبوو دوای بینینی فیلمێك له ژانری شه‌ڕ، تووشی قه‌یرانی SSPT ده‌بێت: پێشبینیكردنی ئه‌وه‌ی كه دیمه‌نێكی ناو فیلم، بڕگه‌ی كتێب یان وشه‌یه‌ک كه واده‌رده‌كه‌وێت چركاندێك/پهلهپیتكهیهك[79] بۆ ڕاگرتنی کاتی قه‌یرانێك، به‌ڵام هەندێک جار پهلهپیتكهكانی هۆشداریده‌ر تواناییان هەیە له هه‌ندێک دڵه‌ڕاوكێ زیندوو بكه‌نه‌وه.
ئه‌م باسه كه له سه‌ربازه زهبردیتووهكاندا ده‌خوێنرێته‌وه، كار ده‌كات. ئه‌م چه‌مكه وه‌ک زۆر چه‌مكی تر، پانتایی به‌كارهێنانه‌كه‌ی فراوان و پێناسهكردنەکەشی دژوار بووه. كه‌واته Prime Video په‌له‌پیتكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه به‌كارده‌هێنێت بۆ هۆشیارکردنەوەی بینه‌ران بە تایبەت ئه‌وكاته‌ی ته‌ماشای زنجیره‌یه‌كی Mad Men[80] ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مه‌كانی “مێتامۆرفۆسی ئۆڤید” یان “گهتسبیی گه‌وره”ش مێتۆدی هۆشداری پهلهپیتكه/چركاندن[81] به‌كارده‌هێنن. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه له‌لایه‌ن نی‌ك هاسلام وه‌ك چه‌مكی creep ناوده‌برێت، كه ده‌توانین به “گۆڕانكاری چه‌مكی”[82] وه‌ری بگێڕین. بۆ نموونه، له زانكۆكان زاراوه‌ی “ئاسایش” له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا بووه به “ئاسایشی هه‌سته‌كی”[83] و خوێندكارێك ده‌گرێته‌وه كه به ڕاناوێكی ڕوون ناناسرێته‌وه ((she, he, her, his, … و باینه‌ری/دوانه‌یی نین و ده‌توانن بۆ ئه‌و كاته له “مه‌ترسیدا”[84] بن. چه‌مكی “تراوماتیزم” نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م باسه‌یه: سه‌ره‌تا زۆر ئاسته‌م دەردەکەوت، کورتکرایەوە و 1980 به‌دوواوه به‌ره‌و مانایه‌كی سابجێکتیڤ كشا. لای هاسلام، چه‌مكه‌كان ده‌توانن هاوكات به شێوه‌یه‌كی ستوونیش بكشێن، تا بتوانن هه‌لومه‌رجی كه‌متر بگرنه خۆ و هه‌روه‌ها ده‌شتوانن ئاسۆیی بكشێن، بۆ ئه‌وه‌ی دیاردەی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام جیاواز له‌خۆبگرن. به‌ڵام نابێ له بیری بكه‌ین كه چه‌مكه‌كان ڕه‌وایه‌تی خۆیان و دركه‌وتنی ئابجێکتیڤ/بابه‌تی خۆشیان ده‌پارێزن. ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه چونکە ده‌بنه چه‌كی زاراوه‌یی سامناک.
3.له‌به‌رده‌م سكرینهكاندا، كێشه سایكۆلۆژیکەكان و وۆكیزم
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش كورتكردنه‌وه‌ی چه‌مكه سایكۆلۆژیکەكان بۆ ستراتیژییه‌كی ساكار كه خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی بیرۆكراتی زانكۆیه، هه‌ڵه‌یه. له ڕاستیدا هه‌موو شتێک ئەوە ده‌سه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كێشه‌ی ده‌روونی و وۆكیزمدا هه‌یه. لۆكیانۆف و هایدت بیرمان ده‌خه‌نه كه باوبوونی ۆوک له زانكۆكاندا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وساڵه‌ی كه “iGeneration (1995+)” هاته نێو زانكۆكانه‌وه. ئه‌م نه‌وه‌یه به‌وه ناسراوه كه له جیهانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رده‌م سكرینه جۆراوجۆره‌كاندا گه‌وره بووه. ئه‌م گۆڕانكارییه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر كچانی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌بووه كه له دووای هاتنی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه ئاسانتر گیرۆده‌ی خه‌مۆكی بوون. (له ساڵی 2018، له حه‌وت كچ یه‌ك كچ له زانكۆكانی ئه‌مریكا پێی وابوو كه به ده‌ست كێشه‌یه‌كی ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنێت). «به‌پێی ڕاپۆرتێك له ده‌ستپێكی 2000، ئێستا دوو هێنده خۆكوژی له‌ناو كچاندا زیاتر بووه.»[85] ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه سپی پێستبوونی ئه‌مریكی، پێشكه‌وتنخواز (لیبراڵ) ، گه‌نج، ژن، ده‌توانێ له‌خۆیدا ببێته هۆی گیرۆده‌بوون به‌كێشه‌ی ده‌روونی.
