هێدین
دیمەنێک لە جنایەتەکانی فاشیسمی تورک، لە مەزنترین ڕۆمانی مێژووی مۆدێرن، لە کارامازۆفی داستایڤسکی دا:
ئیڤان ڕوو بە ئالیوشا دەڵێ:
بولغارێک لە مسکۆ بۆی گێڕامەوە کە ئەرتەشی تورک لە سەراسەری وەڵاتی وان چیها ناکەن! ئەوان لە ترسی سەرهەڵدانی سلاڤەکان ماڵەکان ئاگر دەدەن. پیاوان سەردەبڕن، دەسدرێژی دەکەنەسەر ژنان و مناڵان. گوێی زیندانیان بە دار و تیرەکەوە بزمارکوت دەکەن، تا تێکڕای شەو بەو ژان و ئازارەوە هەڵبقرچێن. هەتا بەیانی بێن و بیانکوژن. وەها جنایەتێ لە خەیاڵیش دا مەحاڵە. لەڕاستیدا زۆرجار دڵڕەقی و وەحشیگەری مرۆڤ بە کارێکی حەیوانی وەسف دەکرێ، بەڵام ئەمە زوڵمە لە حەیوان و ئاژەڵان. ئاژەڵ قەت ناتوانێ بەمجۆرە بێ ڕەحم و دڕندە بێ. وەک مرۆڤێ کە لە دڵڕەقی دا تا ئەم ڕادەیە هونەرمەند و پسپۆڕ بێ. پڵنگ تەنیا گاز دەگرێ و هەڵدەدڕێ، جگە لەمە کارێکی تر نازانێ. قەت بیر لەوە ناکاتەوە کە بەدرێژایی شەو گوێی زیندانی بە بزمار لە تیرەک بکوتێ. تەنانەت ئەگەریش بیتوانیبا وەها کارێکی نەدەکرد. ئەم تورکانە بەوپەڕی چێژ و لەزەتەوە ئەم جنایەتانە دەکەن، بە خەنجەر زکی ژنان هەڵدەدڕن، مناڵەکەیان دەردێنن، پاشان لەبەرچاوی دایکان، مناڵەکە بە نووکی خەنجەر فڕێ دەدەن بۆ یەکتر، سەربازی بەرانبەر هەر بە نووکی خەنجەر لە هەوادا مناڵەکە دەگرێتەوە. وەها کارێ لەبەر چاوی دایکان ئەوپەڕی لەزەتی ئەوان بوو. بەڵام واوەتر لەمانە، دیمەنێکی تر بەسەختی هەژاندمی. تۆ بیهێنە پێش چاوت کە دایکێ مناڵە کۆرپەکەی لە باوەش دایە. سەربازانی تورک لە دەوری وەستاون. ئەوان گەمەیەکی پڕچێژیان داهێناوە. سەرەتا مناڵەکە دەلاوێنن، تاکوو بێتە شەوق و بخەنێ. مناڵ بەوپەڕی بێ گەردیەوە دێتە خەنین. لێرەدا تورکێ دەمانچەکەی ڕوو بە ڕوخساری مناڵ ڕادەگرێ، ساوای خونچیلانە بەخۆشحاڵی قاقا پێدەکەنێ. دەستی دێنێ هەتا دەمانچەکە بگرێ، بەڵام لێرەدا هونەرمەند دەست بە پەلەپیتکەدا دێنێ و سەری بچووکی دەترەکێنێ. ئایا ئەمە کارێکی هونەرمەندانە نییە؟ ئەی نەتبیستووە کە تورکان شتی شیرینیان زۆر خۆش دەوێ؟
ئالیوشا دەڵێ: وای کاکە! مەبەستت لەم قسانە چییە؟
ئیڤان دەڵێ: پێم وایە ئەگەر شەیتان نەبووبێ و مرۆڤ (تورک) دروستی کردبێ، ڕێک بەپێی خەسڵەت و شێوازی خۆی دروستی کردووە…
- پشتپرده اعدامهای بیرویه و سیرک کارزار منع اعدام - 02/20/2025
- رهبران عزیز! قرصهایتان را به موقع بخورید! - 02/15/2025
- پێرێ ئێوارە بوو - 02/11/2025