پژواک کوکەبیان
ئێران خۆی پشتیوانی ئەلقاعدەی کرد، هەروا لە گوزارشی ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد (لینکی خوارەوە) هاتووه. ئەم کوردانی ناو سەلەفیەت بە هاوکاری هەم ئێران هەم تورک بۆ دژایەتی کردن دروستبوونی دەوڵەتی کوردستانە.
پڕۆژەی نێهرو کەسنەزانی و سەلەفیەت
ئەمە بەرهەمی کاتێکە، بە پشتیوانی دەوڵەت ئێرانی شێخ و گرووپی سەلەفی لە بەشێک لە ڕۆژهەڵات و باشوور گەورە کرا بۆ دژایەتی ناسیۆنالیسم و دەوڵەتی کوردستان، ئەمانە به پڕۆژه لە گەڵ جەماعەتی نێهرو کەسنەزانی و ئەوانیتر بوونەتە کۆیلە و پرۆکسی داگیرکەران. دوایی نێهرو بە بێ ڤیزا و ناونیشان سنووریان بەزاند و چوون بۆ باشوور کە کەس نەزانێت ئەو ١٠ هەزار سەلەفی چەکدارە کێین و قەراره خزمەتی کێ بکەن.
١٧ ساڵ پێش لە دیدارێک، هاوپۆلێکی دواناوەندیم (دەبیرستان) دەناسی ، بوو به موعەلم و مامۆستا لە بەشی هەورامان، پێم وتی، چەندین منداڵی قوتابخانەی (شاگرد) هەیه، باوکیان بەس بۆ ئەوە موسڵمانە خراونە نێو زیندان، پێیان وتراوە لە زیندان بەمەرجێک ئازاد ئەکرێن ئەگەر بڕۆنە ناو القاعده و دژی ئەمریکا لە ناوچە جیهاد بکەن، ئەگەر کوژران ٥٠ میلیۆن بۆ بنەماڵەتان ئەدەن، ئەگەریش ئێستا بڕۆن خۆتان بتەقێنەوە ۲۰۰ میلیۆن وەردەگرن.
ئەمانە هەمان زیندانیە سیاسی/عەقیدەتی کە ئەگەر هاوکاری ئەم پڕۆژە نەبواتان، ئێعدام و ڵە سێداره ئەدران، ئێستا ئەزانن بۆ ئەو هەموو کوردی سوننی، ئێران ئێعدام کرد؟ ئەوانە قەبووڵیان نەکرد ببەنە سەربازی داعش.
فارس و تورک ئەزانن بەس ئاسن ، ئاسن ئەبڕێت.
بەس بە کوردی موسڵمان لە بەر کوردی نەتەوەیی و دروستبوونی کوردستان دەتوانن بگرن.
لینکی خوارەوە، بابەتی ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد و چۆنیەتی هاوکاری کردنی ئێران و ئەسەد بۆ ئەلقاعێدهی سونی ئەکات.
https://www.kurdia.net/archives/8980
- ئاسن بە ئاسن ئەبڕێت - 01/10/2025
- گۆڕانی سەنتەری هێزیکوردستان لە باشوور بۆ ڕۆژئاوا - 01/09/2025
- سوسیالیسم در عمل، کابوس و نه آرمانشهر - 01/06/2025