ڕه‌نگه بكه‌وینه ناو كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی كه درزی نێوان “لیبراڵ” [86] و “كانسێرڤاتیڤ” به‌م گریمانه‌یه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه په‌روه‌رده‌ی چه‌پ زیاتر قه‌یرانه ده‌روونییه‌كانی خۆیان قبوڵ ده‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ئاماری ترسناكی خۆكوژی كچانی گه‌نج له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاوكۆک نییه و ناشتوانێ ئه‌و كه‌لێنه قووڵه جێندێرییهی نه‌وه‌ی نوێ ڕوون بكاته‌وه.
كه‌سانی خه‌مۆك و چالاكوانانی وۆكیزم به‌ڵگاندنی هاوشێوه‌یان هه‌یه. حه‌ڤده دانە “لاسەنگی ناسینی” (یان” biais cognitifs”) كه له‌لایه‌ن لۆكیانۆف و هایدت پۆلێن كراون و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له كه‌سانی خهمۆكدا ده‌بینرێن. به ڕاشكاوی له‌لایه‌ن چه‌مک و چالاكوانانی پەیوەست بە وۆکیزمەوە هان ده‌درێت.[87] مه‌یل بۆ گشتاندن، “تێگه‌یشتن له پەتێرنێکی نەرێیی گشتی له یه‌ك ڕووداوه‌وه” له ویستی ئه‌وان بۆ له‌سه‌ر ڕووداوێكی تایبه‌ت (گروپێكی نه‌ژادپه‌رست له واتسئه‌پ) بۆ ئه‌نجامگیرییه‌كی خێرای واقعێكی زیانبه‌خش. بیركردنه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دووانه‌یی/باینه‌ری به‌شێكی دیكه‌یه له‌م باسه، هه‌روه‌ها ویستی “فیلته‌ری نه‌رێیی”، به‌مانای ئه‌وه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر واقیعه نهرێیهكان (نێگه‌تیڤ) ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئاماژه‌كردن به بابه‌تی “ئه‌رێیی” (پازێتیڤ). ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه هه‌ندێك له‌م وه‌سفانه بۆ سه‌رجه‌م چالاكوانه‌كانی بواره جیاوازه‌كان ڕاست بێت، به‌ڵام چالاكانی وۆكیست پێوه‌ره‌كان به‌باشی ڕه‌چاو ده‌كەن، تا هاوكۆكییهكه بێته‌دی.
ئایا بیركردنه‌وه‌ی وۆك ئه‌م كێشانه پێش ده‌خات یان ئه‌وه كێشه‌كانن كه به‌ره‌و “بیركردنه‌وه‌ی وۆك” ده‌چن؟ مه‌نینگ و كهمبل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین كه كهمپهینكردنی به‌رچاو و پڕ له هه‌راوزه‌نا (له پێناو ڕێگری له “دیارنه‌مانی” كه‌مینه‌كان) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زانكۆوه، له‌سه‌ر بابه‌تی میكرۆدهستدرێژی له كه‌مپه‌كانی زانكۆ، خوێندكارانی زانكۆ هان ده‌دات ئه‌م بهڵاڕیدابردنه ناسینییه، ئه‌زموون بكه‌ن. لای لیندزی و پلاكرۆس، “سێ درۆی گه‌وره”ی وۆكیزم بوونی هه‌یه: «هه‌رشتێك كه ناتكوژێت لاوازترت ده‌كات»[88]، «هه‌میشه متمانه به هه‌سته‌كانت بكه»، «ژیان شه‌ڕی نێوان میهره‌بان و دێوەزمەکان»؛ كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی مێنتاڵیته‌ی نهرێییخواز (نێگه‌تیف)، پارانۆیا و خۆ-وێرانكردن.[89]
به‌شی چواره‌م
لێكه‌وته تاكه‌كه‌سییه‌كانی وۆكیزم
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی كه ئایدۆلۆژی وۆكیزم له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ئه‌م ئایدیالۆژیایە، هه‌یه‌تی، خێرا ده‌زانین كه ئه‌م كه‌سانه به‌ره‌و مه‌ترسی ڕادیكاڵیزهبوون و قوفڵبوون له‌ناو یهقینهكانیان ده‌ڕۆن.
