د. پژواک کوکەبیان
١- سووریا دەرکردنی ڕووسیا بوو بە پلانی بەریتانیا و بکەری تورک.
٢- بەو مەرجەی بەریتانیا ڕێگا بدات تورک کورد لە هەر دوو پارچە لە ناو ببات.
٣- کاتەکەی وایە پێش ئەوە ترەمپ و ڕووسیا ئێران و ئۆکراین دەست بە دەست بگۆڕن و بەریتانیا و ئەورووپا دەربکەن لە ناوچە.
٤- ئیسرائیل بۆ بیست ساڵ دوژمنی نزیکی نابێت و بەشێک خاکی دەست دەکەوێت.
٥- ئێران ڕووکەشی بگۆڕن بە پاشایەتی بە دەستی ئیتلاعات ئێران و بەریتانیا. سەرقاڵکردن بە گۆڕینی ڕووکەشی ئێران بۆ پاشایەتی لەلایەن ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ناوخۆێ ئێران و ئێنگلیس.
٦- هەر کات ئێران لە لێواری ڕووخانە، بەریتانیا کارتی تورک کارا دەکات. تەنیا شتێک ئێران ئەڕووخنێت کورده چونکە ئێران کوردستانی داگیرکردووە. بوونی ئێران نەبوونی کوردستانه و بوونی کوردستان، ئێرانی لاواز و بێ کەڵک بۆ بەریتانیایه. ئێران یانێ کوردستان، باقی ئێران موحتاجی کوردن.
٧- بۆ بەریتانیا، دزی نەوتی بەلاش و مفت ئێران و هەرزانی زۆنی سەوز و تاقمەی باڤڵ تاڵابانی تەنیا سەرچاوەی ژیان و حەیاتیە، بۆ ئەوەیە سێ دزن (بەریتانیا، ئاڵمان و فەرەنسا) خێرا، سەفارەتخانەکانیان لە دیمەشق کردەوە بۆ ئەوە نەخشە و پێکهاتەی ئیستیعماری و زۆرە ملی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست نەخوات.
ئەورووپا خێرا ئاوارەکان سووری دەنێرێت کە ڕووسیا و ئەمریکا نەتوانن ناوخۆی سووریا دێموکراتیزە بکەن و سنوورەکان بگۆڕن. سێ دز سووریا وەکوو خۆی بە پڕکردن لە ئاوارەکان و خەڵک زۆرتەپێن بکەن وەکوو پێشوو.
٨- کردنەوەی باڵیۆزخانە و سەفارەتی سێ دز خۆی دەڵێت ئەبو شەرع جۆلانی پیاوی (بەریتانیا، تورک و قەتەرە) کێیە. بەرنامەی سێ دز ناردنی گازی قەتەر و ئێرانی پاشایەتی لە ڕێگای باشوور بۆ تورکیا و دوایی ئەورووپا. بۆ ئەوە بوو خەتابی ئاغای بارزانی بۆ ئەبو شەرع بوو نە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا و کوردستان، چۆن لێرەدا بارزانی کوردستانی بیر ناکات و خەریکه پارچەکانی تر قوربانی دەکات.
٩- مەبەست ئەوەیە، ئێران، سووریا ، عێراق ڕووکەشی بگۆڕێت و سفرەی دزی بۆ ئەورووپا وەکوو خۆی بمێنێت.
١٠- لێرەدا کورد پەیویستی بە هێزێکی یەک ملیۆن کەسی خۆبەخش و پێشمەرگە هەیە و دەتوانێت ئێران پاشایەتی و بەریتانیا لە ڕوژئاوا و بە تایبەت چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوڵ بکات، ڕووسیا (مەجبوورە کەمەربەندی تورک چارەسەر بکات) و ئەمریکا (بریتانیا و ئەوانیتر).
- پاشەکشەی تورکیا و بێشعوری بەرپرسانی هەرێم ! - 01/11/2025
- ئاسن بە ئاسن ئەبڕێت - 01/10/2025
- گۆڕانی سەنتەری هێزیکوردستان لە باشوور بۆ ڕۆژئاوا - 01/09/2025