حەسەن مەحموود حەمەکەریم
بسینە شەعبان ، ڕاوێژکاری تایبەتی بەشار ئەسەد ، لەبەردەم کۆمەڵێ لە سەرکردەی سیاسی شیعە ووتی :
بەشار ئەسەد پێی ووتم :
پەشیمانم گوێم بۆ قاسم سولەیمانی گرت و سەربازگەم بۆ ڕێکخراوی قاعیدە لە لازقیە کردەوە ..
بسینە شەعبان دەڵێ:
دوای داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بە دوو مانگ ، قاسم سلێمانی هات بۆ دیمەشق و داوای لە بەشار ئەسەد کرد ڕازی بێت سەربازگە بکەنەوە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی قاعیدە لە لازقیە ..
بەشار سەرەتا ئەوەی ڕەفزکردو ووتی :
بەهیچ شێوەیەک ئەوە ناکرێ و پێی ووت :
چۆن یارمەتی شەڕکەری سونەی توندڕەو بدەین و بیهێنین خزمەتی بکەین و کار لەگەڵ تۆی شیعە بکات ؟
قاسم سولێمانی ووتی :
با بزانی ئێمە چەند سەربازگەمان لە ئێران بۆ کردونەتەوەو چەند کوڕی ئوسامە بن لادنمان لە ئێران لایە ، پاشان ووتی :
ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ کۆکردنەوەی هەموو شەڕکەرەکانی سونە لە سوریا ٫ هەتا شەڕیان پێ بکەین دژی ئەمریکا لە عێراق و مەشغوڵیان بکەین لە زەلکاوی عێراقدا ، نەتوانن و نەیانپەرژێ ڕوو بکەنە سنورەکانی ئێران .
دوای قسەکردنێکی زۆری یەک مانگی و زەختی زۆری قاسم سولەیمانی و واسیتەی ئەملاو لاو خەڵەتاندنمان لە لایەن ئێرانەوە ، بەشار ڕازی بوو بە مەرجێک ووتی :
ئێمە یەک لیرەی سوری خەرج ناکەین ..
قاسم سولەیمانی ووتی :
هەموو مەسرەفی ئەو کارە لەسەر براکانمانە لە حکومەتی عێراق ..
بەشار داوای لە سەرۆکی مخابەراتی سوری کرد هەڵسێ بەو کارەو تەنسیق لەگەڵ قاسم سلێمانی بکات .
سەرۆکی مخابەرات لەبەردەم بەشار ئەسەددا پرسیاری لە قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی مهندس و حەسەن نەسروڵا کرد کە ئامادەی کۆبونەوەکە بوون ووتی:
ئێوە دەڵێن ڕێکخراوی قاعیدە سەربازگەی لە ئێران هەیە ، ئەی بۆ هەر لەوێوە ڕێکیان ناخەن و چەکداریان ناکەن و نایاننێرن بۆ عێراق و چالاکیەکان دژی ئەمریکا بکەن ؟
قاسم سلێمانی ووتی :
لای ئێمە ژمارەیەکی کەمن و تەنها سەرکردەکانیان لە ئێرانن ، بەڵام شەڕکەرەکانیان لە زۆر وڵاتانی جیهانن ، سەفەرکردنیان بۆ ئێران قورسە ، بەڵام بۆ سوریا ئاسانە و لە ڕێی تورکیاو لوبنانیشەوە دێنە سوریا ، پڕۆژەکە وایە زۆرترین قەبارەو ژمارەیان کۆکەینەوە ..
دوای دیراسەو لێکۆڵینەوەی زۆر بۆمان دەرکەوت کە ڕاستە سوریا پەناگەیەکی هێمن و گونجاوو ئەمین و ئەمانەو ئەتوانین ئاسان داوا لە هاوڕێکانمان لە حکومەتی عێراق بکەین ئاسانکاری بکەن ئەوانە بەناوی جیهادەوە بچنە عێراق ..
ئەبو مەهدی مهندس ووتی :
من کەفیلی هەموو شتی ئەو بابەتە لە ناو عێراق دەکەم ..
ڕاوێژکاری تایبەتی بەشار بە سیاسیەکانی شیعە کە لە سوریا ئیقامەیان هەبوو نیشتەجێ بوون ووتی :
ووڵاتەکەمان کاول بوو بە هۆی شەڕکەرەکانی قاعیدەی کە قاسم سلێمانی لە ئێرانەوە گواستنیەوە بۆ لازقیە ، چونکە داعش هێلکەی قاعیدە بوو لە سوریا هەڵات و خۆمانیان خوارد ..
- دۆزەخ دەروازەی کرانەوەی کوردستان - 12/18/2024
- نقشه جهنمی - 12/13/2024
- نەخشەیەکی جەهەنەمی - 12/13/2024