1.تۆخبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سایكۆلۆژیکهكان
خوێندنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به بێتوانایی/كه‌مئه‌ندامی Disability Studies، كه كێشه‌ی ده‌روونییه‌كان وه‌ک شوناسی كه‌مینه‌یی ستایشكراو ده‌ناسێنێت، ده‌توانێ پێشنیار ئه‌وه بۆ لایه‌نگرانی بكات كه واز له ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بهێنن. پلاكرۆس و لێندسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن «ده‌توانێ كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زیاتر كهمتوانابوون (handicapé) درووست بكات، له‌بری بێتوانایی كه‌متر و سه‌رنجی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر بێتوانابوون. ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا زیاتر مه‌ترسییه كه ئه‌و كه‌سه بتوانێ خۆ-ده‌ستنیشانكردنی هه‌بێت و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دكتۆر و كه‌سانی پسپۆڕ، خۆ به بێ‌توانا بزانێت.»[90]
هه‌ر بۆیه هاوكۆك له‌گه‌ڵ ڕێژهخوازی زانستی كه بۆچوونی زانستی به به‌رهه‌می به‌رژه‌وه‌ندی پێکهاتە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌زانێت، ئه‌م كه‌سانه له‌ناوخۆیاندا هانی یه‌كتر ده‌ده‌ن خۆیان ده‌ستنیشان (دیاگنۆستیك) بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له ئێكس (توویته‌ر) بنووسین autodiag، هه‌ژماری زۆرمان له فه‌ڕانسا به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه له ورده‌كارییه‌كاندا ئه‌م وشه‌یان نووسیوه و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌ربڵاو بووه و به ئه‌گه‌ری زیاتر، كچان زۆرتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان، كه هاوکات به‌شداری زیاتری ژنان له وۆكیزمیشدا ده‌سه‌لمێنێت.
له ساڵی 2015دا، هه‌ردوو ده‌روونناس گرێك لۆكیانۆف و جۆناسان هایدت، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گشتاندنی بابه‌تی میكرۆ-ده‌ستدرێژی، ده‌بێته هۆی زۆرتربوونی به‌لاڕێداچوونی ناسینی، كه هۆكاری خه‌مۆكی[91] و دڵه‌ڕاوكێن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به میتۆدی تێراپی ڕه‌فتاری-ناسینی (cognitive behavioral therapy) چاره‌سه‌ری كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن، به ڕێگه‌ی ناسینی ئه‌م بهلاڕێدابردنانه و ڕێككردنهوهیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن؛ وۆكیزم به پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كات، كهمپل و مه‌نینگ بیرمان ده‌خه‌نه‌وه كه “زۆربوونی تاوانی بچووک، هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌مک و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان بۆ پێناسه‌كردنی ئه‌و ئاگاییه‌ی كه كه‌سی زاڵم نایزانێت و هاوکات مۆركلێدان له‌و كه‌سانه به‌ناوی ده‌ستدرێژیكه‌ر دەناسرێن، به‌شێكه له به‌رنامه‌ی میكرۆ-ده‌ستدرێژی كه ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.»[92]
ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی پهلهپیتكهش یه‌كسانه، لای لۆكیانۆف و هایدت «خۆبواردن له پهلهپیتكه/چركاندن [trigger سیمپتۆمی (سه‌ندرۆمی دڵه‌ڕاوكێی پۆست-تراوما)یه نه‌ك چاره‌سه‌ر.»[93] توێژینه‌وه‌یه‌ک وا له ساڵی 2018دا بڵاوكرایه‌وه، پێمان ده‌ڵێت كه په‌له‌پیتكه‌ی هه‌ڕه‌شه trigger warnings ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته و «ڕه‌نگه بێ ویستی ئه‌و كه‌سانه، هه‌ندێ لایه‌نی به‌رگه‌گرتنی هەستەکی، لاواز بكه‌ن» و «ببێته هۆی زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌و ئاستانه‌ی كه به مه‌ترسیدار ده‌زانرێن.»[94]
ئه‌م پرۆسانه (بۆنموونه چاودێری و پاراستنی زیاد له پێویست كه لاوازی زیاتر ده‌كات) چ له‌به‌رده‌م به ڕۆژانهییكردنی میكرۆ-ده‌ستدرێژی و چ بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی پهلهپیتكهیی، واده‌كات مه‌یلی خۆڕاگری زیاتر بێت و ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی لایه‌نگری وۆكیزمن، له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسته‌مه.
