د. پژواک کوکەبیان
چەند ساڵێک لەمەوبەر لە کاتی سەردانەکەی بەڕێز دەمیرتاش بۆ لای بەڕێز ئۆجەلان وێنەیەک بڵاوکرایەوە، کە لەسەر مێزەکە ئۆجالان پەرداخێک(لیوان) بە سەروبن دانابوو ، مانای ئەم پەیامە چی بوو؟
ئەمەش بەو مانایە بوو کە من هەرچییەک بڵێم، پێچەوانەکەی بکەن، ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئۆجەلان دەبوایت هەم پەیامی ڕووکەشی و هەم پەیامی ڕەمزی ناڕاستەوخۆ بگەیەنێت، هۆکار ئەوە که چەندین ساڵه حکومەتی تورکیا ڕێگەی نەداوە تەنانەت لەگەڵ کەسوکاری نزیکیشیدا کۆببێتەوە، ترسی تورکه له ناردنی پەیامی ڕەمزی شەڕ.
کوردەکان و ئۆجەلان دەزانن کە له ئاشتی خاک لەدەست دەدەن، بۆیە ئەگەر تو میللەتێکی جەنگاوەر بیت و لە مەیدان، خاک لەدەست نادەیت، نابێت لەسەر مێزی دانوستان پاشەکشە بکەیت. هۆکاری سواڵکردنی (تورک) له ئۆجەلان بۆ نێوەندگیری لە بابەتی ڕۆژئاڤا له چیدایە؟ ئەمەش بەو مانایە کە کورد دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە لەگەڵ شەڕی دووهەمین سوپای تەواو چەکداری ناتۆ. کورد بە شەڕ سەردەکەوێت نەک بە ئاشتی.
بە ئاشتی لەگەڵ تورک، یۆنانی و ئەرمەن هەموو شتێکیان لەدەستدا. لەگەڵ فارس و تورک تەنها بە شەڕ دەتوانی سەربکەویت، ئایا پەیامی ڕاستەقینەی ڕەمزی پەرداخی سەروبن جگە لەمە هیچی تر دەبێت؟ گرنگترین زیندانی سیاسی شەرق ناتوانێ لەمە زیاتر ڕەمزی قسە بکات، چۆن زیندانییەک به تەنیا بۆ پەنجا ملیۆن کەس بیر بکاتەوە و بڕیار بدات؟
ئۆجەلان دەزانێت کە ژانوس خستویەتیە زیندان و بە ناوی ئەو و قەڵەمەکەی، مافی سەربەخۆیی ڕۆڵەکانی سومەر (کومار) به کۆمیۆنیتاریزمی بووکچینی (به هاوئاهەنگی حکومەتی تورکیا) گۆڕاوه، کۆمیۆنیتاریزمی بووکچینی یان کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی، هەمان شتە کە سەرلێشاوی موئەسسات سیاسی و بێدەوڵەتی دروست دەکات و دەوڵەت ڕەش دەکات کە ناتانیاهۆ لە نەخشەکەیدا بە ڕەش نیشانی دا. جەعل و ساختەکردنی مێژوو هەمیشە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردنی جوگرافیایە. بۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جوگرافیا مێژووە نەک ئەو مێژووەیەی کە لە قوتابخانەی ئستعماری نووسیویانه. بابل شاهنامه بۆ فارس ده نووسێت به مه به ستی تاپۆکردنی جوگرافیا له ڕووباری ئیندوس تا فورات به ناوی منداڵهکانی ئهسفەهان. له نیلهوه تا فورات که پێشتر به ناوی خۆی تاپۆی کردبووه .
ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەو شەڕەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت هەمان شەڕی نێوان دوو سیستەمی جیهانی کۆنە. سیستەمی بابلیش هاوشێوەی ژانوس (خودای دوڕووی) نوێنەر و بریکاری لۆکاڵی هەیە کە ڕوخساری ڕەشکەیان (دەستی خوێناوی) لەلایەن ئێران و تورکیاوە نوێنەرایەتی دەکرێت، هەرچەندە ڕوخساری گشتی بابل، ڕوخسارێکی میهرەبان و پشتیوانانەی هەیە لەگەڵ کوردستاندا و هەمیشە بە شێوەی ڕووکەشی پشتیوانی لە بوونی کوردستان دەکات و مافی کوردستانیش ڕەوا دەزانێت، بەڵام باڵە کردەوەییەکەی هەمان دەستی خوێناویەکەیە.
کۆتری ئازادی دوو باڵی هەیە، دەبێت باڵی شەڕ بفڕێت تا باڵی ئاشتیش بتوانێت بفڕێت
- سوسیالیسم در عمل، کابوس و نه آرمانشهر - 01/06/2025
- پیام لیوان سروته اوجالان - 12/30/2024
- پەیامی پەرداخی سەروبن ئۆجالان - 12/30/2024