2.پلانگێڕی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نالێبورده‌یی له‌به‌رده‌م ڕای جیاوازدا
ئه‌م واقیعه له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندی پلانگێڕی وۆكیزمدا زیاتر خۆی ده‌رده‌خات. له بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له بیرمه‌ندانی بێتوانایی ستادی، ئه‌وه “سیستمه‌كه”یه كه واده‌كات كێشه ده‌روونییه‌كان وه‌ك “نائاسایی” دابنرێن و ئایدیای زیانبه‌خش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. یه‌كێك له چالاكوانانی ئه‌م بواره ده‌ڵێت: «من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه ده‌بێ ده‌سه‌ڵات بده‌ینه ده‌ست پیشه‌سازی پزیشكی كه بڵێت ئۆتیستیکە و كێ وا نییه.»[95] ئه‌م لۆژیكی “سیستماتیك”ـە له پڕۆگرامی وۆكیزمدا، له هه‌موو جێگایه‌ک هه‌یه. بۆ نموونه پییه‌ر ئه‌ندرێ تاگییه‌ف ئه‌و نابهرپرسیاركردنهی كه ئه‌م بیركردنه‌وه ڕێی بۆ خۆش ده‌كات، به‌م جۆره ڕوون ده‌كاته‌وه كه تاكه‌كان ده‌خرێنه ژێر فشاره‌وه تا شكسته‌كانی خۆیان بهدهرهكی بكەن و “سیستمەکە” به به‌رپرسیار بزانن: «تاك خاڵی ده‌بێته‌وه له به‌رپرسیارێتی، “سیستم” لای ئه‌وان هه‌موو شتێك به‌ڕێوه ده‌بات، بیركردنه‌وه، هه‌سته‌كان و كرداری تاكه‌كه‌كان، وه‌ك بوكه‌ڵه‌ی ساده.»[96] لای پلاكرۆس و لێندسی، وۆكیزم بریتییه له «تیۆری پلانگێڕی به‌بێ بوونی پلانگێڕهكه.» چونكه وێنای بۆ كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه دیسكۆرسهكان له هه‌موو ئاسته‌كاندا ڕایده‌گرێت.[97] ئه‌مه لۆژیكی هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی پلانگێڕییه كه تیایدا ڕای جیاوازی به‌ڵگه‌مه‌ند و نیهتباش، پێشوه‌خت ڕه‌د دەکرێتەوە. “سه‌رده‌ست” ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بێت، ساویلكه و نه‌زانه، چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆرئاوایی نه‌ژادپه‌رست و سێكسیست گه‌وره بووه و ده‌ژی و هاوکات وه‌ک ماسییه‌ک له‌و ئاوه تێناگات كه مه‌له‌ی تێدا ده‌گات؛ له‌و خراپه (le (mal تێناگات كه لێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و په‌ره‌ی پێ ده‌دات. له ئاستی گرژتردا، پێی ده‌ڵێت کە ئه‌و قسانه ستراتیژین بۆ پاراستنی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌بێ له ڕێگەی “سایكاتریزاسیۆن [دەروون-پزشکانەکردن]”و ” پاسۆلۆژیزاسیۆن [خەسارناسانەکردن]” ــی ئه‌م ناكۆكییه تێبگەین كه له لایه‌ن نووسه‌ر مه‌تیو بۆككۆك باس كراوه[98]، كه ئێمه ده‌توانین پێچەوانەبوونەوەی ئەمە لە زۆربوونی هێرشی زاره‌كی به پاشگری “فۆب phobe” بیبینین.
له به‌رامبه‌ر وۆكیزمدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی “سه‌رده‌ست” ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، تۆمه‌تبار ده‌كرێت به گیرۆده‌بوون به سه‌ندرۆمی ستۆكهۆڵم، كه دۆگماكانی سیسستم ده‌سه‌ڵاتی له خۆیدا ده‌روونی كردووه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه چیتر توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌مێنێت. كه‌وابوو ژنێک كه هاوكۆک نییه له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی وۆكیزمدا، پێی ده‌ڵێن به ئه‌گه‌ری زۆر له ده‌روونی خۆیدا دژه‌ژنه، هه‌روه‌ها ڕه‌شپێستێک كه نه‌بووه به وۆک (وشیارنهبووهتهوه)، نهژادهپهرستی چینی باڵاده‌ستی له خۆیدا ده‌روونی كردووه. لێره‌دا، ئارگیۆمێنتی به‌ڵگه‌مه‌ندی و (ad hominem) تێكه‌ڵ ده‌بن و ڕوو له هه‌ر جێیه‌ك بكات، وۆكیزم ته‌نیا پێداگری له‌سه‌ر تیۆرییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
3.تیۆریی ڕهدنهكراوه، ئاراسته‌ی پشتڕاستكردنه‌وه و به‌ڵگاندنی بازنه‌یی
لێره‌شدا، وه‌ک هه‌موو بهڵگاندنێكی پلانگێڕی، وۆكیزم ده‌ڵێت ڕه‌د ناكرێته‌وه. بۆ نموونه، ئه‌وكاته‌ی كه‌سێكی ڕه‌شپێست به “لهرۆزكی سپی (White Fragility)” تۆمه‌تبار ده‌كرێت (چه‌مكێك كه له‌لایه‌ن ڕۆبین دی ئه‌نجێلۆوه په‌ره‌ی پێدراوه) و له ئاكامدا بۆ «ناڕه‌زایی ده‌ره‌كی، هه‌ستی توڕه‌یی، ترس و گوناه، ڕه‌فتاری وه‌ك چه‌له‌حانێ، بێده‌نگی و …»[99] كه له‌ڕاستیدا ئازاره، بدوێ یان نا، مه‌حاڵه كه‌سێكی سپی پێست خۆی له تۆمه‌تباربوون بدزێته‌وه.
هاوكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌مه، چالاكی بواری نه‌ژاد، ئالی هێنی، تاقیكردنهوهیەکی له فه‌یسبووک پێشنیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س بتوانێ به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شانزه پرسیار خۆی بخاته به‌رده‌م ئاناڵیزی “له‌رزۆكیی سپی”. بۆ نموونه: «ئایا چاوه‌ڕێم داوای لێبوردنم لێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه بكرێم به ڕەیسیست؟» یان «ئایا ده‌بێ بیسه‌لمێنم كه ڕاسیست نیم؟» ئه‌و ده‌ڵێ: “ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان بۆ ئه‌و دوو پرسیاره”به‌ڵێ”یه، کەواتە كاریگه‌ری “له‌رزۆكی سپی” یتان له دەرووندایە.»[100]
پلاکرۆس و لێندسی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه «هه‌ستی نه‌رێیی به‌رامبه‌ر به باسی نه‌ژادی و خۆدوورگرتن له به‌رپرسیارەتی لە نێو كۆمه‌ڵگای نه‌ژادپه‌رستدا، نیشانه‌ی “لهرۆزكی”یه (یان جۆرێک به‌شداریكردنه له ڕاسیزمدا).»[101] به‌مانایه‌كی تر كاردانه‌وه بۆ هه‌ركام له‌م پۆلێنبه‌ندییانه خۆی دەبێتە پۆلێنێك. جارێكی تر دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه كه “تیۆرییه‌كانی ڕه‌یس [نەژاد]” پێویستی به ڕەیسیست نییه. كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێک ڕاستگۆیانه له خۆی بپرسێر “ئایا من نهژادپهرستم؟” ناتوانێ به‌وه خۆی بپه‌ڕێنێته‌وه كه كاری نه‌ژادپه‌رستانه‌ی نه‌كردووه و بڵێ نا. ڕه‌نگه ئه‌و، بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێ، له به‌هێزكردنی سیستمێك‌دا بەشدار بێت كه پەرە بە نه‌ژادپه‌رستی بدات یان بۆ خود تاوانبار بێت. له كۆنفڕاسێكی ساڵی 2019دا، داوایان له ئیبراهیم كه‌ندی، بیرمه‌ندی بواری وۆک كرد كه پێناسه‌ی ڕەیسیزم بكات: له وه‌ڵامدا وتی «من وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ک یان سیاسه‌تێكی نهژادخوازانه پێناسه‌ی ده‌كه‌م كه نایه‌كسانی نه‌ژادی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیایەکی نه‌ژادپه‌رستانه.»[102] ئه‌م پێناسه‌یه كه جاری دووه‌م نه‌ژادپه‌رستی دووباره دەکاتەوە، به‌ته‌واوی بازنه‌ییه.
یه‌كێک له پێشمه‌رجه گفتوگۆههڵنهگرهكان له نێوان بیرمه‌ندانی «تیۆری ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد،»كه “ئیبراهیم كه‌ندی” به‌رگریی لێده‌كات، ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا نه‌ژادپه‌رستی ڕووی داوه. له ساڵی 2015دا چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی وۆک(له ناویادا رۆبین دی ئه‌نجێلۆ) وتی: «پرسیار ئه‌وه نییه كه ئایا نه‌ژادپه‌رستی ڕووی داوه؟ به‌ڵكوو ئەوەیە کە نه‌ژادپه‌رستی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چۆن خۆی نیشان داوه؟»[103] كاتێ ئه‌م گریمانه‌یه سه‌لما(ئیتر ناخرێته‌وه به‌رباسی به‌م لۆژیكه) ئه‌م باسه دێته ئاراوه كه نه‌ژادپه‌رستی له‌و دۆخه‌دا چۆن ده‌ركه‌وتووه؟ ئایا به وشه‌یه‌ك، نیگایه‌ك، تۆنێك یان شتێك، خۆی نیشان دا؟ له‌م بواره توێژینهوهییهدا چالاكوانان، ڕۆژنامه‌نووسان و توێژه‌ران، پێگه‌ی ئاکادێمیکی، میدیایی و پاره‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌مه‌وه و هه‌ربۆیه داهێنانی خۆیان ده‌كه‌نه دووبه‌رامبه‌ر. بۆ نموونه، رۆژنامه‌نووسێكی بریتانی، ئه‌ندرۆ دۆیل، كه كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌نزی به‌ناوی تیتانیا مهكگراس Titania McGrath له توویته‌ر[104]، داهێنا، خۆی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات كه پێشتر له ژێر ناوی “ڕەیسیزم” (یان وه‌ك ئه‌نجامی ڕەیسیزمی سیستماتیك) پۆلێن كراون. له ناو 144 بابەتدا، ئێمه “ماسی، گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا، ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌ش” ده‌بینین. ئه‌و كاته‌یش ده‌رئه‌نجامه‌كانی له كه‌شێكی بێئارگیۆمێنتدا “كه‌شف” كران، كه‌واته گریمانه‌ی به‌هێز ئه‌وه ده‌بێت كه به‌ڕاستی نه‌ژادپه‌رستی ڕووی داوه. كه‌وابوو كه‌سێک كه پابه‌نده به‌م تیۆرییانهیە، دیسان شانسی ئه‌وه‌ی لێ دەسێندرێتەوە کە لێی دەرباز ببێت.
_________________________________________________________________
سه‌رچاوه: https://www.fondapol.org/etude/lideologie-woke-1-anatomie-du-wokisme/
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
پییه‌ر ڤاڵۆنتا (Pierre Valentin)
“پییەر ڤاڵۆنتا” توێژەر لەبواری فەلسەفە و زانستی سیاسی لە زانکۆی پاریس دوو. ڤاڵۆنتا یەکەم توێژەرە لە وڵاتی فەڕانسا کە لێکۆڵینەوەی لە دیاردەی وۆکیزم لە ساڵی (۲۰۲۱) کردووە و تا ئێستا دوو کتێبی لەو بوارەدا نووسیوە. کتێبی توێکاری وۆکیزم و کتێبی تێگەشتن لە شۆڕشی وۆک، چاپکراوی گالیمار.
– L‘idéologie woke. Anatomie du wokisme (1)
– Comprendre la révolution woke.
هەروەها لەبواری ئایدیالۆژیای وۆکیزمدا خوێنەران دەتوانن بگەرێنەوە بۆ کتێبەکانی کۆمەڵناس و توێژەرانی فەڕانسی وەک:
– Jean François Braunstien, la relegion woke.
– Natalie Hienich, Le Wokisme Serait-il un totalitarisme.
– Sylvie Perez, En finir Avec le wokisme.
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
[1] Douglas Murray, The Madness of Crowds. Gender, Race and Identity, Bloomsbury Publishing, 2019, p. 128-132.
Elijah C. Watson, « The Origin Of Woke: How Erykah Badu And Georgia Anne Muldrow Sparked The “Stay Woke” Era », okayplayer.com, 2018.
[3] Stay Woke: The Black Lives Matter Movement, réalisation Laurens Grant, 2016.
[4] Marc-Olivier Bherer, « Ne soyez plus cools, soyez “woke” », lemonde.fr, 3 mars 2018.
[5] « Qu’est-ce que le woke ? 2. Les origines », ctrlzmag.com, 25 février 2021
[6] Mathieu Bock-Côté, La Révolution racialiste et autres virus idéologiques, Presses de la Cité, 2021, p. 72.
[7] L’ouvrage Cynical.
Alan Sokal et Jean Bricmont, Impostures intellectuelles, Odile Jacob, 1997 ; 2e éd., 1999 (disponible en format poche, Odile Jacob, 2018.
Alan Sokal et Jean Bricmont, Impostures intellectuelles, Odile Jacob, 1997 ; 2e éd., 1999 (disponible en format poche, Odile Jacob, 2018.
[10] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p.30.
[11] Ibid.
Michel Foucault, Surveiller et punir [1975], in Œuvres, II, Gallimard, « Bibliothèque de la Pléiade », 2015, p. 288-289.
Jacques Derrida, « Signature, événement, contexte », communication au Congrès international des Sociétés de philosophie de langue française, Montréal, août 1971, p. 19. Le même thème est également exploré dans son ouvrage d’entretiens Positions, Éditions de Minuit, 1972.
[14] le point d’ancrage.
[15] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 40.
Pierre-André Taguieff, L’Imposture décoloniale. Science imaginaire et pseudo-antiracisme, Éditions de l’Observatoire, 2020, p. 52.
[17] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 42.
[18] Intersectionnalité.
[19] Mary Poovey, « Feminism and Deconstruction », Feminist Studies, vol. 14, n° 1, été 1988, p. 51-65.
[20] réifié.
[21] critical race theory.
Heather Bruce, Robin DiAngelo, Gyda Swaney (Salish) et Amie Thurber, Between Principles and Practice: Tensions in Anti-Racist Education, Race and Pedagogy National Conference, University of Puget Sound, septembre 2014.
[23] Pierre-André Taguieff, op. cit., p. 132.
[24] l’Autre.
[25] l’idéal de fluidité.
[26] Cité in Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 95.
[27] colorblind.
[28] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 120.
[29] Ibrahim X. Kendi, Comment devenir antiraciste, trad. Thomas Chaumont, Alisio, 2020, p. 19.
[30] Kimberlé Crenshaw, « Mapping the Margins: Intersectionality, Identity Politics, and Violence against Women of Color », Stanford Law Review, vol. 43, n° 6, juillet 1991, p. 1241-1299.
[31] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 155.
[32] disability studies.
[33] validisme.
[34] Ibid., p. 166.
[35] یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی ئارگۆمێنسازی بۆ به‌لاڕێدابردنی باسی بنه‌ڕه‌تی، بۆ نموونه له‌بری قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسێك هێرش بۆ سه‌ر نیه‌ت و كه‌سایه‌تی ده‌كرێت و…هتد.
[36] cohérence.
[37] Voir Eve Kosofsky Sedgwick, Épistémologie du placard [1991], Éditions Amsterdam, 2008.
[38] essentialisme stratégique.
Cité in Alan Sokal, Pseudosciences et Postmodernisme. Adversaires ou compagnons de route ?, Odile Jacob, 2005, p. 111.
[40] xénophilie sélective.
[41] Pierre-André Taguieff, op. cit., p. 41.
[42] Houria Bouteldja, « Élisabeth, va t’faire intégrer », indigenes-republique.fr, 16 septembre 2009.
Breanne Fahs et Michael Karger, « Women’s Studies as Virus: Institutional Feminism, Affect, and the Projection of Danger », Géneros, vol. 5, n° 1, février 2016, p. 929-957.
[44] parasitologie, virology.
Jacques Derrida, in Peter Brunette et David Wills, « The Spatial Arts, an interview with Jacques Derrida », in Peter Brunette et David Wills (dir.), Deconstruction and the Visual Arts. Art, Media, Architecture, Cambridge University Press, 1994, p. 12.
Bradley Campbell et Jason Manning, The Rise of Victimhood Culture. Microaggressions, Safe Spaces, and the New Culture Wars, Palgrave Macmillan, 2018 [les passages de cet ouvrage cités dans cette note sont des traductions proposées par l’auteur].
[47] la victimisation.
[48] la culture de l’honneur et la culture de la dignité.
Eric Owens, « Police say 28-year-old undergrad threatened herself with rape in Facebook hoax », dailycaller.com, 1er mai 2013.
[50] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 113.
[51] Ibid., p. 106.
[52] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 3.
Adam Nicholas Phillips, « #BlackLivesMatter: why we need to stop replying all lives matter », sojo.net, 4 décembre 2014.
[54] Robert Shimshock, « UNC claims Christmas vacations, golf outings are microaggressions ».
[55] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 41.
Eleanor Busby, « Exeter University law students suspended over “racist” WhatsApp messages », independent.co.uk, 20 mars 2018.
Jamie Hawkins, « Rally to take place at Exeter University today after racism scandal », devonlive.com, 22 mars 2018.
[59] Eleanor Busby, art. cit.
« Ibram X. Kendi says we are either being racist or antiracist, there is no middle ground », cbc. ca, 15 février 2019.
[61] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 86.
[62] Ibid.
« The Reason Behind Colleges’ Ballooning Bureaucracies », theatlantic.com, 6 octobre 2016, ainsi que Greg Lukianoff, Unlearning Liberty. Campus Censorship and the End of American Debate, Encounter Books, 2014.
Wendy McElroy, « Administrative Bloat on Campus: Academia Shrinks, Students Suffer », jamesgmartin.center, 6 juin 2017, ainsi que Andrea Vacchiano.,
[65] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 53.
[66] Ibid.
[67] Ibid.
Richard Reeves et Dimitrios Halikias, « Illiberal Arts Colleges: Pay More, Get Less (Free Speech) », realclearmarkets.com, 14 mars 2017 [traduction de l’auteur]..
[69] یه‌كێك له كێشه‌كان له دیاریكردنی پێوه‌رێك بۆ ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه چالاكوانانی وۆك، وه‌كچۆن له فهت ستادی و بێتوانایی ستادیدا ده‌یبینین، “دروستكردنی فره‌ییه”. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆتیست ده‌ناسێنن، ده‌توانن خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی نۆرم بزانن و داوای “هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی” بۆ خۆیان بكه‌ین. له ڕێزبه‌ندی بواری تێكهههڵكێشدا ده‌بینین كه سنورێك بۆ ئه‌م بابه‌ته بوونی نییه. په‌یوه‌ست به‌مه له بابه‌تی هه‌ڵاواردنی نه‌ژادیدا كه یه‌كێكه تاقهتپڕوكێنهرترین بابهتهكان له ڕووی كاته‌وه بۆ سه‌لماندن، و هه‌روه‌ها بواری فره‌یی ئێتنیكی كه سه‌لماندنی ئاسانتره، ئه‌م پێوانه‌یه به به‌هێزی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
[70] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 62.
Greg Lukianoff et Jonathan Haidt, The Coddling of the American Mind. How Good Intentions and Bad Ideas Are Setting Up a Generation for Failure, Penguin Press, 2018.
[72] https://www.slate.fr/story/92831/enfants-sortir
Jean Piaget, La Formation du symbole chez l’enfant. Imitation, jeu et rêve, image et représentation, Delachaux & Niestlé.
Steven Horwitz, « Cooperation over Coercion: The Importance of Unsupervised Childhood Play for Democracy and Liberalism ».
[75] les helicopter parents.
[76] Greg Lukianoff et Jonathan Haidt, op. cit., p. 48.
[77] Ibid., p. 94-95.
[78] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 75.
Rosy Cordero, « Mad Men finds new streaming home, and it’ll debut with a blackface warning », ew.com, 1er juillet 2020.
[81] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 76.
Nick Haslam, « Concept Creep: Psychology’s Expanding Concepts of Harm and Pathology », Psychological Inquiry, vol. 27, n° 1, février 2016, p. 1-17. Cité in The Coddling of the American mind, op. cit.
[83] Jonathan Haidt et Greg Lukianoff, op. cit., p. 24.
[84] Ibid., p. 25.
[85] Ibid., p. 150.
[86] له ئه‌مریكا به گشتی لیبراڵ هاومانای چه‌پ دێت، ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه هه‌موو چه‌په‌كان، سه‌ر به وۆكیزم بن، به‌ڵام سێ بژارده‌ی ڕاپرسییه‌كه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه خۆیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بیننه‌وه.
[87] Jonathan Haidt et Greg Lukianoff, op. cit., p. 277.
[88] ئه‌م دێڕه پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی دێڕه به‌ناوبانگه‌كه‌ی فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی فرێدریك نیچه‌یه كه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی نامكوژێ، به‌هێزترم ده‌كات.
(Le Crépuscule des idoles, trad. Henri Albert, partie « Maximes et flèches », §8, in Œuvres, t. II, Robert Laffont,coll. « Bouquins », 1993, p. 950), afin de parodier leur désir de surprotection.
[89] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p 132.
[90] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 171.
Greg Lukianoff et Jonathan Haidt, « The Coddling of the American Mind », theatlantic.com, septembre 2015.
[92] Bradley Campbell et Jason Manning, op. cit., p. 9.
Greg Lukianoff et Jonathan Haidt, The Coddling of the American Mind. How Good Intentions and Bad Ideas Are Setting Up a Generation for Failure, Penguin Press, 2018 p. 29.
Benjamin W. Bellet, Payton J. Jones, Richard J. McNally, « Trigger warning: Empirical evidence ahead », Journal of Behavior Therapy and Experimental Psychiatry, vol. 61, décembre 2018, p. 134 [traductions de l’auteur].
[95] Lydia X. Z. Brown, cité in Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 169.
Pierre-André Taguieff, L’Imposture décoloniale. Science imaginaire et pseudo-antiracisme, Éditions del’Observatoire, 2020, p. 272.
[97] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 46.
[98] Mathieu Bock-Côté, « Marcel Gauchet : retour sur un “procès en sorcellerie” », Le Figaro, 12 août 2014.
[99] Robin DiAngelo, citée in Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 205.
[100] Mathieu Bock-Côté, La Révolution racialiste, Presses de la Cité, 2021, p. 128.
[101] Helen Pluckrose et James Lindsay, op. cit., p. 205.
[102] Débat « How to be an Antiracist », Aspen Ideas Festival, 26 juin 2019.
Heather Bruce, Robin DiAngelo, Gyda Swaney (Salish) et Amie Thurber, Between Principles and Practice: Tensions in Anti-Racist Education, Race and Pedagogy National Conference, University of Puget Sound, septembre 2014.
[104] https://x.com/TitaniaMcGrath/status/1281023987242487808?s=20.
- بەشداری سەرژمێری نەکەن تاماددەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکرێت - 11/17/2024
- ئایدیالۆژیای وۆک: توێكاریی وۆكیزم - 11/13/2024
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024